کتێبخانە

ڕێسای ئاسان

ئه‌و دوو خوشكه‌ به‌ڕێزه‌مان خاتوو بوشرا ئه‌حمه‌د كه‌ الحمد لله‌ هه‌موو قورئانی له‌به‌ره‌و مامۆستای ته‌جویده‌و خاتوو ڕه‌ییان عبدالرحمان، كه‌ هه‌م خوێندكاره‌و هه‌م مامۆستاو نوسه‌ر، (هه‌م دایكی سێ شێرزاده‌شه‌) ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ر دووكیان له‌ ووڵاتی سوید ده‌ژین، ئه‌م به‌رهه‌مه‌یان له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ دوو مانگدا نووسی، كه‌ بۆیان ناردم  بۆ ئۆسلۆ تا پێیدا بچمه‌وه‌، به‌ ڕاستی چاوم پێی ڕوون بۆوه‌، هیممه‌تێكی باشیان دایه‌ به‌ر منیش، كه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا پێیدا بچمه‌وه‌ تا وه‌كو كۆرپه‌ی خۆیان زووتر چاویان به‌ ساغ و سه‌لامه‌تی و له‌دایكبوونی خۆش ببێت!

   نوسینه‌كه‌یان الحمد لله‌ له‌ ئاستێكدایه‌ كه‌ هه‌موومان دڵی پێ خۆش كه‌ین، زۆر جێی خۆی بوو كه‌ زانكۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی بڕیاری خوێندنی ئه‌م كتێبه‌ی له‌ قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی خۆیدا دا، چونكه‌ تا ئێستا -ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم- كتێبی وا گشتگیرو وورده‌كارتر له‌سه‌ر ته‌جوید به‌ كوردی نه‌نوسراوه‌.. بۆیه‌ پێم وایه‌ هه‌موو مامۆستاو فێرخوازێكی قورئان و خوێندنه‌وه‌ی پێویستیان پێیه‌تی..

   ده‌ست خۆشیه‌كی گه‌رم له‌و دوو خوشكه‌ به‌ڕێزه‌مان ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می تریشیانین،  داواكارین خوای په‌روه‌ردگار هه‌موو ڕه‌نجه‌كانیان بخاته‌ ته‌رازووی چاكه‌كانیانه‌وه‌و پاداشتی به‌خێریان بداته‌وه‌ و ئێمه‌ش و ئێوه‌ش له‌و پاداشته‌ مه‌حرووم نه‌كات.. ئامین.

                                                                              كرێكار / ئۆسلۆ

٣/٣/١٤٢٧ك-٢/٤/٢٠٠٦ز



بینین:  6171
6/12/2018 7:01:24 PM
احزاب اسلامی کردستان عراق اخوان المسلمین انواع آبها اهمیت جایگاه امام جماعت اهمیت طهارت بابەتەکانی ماڵپەڕ بانگ بانگ و قامەت بانگەواز باوەڕ باوەڕ هێنان به‌ فریشته‌كان بنەما عەقائیدییەکان پارێزكاری په‌یوه‌ندی فریشته‌كان به‌ مرۆڤه‌وه‌ پیسی پێناسەی دوعا پەرستن تاریخ تاقیكردنه‌وه‌ تاقیکردنەوە تفسیر سوره الممتحنه ته‌سبیحات تۆبەکردن تەقوا جاهیلییه‌ت جۆر و یاساکانی ئاو جۆره‌كانی هاوبه‌ش دانان جۆرەکانی ئاو چەند توێژینەوەیەک حیكمه‌ت و سووده‌كانی دوعا حیكمه‌ته‌كانی ڕۆژوو حەج و عومرە خانواده خشتەی تاقیکردنەوەکان خودا خولع دموکراسی دنیاخواهی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ره‌مه‌زان ڕۆژوو زادی زادی فارسی زانستی شه‌رعی زانكۆی زادی زیکر زەکات سلفیت سنتهای فطری سه‌یید قوتب سوره‌تی (المجادلة) سوننه‌ت سیفات و ئاکارەکانی فریشتە شارستانییه‌ت شەرمکردن شەوی قەدر طاغوت طهارت عبدالقادری ته‌وحیدی غه‌یب فریشته‌ فقه فکر اسلامی فورات قضای حاجت قورئان كتێبه‌كانی خوا کاتی دوعا گیرابوون کردەوەی چاک گومان لەسەر دوعا لە خۆپرسینەوە مامۆستا كرێكار محمد عبدالله دراز مقدسات اسلام مه‌بده‌ء مه‌تنی جه‌زه‌ری مه‌رجه‌كانی گیرا بوونی دوعا مەعازەی کچی عبدالله ناسین ناوه‌ جوانه‌كانی خوای گه‌وره‌ ناوەكانی خوای گەورە ناوەکانی خودا نجاست نووری ڕێ نوێژ هاوبه‌ش دانان هجرت وضو یاد ئادابی دوعا كردن ئادابی قورئان خوێندن یادی خوا ئاسمان ئامادەیی ئامەد ئامادەیی ئامەدی ئیسلامی ئامەد یه‌كتاپه‌رستی ئیسلام یەکتاپەرستی
نشر مطالب با ذکر منبع بلا مانع می‌ّباشد.