فیقهی ده‌ستووری

سیاسەتی سەربازی لەئیسلامدا

لەبەر ئەوەی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەسڵدا ئەركی ئەوەیە -كە لە توانای خۆی بەوەندەی لەبەردەستی دابێت- كە هەموو جیهان بهێنێتە ژێر سایەی خواویستی و دەسەڵاتی شەریعەتی ئیسلام، وەكو لە باسی (نیشتیمان)دا خوێندمان -ببێتە (دارولئیسلام)- لەبەر ئەوەی بەرپرسێتیی دەوڵەتی ئیسلامی ئەوەیە كە خەڵكی ڕێنمایی بكات بۆ خواناسی، بۆ موسوڵمانبوون.. كە دەبێت هەموویان ئیعتیراف بە سەروەریی شەرع بكەن.. ئەمەش كار و ئەركێكە كە بەهیچ كلۆجێك نابێت ئوممەت تێیدا كەمتەرخەم بێت، دەبێت خۆی بۆ ئەم ئامانجە گەورانە ئامادە بكات، ئەوەش بەوە دەبێت كە دەوڵەتێكی بەهێزبێت تا بتوانێت هێڕشی دەرەكی ڕەتكاتەوە و ئاژاوەی ناوەخۆ بكوژێنێتەوە و هێمنی و ئەمان بۆ ڕەعییەتەكەی مسۆگەربكات.. دەبێ ئەوەندە بەهێزبێت تا بتوانێت ڕووبەری دارولئیسلام بەردەوام بەرفراوانتر بكات و دژی ئەوانەش بوەستێتەوە كە دژی دەوەستنەوە، وەكو كە خوای گەورە دەفەرموی:ﱡﭐ     التوبة: ١٢٣ واتە: جەنگ بەرپابكەن بەرامبەر ئەو كافرانەی لێتانەوە نزیكن و با توندوتیژیتان لێوە ببینن.
هێنانەدیی ئەم ئامانجە و پێكەوەنانی هێزی بەرگری و هێڕش چەندین پێكهاتەی دەوێت، كە بە هەمووان دەبنە هێزە داواكراوەكە كە بریتین لە: پیاوانی جەنگاوەر، تفاقی سەربازی، دەزگای تایبەت، كاری ڕێكوپێكی دانایی، هەبوونی زانیاریی تەواو دەربارەی دوژمن، خاڵی هێز و لاوازی، لەگەڵ پەروەردەبوونێكی ئیمانیی بەهێز و داڕشتنی ڕەفتار و ڕەوشتێكی بەرز و شارەزایی سیرە و سوننەت و چۆنیەتی چاڵاكیی سەربازی..

 

 

سەرچاوە: سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی
نوسینی: سەعید حەووا
وەرگێڕانی: مامۆستا کرێکار

 

981 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/10/2021
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.