موسوڵمانی به‌هێز باشتر و خۆشه‌ویستتره لای خوای گه‌وره له موسوڵمانی لاواز
پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ:
الْمُؤْمِنُ الْقَوِيُّ خَيْرٌ وَأَحَبُّ إِلَي اللَّهِ مِنْ الْمُؤْمِنِ الضَّعِيفِ وَفِي كُلٍّ خَيْرٌ احْرِصْ عَلَي مَا يَنْفَعُكَ وَاسْتَعِنْ بِاللَّهِ وَلَا تَعْجَزْ وَإِنْ أَصَابَكَ شَيْءٌ فَلَا تَقُلْ لَوْ أَنِّي فَعَلْتُ كَانَ كَذَا وَكَذَا وَلَكِنْ قُلْ قَدَرُ اللَّهِ وَمَا شَاءَ فَعَلَ فَإِنَّ لَوْ تَفْتَحُ عَمَلَ الشَّيْطَانِ[1]
كوردیه‌كه‌ی :
موسوڵمانی به‌هێز باشتر و خۆشه‌ویستتره لای خوای گه‌وره له‌موسوڵمانی لاواز، خێر له‌هه‌ردوكیاندا هه‌ر هه‌یه،سووربه له‌سه‌ر هه‌رچی شتێك كه‌سوودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت، داوای یارمه‌تی له‌خوای گه‌وره بكه‌و پشتی پێ ببه‌سته، مات و مه‌لول رامه‌وه‌سته و بڵێی ناكرێت! ئه‌گه‌ر به‌ڵایه‌كیشت لێ به‌سه‌ر هات مه‌ڵێ : ئای ئه‌گه‌ر وام بكردایه و وام نه‌كردایه. بڵێ قه‌ده‌ری خوای گه‌وره وابووه ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره‌ش ده‌یویست ئه‌وه‌هاته دی ..چونكه وتنی (ئه‌گه‌ر) ده‌روازه‌ی كاركردنی شه‌یتان ده‌كاته‌وه .
واتا و مه‌به‌ستی :
كه‌سایه‌تی موسوڵمان به‌وه‌دا ده‌ناسرێته‌وه كه كه‌سایه‌تیه‌كه هه‌موو سیفه‌تێكی خێر و ره‌فتارێكی جوانی تێدایه، كه‌سایه‌تیه‌كه : ئیماندار، زانایه، به‌هێزه، ئازایه، بوێره، ئارامه، خۆگره، هێدیه، له سه‌رخۆیه، ده‌ست پاكه، سه‌خیه، داوێن پاك، به‌ئه‌ده‌به، موجاهید و شه‌رمنه، جوامێر و به به‌زه‌ییه، حه‌ق وێژه، له و‌وتنی حه‌قدا له لۆمه‌و قسه و قسه‌ڵۆكی خه‌ڵكی ناترسێت و، باكی به‌وه نییه كه له ڕێی حه‌ق و حه‌قخوازیدا به‌سه‌ری دێت، كه‌سایه‌تیه‌كی زیره‌ك و به‌هۆشه و سو‌و ره له‌سه‌ر كات و سامان و توانای، چوست و چالاكه، پشتی به‌خوا ئه‌ستوره سست و ته‌مه‌ڵ نیه به‌قه‌زا و قه‌ده‌ری خوای په‌روه‌ردگاری رازییه و ووریا و زیت و هۆشداریشه .. له ململانێی خۆی و شه‌یتان غافل نابێت، هه‌میشه له یادی خوادایه و هه‌ستی به‌رپرسێتی دنیا‌و قیامه‌تی به‌رزه .... هه‌روه‌ها ..
ئه‌م فه‌رمووده‌یه بانگهێشتێكی ئاشكرا و رۆشن و راشكاوه كه داوا له موسوڵمان ده‌كات ئه‌م سیفه‌ته چاكه‌ی تێدابێت كه به‌هێزیه بێت بۆئه‌وه‌ی گشتگیری ئه‌م بانگهێشته و سیفه‌ت و ره‌وشتی به‌هێزێتیمان له به‌رچاو بێت، واتاكانی به‌چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه ڕوو :
یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌و (به‌هێزی)ییه‌ی فه‌رمووده‌كه ده‌یخوازێت :
یه‌كه‌مین داواكاری فه‌رمووده‌كه هێزی ویست و ئیراده و ووره به‌رزی ده‌گرێته‌وه، كه‌خاوه‌نی هیمه‌ت و ویستنی ئه‌نجامدان و توانا به‌سه‌ر شكانی ئه‌و كاره‌ی هه‌بێت كه‌پێی ده‌سپێردرێت، بیه‌وێت بیكات،سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌موو توانای خۆی و مه‌رجه‌كانی به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی بۆساز بكات، له په‌یبردن به‌خودی كاره‌كه و چونیه‌تی كاربۆكردنی شیوازه‌كانی ئه‌نجام دانی، له‌گه‌ڵ ساغ و سه‌لامه‌تی هزر و ژیری و جه‌سته و ده‌روونی پارسه‌نگ، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كاڵ فام و رقن و نه‌خۆش بێت كاری گرنگی پی ئه‌نجام نادرێت، هه‌رچیه‌كیش بكات نوقسان و لاسه‌نگ ده‌بێت هه‌رله‌زه‌مانی كۆنیشه‌وه وتراوه (العقل السلیم فی الجسم السلیم) واته ژیری ساغ وا له‌له‌شی ساغدا . هێزی به‌ده‌ن و ده‌ست و بازوی ئه‌ستوری شان و په‌ل قه‌وی كه ووره روخاو بێت، ترسنۆك بێت، یان ووره روخاوبێت به‌پاڵ بیخه‌نه سه‌ركارێك حه‌تمه‌ن كاریكی شل و شێوا و ئه‌نجامێكی پوكاو ده‌داته ده‌ست !
