کتێبی: ئیمان و ئیسلام ئامادەکردنی: مامۆستا کرێکار (خوای گەورە ئازادی بکات) بوواری: عەقیدە چاپی: نووسینگەی تەفسیر
ژمارەی لاپەڕە: ۱۲٨
ئەم کتێبە لەدوو بەشی سەرەکی پێکدێت: یەکەم: (لە ڕێساکانی عەقیدەی ئەهلی سوننەت و جەماعەت)، کە د. ناسر عەبدولکەریم ئەلعەقل نووسیویەتی و مامۆستا کرێکار وەرگێران و زیادکردنی خۆی بۆ کردووە. ئەم بەشەیان فێرخوازانی پۆلی یەکەمی نیدا یەکەم کتێبە کە لەبوواری عەقیدەدا بیخوێنن، کۆمەڵێک ڕێسای سەرەکی و گرنگی باسکردووە کە ڕێسای عەقیدەی ئەهلی سوننەت و جەماعەتن و بەو ڕێسایانەی عەقیدەی ئەهلی سوننە لەگرووپەکانی تر جیادەکرێتەوە. ئەم بەشەیان لەسەرەتای کتێبەکە تاوەکو لاپەڕە: (٥۱)ـە. دووەم: (پێناسەی پایەکانی ئیسلام)ـە، کە مامۆستا کرێکار نووسیویەتی، تێیدا سەرەتایەکی لە باسەکانی هەر پێنج پایەکەی ئیسلام (شایەتمان، نوێژ، ڕۆژوو، زەکات و حەج) بە پوختی ئامادە کردووە تا فێرخواز وەکوو یەکەم کتێب بیخوێنێت. ئەم بەشەیان لە لاپەڕە: (٥۳) دەستپێدەکات تاوەکو کۆتایی کتێبەکە. ا .