جیهانی ئیسـلامی به‌هۆی ئه‌و دیارده شارستانیانه‌ی كه ئه‌وروپای له‌گه‌لانیتر پێشكه‌وتوتر كردوه‌و به‌هۆی لاساكردنه‌وه‌ی نه‌شم‌و شێوازی ژیانی ئه‌وروپایی؛ ناتوانێ هه‌ڵسـێته‌وه و ئه‌ركی په‌یامه‌كه‌ی راپه‌ڕێنێ. به‌ڵام ده‌توانێ به هۆی ئه‌و روحییه‌ت و هـێزه مه‌عنه‌ویه‌وه ئه‌ركی په‌یامه‌كه‌ی راپه‌ڕێنێ كه ئه‌وروپا رۆژبه‌ڕۆژ لـێی مایه‌پوتتر ده‌بێ. ئه‌و كاته سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست دێـنێ كه بڕوای به‌هێز‌و پته‌و بێ و دنیا به بێـنرخ بگرێ و خۆی له ئاره‌زوبازی وه‌دورگرێ و تامه‌زرۆی به‌هه‌شتێ بێ و تێكه‌ڵی شـڕوشیتاڵی دنیا نه‌بێ و ئاماده‌بێ له‌پێناو خوا ئێش و ئازار بچێژێ، نیازیشی پاك بێ‌و ئارام بگرێ و خۆڕاگر بێ.
خوا ده‌فه‌رموێ: { وَلاَ تَهِنُوا فِي ابْتِغَاءِ الْقَوْمِ إِنْ تَكُونُوا تَأْلَمُونَ فَـإِنـَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ وَتَرْجُونَ مِن اللَّهِ مَا لاَ يَرْجُونَ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا} : له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دوژمنانتان وره به‌رمه‌ده‌ن‌و زه‌بونی مه‌نوێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئازار ده‌چـێژن خۆ ئه‌وانیش وه‌ك ئێوه ئازار ده‌چـێژن، ئێوه هومێد و هیوا له‌خوا ده‌خوازن به‌ڵام ئه‌وان بێهیوان، خوا زانا‌و دانایه. النسا‌ء:104.
هێز و نهێـنی سه‌ركه‌وتنی بڕواداران له بڕوایه، له هومێدی وه‌رگرتـنی پاداشتی لای خوایه، جا ئه‌گه‌ر جیهانی ئیسـلامی به‌چاوی ئه‌وروپایی له كاران بڕوانێ‌و كاڵا‌و واڵای حازربه‌ده‌ستی دنیا بخوازێ‌و وه‌ك ئه‌وروپا چڵێسی ماڵی دنیا بێ‌و به‌س بڕوای به مادده و شتی به‌رچاوان هه‌بێ؛ ئه‌وا ئه‌وروپا بۆ سه‌ركه‌وتن و سه‌ركردایه‌تی جیهان شایه‌نتـره نه‌ك جیهانی ئیسـلامی، چونكه له هـێزی ماددی‌و له شارستانێتیدا گه‌لێك له دوای ئه‌وروپایه.
جیهانی ئیسـلامی رۆژگارێكی به‌سه‌ردا هاتوه گاڵته‌ی به‌م هـێزه مه‌عنه‌ویه دێت‌و خۆی پێ به‌هه‌رمه‌ند ناكا، ئه‌وه‌نده هـێزه مه‌عنه‌ویه‌ی ماویشیه‌تی نایپارێزێ و بره‌وی پێ نادات، تا له ئه‌نجامدا كانی دڵی وشكی كرد. جیهانی ئیسـلامی خۆی له شه‌ڕێكی وا هه‌ڵكێشا كه پێویستی به بڕوای به‌هێز و خۆڕاگرتن و به‌رگه‌گرتنی كاتی ته‌نگانه و سه‌ختی هه‌بێ، جا كاتێك له شه‌ڕه‌كاندا وه‌له‌رزه كه‌وت په‌نای وه‌به‌ر هێزی ناو ناخی موسڵمانان برد، به‌ڵام هیـچی نه‌دۆزیه‌وه و گه‌ڵای هومێدی هه‌ڵوه‌ری، وه‌ك كابرای تێنوی لێهات كه به هاكه‌هاكه‌وه به‌ره‌و ئاوێكی دور هه‌ڵپه ده‌كات‌و تا ده‌یگاتێ شه‌كه‌ت ده‌بێ كه‌چی له‌وێدا ده‌بیـنێ تراویلكه‌یه(سه‌راب ) و ئاو نیه!.