كه‌سێك بی ئیراده‌یه، یان هیمه‌تی كاركردنی نیه، یان ته‌ممه‌ڵ و ته‌وه‌زەله وهه‌ر حه‌زی به‌خه‌و و خواردنه، یان ئه‌و كه‌سه‌ی گێژ و وێژه، گه‌لحۆ و گه‌وێڵه، یان هه‌ستی به‌رپرسێتی مردووه! ئه‌مه كارێكی پی ناسپێردرێت و چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می لێبكرێ! ئه‌م جۆره كه‌سانه كۆڵی سه‌ربار و مشه‌خۆریی سه‌رخوانن با خوێنده‌واریش بێت چۆن لای خوای گه‌وره خۆشه‌ویستتر ده‌بێ له موسوڵمانی خاوه‌ن هیممه‌ت و ووره به‌رز و به‌كارێكی نه‌خوێنده‌وار؟ . خوای گه‌وره وه‌ك لە قورئانی پیرۆز بۆمان باس ده‌فه‌رمووێ – هه‌زاران ده‌سه‌ڵاتداری به‌هێز و خاوه‌ن ئیراده‌ی كافرو دووڕوو مشه‌خۆرانی ده‌وریانی فه‌وتاندووه و خه‌ڵكانی موسته‌زعه‌فی دینداری سه‌رخستوه كه هه‌ستی به‌رپرسێتی دین و دنیا‌و قیامه‌تیان وایلێكردوون خۆچاك بكه‌ن و به وویست و هیممه‌ته‌وه گۆڕانكاری له كۆمه‌لگه و ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌ن .. دینداری فه‌رزه، به‌ڵام كۆمه‌ڵكاری و بزاوت به‌دینه‌كه‌شه‌وه هه‌ر فه‌رزه، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی به (دین و ئوممه‌ت و بزاوت) به‌هێز ده‌بن خوای گه‌وره ده‌یكاته ئالییه‌تی ڕوخاندنی تاغوتان .
وه‌ك ده‌فه‌رمووێت :( أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ * إِرَمَ ذَاتِ الْعِمَادِ * الَّتِي لَمْ يُخْلَقْ مِثْلُهَا فِي الْبِلَادِ * وَثَمُودَ الَّذِينَ جَابُوا الصَّخْرَ بِالْوَادِ * وَفِرْعَوْنَ ذِي الْأَوْتَادِ * الَّذِينَ طَغَوْا فِي الْبِلَادِ * فَأَكْثَرُوا فِيهَا الْفَسَادَ * فَصَبَّ عَلَيْهِمْ رَبُّكَ سَوْطَ عَذَابٍ * إِنَّ رَبَّكَ لَبِالْمِرْصَادِ )[2] واته : مه‌گه‌ر نازانیت خوای په‌روه‌ردگارت چی به‌سه‌ر (عاد) هێنا؟ خۆی و قه‌ومه‌كه‌ی (ئیره‌م) كه خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵات بوون، كه پێشتر خه‌ڵكی وه‌كو ئه‌وان له ناوچه‌كه‌دا دروست نه‌كرابوون، له‌قه‌دوباڵاو به‌خۆ پێ كه‌وته‌ییدا، له‌زۆری جه‌نگاوه‌رو ئازایاندا، له توانا‌و سه‌بری شه‌ڕكردنیاندا، له‌قه‌ڵا و قولـله‌ی سه‌ختی به‌ردینیاندا، هه‌روه‌ها قه‌ومی (ثەموود) كه‌سیدنا صاڵح بوو به پێغه‌مبه‌ری خوا له ناویاندا، كه‌شارو گوند و قه‌ڵای زۆر سه‌ختیان له تاوێره به‌رد دروست ده‌كرد (هه‌زار و حه‌وسه‌د خانوویان له ناو چیادا دروست كردبوو به‌هه‌ڵكۆڵین !)، هه‌روه‌ها فیرعه‌ونی خاوه‌ن سه‌رباز و سوپای پرچه‌ك و شه‌ڕانی ... ئا ئه‌مانه (عاد و ثەموود و فیرعه‌ون) ی كه خراپه‌كاری شیرك و كوفر‌و سته‌م و گوناح و تاوانیانی له وولاته‌كانیان بڵاو كرده‌وه و خراپه‌كارییان كرده سیما‌و سیفاتی كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌تیان ! ئه‌مانه هه‌موو خاوه‌نی هه‌مووجۆره (هێز) ێك بوون، به‌ڵام خوای په‌روه‌ردگارت غه‌زه‌بی لێگرتن و سزای خۆی به‌سه‌ردا هێنان و مه‌فحی كردنه‌وه، خوای په‌روه‌ردگارت ڕه‌فتاری ئه‌وانی بینی و ره‌فتاری كافرانی قوره‌یشیش ده‌بینێت خوای گه‌وره له سه‌نگه‌ردایه بۆیان و كه‌سی له ده‌ست ده‌رناچێت .
دووه‌م : ڕه‌هه‌ند و گرنگی هێز له ئیسلامدا :
هێز به‌و مانایانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا ڕه‌هه‌ندێكی زۆر به‌نرخی هه‌یه، پله و ئاست و مه‌نزیله‌یه‌كی به‌رزو گرنگ و كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌دید و ڕێی ئیسلامییدا هه‌یه، چونكه تاكه ریگای جیهاد كردنه، جیهادیش لوتكه‌ی بڵندی هه‌موو ئیسلامه‌كه‌یه، جیهاد تاكه ریگایه‌كی كاریگه‌ریشه له توند كردنه‌وه‌ی پابه‌ندیی موسوڵمان به‌دینه‌كه‌ی، دینداری كردنی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو .
ئائه‌م كاریگه‌رێتییه‌یه‌ی كه خوای گه‌وره ئاماژه‌ی پێداوه، كه ئێوه به‌دینه‌كه به‌هێز ده‌بن و به‌جیهادكردنه‌كه‌ش به‌هێز، خوای گه‌وره‌ش هێزی ئیزافی ده‌خاته سه‌ر هێزه جیهاد خوازییه‌كه‌تان، سه‌یدنا هود علیه السلام به‌قه‌ومه‌كه‌ی خۆی (عاد) راده‌گه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمان بهێنن و سه‌ر راستانه دیندارێتی بكه‌ن ده‌بنه خاوه‌ن هێز و خوای گه‌وره‌ش هێزی ترتان پێ ده‌به‌خشێت، سیدنا (هود) علیه السلام فه‌رموی: (يا قَومِ لا أَسأَلُكُم عَلَيهِ أَجرًا إِن أَجرِيَ إِلّا عَلَى الَّذي فَطَرَني أَفَلا تَعقِلونَ * وَيا قَومِ استَغفِروا رَبَّكُم ثُمَّ توبوا إِلَيهِ يُرسِلِ السَّماءَ عَلَيكُم مِدرارًا وَيَزِدكُم قُوَّةً إِلى قُوَّتِكُم وَلا تَتَوَلَّوا مُجرِمينَ )[3] واته: ئه‌ری هۆ گه‌لۆ هۆ خزمینه، خۆمن داوای پاداشتتان لی ناكه‌م كه ڕێی راستتان نیشان ده‌ده‌م و بۆ دین و دینداری بانگهێشتان ده‌كه‌م، من پاداشتی خۆم له خوای په‌روه‌ردگار ده‌وێت، خوای كردگار و باڵا ده‌ست كه منی خه‌لق كردوه . نازانم ئێوه بۆ په‌یی به‌وه نابه‌ن عه‌قلتان پێی ناشكێ . هۆگه‌لۆ، داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن تا له گوناهه‌كانی رابردوتان ببورێت و عه‌زم و وویستان جه‌زم كه‌ن كه نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گوناح و بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره، ئه‌ویش حه‌تمه‌ن زیاترتان پی ده‌به‌خشێت، بارانی زۆرتان به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت، به‌رده‌وام (ئه‌وانیش خاوه‌ن زه‌وی و زار‌و به‌رهه‌م و حاصلاتی كشتوكاڵی بون) و به‌دڵنیاییه‌وه هێزی ئیزافی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و هێزه‌ی خۆتان هه‌تانه ...
* له به‌رگرنگی و كاریگه‌ری هێزیشه كه فه‌رمانی به ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه خاوه‌ن هێز بن و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی په‌یدا كردنی هێز و پێشبردو به‌هێز كردنیدا بن . وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ)[4] (واته : ئه‌وه‌نده‌ی له تواناتاندا هه‌یه هێز په‌یداكه‌ن تا به‌رەو ڕوویان بۆستنه‌وه (ته‌كمیله‌ی ئایه‌ته‌كه داوای ئاماده سازی ( سێ) هێز ده‌كات .. جه‌نگاوه‌ر، چه‌ك، پاره) ..
* پارانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ په‌نا بردنه به‌رخوای گه‌وره له لاوازی و بێ هێزی هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بوو كه ده‌یفه‌رموو :(اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْهَمِّ وَالْحَزَنِ، وَالْعَجْزِ وَالْكَسَلِ، وَالْبُخْلِ وَالْجُبْنِ ، وَضَلَعِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ)[5] واته : خوایه گیان په‌نا به‌تۆ ده‌گرم له نه‌توانین و ده‌سته‌وسان كه‌وتن و سستی و ته‌مبه‌ڵی، خوایه‌گیان په‌نا ده‌گرم له ترسنۆكی و چاو چنۆكی و پیسكه‌یی، خوایه گیان په‌نا به‌تۆ ده‌گرم له كۆڵی قورسی قه‌رزایی و ژێر ده‌سته بونی پیاوان .. (دیاره هه‌موو ئه‌مانه‌ش سیما و سیفاتی بێهێزی و لاوازین ).
جه‌نابی صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌م فه‌رمووده‌یه‌شدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه موسوڵمانی به‌هێز باشتر و خۆشه‌ویستتره له موسوڵمانی لاواز و بێهێز، له راستیدا هه‌ڵنان و هاندانی موسوڵمانان بو به‌خۆ به‌هێز كردن و ده‌ست خستنی هه‌موو ئامێر و هۆكارێكی به‌هێز بوون و له ده‌ست نه‌دانی له‌كاتی هه‌بوونیدا .
سێيه‌م : سود و به‌رهه‌مه‌كانی به‌هێز بوون:
سودی به‌هێزی و هه‌بوونی هێزی كاریگه‌ر ئه‌وه‌نده زۆره كه‌له ژماره نایه‌ت، چونكه بواری به‌كارهێنانی زه‌روره‌ت و كاریگه‌ریتیه‌كه‌ی ئیجگار زۆره، به‌ڵام ده‌شێت ئاماژه به‌هه‌ندێك بوار و ته‌وه‌ری بدرێ :
١- دلێری و بوێری له فه‌رمانكردن به چاكه و به‌رهه‌ڵستیكردن له خراپه بێ هه‌بوونی ترس و ته‌نازول و موجامه‌له هه‌روه‌كو كه زانای گه‌وره ئه‌بو حازم له‌به‌رامبه‌ر عبدالمكلیكی كوری مه‌رواندا وه‌ستایه‌وه كه خه‌لیفه ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و ئوممه‌ته به‌رفراوانه‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوابوو، یان هه‌ڵوێستی به‌ناوبانگی شیخ عبدالسلامی كوری عزالدین (عززی كوری عبدالسلام ) كه به‌سوڵتانی زاناكان به‌ناو بانگبوو، هه‌ڵویستی له (زاهیر بێبەرس) یان هه‌ڵوێستی شیخولئیسلام ئەحمەدی كوڕی عبدالحلیمی ئیبن و ته‌یمیه به‌رامبه‌ر قازانی فه‌رمانده‌ی ته‌تار و ده‌یان و سه‌دان زانای تر .
