هێنانه‌دی یه‌كتاپه‌رستی ڕاسته‌قینه
بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه یه‌كتا په‌رستی په‌رستراویه‌تی (توحید الألوهیة) كه هه‌ر دوو به‌شه‌كه‌ی تریش ده‌گرێته‌وه بێته دی، ده‌بێت ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بگه‌نه ئه‌نجام:
یه‌كه‌م نیازپاكی و دڵسۆزی بۆ خوای گه‌وره له په‌رستندا:
ئه‌ویش به ڕه‌چاو كردنی ئه‌م خاڵانه ده‌بێت:
١- خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه بۆ خوا: ده‌بێت باوەڕدار خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره هه‌موو قه‌واره‌ی دابگرێت و هه‌ست و نه‌ستی سه‌ر له‌به‌ر له‌و خۆشه‌ویستییه‌وه سه‌رچاوه بگرێت، به پێچه‌وانه‌ی بێ باوەڕه‌وه كه خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت: (وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللَّهِ أَندَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبًّا لِّلَّهِ) البقرة/١٦٥ واته: له خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه بێجگه له خوا هاوتای تر هه‌ڵده‌بژێرن، خۆشیان ده‌وێن وه‌ك خۆشه‌ویستی خوا، بەڵام ئه‌وانه‌ی باوەڕیان هێناوه خوایان زۆرتر خۆش ده‌وێت .
٢- ترسانی ڕاسته‌قینه له خوا: چونكه دەسەڵاتی ڕه‌هاو بێ سنوور له ده‌ستی خوای گه‌وره‌دایه‌و كه‌سی تر به وێنه‌ی خوا ده‌ستی به‌سه‌ر مرۆڤدا ناڕوات، ئنجا ئه‌گه‌ر ترسی هه‌ژاری، یاخود مردن، یان ترسی تێكشكانی هه‌بێت، هه‌مووی به ده‌ستی خوایه‌و هیچ كه‌س باڵاده‌ست نییه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أَتَخْشَوْنَهُمْ فَاللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَوْهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ) التوبة/١٣ واته: ئایا له بێ باوەڕان ده‌ترسن؟ خوا له پێشتره كه لێی بترسن ئه‌گه‌ر ئێوه باوەڕدارن.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دوو ڕووه‌كان ده‌فه‌رموێت: (فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ إِذَا فَرِيقٌ مِّنْهُمْ يَخْشَوْنَ النَّاسَ كَخَشْيَةِ اللَّهِ أَوْ أَشَدَّ خَشْيَةً)النساء/٧٧ واته: كاتێك خوای گه‌وره كوشتاری له‌سه‌ر پێویست كردن، یه‌كسه‌ر ده‌سته‌یه‌كیان ترسیان كه‌وته دڵ و له خه‌ڵكی ده‌ترسان، به ئه‌ندازه‌ی ترسیان له خوا، یاخود زیاتریش.
٣- به ته‌نها ناسینی خوای گه‌وره له پاڕانه‌وه‌و پشت به‌ستن و تكاكردن دا: بێگومان له‌و شتانه‌دا كه ته‌نها خوای گه‌وره ده‌ستی به‌سه‌ریاندا ده‌ڕوات، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَلاَ تَدْعُ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لاَ يَنفَعُكَ وَلاَ يَضُرُّكَ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِّنَ الظَّالِمِينَ) یونس/١٠٦ واته: بێجگه له خوا له كه‌سی تر مه‌پاڕێره‌وه، له‌وه‌ی نه سوودت پێ ده‌گه‌یه‌نن و نه‌زیان، ئه‌گه‌ر وا بكه‌یت ئه‌وا كه‌واته تۆش له سته‌مكارانیت. یان ده‌فه‌رموێت: (وَعَلَى اللَّهِ فَتَوَكَّلُواْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ) المائدة/٢٣ واته: پشت به خوا ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئێوه باوەڕدارن یاخود ده‌فه‌رموێت:(إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ وَالَّذِينَ هَاجَرُواْ وَجَاهَدُواْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أُوْلَئِكَ يَرْجُونَ رَحْمَتَ اللَّهِ) البقرة/٢١٨ واته: ئه‌وانه‌ی باوەڕیان هێناوه‌و ئه‌وانه‌ی كۆچیان كردووه‌و جیهادیان كردووه له پێناوی خوادا ئه‌وانه داخوازی میهره‌بانی و به‌زه‌یی خوان .
