پێشه‌وایانمان

ئیبنول جاروود: (٢٣٠ ـ ٣٠٧ ك/ ٨٤٦ ـ ٩٢٢ ز)

ئیبنول جاروود: (٢٣٠ ـ ٣٠٧ ك/ ٨٤٦ ـ ٩٢٢ ز)

 ئه‌بو محمد عبدالله‌ كوڕی عه‌لی كوڕی جاروودی نه‌یسابووری، كتێبێكی نوسیووه‌ به‌ ناوی (المشیخه‌) كه‌ ناوی مامۆستاكانی خۆی تێدایه‌، یه‌كێك له‌وان ئیمامی زوهلیه‌ كه‌ سه‌رۆكی فه‌رمووده‌وانانی نه‌یسابوور بووه‌و ئیبنولجاروود نزیكه‌ی (٤٠٠) چوارسه‌د فه‌رمووده‌ی لێوه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌.. ئیبنولجاروود به‌ كتێبی(المُنْتَقَى مِن السُّنَنِ المُسْنَدَةِ)  به‌ناوبانگ بوو .. دكتۆر محمد بن عبد الكریم بن عبید كتێبێكی له‌سه‌ر نوسیووه‌ به‌ ناوی (الإمام الحافظ عبد الله ابن الجارود النيسابوري وأثره في السنن) . هه‌موو فه‌رمووده‌كانی سه‌حیح و حه‌سه‌نن، زه‌عیف تێیدا ده‌گمه‌نه‌ ..   

889 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/03/2016
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.