٢- خۆش ویستن و ئاماده بون بۆ جیهاد كردن و به‌رپا كردنی، له كاتی موماره‌سه‌كردنیشیدا له مه‌یداندا موجاهیدی خاوه‌ن هێز ئازاتر و نه‌به‌ز تر ده‌بێ و جورئه‌تی هه‌ڵمه‌ت بردنی زیاتر ده‌بێت، چونكه هێزی ئیمان و هێزی ڕیز و هێزی ده‌ست و بازوو (چه‌ك) هه‌موو كۆده‌بێته‌وه با به‌رامبه‌ره‌كه‌ش ئازا و پڕ چه‌كیش بێت، بیلالی حه‌به‌شی خوا لێی رازی بێت له غه‌زای به‌دردا به‌رامبه‌ر ئومه‌ییه‌ی كوری خه‌له‌ف وه‌ستایه‌وه و كوشتیشی یان عبدالله ی كوڕی مه‌سعود خوالێی رازی بێت (كه‌ئه‌وه‌نده‌جه‌سته‌ی بچوك و لاواز بوو جاریك ڕه‌شه‌با له‌سه‌ر دار خستیه خواره‌وه !) كه‌چی ئه‌بوجه‌هلی كوشت كه‌سه‌ركرده‌ی هه‌موو شیرك و دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئیسلام وموسوڵمانان بوو، ته‌نانه‌ت كه كوژرا پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی : لاشه‌كه‌یم پیشان بده‌ن ئه‌وه فیرعه‌ونی ئه‌م ئومه‌ته بوو .. هه‌روه‌ها دلێری و هه‌ڵمه‌ت بردنی حه‌نزه‌ڵه‌ی كوڕی عامر كه له‌غه‌زای ئوحوددا كه نازناوی (غسیل الملائیكة ) ی هه‌یه واتا : ئه‌وی فریشته غوسڵی ده‌كرد .
٣- ئارام گرتن و خۆڕاگری به‌رامبه‌ر ناره‌حه‌تیه‌كانی سه‌ر ڕێی خواویستی .. هه‌روه‌كو دیدو هه‌ڵوێستی موسوڵمانانی یه‌كه‌مینی نه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئیسلام له مه‌ككه یان ئه‌وه‌ی كه ئێستا له میصر و سوریا و ووڵاتانی تری موسوڵماناندا ڕوده‌دات.
٤- پاراستنی دروشمه‌كانی په‌رستن و كۆمه‌ڵكاری نوێژ و رۆژ و زه‌كات و حه‌ج و قورئان خوێندن و زیكر كردن و دوعا و پارانه‌وه و خێر و خێرخوازی و چاكه كردن و چالاكی ئیسلامی، چونكه هێز ڕێی بۆ ده‌كاته‌وه و سه‌ربه‌ستیه‌كه‌ی دابین ده‌كات . ئه‌وه پێویستی به‌به‌ڵگه نیه، چونكه واقعی هه‌موو كات و شوینێكه، كه‌موسوڵمانان خاوه‌ن هێز ده‌بن ئازادی و دیندارێتی و خوا په‌رستیان زۆرتر ده‌بێت و مزگه‌وته‌كانیان به نوێژ و زیكر و ده‌رس ئاوه‌دانه و شه‌ونوێژیان تێدا به‌رده‌وامه .
چوارهه‌م : چۆنیه‌تی به‌هێز بوون و وه‌ده‌ست هێنانی هێز :
١- خوا ویستی (الاخلاص) و ساغ بونه‌وه بۆ خوای گه‌وره و لێبران بۆدینه‌كه‌ی به‌نییه‌ت و ڕه‌فتار (گوفتار و كردار) و بریار (كردن و نه‌كردن)، بۆ خۆسوڵحانێكی سه‌ر ڕاستانه كه هیچ نیاز و مه‌به‌ستێكی تری له پشته‌وه نه‌مێنێت، وه‌كو كه خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت : ( قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ * لَا شَرِيكَ لَهُ ۖ وَبِذَٰلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ)[6] واته : بڵێ نوێژه‌كانم، خواپه‌رستیم، ژیان و مردنم هه‌ر له‌به‌رخاتری خوای گه‌وره‌یه، خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان، كه هیچ هاوبه‌شێكی نيه، به‌مه‌ش فه‌رمانم پێدراوه و منیش یه‌كه‌مینی موسوڵمانانم .
- هه‌ركه‌سێك خۆی به‌خوای گه‌وره بفرۆشێت و خۆی بۆ سه‌رخستنی دینه‌كه‌ی ته‌رخان بكات گومانی تێدا نیه، كه‌خوای گه‌وره له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت، یارمه‌تی ده‌ر و پشتیوان و هاوكاری ده‌بێت و هه‌رگیز وه‌لی ناكات، وه‌كو ده‌رباره‌ی یاوه‌رانی ئه‌شكه‌وت ده‌فه‌رموێت : ( وَرَبَطْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا فَقَالُوا رَبُّنَا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَنْ نَدْعُوَ مِنْ دُونِهِ إِلَٰهًا ۖ لَقَدْ قُلْنَا إِذًا شَطَطًا)[7] واته: دڵ و ده‌رونیانمان به‌هێز و ووره‌یانمان به‌رزكرده‌وه تا بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی لێبڕان و بۆ ساغ بونه‌وه كه دڵیان هات كه‌س و كار و ووڵات به‌جێبهێڵن و له به‌رخاتری خوای گه‌وره هیجره‌ت بكه‌ن و ڕابکەن. كه‌ده‌سته‌جه‌معی له‌به‌رخاتری خوای گه‌وره هه‌ڵوێستی ئیماندارانه بگرنه‌به‌ر و بڵێن خوای په‌روه‌ردگاری ئێمه خوای خاوه‌ن ئاسمانه‌كان و زه‌ویه و هه‌ڵسوڕێنه‌ریانه، ئێمه‌ش بۆ ئه‌و یه‌كلابوینه‌ته‌وه و هه‌تا ماوین هیچ شتێك ناكه‌ینه خوای خۆمان هیچ دینێكی تر ناگرینه به‌ر جگه له‌دینه‌كه‌ی ئه‌و، ئه‌گه‌ر وامان كرد دیاره گومڕا و سه‌ر لێ شێواو ده‌بین لاڕێیمان پێ په‌سه‌ند ده‌بێت ! ئه‌وه‌ش سته‌مه .
