کتێبخانە

ته‌فسیری سوره‌تی الصف

      ئەم سورەتە ھەر لە سەردەمی یاوەراندا پێی ووتراوە سوورەتی الصف، بۆیە ئیمامی بوخاری ھەروەھا ئیمامی ترمزیش رحمھما اللە کردویانە بە ناونیشان و پێناسەی سوورەتەکە. ئەلف و لامی ناوەکەی پێی دەوترێت ئەلف و لامی عەھد. الصف: ریزە، کە بریتییە لە رێکخستن و رێکدانانی ھەرچی شتێک کە لێکدەچن. لەو ئایەتەوە ھاتووە کە خوای گەورە ھەر لەم سورەتەدا لە ئایەتی چوارەمیدا دەفەرموێ:(إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِهِ صَفًّا) واتە: خوا ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کە لە پێناوی ئەودا یەکڕیز کوشتاردەکەن. ئیمامی سیووطی دەفەرموێ پێشی دەڵێن سوورەتی حەواریین و سوورەتی سەییدنا عیسا. ئەم سورەتە شەست و یەکەمین سورەتە، چواردە ئایەتە.. النحاس و موجاھید و عەطاء لە ئیبنوعەبباسەوە خوا لێی رازی بێت دەگێڕنەوە کە فەرموویەتی مەککییە. (واتە لە مەککە ھاتۆتەخوارەوە) بەڵام ماوەردی و زەمەخشەری و فەخری رازی و ئەوانیتر دەفەرموون ھەموو ئایەتەکانی مەدەنین. (واتە لە مەدینە ھاتوونەتە خوارەوە). وام بۆ ساغبۆتەوە کە ئەمەیان راستترە، چونکە ئەو ھۆی ھاتنە خوارەوانەی بۆ پێشەکی سوورەتەکە ھێنراونەتەوە، ھەمووی وَاللَّهُ أَعْلَمُ دەگەڕێنەوە بۆ موسوڵمانان لە مەدینە، بە تایبەتی کە ریوایەتی جابری کوڕی زەید خوا لێی رازی بێت دەفەرموێ ئەم سوورەتە لە دوای سوورەتی التغابن ھاتۆتەخوارەوە، کەوابوو لە ریزی ھاتنەخوارەوەدا سوورەتی سەدو ھەشتەمە...



بینین:  3481
7/27/2018 6:06:35 PM
احزاب اسلامی کردستان عراق اخوان المسلمین انواع آبها اهمیت جایگاه امام جماعت اهمیت طهارت بابەتەکانی ماڵپەڕ بانگ بانگ و قامەت بانگەواز باوەڕ باوەڕ هێنان به‌ فریشته‌كان بنەما عەقائیدییەکان پارێزكاری په‌یوه‌ندی فریشته‌كان به‌ مرۆڤه‌وه‌ پیسی پێناسەی دوعا پەرستن تاریخ تاقیكردنه‌وه‌ تاقیکردنەوە تفسیر سوره الممتحنه ته‌سبیحات تۆبەکردن تەقوا جاهیلییه‌ت جۆر و یاساکانی ئاو جۆره‌كانی هاوبه‌ش دانان جۆرەکانی ئاو چەند توێژینەوەیەک حیكمه‌ت و سووده‌كانی دوعا حیكمه‌ته‌كانی ڕۆژوو حەج و عومرە خانواده خشتەی تاقیکردنەوەکان خودا خولع دموکراسی دنیاخواهی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ره‌مه‌زان ڕۆژوو زادی زادی فارسی زانستی شه‌رعی زانكۆی زادی زیکر زەکات سلفیت سنتهای فطری سه‌یید قوتب سوره‌تی (المجادلة) سوننه‌ت سیفات و ئاکارەکانی فریشتە شارستانییه‌ت شەرمکردن شەوی قەدر طاغوت طهارت عبدالقادری ته‌وحیدی غه‌یب فریشته‌ فقه فکر اسلامی فورات قضای حاجت قورئان كتێبه‌كانی خوا کاتی دوعا گیرابوون کردەوەی چاک گومان لەسەر دوعا لە خۆپرسینەوە مامۆستا كرێكار محمد عبدالله دراز مقدسات اسلام مه‌بده‌ء مه‌تنی جه‌زه‌ری مه‌رجه‌كانی گیرا بوونی دوعا مەعازەی کچی عبدالله ناسین ناوه‌ جوانه‌كانی خوای گه‌وره‌ ناوەكانی خوای گەورە ناوەکانی خودا نجاست نووری ڕێ نوێژ هاوبه‌ش دانان هجرت وضو یاد ئادابی دوعا كردن ئادابی قورئان خوێندن یادی خوا ئاسمان ئامادەیی ئامەد ئامادەیی ئامەدی ئیسلامی ئامەد یه‌كتاپه‌رستی ئیسلام یەکتاپەرستی
نشر مطالب با ذکر منبع بلا مانع می‌ّباشد.