کتێبخانە

الروض الباسم في الذب عن سنة ابي القاسم

 

 

 

 

 

ناساندنی: د.کەریم ئەحمەد

کتێبێکی زۆر نایاب لە بەرگریکردن لە سوننەتی پێغەمبەر و هەڵگرانی و پەیڕەوانی: کتێبی (العواصم والقواصم في الذب عن سنة ابي القاسم) لە نووسینی الامام المجتهد محمد بن ٳبراهیم  الوزیر کۆچکردووی ساڵی ٨٤۰ ی کۆچی ، ئەم کتێبە جیاوازە لە کتێبەکەی ابو بکر بن العربی ( العواصم من القواصم ) و لەنۆ بەرگ پێک دێت لەوەڵامی مامۆستایەکیدا نووسیویەتی کە گومانی لە سوننەی پێغەمبەردا هەبووە،  کورتیشی کردۆتەوە لە کتێبی (الروض الباسم في الذب عن سنة ابي القاسم ) کە یەک بەرگی شەش صەد لاپەڕەییە ، تێیدا وەڵامی زۆرێک لەو شوبهانە دەداتەوە کە ئاڕاستەی فەرمودە و عەدالەی صەحابەو  زانایان و ڕاوییانی فەرمودە و ئیمامەکانی مەزهەبەکان دەکرێت ، ڕێک ئەڵێی بۆ ئەمڕۆی نووسیوە و پڕە لە زانستی عەقڵی و نەقڵی و بەزمانێکی زۆر ڕەوان نووسیویەتی بەڕادەیک چەند سوود لە زانستەکانی ناوی دەبینی ئەوەندە چێژ لە ڕەوانبێژییەکەی وەردەگری  . خوا لێی قبوڵکا و بیخاتە تەرازووی چاکەکانیەوە.

کتێبی: الروض الباسم في الذب عن سنة ابي القاسم
نوسینی: الامام المجتهد محمد بن ٳبراهیم  الوزیر
پێشەکی: بەکر عبداللە ئەبوزەید



بینین:  3066
1/18/2020 6:06:59 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.