٢- ته‌به‌ڕا بوون له هه‌موو هێز و توانایه‌ك و دڵنیابون له‌وه‌ی كه ته‌نها خوای گه‌وره به‌هێز و به توانایه كه بكه‌ری هه‌موو ڕوداوێكه و هه‌موو بزاوت و سره‌وتێك به زانایی و دانایی و به توانای ئه‌وه‌و به‌ویستی ئه‌و ده‌بێت، به‌س هه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌نده خۆی پارسه‌نگ ئاراسته بكات و دیندارێكی خواناسی وا ده‌رچێت، به دڵنیاییه‌وه خوای گه‌وره‌ش به‌رەو ئه‌و دێت و ئاودێری و چاودێری ده‌كات سه‌رپه‌رشتی هه‌موو كار‌و بار‌و كات و شوێنێكی ده‌كات ئه‌مه‌ش مه‌به‌سته كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێت :(أَكْثِرُوا مِنْ قَوْلِ لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ فَإِنَّهَا كَنْزٌ مِنْ كُنُوزِ الْجَنَّةِ)[8]
واته : زۆر (لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ) بڵێنه‌وه، چونكه گه‌نجینه‌یه‌كه له‌گه‌نجینه‌كانی به‌هه‌شت واته : گۆڕین و هێزێكی كاریگه‌ری نیه ئیلا ئه‌وه‌ی كه‌خوای گه‌وره هه‌یه‌تی .
٣- هه‌ست نه‌كردن به لاوازی و ناتوانایی، ئه‌وه‌ش واده‌كات به ئومێد و خاوه‌ن متمانه بێت به‌خوای خاوه‌ن هێز و به‌خشه‌ری نیعمه‌تی هێز، ئه‌وكه‌سه‌ی كه له‌ناخیدا خۆی به‌بێ هێز و لاواز ده‌زانێت له‌ویست و ئیراده‌شیدا وایلێدیت متمانه به‌خۆی ناكات كه‌شتێكی پێده‌كرێت! حه‌تمه‌ن ئه‌م هه‌سته‌ش ده‌یكاته كه‌سێكی سست و شل و شێواو كه حه‌زی له كاری جدی و به‌سود نه‌بێت .. له‌وانه‌یه ئه‌وه بێت مه‌به‌ستی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تێیدا ده‌فه‌رموێت: (وَلَا تَعْجَزْ)[9] واته: ده‌سته‌وسان مه‌به .
٤- سور بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕه‌فتاری به‌سوود و پڕۆژه‌ی به‌كه‌ڵك، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی به‌سود دوای ئیمان داری له‌وه‌چاكتر نیه شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره داوه‌ر بێت و سایه‌ی حوكمی خوا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه بێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْماً)[10] واته : حوكمی كێ له حوكمی خوای گه‌وره چاكتر ده‌بێت؟ به‌ڵام ئه‌وه شتێكه كه ئه‌و كه‌سانه لێی دڵنیان كه له‌ئیمانداریدا گه‌یشتونه یه‌قین – پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێت (اِحْرِصْ عَلَى مَا يَنْفَعُكَ)[11] واته: سور به له‌سه‌ر هه‌رشتێك سودی بۆت هه‌یه .
٥- پاراستن و سور بون له‌سه‌ر فه‌رزه‌كان و به‌جێهینانیان و پابه‌ند بون به‌سونه‌ته‌وه و زۆركردنی شه‌و نوێژ و رۆژوی سوننه‌ت و خێر كردنی ئیزافی (جگه له‌زه‌كات دان) و دوعا و پارانه‌وه و زیكر قورئان خوێندن و داوای لێ‌خۆش بون له خوای گه‌وره .... هتد له فه‌رموده‌ی قودسیدا هاتوه[12] كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له خوای خۆیه‌وه ده‌گێڕیته‌وه کە فه‌رمویه‌تی: ( وَمَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إِلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ فَإِذَا أَحْبَبْتُهُ كُنْتُ سَمْعَهُ الَّذِي يَسْمَعُ بِهِ وَبَصَرَهُ الَّذِي يُبْصِرُ بِهِ وَيَدَهُ الَّتِي يَبْطِشُ بِهَا وَرِجْلَهُ الَّتِي يَمْشِي بِهَا وَإِنْ سَأَلَنِي لَأُعْطِيَنَّهُ وَلَئِنِ اسْتَعَاذَنِي لَأُعِيذَنَّهُ)[13] واته : عه‌بدی من به‌هیچ ره‌فتارێك لێم نزیك نابێته‌وه وه‌كو كه به‌ڕاپه‌راندنی فه‌رزه‌كان لێم نزیك ده‌بێته‌وه كه له‌سه‌رم فه‌رز كردوه، ئینجا به ئه‌نجامدانی سوننه‌ته‌كان به‌ره‌به‌ره لێم نزیك ده‌بێته‌وه (تائه‌وه‌نده نزیك ده‌بێت كه هه‌موو ئاراسته‌یه‌كی ده‌كه‌م) به‌وویستی من ده‌بیستێت به‌دیتنی من ده‌بینێت، به‌ویستی من ده‌ستی به‌كار ده‌هێنێت، به فه‌رمانی من قاچی به‌كار ده‌هێنێت و ده‌ڕوات پێیان، داوای هه‌رچیه‌كم لێ بكات ده‌یده‌مێ، هه‌ركاتێك په‌نام بۆ بهێنێت په‌نای ده‌ده‌م و له‌خۆی ده‌گرم ...
