نافیعی مه‌ولای سه‌یدنا ئیبنوعومه‌ر: (٠٠ ـ ١١٧ ك / ٠٠ ـ ٧٣٧ ز)
نافیعی مه‌ولای سه‌یدنا عبدالله‌ی كوڕی عومه‌ر یه‌كێك له پێشه‌وای شه‌رعناسان و فه‌رمووده‌وانانی مه‌دینه‌و ئاڵقه‌ی نێوان تابعین و یاوه‌ران..
ئیمامی مالیك ده‌یفه‌رموو: ئه‌گه‌ر ریوایه‌ت له نافیعه‌وه هات مۆری كه‌و به‌دوایدا مه‌گه‌ڕێ چونكه له هه‌موو ریوایه‌ته‌كانیدا یه‌ك هه‌ڵه نه‌بینراوه..
ئیمامی بوخاری ده‌رباره‌ی ده‌یفه‌رموو: راستترین سه‌نه‌د له نێو هه‌ر هه‌مواندا سه‌نه‌دی (مالیك له نافیع و ئه‌ویش له ئیبنوعومه‌ره‌وه‌یه)..
ئه‌مه قوتابیه نه‌جیبه‌كه‌ی ئیبنو عومه‌رو عائیشه‌خان و ئوم سه‌له‌مه‌و ئه‌بو هوره‌یره‌و ئه‌بو سه‌عیدی خودری و رافیعی كوڕی خه‌دیج و ئه‌بو لوبابه‌یه.. مامۆستای زوهری و ئه‌یوبی سه‌ختیانی و حه‌میدی ته‌ویل و ئیبنوجوره‌یج و به‌كیری كوڕی عبدالله و ئیبنو ئه‌بی زیئب و ئیبنوئه‌بی له‌یلاو ئه‌وزاعی و زه‌یدو عاسم و مالیك و له‌یس و سه‌دانی تره ..
ئه‌مه نافیعه كه بووه جێ متمانه‌ی عومه‌ری كوڕی عبدالعه‌زیزو خه‌زێنه‌داری یه‌مه‌ن و پاشان ناردی بۆ میسر تا خه‌ڵكه‌كه‌ی فێری فه‌رمووده بكات..
ئه‌م زانا به‌ڕێزه له دوای نوێژی به‌یانیه‌وه تا خۆر هه‌ڵده‌هات فه‌رمووده‌ی به قوتابیه‌كانی ده‌ووته‌وه..
ئه‌رێ گرنگ نیه كه ئه‌م پیاوه‌ی كه ئاوا به‌م دینه‌وه بووه به پێشه‌وای ئه‌م ئوممه‌ته، بێ نه‌سه‌به.. خه‌ڵكی ناوچه‌ی ده‌یله‌می باكوری ئێران بوو، هه‌ندێك ده‌ڵێن كابوولییه.. له شه‌ڕێكدا به زارۆكی كه‌وته ده‌ست ئیبنو عومه‌ر خوا لێی رازی بێت، ئه‌ویش هێنایه‌وه بۆ مه‌دینه‌و وه‌كو كوڕی خۆی سه‌رپه‌رشتی كرد‌و ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ی لێ ده‌رچوو! له‌و زه‌مانه‌شه‌وه پێی ده‌ڵێن: ئه‌بو عبدالله‌ی عه‌ده‌وی (به‌ره‌بابی سه‌یدنا عومه‌ر) قوره‌یشی!