٤- ئه‌نجامدانی دروشمه‌كانی په‌رستن به نیازپاكی بۆ خوا: چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء وَيُقِيمُوا الصَّلاةَ) البينة/٥ واته: فه‌رمانیان پێ نه‌كراوه به‌وه نه‌بێت كه خوا به نیازپاكی بپه‌رستن و مل كه‌چی ته‌واوی بۆ ده‌بڕن و به خاوێنی بیناسن و نوێژ ئه‌نجام بده‌ن .
٥- پیاده كردن و چه‌سپاندنی به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌تی خوا: ئاشكرایه خوای گه‌وره سنووری حەڵاڵ و حه‌رامی دیاری كردووه‌و مرۆڤی باوەڕداری پێوه پابه‌ند كردووه‌و به‌رنامه‌ی سه‌ر له‌به‌ری ژیانی بۆ نه‌خشه به‌ند كردووه، ئنجا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر باوەڕدار بێت ته‌نها مل كه‌چ كردن و پیاده‌كردنی ئه‌و شه‌ریعه‌ته خوایییه‌یه‌و به هيچ جۆرێك و به هیچ پاساوێك بۆی نییه‌ئه‌م لاو ئه‌ولا بكات و پشتی لێ بكات، چونكه:
ا- خوای گه‌وره كاربه‌جێیه‌و فه‌رمانه‌كانی ڕه‌واو دروستن و دوورن له هه‌وه‌سكاری.
ب- وه‌ك مرۆڤی دروست كردووه فه‌رمانیشی پێ ده‌كات و ده‌زانێت چی له‌گه‌ڵ سروشتی‌دا ده‌گونجێت .
ج- خاوه‌نی زانایی و شاره‌زایی ته‌واوه‌و ئاگای له ڕابردوو و ئێستا‌و داهاتوو هه‌یه.
خوای كاربه‌جێ ده‌فه‌رموێت: (فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ عَمَّا جَاءَكَ مِنَ الْحَقِّ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا)المائدة/٤٨ واته: ئه‌ی موحه‌مه‌د صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ حوكمی نێوانیان بكه به‌و په‌یامه‌ی كه خوا ناردویه‌تی و شوێن ئاره‌زووه‌كانیان مه‌كه‌وه له جیاتی ئه‌و ڕاستییه‌ی كه بۆت هاتووه، بۆ هه‌ر گەلێك له ئێوه ڕێباز‌و به‌رنامه‌یه‌مان داناوه) یاخود ده‌رباره‌ی دوو ڕوه‌كان ده‌فه‌رموێت: (وَيَقُولُونَ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالرَّسُولِ وَأَطَعْنَا ثُمَّ يَتَوَلَّى فَرِيقٌ مِّنْهُم مِّن بَعْدِ ذَلِكَ وَمَا أُوْلَئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ * وَإِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ إِذَا فَرِيقٌ مِّنْهُم مُّعْرِضُونَ) النور/٤٧-٤٨ واته: ده‌ڵێن: باوەڕمان به خوا‌و به پێغه‌مبه‌ر هێناوه‌و گوێڕایه‌ڵین، پاشان هه‌ندێكیان دوای ئه‌وه پشت هه‌ڵده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌رگیز باوەڕدار نین، وه ئه‌گه‌ر بانگ بكرێن بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی حوكمی نێوانیان بكه‌ن ده‌سته‌یه‌كیان پشت هه‌ڵده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به جوله‌كه‌و دیانه‌كان ده‌فه‌رموێت: (اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ) التوبة/٣١ واته: مالوم (حبر) و قه‌شه‌كانیان كردووه به خواكانیان و بێجگه له خوای گه‌وره شوێنیان ده‌كه‌ون.