٦- دووركه‌وتنه‌وه له‌سه‌ر سێبه‌رنشینی و هۆگر بوونی چێژی دنیایی و سوربون له‌سه‌ر ڕابواردنی به‌رده‌وام توخن نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی ژیانی زاهیدانه و بارسووكی دنیایی، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی نقومی چێژ‌و فه‌ڕ و نیعمه‌ته به‌رگه‌ی سه‌ختی ژیان ناگرێت و ته‌حه‌مولی ناره‌حه‌تی و گران ناكات و كۆڵی به‌رپرسیارێتی بۆ هه‌ڵناگیرێت .
پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رمووێت :( اخْشَوْشِنوا؛ فإنَّ النِّعمَةَ لا تَدُومُ)[14] واته : زبر بژین نیعمه‌ت زۆر به‌رده‌وام نامێنێت .
٧- خوێندنی سیره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و مێژووی ژیانی یاوه‌ران و تابعین و ناودارانی ئیسلام سه‌رنجدان و ووردبوونه‌وه له به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانیان و چۆنیه‌تی زاڵبونیان به‌سه‌ر كه‌ند و كۆسپ و به‌ربه‌سته‌كانی رێیاندا –ئه‌مه زه‌رووریه، چونكه له‌لایه‌كه‌وه موسوڵمان به‌چاوی ڕێز و ته‌قدیر و نموونه‌ییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و كه‌ڵه پیاوانه‌ی ئوممه‌ت و هه‌وڵ ده‌دات سیفاتی ئه‌وان له خۆبگرێت و خۆی له‌سه‌ر په‌روه‌رده بكات، له لایه‌كی تریشه‌وه په‌ند و ئامۆژگاریی له دلێرو هه‌ڵوێستیان وه‌رده‌گرێت خۆچواندن (خۆشوبهاندن) به گه‌وره پیاوانی نموونه خۆی له خۆیدا گه‌وره‌ییه، بۆیه كابرای شاعیرده‌ڵێت:
( فَتَشَبّهوا إِن لَم تَكُونوا مِثلَهُم، إِنَّ التَّشَبّه بِالكِرامِ فَلاحُ )
٨- به‌رده‌وام سه‌رنجدان له‌گه‌ردوون و ووردبونه‌وه له ژیانی زینده‌وه‌ران و هه‌ست كردن به‌سیفاته‌كانی خوای كارزان و كارجوان، چونكه ئه‌م جۆره (دیدی مه‌له‌كوتی)یه مرۆڤ به‌حه‌قیقه‌تی خۆی نیشانده‌دات، كه نه‌زان و لاواز و موحتاجه، ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات بی هه‌واو فیز بێت و لوتبه‌رزیی نه‌كات، به زانین و توانای خۆی هه‌ڕاڵ نه‌بێت و به‌ڕه‌نجی خۆی ده‌سخه‌ڕۆ نه‌بێت و وابزانێت زۆر گه‌وره‌و پیاو چاكه !
لێكۆڵینه‌وه‌ی ژیرانه و سه‌رنجدان و قاڵ و قووڵ بوونه‌وه له بزاوت و سره‌وتی موفره‌داتی گه‌ردوون و ژیان و جیهانی مرۆڤ (ڕۆح و ده‌روون و جه‌سته‌ی) پاڵنه‌رێكی زۆر به‌هێزی خواناسی ده‌بێت و مرۆڤ والێده‌كات له‌خوای گه‌وره نزیكتر بێته‌وه وه‌كو ده‌فه‌رمووێت : (وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِلْمُوقِنِينَ، وَفِي أَنْفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ)[15] واته : نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی خوایی له زه‌میندا، هه‌روه‌ها له خۆتاندا زۆره، مه‌گه‌ر نابینن؟
٩- خوێندنی ده‌رسی دینی و به‌شداربوونی كۆڕی زانستی شه‌رعی و ئامۆژگاریی و بیرخستنه‌وه‌ی یه‌كتری، چونكه زۆرجار ڕووده‌دات كه له كۆڕێكدا ئاراسته‌یه‌ك ده‌بیستیت یه‌كسه‌ر بۆت ده‌بێته گڵۆپی سه‌رجاده و كلیلی قوفڵێك زۆركه‌س نوقسانی خۆی له‌وێدا ده‌بینێته‌وه، چاره‌سه‌ریی هه‌ڕاڵی و له‌خۆ باییبوونی له‌وێدا ده‌دۆزێته‌وه ..به‌شداربوونی كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ی ده‌رس و ئامۆژگاریی جگه له به‌شداریی خێره‌كه‌ی ده‌شبێته مایه‌ی سه‌نگینی و پارسه‌نگی و سۆز و به‌زه‌یی و مایه‌ی ڕێز و به‌ره‌كه‌تی خوایی ..ئەبو هورەیرە رەزای خوای لێبێت دەگێڕێتەوە، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: (...مَا اجْتَمَعَ قَوْمٌ فِي بَيْتٍ مِنْ بُيُوتِ اللَّهِ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَيَتَدَارَسُونَهُ بَيْنَهُمْ إِلَّا نَزَلَتْ عَلَيْهِمُ السَّكِينَةُ وَغَشِيَتْهُمُ الرَّحْمَةُ وَحَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ وَذَكَرَهُمُ اللَّهُ فِيمَنْ عِنْدَه....)[16] واته : هه‌ر كۆمه‌ڵه كه‌سێك له یه‌كێك له‌ماڵه‌كانی خوادا كۆببنه‌وه و كتێبه‌كه‌ی خوای گه‌وره بخوێنن له‌ناو خۆیاندا دیراسه‌ی بكه‌ن، حه‌تمه‌ن هێمنی و ئاسووده‌یی خواییان بۆ داده‌به‌زێت و ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره دایان ده‌پۆشێت و فریشته‌ش به ده‌وریانه‌وه ده‌بن و خوای گه‌وره‌ش لای فریشته‌كانی خۆی یادیان ده‌كات .
