کتێبخانە

غەزای ئوحود - وێستگە و وانەکان

 

 

 

 

 

 

 

پەرتووکی: غەزای ئوحود وێستگە و وانەکان

نوسینی: پڕۆفیسۆر د. خالید محمد ساڵح

ژمارەی لاپەڕە: ۱٨٥ لاپەڕە

 

پێشه‌كی و به‌رچاوڕوونیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م په‌رتووكه‌:خۆشەویستان غەزای ئوحود دووەم جەنگ و ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی سەپاوی بێباوەڕانی مەككە بوو بەسەر پێغەمبەر ﷺ  ویارانیدا و لەبەر گرنگی غەزاکە خوای گەورە (60) ئایەتی سورەتی (آل عمران)ی تایبەت كردوە بە باسكردنی وردەكارییەكانییەوە و ئەوەندەی باسی ئەم غەزایە کراوە لە قورئاندا باسی هیچ بەسەرهات و ڕووداێکی تری ژیانی پێغەمبەر ﷺ نەکراوە.
ڕاستە ئوحود چەند كاژێرێكی كەمی خایاند وبرینێكی قورسی كردە جەستەی ڕابونی ئیسلامی ئەو سەردەمە.
ڕاستە بڕواداران قوربانییەكی زۆریان دا و باڵە سەربازییەكەیان زیانی زۆری بەركەوت وزیاتر لەحەفتا شەهیدیان دا.
ڕاستە شەڕەكە سەركەوتنێكی چاوەڕوان نەكراوی بەرەی بێباوەڕان بوو بەسەر بەرەی بڕواداراندا.
ڕاستە دەرفەتێكی گونجاوی ڕەخسان بۆ گشت دووڕوو ودژە دینەكان كەگومانی زیاتر لەسەر ڕاستی پێغەمبەرﷺ  و پەیامەكەی دروست بكەن و بوهتانی جۆراوجۆری بۆ هەڵبەستن.
بەڵام ئەوەی جێی داخە لێرەدا ئەوەیە كە ئەگەر ئوحود شكستیش بێت ئەوە دۆست ودوژمن ئەوە باش دەزانن كە ئەو شكستە چەن كاژێرێكی كەمی خایاندوە.
کەچی ئێمە ئەمڕۆ سەدەیەك دەبێت بەردەوام لەساتەوەختەكانی شكستەكەی ئوحوددا دەژین وبەخۆمانا ناچینەوە.
ئێمە سەدەیەكە ڕۆژانە هەڵەكانمان دووبارە دەكەینەوە وپەندیان لێوەرناگرین.
 ئێمە سەدەیەكە شپرز و پەشۆكاوین وئارام نابینەوە و ئاوڕ لەیەكتر نادەینەوە وڕیزەكانمان یەك ناخەینەوە.
ئێمە سەدەیەكە لەبەر سەرقاڵی بەخۆمانەوە ناپەرژێینە سەر بەرامبەرەكانمان و دۆست و دوژمنی خۆمان ناناسینەوە.
ئێمە سەدەیەکە ڕۆژانە تاڵاوی ئوحود تامی دەممان بەرنادا و هەر ڕۆژە و لەلایەك و بەشێوەیەكی جیاواز شكستەكانمان دووبارە دەبنەوە
ئێمە سەدەیەکە ورەمان تەواو ڕووخاوە و باوەڕمان بە بەڵینەكانی خوا لاواز بووە و زۆرێك لەدۆستانمان چونەتە بەرەی نەیارانی باوەڕەكەیانەوە.
ئێمە ساڵانە هەزارەها قافڵەمان دەڕواتەوە سەر كێوی ئوحود و ئاخ بۆ ئەو ڕوداوە و خوێنی پیرۆزی هاوەڵانی ستەم لێكراو هەڵدەكێشین بێ ئاگا لەوەی كە ئێمە سەدەیكە بەردوام ڕۆژانە دە هێندەی ئوحود قوربانی دەدەین.
ئێمە زمانی حاڵمان لەسەر ئەو چیایە خۆزگە وبریایە بەوەی هاوەڵان سەرپێچی فەرمانەكانی پێغەمبەریانﷺ نەكردایە، بەڵام هەر خۆمان ڕۆژانە سەد هێندەی ئەوان سەرپێی فەرمانەكانی خوداو پێغەمبەرﷺ  دەكەین وبەخەیاڵیشماندا نایەت. 
ئەمانە بەڕاستی جێی داخن.
بۆیە بەڕێزان گرنگە ئێمەیش جارێكی تر بە خۆماندا بچینەوە ولەو ڕوداوە پەند وەربگرین.