جیهانی ئیسـلامی له‌م شه‌ڕه‌دا له خۆی گه‌یشت كه تا ئێستا چ تاوانێكی گه‌وره‌ی ده‌رهه‌ق به‌خۆ كردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هـێزه كاریگه‌ره مه‌عنه‌ویه‌ی فه‌رامۆش كردوه، جا كاتێك بێهومێد بو به دوای جێدارێك گه‌ڕا به‌ڵام هـیچی له هه‌گبه‌دا نه‌دۆزیه‌وه جـێی ئه‌م هـێزه بگرێته‌وه و به داماوی نه‌یهێلته‌وه.
جیهانی ئیسـلامی كه خۆی رانایه مه‌یدانی جه‌نگ، پێی وابو موسـڵمانان قیامه‌ت به‌سه‌ر دوژمن دا‌دێنن و به لێشاو و پۆل پۆل دێن و بۆ به‌رگریكردن له دین و بۆ پاراستنی موقه‌دده‌سات روحـی خۆیان ده‌به‌خشن و له پێناو خوا و پێغه‌مبه‌ر و ئیسـلامدا له توڕه‌ییان ده‌ته‌قنه‌وه و وڵاته ئیسـلامیه‌كانیش ده‌بن به گڕی ئاگر و خوێنیان ده‌كوڵێ و ده‌ماری ملیان گرژ ده‌بێ!، كه‌چی وا ده‌رنه‌چو و شه‌ڕ هێنده كاری تێنه‌كردن و به‌م جۆره توڕه‌ی نه‌كردن، خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كیتر له شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌ڕوانی و جیهانی ئیسـلامی وه‌ك باوی رۆژانی نه (با)بێ و نه باران هه‌ر له نێو چـێژ وئاره‌زوبازی جارانی گه‌وزی ده‌دا. ئیـتر ئه‌وكات هه‌ستی به‌خۆ كرد كه تین‌و تاوی ئاینیی لاواز بوه‌و مه‌شـخه‌ڵی جیهادی خامۆش بوه. خه‌ڵك ئه‌و كات بۆی وه‌ده‌ركه‌وت كه جیهانی ئیسـلامی چه‌ند زه‌بون‌و كه‌ساس بوه..!
شتی گرنگی هه‌ره گرنگ بۆ سه‌ركرده‌كانی جیهانی ئیسـلامی و داموده‌زگا دینیه‌كان و وڵاته ئیسـلامیه‌كان ئه‌وه‌یه كه به پـێی بانگه‌وازی ئیسـلامی بڕوا له دڵان بڕوێنن و سۆزی ئاینی هه‌ڵگیرسێنن و بانگه‌وازی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و رۆژی دوایی بۆ خه‌ڵك ڕابنوێنن و ئه‌وه‌ی له توانیاندا هه‌یه له‌م پێناوه‌دا بیـبزوێنن‌و هه‌رگیز خه‌مساردی نه‌نوێنن و هه‌مو ئامرازه كۆن‌و تازه‌كان و رێگای فێركردن‌و بڵاوكردنه‌وه به‌كاربێنن، به نموونه با بانگخوازانی ئیسـلامی بۆ شار‌و دێهاتان بنـێرن تا خه‌ڵك له‌باره‌ی دین بدوێنن‌و له هه‌قیقه‌تیان بگه‌یه‌نن، با نوسراو و په‌رتوكان چاپ بكه‌ن و به‌سه‌ر خه‌ڵكی دابه‌شی كه‌ن، با خه‌ڵك هان بده‌ن ژینامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و سه‌ربرده‌ی یاوه‌ران و باسوخواسی جیهاد و فتوحاته ئیسـلامیه‌كان بخوێنن، با ژیان و قاره‌مانێتی شه‌هیدان‌و مه‌ردانی ئیسـلامی باس بكرێن و فه‌زلـی جیهاد و پله‌وپایه‌ی شـه‌هیدی وه‌دیار خرێن. با له‌م پێناوه‌شدا ئێزگه‌و ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه و په‌رتوكی ئه‌ده‌بی و سه‌رجه‌م وزه‌و وه‌سیله‌كانی سه‌رده‌م به‌كار بێنن.