١٠- هاوڕێبوونی پیاو چاكان و دوستایه‌تیكردنی خه‌ڵكی باش، دیندارو ژیر‌و به‌ئه‌زموون، چونكه ئه‌م جۆره كه‌سانه هه‌ستی به‌رپرسیارێتیان به‌رزه و له‌ئامۆژگارییكردنت درێغی ناكه‌ن و هه‌رچیت بیربچێته‌وه لای ئه‌وان بیرتدێته‌وه،كه بیریشت كه‌وته‌وه یارمه‌تیده‌رت ده‌بن له جێبه‌جێكردندا . پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێت: ()[17] واته : ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره خێری كه‌سێكی بوێت هاوڕێی چاكی به‌نسیب ده‌كات، كه‌ئه‌گه‌ر شتێكی بیرچوو بیری ده‌خاته‌وه كه بیریشی كه‌وته‌وه هاوڕێ چاكه‌كه‌ی یارمه‌تیده‌دات تاكاره‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات .
١١- دوور كه‌وتنه‌وه له گوناح و تاوان و سه‌رپێچی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، چونكه زیان هه‌ر به دین و دیندارێتیه‌كه‌ی ناگه‌ێنێت، به‌ڵكو به‌جه‌سته‌و ده‌روونیش ده‌گه‌یه‌نێت، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێت : (خَمْسٌ أَعیذُوكم بِاللَّهِ مِنهنَّ وَأَعُوذُ بِاللَّهِ أَنْ تُدْرِكُوهُنَّ: ماظْهَرْت الْفَاحِشَةُ فِي قَوْمٍ فَيُعْلِنُوا بِهَا إِلَّا ظْهَرْت فِيهِمْ الاقراض وَالْأَوْجَاعُ الَّتِي لَمْ تَكُنْ فیما مَضي مِنْ أَسْلَافِهِمْ....)[18] ، ته‌كمیله‌ی فه‌رموده‌كه ئه‌مه‌یه (وَلَمْ يَنْقُصُوا الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ....) (واته: پێنج گوناح هه‌یه په‌ناتان به‌خوای گه‌وره ده‌گرم لێیان، په‌نا به‌خوای گه‌وره‌ش ده‌گرم له ناوتان‌دا په‌یدان بێت :(یه‌كه‌میان ) زیناكاری له‌ناو هه‌ركۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكدا بڵاو بێته‌وه و به‌ئاشكرا بیكه‌ن حه‌تمه‌ن نه‌خۆشی و ده‌ردو ژانی وایان له‌ناودا بڵاو ده‌بێته‌وه كه‌له‌نه‌وه‌كانی پێش خۆیاندا نه‌بووه .
١٢- خۆ راهێنان له‌سه‌ر وه‌رزش كردن و موماره‌سه‌كردنی ئه‌و جۆره راهێنانه‌ی جه‌سته‌و هزر به‌هێز ده‌كه‌ن، كه‌ته‌ندروستی چاك ده‌پارێزن و هێزیشن وه‌كو تیرئه‌ندازیی، زۆرانبازی،كێ بڕكێی راكردن، مه‌له‌وانی و هی تر .
پێنجه‌م: ئه‌و په‌ند و ئامۆژگاریانه‌ی له‌م فه‌رمووده‌وه وه‌رده‌گیرێت:
١- پێویسته موسوڵمان ووزه و توانای هزر و هۆش و‌دڵ و ده‌روون و جه‌سته‌ی بخاته گه‌ڕ، پێویسته له‌هه‌موو بوارێكی ئه‌و جیهانه‌یدا چوست و چالاك بێت،تا به‌هێز و به‌توانا بێت و ئاسان بتوانێت ئه‌و ئه‌ركانه جێ به‌جێبكات كه‌خراوه‌ته سه‌رشانی، ئاواش ده‌گاته خوشه‌ویستی دین و دینداری و سه‌ر ئه‌نجامیش ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی .
٢- پێویسته موسوڵمان به‌ره‌نگاری سستی و ته‌مبه‌ڵی بێته‌وه و پشت به خوای گه‌وره به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت هه‌روه‌ها سووربێت له‌سه‌ر سینه فراوانی و خێر خوازی و چاكه‌كاری .
