بابه‌ته‌كانی ته‌كفیر له چ شوێنێكی شه‌رعدان؟
ته‌كفیر ئه‌و حوكمه شه‌رعیه‌یه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر موسوڵمان ، چ ئه‌وی هه‌ر خۆی موسوڵمان بووه ، چ ئه‌وه‌ی له دایك و باوكێكی موسوڵمان بووبێت ، نه‌ك كافری ئه‌سڵی ، ئه‌گه‌رچی كوفر هه‌ر كوفره هه‌ر كه‌سێك بیكات ، به‌ڵام كافری ئه‌سڵی راجوێییه‌كی وای له‌سه‌ر نییه‌و جێباسه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ جیهاددایه .
باسی ته‌كفیر ( واته حوكم دانی كافر بوونی كه‌سێك ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌وترێت ته‌كفیری كه‌سی دیاری كرا‌و ) ، جێباسه‌كانیشی له زۆرشوێنی كتێبه ئیعتیقادی و فیقهیه‌كاندا هه‌یه ، چونكه باسه‌كه‌ی دوو لایه‌نی هه‌یه :
1ـ لایه‌نی ئیعتیقادی ( واته ئه‌وی په‌یوه‌ندی به باوه‌ڕه‌وه هه‌یه ) ئه‌مه‌ش باسی كوفر‌و جۆره‌كانی ده‌كات ، جێباسه‌كه‌شی كتێبه عه‌قائیدیه‌كانه / بابی باوه‌ڕو پێچه‌وانه‌كانی .
2ـ لایه‌نی داوه‌رێتی : ئه‌میش دوو خانه‌ی هه‌یه :
خانه‌ی یه‌كه‌م : باسی ئه‌و گوفتارو كردارانه‌ی كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامی دان پێیان كافر ده‌بێت ( واته هۆكاره‌كانی ته‌كفیر ) هه‌روه‌ها سزای كافران ، جێباسی ئه‌میش كتێبه فیقهیه‌كانه / بابی حوكمی پاشگه‌زبوونه‌وه‌و پاشگه‌زبۆوه .
خانه‌ی دووه‌م : سه‌لماندنی كوفره‌كه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی پـێی تاوانبار كراوه ، هه‌روه‌ها كۆڵینه‌وه له نه‌بوونی به‌هانه‌و به‌ربه‌ستی وا كه نه‌هێڵن له رووی شه‌رعیه‌وه حوكمه‌كه ده‌رچێت ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه حوكمی كافر بوونی ، یان حوكمی به‌ری بوونی ده‌ربچێت.. جێباسی ئه‌مانه‌ش كتێبه فیقهیه‌كانه / بابی داوه‌ریی .
ئه‌وی ده‌بێ ته‌ركیزی بخه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌یه كه له ته‌كفیر كردنی كه‌سێكی ( یان كه‌سانی ) دیاری كراودا ، نابێت لایه‌نی داوه‌ریه‌كه ئیهمال بكرێت و به ته‌نها سه‌یری كتێبه‌كانی باوه‌ڕو ئیعتیقاد بكرێت .. دواتر ان شا‌ء الله ئه‌م باسه ـ له راڤه‌ی رێسای ته‌كفیردا ـ باشتر روون ده‌كه‌ینه‌وه .
نوسنى: مامۆستا كرێكار