ناسینی خوای گه‌وره به ناوه‌كانی
ناسینی خوای په‌روه‌ردگار له سه‌روی هه‌موو پێویستییه‌كه‌وه‌یه، چونكه به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی ئاده‌میزاد به‌نده به ناسین و په‌رستنی خوای گه‌وره‌وه، و په‌رستنی خوای گه‌وره‌ش وه‌ك پێویست به تێر‌و ته‌سه‌لی و تامه‌زرۆیییه‌وه نابێت هه‌تا ناسینی خوای گه‌وره به شێوه‌یه‌كی قووڵ و دامه‌زراو نه‌بێت، ئاشكرایه ناسینێكی ئاواش ده‌سته‌به‌ر نابێت هه‌تا باوەڕدار به ته‌واوی شاره‌زای ناو‌و سیفه‌ته‌كانی خوای په‌روه‌ردگار نه‌بێت.
هه‌ریه‌ك له ناو‌و سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره كاریگه‌ریی و په‌رێزی ڕۆشن و به‌رچاوی له‌سه‌ر بونه‌وه‌رو ژیان هه‌یه‌و هه‌ر مرۆڤێكی باوەڕدار به تێڕوانینێكی دروسته‌وه‌و له ڕوانگه‌ی ئه‌و ناو‌و سیفه‌تانه‌وه سه‌رنج له ژیان و بونه‌وه‌ر بدات به گوێره‌ی تێگه‌یشتنی خۆی په‌ی به ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان ده‌بات له‌سه‌ریان و شوێنه‌واری ئه‌و ناو‌و سیفه‌تانه‌یان تێدا به‌دی ده‌كات، بۆ نموونه: ناوی (الرحمن) واته: (به‌خشنده) و سیفه‌تی (الرحمة) (به‌زه‌یی) به ڕاشكاوی كاریگه‌ریی و شوێنه‌واری له دروست كراوه‌كانی خوادا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، هه‌ر له مرۆڤه‌وه كه خوای گه‌وره له سونگه‌ی به‌خشنده‌یی و به‌زه‌یی خۆیه‌وه نرخی ژیانی پێداوه‌و شێوه‌ی جوانی ژیان و ڕوخساری پێداوه‌و به‌زه‌یی خستوه‌ته دڵییه‌وه‌و به‌و پێیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زی خۆیدا ده‌كات و په‌یامی بۆ ڕه‌وانه كردووه‌و دروستكراوه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردووه‌و .. هتد. تاكو گیانه‌وه‌رو ئاژه‌ڵ و دڕنده‌ش كه خوای میهره‌بان به‌زه‌یی له دڵیان‌دا جێگیر كردووه‌و به‌و پێیه پارێزگاری له كۆرپه‌كانیان ده‌كه‌ن و له پێناویان‌دا ئه‌وپه‌ڕی جه‌خت له خۆیان ده‌كه‌ن و ئالوده‌ی هاو ڕه‌گه‌زی ده‌بن، ئا به‌م ته‌رزه بیركردنه‌وه‌و تێڕوانینه توانایی و كار به‌جێیی خوای میهره‌بان ده‌رده‌كه‌وێت و باوەڕ جێگیر ده‌بێت.
به‌رهه‌می ناسینی خوای گه‌وره به ناوه جوانه‌كانی
ناسینی خوای گه‌وره به ناوه‌كانی پێویستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌و چه‌ند به‌رهه‌مێكی به نرخیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه له‌وانه:
یه‌كه‌م: هێنانه‌دی یه‌كتاپه‌رستی ڕاسته‌قینه به‌وه‌ی باوەڕدار خواست و هیوای نابه‌ستێته‌وه به غه‌یری خواوه‌و له كه‌سی تر ناترسێت و به‌ندایه‌تی بۆ كه‌س ناكات.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر باوەڕدار به چاكی په‌روه‌ردگاری بناسێت غه‌یری ئه‌ویش ده‌ناسێت، بەڵام كه‌سێك خوا نه‌ناسێت غه‌یری خواش به راستی ناناسێت .
سێ یه‌م: ناوه جوانه‌كانی خوا هه‌ریه‌كه‌یان داخوازی جۆرێك له په‌رستنن، ئنجا هه‌ركه‌س گرنگی به هه‌ر ناوێكیان بدات په‌رستنی تایبه‌ت به‌و ناوه‌ی ده‌ستگیر ده‌بێت، بۆ نموونه: كاتێك باوەڕدار بیر له ناوه‌كانی (القوی) واته (به‌هێز) و (القهار) واته (زاڵ) و (شدید العقاب) واته (تۆڵه توند) بكاته‌وه‌و لێیان تێ بگات ئنجا ترسان له خوا كه جۆرێكه له په‌رستن دێته به‌رهه‌م و له دڵیدا جێگیر ده‌بێت.
چواره‌م: گومانی باش بردن به خوا: كه‌سێك زۆر تووشی تاقی كردنه‌وه‌و به‌لێ ببێت و ئاگای له ناوی (الحكیم) واته (كاربه‌جێ) بێت و تێی بگات ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر به خوای گه‌وره ده‌ر نابڕێت و گومانی خراپی پێ نابات و وا بزانێت كه سته‌می لێ ده‌كات.
پێنجه‌م: هه‌ریه‌ك له ناوه‌كانی خوای گه‌وره به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كی دنیایی یان قیامه‌تی باوەڕداردا، ئنجا هه‌ركه‌س پێویستییه‌كی هه‌بێت ده‌توانێت به‌و ناوه‌ی گونجاوه له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كه‌یدا له خوای گه‌وره بپاڕێته‌وه .
مه‌به‌ست له ناسینی خوای گه‌وره به ناوه‌كانی
هه‌ر وه‌ك له باسی ژماردنی ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌دا باسی چه‌ند خاڵێكمان كرد، لێره‌شدا ئاماژه به‌م دوو خاڵه ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به (مه‌به‌ست له ناسینی خوای گه‌وره به ناوه‌كانی):
١- هه‌ریه‌ك له‌م ناوانه بكه‌ینه تیشكۆیه‌ك و به هۆیه‌وه ته‌ماشای شوێنه‌واره‌كه‌ی بكه‌ین له ژیان و بوونه‌وه‌رداو پێی بگه‌ینه قووڵایی باوەڕ، تا سه‌ر ئه‌نجام به ناسینێكی پته‌وو دامه‌زراو خوا بناسین .
٢- هه‌وڵدان بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون له پرشنگی ئه‌و ناوه پیرۆزانه‌و خۆ قاڵكردنه‌وه به‌و واتا به‌نرخانه‌ی لێیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن له سنووری به‌ندایه‌تی مرۆڤدا .
ئاماده‌كردنی: كــاوان كــوردی
پێداچوونەوە و توێژینەوەی فەرمودەکان: مامۆستا کرێکار