عوروه‌ی كوڕی زوبه‌یر: (٢٣ ـ ٩٤ ك / ٦٤٢ ـ ٧١٣ ز)
كوڕی سه‌یدنا زوبه‌یری كوڕی عه‌ووامه كه یه‌كێكه له‌و ده یاوه‌ره‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم له دنیادا مژده‌ی به‌هه‌شتی پێدان، دایكی عوروه ئه‌سمائی كچی سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كری سددیقه خوا لێیان رازی بێت. عوروه ساڵی (٢٣ ك) له‌دایكبوو، یه‌كه‌مین یاوه‌ر كه ده‌رسی لێوه وه‌رگرت خاتوو عائیشه بوو كه پووری خۆیه‌تی! كه عائیشه‌خان كۆچی دوایی كرد عوروه فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش بمردایه خه‌مم نه‌بوو چونكه هه‌رچی فه‌رمووده‌ی لایه له‌به‌رم كردووه!
عوروه یه‌كێكه له حه‌وت شه‌رعناسه‌كه‌ی مه‌دینه.. هه‌موو ژیانی له به‌سره‌و میسر برده سه‌ر بەڵام له مه‌دینه كۆچی دوایی كرد..
عوروه جگه له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ریوایه‌تی فه‌رمووده بوو، جگه له‌وه‌ی شه‌رعناسێكی وا قاڵ و قووڵ بوو، نموونه‌ی پیاوچاكیی بوو، كه‌س وه‌كو ئه‌و له رۆژوو نوێژ‌و خواپه‌رستیدا نقووم نه‌ده‌بوو.. رۆژی حه‌وت جزمی قورئان ده‌خوێند.. ئه‌وه‌نده هۆشی له نوێژه‌كانی ده‌بوو هۆشی له ده‌وروبه‌ری ده‌بڕا .. سه‌رنجده ئه‌م روداوه‌ی:
له سه‌ردانی وه‌لیدی كوڕی عبدالمه‌لیكدا كه خه‌لیفه بوو لاقی تووشی نه‌خۆشی داخوران بوو، كه گه‌یشتنه جێ، وه‌لید پزیشكی لێ كۆكرده‌وه، پزیشكه‌كان پێیان ووت: ده‌بێت ببڕرێته‌وه، رازی بوو، پێیان ووت: بڕێك شه‌راب بخۆره‌وه تا بێهۆش ببیت و هه‌ست به‌و هه‌موو ئازاره نه‌كه‌یت، فه‌رمووی: نا له ناو نوێژه‌كه‌دا بۆم ببڕنه‌وه! كه گه‌یشتمه ته‌حیات قاچم درێژ ده‌كه‌م و بۆم ببڕنه‌وه.. واشی كرد.. ته‌نانه‌ت وه‌لید كه به قسه‌كردنه‌وه خه‌ریك بوو ده‌ڵێ: كه دوای بڕینه‌وه‌ی لاقی به شیشی سووره‌وه‌كراوه داخیان كرد بۆنی گۆشتی برژاوم به‌سه‌ردا هات ئاوڕم دایه‌وه بینیم قاچیان بڕیوه‌ته‌وه‌و ته‌واو بوون!! فه‌رمانیدا لاقه‌كه‌ی بشۆن و كفنی كه‌ن تا نوێژی له‌سه‌ر بكات و بینێرێت بۆ گۆڕستان.. له‌و كاته‌دا بانگی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی كرد كه ناوی محمد بوو، وەڵامی نه‌بوو! بانگی كرده‌وه ، هه‌ر وەڵامی نه‌بوو.. فه‌رمووی: به خوا نه‌ماوه بۆیه وەڵام ناداته‌وه، چونكه ئه‌وه یه‌كه‌م جارێتی له ژیاندا بانگی كه‌م و وەڵام نه‌داته‌وه.. كه چوونه ده‌ره‌وه بینیان له له خانی ئه‌سپه‌كانی وه‌لیددا ئه‌سپێك له‌قه‌ی لێداوه‌و كۆتا هه‌ناسه‌ی ده‌دات!! كه گیانی سپارد، عوروه فه‌رمووی ئه‌ویشم بۆ بشۆن و كفنی كه‌ن.. پاشان لاقه بڕراوه‌كه‌ی و كوڕه گه‌وره‌كه‌یان به كفن كراوی له‌به‌ر ده‌ستی دانا‌و ئه‌ویش به دانیشتنانه‌وه نوێژی له‌سه‌ر كردن و پاشان رووی كرده لاقه بڕراوه‌كه‌ی وو فه‌رمووی: بڕۆ ئامانه‌تی خوا بیت، به خوا قه‌سه‌م بۆ گوناحێكم نه‌بردوویت! رووی كرده جه‌نازه‌ی كوڕه‌كه‌شی وفه‌رمووی: بڕۆ خوا لێت رازی بێت، جارێك تووڕه‌ت نه‌كردووم. ئینجا ده‌ستی به‌رز كرده‌وه‌و فه‌رمووی: خوایه لاقه راسته‌كه‌مت برده‌وه كه به‌هێزتربوو، كوڕه گه‌وره‌كه‌مت برده‌وه كه باشتربوو، خوایه هه‌ردووكیانم بۆ بكه‌یته توێشووی قیامه‌تم.. كوڕه‌كانی تریشی باش ده‌رچوون ، ته‌نانه‌ت محمدی كوره‌زاشی هه‌ر بووه‌وه به فه‌رمووده‌وان و شه‌رعناس..
زوهری ده‌فه‌رموێ: سێ كه‌سم بینی ده‌ریای زانست بن: سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییب و عوروه‌ی كوڕی زوبه‌یرو عوبه‌یدوالله‌ی كوڕی عبدالله ( كوڕه‌زای سه‌یدنا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێت)!!
عومه‌ری كوڕی عبدالعه‌زیز ده‌یفه‌رموو: وا نازانم كه‌س له‌م سه‌رده‌مه‌دا له عوروه زاناتر بێت.
سوفیانی كوڕی عویه‌ینه ده‌یفه‌رموو: واریسی زانستیه‌كانی عائیشه سێ كه‌سن: قاسمی كوڕی محمد( برازای خاتوو عائیشه‌یه)، عوروه‌ی كوڕی زوبه‌یر (خوشكه‌زایه‌تی)، عه‌مره‌ی كچی عبدالرحمنی كوڕی سه‌عد كه ئیمامی زه‌هه‌بی ده‌رهه‌قی ده‌فه‌رموێ: عه‌مره زانای پڕ زانست و شه‌رعناس و خاوه‌ن به‌ڵگه‌یه ..