کتێبخانە

بنەماکانی قییەمی کۆمەڵایەتی لە ئیسلامدا

ناوی کتێب: بنەماکانی قییەمی کۆمەڵایەتی لە ئیسلامدا

نووسینی: سەعید حەووا

وەرگێڕانی: مامۆستا کرێکار

بوواری: ڕەفتارناسی، فیکری ئیسلامی

بەرھەمی: زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی)

بڵاوکراوەی: ماڵپەڕی زادی ڕێمان



ئەم کتێبە پارچەی تابلۆیەکە لە زنجیرەیەک وێنەی ناساندنەوەی تابلۆ جوانەکەی ئیسلام لە مەیدانە سەرەکییەکانی ژیان و ژیارسازیی مرۆڤایەتیدا، سەلماندنەوەیەکی بەھێز و حاشاھەڵنەگری واقیعیبوونی ئیسلام و زیندوویەتیی شەریعەتە ئاسمانییەکەی و پڕچەکێتیی موسوڵمان و بیرمەندانیانە بە پەیامێکی ڕوون و بەھێز و بێمونافیس، پەیامێک بۆ پێگەیاندنی تاکی ئیمانداری ڕاقی و باڵا، بۆ کۆمەڵگەی بێوێنەی خاوەن پەیام و شارستانێتی.

سوپاس بۆ خوای بەخشندە، ئەمە دەبێتە نوێترین بەرھەمی وەرگێڕراوی جەنابی (مامۆستا کرێکار) کە زانکۆی زادی دەتوانێت ئامادەی بکات و بیخاتەوە بەردەستی فێرخوازانی و خوێنەرانی کوردزمانی خۆمان، بشیکاتە جەژنانەی جەژنی ڕەمەزانی ١٤٤٤ی کۆچی. زنجیرەیەکە لە پاش کتێبەکانی (بنەماکانی دەوڵەت لە ئیسلامدا) و (سیاسەتەکانی دەوڵەت لە ئیسلامدا).

دووبارە سوپاس بۆ خوای گەورە، کە ھەم کتێبی یەکەم و دووەمی بە چاپکراوی کەوتۆتە بەردەست، ھەمیش شاکارێکی ناوازی سیاسەی شەرعی و فیکری ئیسلامین کە تا ئێستا کتێبخانەی کوردی لێی بێبەش بووە و ئێستا بەجوانترین شێوە خراونەتە بەردەست.

ئەمە کۆتا بەشی کتێبی (الاسلام)ی سەعید حەووایە (رحمە اللە)، کە بە پێنج بەرگی جیاواز چاپ و بڵاو کراونەتەوە و سەرجەمیان مامۆستا کرێکار کردوونی بە کوردی، ئەوانیش (پێنج ڕوکنەکەی ئیسلام، بنەماکانی قییەمی کۆمەڵایەتی لە ئیسلامدا، بنەماکانی دەوڵەت لە ئیسلامدا، سیاسەتەکانی دەوڵەت لە ئیسلامدا، زیانی وەلانانی ئیسلام و کاریگەریی لەسەر تاک و کۆ)، کە ئێستا سێ کتێبی (پێنج ڕووکنەکەی ئیسلام. بنەماکانی دەوڵەت لە ئیسلام،  زیانی وەلانانی ئیسلام) بە چاپکراوی لە 'نووسینگەی تەفسیر - ھەولێر" و سەرجەم کتێبخانەکانی کوردستان بەردەستن، حەمدو سەنا بۆ خوای گەورە.


بۆ بینینی سەرجەم بەشەکانی کتێبی (ئیسلام)، کرتە لەم نووسینە بکە.



بینین:  1714
4/21/2023 7:56:04 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.