پێشه‌وایانمان

مەعازەی کچی عبدالله.. خاتوونی زاناو شەرعناس

مەعازەی کچی عبداللە (مُعَاذَةُ بِنْتُ عَبْدِ اللهِ): (٠٠-٨٣ک / ٠٠-٧٠٢ز)

 مەعاذەی کچی عبداللە.. خاتوونی زاناو شەرعناس، زاھیدەو خواناس، قوتابی زیتی خاتوو عائیشەو سەیدنا عەلی کوڕی ئەبوطالیب خوا لێیان رازی بێت.. پاشان قوتابی ھیشامی کوڕی عامرو سیلەی کوڕی ھوشەیمی مێردی.. مامۆستای لێوەشاوەی ئەبوقەللابەی جورمی و یەزیدی رەشەک و عاصم و عومەری کوڕی زەڕو ئیسحاقی کوڕی سوەیدو ئەیووبی سەختیانی مامۆستای ئیمامی مالیک و دەیانی تر.. یەحیای کوڕی مەعین دەیفەرموو: مەعازە جێمتمانەی گێڕانەوەی فەرموودەیە.. ئیمامی ذەهەبی دوای وەسفکردنی دەفەرموێ: نموونەی پیاوچاکیی و خواناسییەو ریوایەتەکانی لە کتێبە سەحیحەکاندان.. مەعازە شەوانی بە شەونوێژ دەبردە سەرو دەیفەرموو: سەرم لەو چاوە سوڕماوە کە خەوی دێت و دەشزانێت چاولێکنانی گۆڕ چەند توول دەکێشێت! کە کوڕەکەی و مێردەکەی شەھیدبوون، شەونوێژەکانی زیاتر کرد، دەیفەرموو: بەو ئومێدەی خوای گەورە لە رۆژی دواییدا لە مێردو رۆڵەکەمم دانەبڕێت!

1518 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/02/2019
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.