قوڕئانی پیرۆز و رێژینی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم دوو هـێزی مه‌زن‌و گه‌وره‌ن و ده‌توانن گڕی بڕوا و حه‌ماسه‌تی جیهانی ئیسـلامی هه‌ڵگیرسێنن، هه‌میشه باسی شۆڕشی مه‌زن ده‌كه‌ن كه به‌سه‌ر سه‌رده‌می نه‌فامێتیدا بكرێ، نه‌ته‌وه‌ی ده‌سته‌پاچه و خه‌مسارد و ریسوا و خه‌واڵو هان ده‌ده‌ن و ده‌یكه‌نه نه‌ته‌وه‌یه‌كی زندی و جوامێر و خوێنگه‌رم و ناڕازی له نه‌فامی و دژ به سیسته‌می زۆرداری.
ده‌ردی ئه‌مڕۆی جیهانی ئیسـلامی ئه‌وه‌یه كه به ژیانی دنیا خۆشنود و ڕازی ئارخه‌یانن، خۆیان ده‌گه‌ڵ ره‌وشی گه‌نده‌ڵ گونجاندوه و زیاد له پێویست بێده‌نگن‌و به‌م شێوه ژینه كامه‌رانن، به گه‌نده‌ڵی‌و خراپه‌كاری نیگه‌ران نابن، به لاڕێبون و بێدینی هه‌راسان نابن، له مه‌ڕ به‌دكاری موگرژ نابن و خولیای ورگیتێر و به‌رگیجوانن. به‌ڵام قوڕئان‌و رێژینی پێغه‌مبه‌ر صلی الله وسلم ئه‌گه‌ر رێگه‌یان هه‌بێ بچنه ناو دڵا بار به جۆرێكیتر ده‌گۆڕێ، ململانێ په‌یدا ده‌بێ، ململانـێی نێوان بڕوا و دوڕویی، ململانــێی نێوان ئاوه‌ر و دودڵـی، ململانـێی نێوان ژیانی دوارۆژی نه‌بڕاوه‌و ژیـنی دنیای بڕاوه، ململانـێی نێوان ئاسووده‌یی دڵ و هه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته، ململانـێی نێوان شه‌هیدبوون‌و مه‌رگی سه‌رشۆڕی، ململانێیه‌ك كه گشت پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌رپایان كردوه، بێگومان به‌بێ بونی ئه‌م ململانێیه هه‌رگیـز جیهان رزگار نابێ، ته‌نها ئه‌و كاته‌ش سه‌رله‌به‌ری جیهانی ئیسـلامی‌و سه‌رجه‌م خێزان و وڵاته ئیسلامیه‌كان ده‌بوژێنه‌وه كه ئه‌م ململانێیه به‌رپا بێ {إِنـَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى، وَرَبَطْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا فَقَالُوا رَبُّنَا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ لَنْ نَدْعُوَ مِنْ دُونِهِ إِلَهًا لَقَدْ قُلْنَا إِذًا شَطَطًا} : كۆمه‌ڵه گه‌نجێك بون بڕوایان به په‌روه‌ردگار هێنابو بۆیه ئێمه‌ش رێنوێنتر و دڵمان سه‌قامگیرتر كردن، ئه‌وانیش راپه‌ڕین‌و گوتیان: په‌روه‌ردگارمان په‌روه‌ردگاری ئه‌رز‌و ئاسمانانه، جگه له‌م خودایه هاواری هیچ به‌ناو خوایتر ناكه‌ین چونكه ئه‌گه‌ر وا بكه‌ین له رێی ره‌وا لاڕێ ده‌بین.]الكهف:13-14. ته‌نها ئه‌و كاته یادی بیلال و عه‌ممار خه‌بباب و خوبه‌یب‌و صـوهه‌یب‌و موصـعه‌بی كوڕی عومه‌یـر و عوسمانی كوڕی مظعـون و ئه‌نه‌سی كوڕی نه‌ضـر نوێ ده‌بنه‌وه، ته‌نها ئه‌وكاته بۆن و به‌رامه‌كه‌ی به‌هه‌شت دێ و سـروه‌كانی سه‌ده‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌كه‌نه‌وه، ته‌نها ئه‌وكاته جیهانێكی نوێ بۆ ئیسـلام له‌دایك ده‌بێته‌وه كه به هیچ جۆرێك به جیهانه كۆنه داڕوخاوه‌كه‌ی نه‌چێت.
نوسینی: ئه‌بوولحه‌سه‌نی نه‌ده‌وی وه‌رگێڕانی: ئارامی گه‌ڵاڵی