كاتێك عه‌دیی كوڕی حاته‌م خوا لێی رازی بێت له شام گه‌ڕابۆوه‌و هاتبووه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ، پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه، عه‌دی فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌مان ده‌په‌رستن؟ فه‌رمووی: (ألَيسَ يُحِلُّونَ لَكُمْ مَا حَرَّمَ اللهُ فَتُحِلُّونَهُ، وَ يُحَرِّمُونَ مَا أحَلَّ اللهُ فَتُحَرِّمونَه؟) واته: مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوا یاساغی كردبوو بۆیان حەڵاڵ نه‌ده‌كردن و ئێوه‌ش به حەڵاڵتان ده‌زانی و ئه‌وه‌ش كه خوا حەڵاڵی كردبوو بۆیان یاساغ نه‌ده‌كردن و ئێوه‌ش به یاساغتان ده‌زانی؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، فه‌رمووی: (فَتِلْكَ عِبَادَتُهُمْ) رواه الترمذي وهو صحيح[1] واته: (ئا ئه‌وه په‌رستنیانه).
دووه‌م: ده‌ست به‌ردار بوون و خۆ به‌ری كردن له (طاغوت):
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ) النحل/٣٦ واته: له هه‌موو ئومه‌تێكدا پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه كردووه كه پێیان ڕابگه‌یه‌نێت خوا بپه‌رستن و توخنی تاغووت مه‌كه‌ون. یان ده‌فه‌رموێت: (فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ) البقرة/٢٥٦ واته: هه‌ركه‌س كوفرانه به تاغوت بكات و باوەڕ به خوا بهێنێت ئه‌وا ده‌ستی گرتووه به ڕشته‌ی قایمه‌وه‌و لێی جیا نابێته‌وه، خواش بیسه‌رو زانایه. پێغه‌مبه‌ریش صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌فه‌رموێت: (مَنْ قَالَ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَكَفَرَ بِمَا يُعْبَدُ مِنْ دونِ اللهِ، حُرِّمَ دَمُهُ و مالُهُ) مسلم[2] واته: هه‌ركه‌س بڵێ: لااله الا الله و بێ باوەڕی به‌وانه بكات كه ده‌په‌رسترێن بێجگه له خوا، خوێن و ماڵی حه‌رام ده‌بێ. ئاشكرایه هه‌موو شتێك به پێچه‌وانه‌كه‌یدا ده‌ناسرێته‌وه‌و جیا ده‌كرێته‌وه، یه‌كتاپه‌رستیش نایه‌ته‌دی هه‌تا به‌نده دژ‌و پێچه‌وانه‌ی یه‌كتاپه‌رستیه‌كه نه‌زانێت كه تاغووته و تا لێی دوور نه‌كه‌وێته‌وه .
ئاماده‌كردنی: كــاوان كــوردی
پێداچوونەوە و توێژینەوەی فەرمودەکان: مامۆستا کرێکار
[1] نوسه‌ری به‌ڕێز وای نوسیوه كه سه‌حیحه، بەڵام نه‌مزانی چۆن حوكمی سه‌حیحی داوه، به هه‌ر حاڵ نه‌مدۆزیه‌وه كه سه‌حیح بێت ، ئه‌وه‌ی ترمذي له (سنن الترمذي/ كتاب التفسیر سورة التوبة ٥/٢٦٢ ژماره ٣٠٩٥ )دا ریوایه‌تی كردووه به (حه‌سه‌ن)ی داناوه ، هه‌روه‌ها ئیمامی به‌یهیقی له (السنن الكبرى ١٠/١١٦)دا هێناوێتیه‌وه‌و شێخی ئه‌لبانیش له (صحیح الترمذي٣/ ٥٦) هه‌روه‌ها له (غایة المرام ل١٩)دا به حه‌سه‌نی ناساندووه.
[2] لە سەحيحی موسليم‌دا ريوايەتێكی تر هەيە دەفەرموێ: (حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَيُؤْمِنُوا بِي وَبِمَا جِئْتُ بِهِ) لە ريوايەتێكی تريشدا كە لە سەحيحەيندا هەيە هاتووە : (عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَقُولُوا : لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، فَمَنْ قَالَ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، عَصَمَ مِنِّي مَالَهُ وَنَفْسَهُ إِلَّا بِحَقِّهِ، وَحِسَابُهُ عَلَى اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ) ئيبنو رەجەبی حەنبەلی: جامع العلوم والحكم ١/٢٢٧).