کتێبخانە

چەند باسێک لە بنەماکانی تەفسیری قوڕئان

ناوی کتێب: چەند باسێک لە بنەماکانی تەفسیری قورئان

نووسینی: شێخ موساعید تەییار

وەرگێڕانی: م. دانا جەباری

بڵاوکراوەی: کتێبخانەی گەشە

نۆبەی چاپ: یەکەم – ٢٠٢٢

ژمارەی لاپەڕە: ١٧٢

 

زانستەکانی قوڕئان زانستێکی بەرفراوان و بێسنورە بە بابەتانێکی بەربڵاو، وەکو: مەککی و مەدەنی، ناسخ و مەنسوخ، ژمارەی ئایەتەکان، قیڕائەتەکان و ...هتد. بە بەردەوامیش ئەگەری ئاشکراکردنی بابەتانێکی نوێ هەیە لەم زانستەدا.

لەو زانستانەی کە دەرکەوتووە بەڵام چاودێریەکی تەواوی بۆ نەکراوە: (زانستی بنەماکانی تەفسیرە). کە لە ڕاستیدا بەشێکە لە (زانستەکانی قوڕئان).

کتێبخانەی کوردیش لەم بابەتەدا بەتەواوی بێنازی پێوە دیارە، خوای گەورە پاداشتی مامۆستا دانا جەباری بداتەوە بە وەرگێڕانی ئەم کتێبەی کەلێنێکی گەورەی لەکتێبخانەی کوردی پڕکردووەتەوە.

ئەم کتێبە (شێخ موساعید تەییار) نووسیویەتی، کۆمەڵە بنچینە و بنەمایەکی گرنگی باسکردووە لەبارەی تەفسیری قوڕئانی پیرۆزەوە، ئەم کتێبە بەوە لەکتێبەکانی تر کە لەبارەی زانستەکانی قوڕئانەوە نووسراون جیادەکاتەوە؛ تەنها گواستنەوە و کۆکردنەوە، یان پوختکردنەوەی بۆ بابەتەکان نەکردووە، بەڵکو لێکۆڵینەوەیەکی قووڵی تێداکردووە و هەندێک بۆچوونی نوێی لەبارەوە خستۆتە ڕوو.



بینین:  433
10/27/2023 8:53:22 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.