کتێبخانە

بەسەرهاتی پێغەمبەران لە قورئانـدا

پێشەکی:

بەناوی خوای خاوەنی میهرەبانیی بێسنوور و کەڕەمی بێهاوتاوە؛ خوای خاوەنی منەت و بەخششی بەردەوام و زۆر... سەڵات و سەلام لەسەر گیانی پێغەمبەری نازدار (علیه الصلاة والسلام) و کەسوکار و یاوەرانی ڕێزداری.

دوای گەڕانێکی زۆر بەدووی کتێبێکی کورت و بەپێزی دەوڵەمەند بە وانەکان و پشت ئەستوور بە بەڵگە ڕاستەکانی قورئان و فەرموودە بە زمانی کوردی دەربارەی ژیانی پێغەمبەران؛ بەداخەوە دەستمان لەهیچ گیر نەبوو، فێرخوازانی پۆلی دووەمی ناوەندیی دیراساتی ئیسلامی (ندا)یش دوای خوێندنی کورتەی ژیانی پێغەمبەری نازدار (صلی اللە علیە وسلم)؛ دەبوو ژیانی پێغـەمبەرانی بەڕێزی تریش (علیهم الصلاة والسلام) بخوێنن، ئێمەش کۆتا خشتی بینای پڕۆگرامی جوانی قۆناغی ناوەندیی (ندا)مان بەم کتێبە بەپێزە دانا، وا ئێستا قۆناغی ناوەندی کامڵ و تەواو بووە و ئێمەش سووپاس و پێزانینی بەردەواممان بۆ هەموو نیعمەتەکانی خوای بەخشندەمان هەیە، چوون وا لە سایەی ڕەحمەتییەوە "دوای دەستگیرکردنی مامۆستا کرێکار (خوای گەورە ئازادی کات)" قۆناغی ناوەندی لە نیو پۆلەوە گەیشتووەتە دوو پۆلی تەواو، ئامادەییش لە پۆل و نیوێکەوە گەیشۆتە دوو پۆل و نیو و وا سێیەم تەکمیلە دەبێت...

 ئەم کتێبەی بەردەستیشت دەروازەیەکی زۆر بەپێز و پڕ چێژە، سوودگەلێکی زۆری لە خۆیدا کۆکردۆتەوە کە دەشێت لێیان هەڵێنجی، ئەم پەرتووکەی نوسەر کە کتێبێکی (٦٨٠) لاپەڕەییە بە ناوی: (ابن الإسلام.. منهج متکامل في الشريعة للمبتدئين) تایبەت بۆ ئاستی سەرەتایی نووسیوە، کە پێکهاتووە لە بەشەکانی: (تەفسیری جوزئی عەممە و ئادابەکانی قوڕئان خوێندن و گەورەیی قوڕئان خوێنان، عەقیدە، شەرعزانی، بەسەرهاتی پێغەمبەران)، ئێمە تەنها بەشی (بەسەرهاتی پێغەمبەران)ـمان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی شیرینی کوردی.

خوای گەورە پاداشتی برای بەڕێزمان م. هاوڕێ عەبدولقادر بداتەوە، کە ئەرکی وەگێڕان و پوختەکردنەوەی کێشا، وا ئێمەش بە جوانترین شێوە دەیخەینەوە بەردەستی خوێنەرانی بەڕێزی کورد و فێرخوازانی لێهاتووی زادی، خوا بکات ببێتە دەروازەی سوود و خێر بۆ هەموو لایەك؛ لە کەرەم و لوتفی خۆیەوە پڕبەرەکەتی کات، آمین.

 

بەڕێوەبەرایەتیی زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی)

١٤٤٣/١/١٠ - ٢٠٢١/٨/١٩



بینین:  3861
8/19/2021 12:52:46 AM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.