کتێبخانە

الوجیز في أصول الفقه للشیخ عبدالکریم زیدان

کتیبی: الوجیز فی اێول الفقە

لە پاش کتێبی (متن الورقات)ی ئیمامی جوەینی/ ئیمامولحەڕەمەین، ئەم کتێبە ناوازەیەی د. عەبدولکەریم زەیدان دەخوێنرێت لە زانستی (اێول الفقە)دا، کە ئاستێکی بەرزتری ھەیە و شەرحێکی مامناوەندیی بۆ بابەتەکانی ئوسووڵی فیقھـ کردووە. 

نووسەر (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) یەکێکە لە زانا ئوسووڵییەکانی سەردەم، بەڵام بەھێزیی کتێبەکەی وای کردووە زوو خۆی بگرێت و لە حوجرە ناوەندە زانستییە ئەکادیمییەکاندا بکرێتە پڕۆگرامی خوێندن و شیکردنەوە و پوختەکردنی زۆری بۆ بکرێت. 

(الحمدللە) لە حوجرەکانی کوردستانیشدا مامۆستایانی بەڕێز و قەدرگران شەرحانێکی باش و بەپێزیان بۆ کردووە، کە یەکێک لە شەرحە مامناوەندی و بەپێزەکانی، ھیی مامۆستا (سابیر سەقزی)ی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، کە بۆ فێرخوازانی خۆشەویستی (زادی) دانراوە کە لە خزمەتیدا بن لەگەڵ کتێبەکەدا.

ئەوەی گرنگە، فێرخواز بتوانێت لەم کتێبەدا سوودمەند بێت لە پێناسەکان و پاشان نموونە کردارییەکانی، ھاوتا بە تەواوی بابەتەکانی تری کتێبەکە. ئەم کتێبەش کراوە بە کوردی و لە کتێبخانەکانی باشووری کوردستاندا بەردەستە، بەڵام کتێبە عەرەبییەکەی مەنھەجە بۆ فێرخواز.



بینین:  796
3/6/2023 7:48:53 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.