کتێبخانە

عه‌ره‌بی ڕۆشن

برای ئازیزو خوشكی به‌ڕێزی خوێندكار..   السلام علیكم ورحمة الله وبركاته 
    بەڕێزتان ئاگادار دەكەینەوە كە ئەم ئاستە بۆ ئەو كەسانەیە كە پێشتر عەرەبییان تا ئامادەیی خوێندووەو بیریان چۆتەوە، یان ئەوانەی تا ناوەندییان خوێندووە، بەڵام حەز دەكەن بەردەوام پێ هەڵگرن تا لە زمانی شیرینی قورئانی پیرۆز شارەزا دەبن.
هەروەها لەوەش ئاگاداریان دەكەینەوە كە ئەوەی لـێرەدا دەیخوێننەوە،  تەنها ماددەی رێزمان (نحو + صرف)ـن و بەس، چونكە بابەتەكانی تری زمان وەكو: سیستمی دەنگ و دەربڕین (فۆنەتیك) و داڕشتن و گفتوگۆ، پێویستی بە ئاخاوتن و گوێ گرتن هەیە، كە ئێستا ئێمە -بە داخەوە لەو قۆناغەدا نین ئەو ئاسانكارییە بكەین- بەڵام ئومێدمان هەیە لە داهاتوودا ان شا‌ء الله بتوانین.. ئەمما بابەتەكانی فەرهەنگ و ووشە، رێنووس (ئیملا) رەنگە دواتر بخەینە بەر دەست. ئەم كتێبەش (كە سێ بەرگە)  پێش زیاتر لە شەست ساڵ لەمەوبەر ئەو دوو نوسەرە بەڕێزە (علی الجارم و مصطفی أمین)  لە میسر بۆ قوتانخانە سەرەتاییەكانی ووڵاتی خۆیان نووسیویانە، بەڵام دواتر لە هەموو جیهاندا بۆتە كتێبێكی بەسوودو بەناوبانگ، بۆیە رەنگە هەتا ئێستا دەیان جار چاپ كرابێتەوە، ئێمەش كە ئاستی قوتابیانی ئەم دە ساڵەی دوایی كوردستانمان لە زمانی عەرەبیدا بیـنی ئەوەندە لاوازە، پێمان باش بوو ئەم كتێبە كورت و پوختە بكەینە بەرنامەی دەرس خوێندن، جا ئێوەش وورد بیخوێنن و پەلە لە تەواو كردنی مەكەن، گرنگ ئەوەیە لە راڤەی نموونەكان باش تێ بگەن و رێسا زمانیەوانیەكانی (القواعـد)  لەبەر كەن تا شارەزاییتان لە هەنگاوەكانی یەكەمی رێزمانی عەرەبیدا لا دروست دەبێت، هەر ووشەیەكیشتان دی لاتان گرانە (نەك هەر هی ئەم باسە، لە هەر شوێنێكی تریش بێت) بۆمانی بنووسن تا بۆتان وەڵام بدەینەوەو بە شێوەی لیست بۆتان بنووسینەوە، تا ووردە ووردە لە لای خۆتانەوە فەرهەنگۆكێكی زمانی عەرەبی كوردیتان لا دروست دەبێت، بۆ خۆشتان دەتوانن بیكەنە فەرهەنگۆكی كوردی/ عەرەبی.. 

خوای گەورەش دەستی بە باڵتانەوە بێت.. ئامین

                               ناوه‌ندی دیراساتی ئیسلامی
 


بینین:  8981
8/4/2018 7:19:14 PM
احزاب اسلامی کردستان عراق اخوان المسلمین انواع آبها اهمیت جایگاه امام جماعت اهمیت طهارت بابەتەکانی ماڵپەڕ بانگ بانگ و قامەت بانگەواز باوەڕ باوەڕ هێنان به‌ فریشته‌كان بنەما عەقائیدییەکان پارێزكاری په‌یوه‌ندی فریشته‌كان به‌ مرۆڤه‌وه‌ پیسی پێناسەی دوعا پەرستن تاریخ تاقیكردنه‌وه‌ تاقیکردنەوە تفسیر سوره الممتحنه ته‌سبیحات تۆبەکردن تەقوا جاهیلییه‌ت جۆر و یاساکانی ئاو جۆره‌كانی هاوبه‌ش دانان جۆرەکانی ئاو چەند توێژینەوەیەک حیكمه‌ت و سووده‌كانی دوعا حیكمه‌ته‌كانی ڕۆژوو حەج و عومرە خانواده خشتەی تاقیکردنەوەکان خودا خولع دموکراسی دنیاخواهی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ره‌مه‌زان ڕۆژوو زادی زادی فارسی زانستی شه‌رعی زانكۆی زادی زیکر زەکات سلفیت سنتهای فطری سه‌یید قوتب سوره‌تی (المجادلة) سوننه‌ت سیفات و ئاکارەکانی فریشتە شارستانییه‌ت شەرمکردن شەوی قەدر طاغوت طهارت عبدالقادری ته‌وحیدی غه‌یب فریشته‌ فقه فکر اسلامی فورات قضای حاجت قورئان كتێبه‌كانی خوا کاتی دوعا گیرابوون کردەوەی چاک گومان لەسەر دوعا لە خۆپرسینەوە مامۆستا كرێكار محمد عبدالله دراز مقدسات اسلام مه‌بده‌ء مه‌تنی جه‌زه‌ری مه‌رجه‌كانی گیرا بوونی دوعا مەعازەی کچی عبدالله ناسین ناوه‌ جوانه‌كانی خوای گه‌وره‌ ناوەكانی خوای گەورە ناوەکانی خودا نجاست نووری ڕێ نوێژ هاوبه‌ش دانان هجرت وضو یاد ئادابی دوعا كردن ئادابی قورئان خوێندن یادی خوا ئاسمان ئامادەیی ئامەد ئامادەیی ئامەدی ئیسلامی ئامەد یه‌كتاپه‌رستی ئیسلام یەکتاپەرستی
نشر مطالب با ذکر منبع بلا مانع می‌ّباشد.