تێبینی/ ئەم کتێبە پێکهاتووە لە نوسراوەی ۱۹ وانەی دەنگیی نوسەر کە دواتر کراوەتەوە بە کتێب و ئامادەکراوە بەم شێوەیەی بەردەستت. بۆ دەستخستنی وانەکان دەتوانی سەردانی کەناڵی فەرمی نوسەر بکەیت لە یوتیووب.


پەڕەی فەرمی نوسەر لە فەیسبووک:
https://www.facebook.com/DrKhalid2014Muhammad/



بینین:  2304
5/26/2020 9:07:41 AM
احزاب اسلامی کردستان عراق اخوان المسلمین انواع آبها اهمیت جایگاه امام جماعت اهمیت طهارت بابەتەکانی ماڵپەڕ بانگ بانگ و قامەت بانگەواز باوەڕ باوەڕ هێنان به‌ فریشته‌كان بنەما عەقائیدییەکان پارێزكاری په‌یوه‌ندی فریشته‌كان به‌ مرۆڤه‌وه‌ پیسی پێناسەی دوعا پەرستن تاریخ تاقیكردنه‌وه‌ تاقیکردنەوە تفسیر سوره الممتحنه ته‌سبیحات تۆبەکردن تەقوا جاهیلییه‌ت جۆر و یاساکانی ئاو جۆره‌كانی هاوبه‌ش دانان جۆرەکانی ئاو چەند توێژینەوەیەک حیكمه‌ت و سووده‌كانی دوعا حیكمه‌ته‌كانی ڕۆژوو حەج و عومرە خانواده خشتەی تاقیکردنەوەکان خودا خولع دموکراسی دنیاخواهی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ره‌مه‌زان ڕۆژوو زادی زادی فارسی زانستی شه‌رعی زانكۆی زادی زیکر زەکات سلفیت سنتهای فطری سه‌یید قوتب سوره‌تی (المجادلة) سوننه‌ت سیفات و ئاکارەکانی فریشتە شارستانییه‌ت شەرمکردن شەوی قەدر طاغوت طهارت عبدالقادری ته‌وحیدی غه‌یب فریشته‌ فقه فکر اسلامی فورات قضای حاجت قورئان كتێبه‌كانی خوا کاتی دوعا گیرابوون کردەوەی چاک گومان لەسەر دوعا لە خۆپرسینەوە مامۆستا كرێكار محمد عبدالله دراز مقدسات اسلام مه‌بده‌ء مه‌تنی جه‌زه‌ری مه‌رجه‌كانی گیرا بوونی دوعا مەعازەی کچی عبدالله ناسین ناوه‌ جوانه‌كانی خوای گه‌وره‌ ناوەكانی خوای گەورە ناوەکانی خودا نجاست نووری ڕێ نوێژ هاوبه‌ش دانان هجرت وضو یاد ئادابی دوعا كردن ئادابی قورئان خوێندن یادی خوا ئاسمان ئامادەیی ئامەد ئامادەیی ئامەدی ئیسلامی ئامەد یه‌كتاپه‌رستی ئیسلام یەکتاپەرستی
نشر مطالب با ذکر منبع بلا مانع می‌ّباشد.