٣- پێویسته رێ له شه‌یتان بگرێت و نه‌هێڵێت وویست و ئیراده‌ی لاواز بكات نه‌هێڵێت به (وه‌سوه‌سه)ی خۆی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێ بكات، یان به ئه‌گه‌ر واو ئه‌گه‌ر وا ده‌ستخه‌ڕۆی بكات نه‌هێڵێت بكه‌وێته سه‌ر كارێكی جیددیی، یان وای لێ بكات به‌نیوه ناچڵ به‌جێی بهێڵێت، چونكه ئه‌مانه په‌شیمانی به‌دوادا دێت، با له‌سه‌ر ئه‌وه رابێت كه هه‌رشتێك روبدا بڵێ (قَدَرُ اللَّهِ وَمَا شَاءَ فَعَلَ) مه‌گه‌ر خوا په‌رستیه‌كی له ده‌ست چوبێت و خه‌فه‌تی بۆ بخوات و بڵێ حه‌یفێ نه‌مكرد یان كارێك بوو له توانای دارایی یان ووزه‌ی جه‌سته‌ییدا نه‌بو بیكات ده‌یشیزانی كه خێری زۆر تێدایه، بۆئه‌مانه هیچی قه‌یدی نیه (حه‌یفێ)ی بۆ بكات و هه‌وڵ بدات ئه‌گه‌ربارو دۆخی وای بۆ سازا ئه‌مجاره بیكات هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بۆ رێكخات،چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جارێكیان فه‌رمووی : (لَوْ اسْتَقْبَلْتُ مِنْ أَمْرِي مَا اسْتَدْبَرْتُ مَا سُقْتُ الْهَدْيَ، وَلَجَعَلْتهَا عُمْرَةً)[19] واته : ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی رابردوو بهاتایه‌وه قوربانیم نه‌ده‌برد (بیكه‌م به‌حه‌ج كردن) و ده‌مكرد به عومره .
٤- پێویسته موسوڵمان به‌به‌زه‌ییه‌وه ره‌فتار بكات و دڵ نه‌رم و نه‌رمونیان بێت، هه‌میشه له‌یادی بێت كه‌ئه‌و بۆ هه‌ڵگرتنی په‌یامی ره‌حمه‌تی خوایی هیدایه‌ت دراوه،ئه‌وه‌ش سینه فراوانی و نه‌رمونیانی ره‌فتار ده‌خوازێت، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بون له تێگه‌یشتنی دینه‌كه و پێوه پابه‌ند بوونی، بێگومان ئه‌وانه‌ش كه كه‌مته‌رخه‌م بون له ئه‌ركی بانگه‌واز و بێ ئیراده بوون له ئه‌ركه‌كانی جیهاددا، چونكه هه‌ریه‌ك له‌مانه چاكتره له‌هه‌زاران كه‌سی بێ دینی كافر كه دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌كات، یان دوورویه‌كی رقنه و سه‌رزاره‌كی خۆی واناساندوه كه موسوڵمانه و له‌ناخیشیدا كوفرێكی دوژمن كارانه‌ی حه‌شار داوه و هه‌رهه‌لێكی بۆ بڕه‌خسێت زه‌برێك له موسوڵمانان ده‌دات .
٥- له یادت بێ كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رمووێت : (وَفِي كُلٍّ خَيْرٌ) واته: خێر له هه‌ردوو جۆری موسوڵمانه به‌هێزه‌كه و بێهزه‌كه‌دایه ئه‌وه فه‌رامۆش نه‌كه‌یت
[1] مُسْلِمٌ (٤٠/٢٠٥٢ژ/٢٦٦٤) ،ئیبن و ماجة (١/٣١ژ/٧٩) ، ئه‌حمه‌د(٢/٣٦٦/٣٧٠)
[2] سورەتی الفجر /ئایەتەکانی ٦- ١٤
[3] سورەتی هود/ ئایەتەکانی ٥١-٥٢
[4] سورەتی الأنفال/ئایەتی٦٠
[5] ئه‌بو داوود (٩/ژ١٥٥٥) و هاوشێوه‌شی به‌زیاد و كه‌متره‌وه له بوخاریشدا هه‌یه (٧/٩٩) هه‌روه‌ها مُسْلِمٌ (٤/٢٠٨٨)
[6] سورەتی الأنعام/ ئایەتەکانی١٦٢ -١٦٣
[7] سورەتی الکهف/ئایەتی ١٤
[8] بوخاری (٨/١٠١و١٥٥)، مُسْلِمٌ (٤/٢٠٧٦ژ/٢٧٠٤)، ئه‌بوداوود (١٥٢٦)، ترمذی (٣٤٦١)، ئیبن و ماجه (٣٨٢٤).
[9] أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ ،
[11] أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ ، هەموو فەرمودەکە بەم شێوەیەیە: (اِحْرِصْ عَلَى مَا يَنْفَعُكَ, وَاسْتَعِنْ بِاَللَّهِ, وَلَا تَعْجَزْ )
[12] فه‌رمووده‌ی قودسی : ماناكه‌ی له خوای گه‌وره‌وه‌یه و له‌فزه‌كه‌ی هی پێغه‌مبه‌ری خوایه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ.
[13] رواە الإمام احمد ، تەواوی فەرمودەکە لای ئیمامی بوخاری نەقڵی ئەکات لە ئەبو هورەیرەوە ( قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: إِنَّ اللَّهَ قَالَ :مَنْ عَادَى لِي وَلِيًّا فَقَدْ آذَنْتُهُ بِالْحَرْبِ وَمَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إِلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ فَإِذَا أَحْبَبْتُهُ كُنْتُ سَمْعَهُ الَّذِي يَسْمَعُ بِهِ وَبَصَرَهُ الَّذِي يُبْصِرُ بِهِ وَيَدَهُ الَّتِي يَبْطِشُ بِهَا وَرِجْلَهُ الَّتِي يَمْشِي بِهَا وَإِنْ سَأَلَنِي لَأُعْطِيَنَّهُ وَلَئِنِ اسْتَعَاذَنِي لَأُعِيذَنَّهُ وَمَا تَرَدَّدْتُ عَنْ شَيْءٍ أَنَا فَاعِلُهُ تَرَدُّدِي عَنْ نَفْسِ الْمُؤْمِنِ يَكْرَهُ الْمَوْتَ وَأَنَا أَكْرَهُ مَسَاءَتَهُ )
[14] هذا الحديث لايصح مرفوعا أخرجه ابن أبي شيبة في المصنف وغيره ومداره على عبدالله بن سعيد بن أبي سعيد المقبري وهو ضعيف. واللە اعلم قەولی ئیمامی عومەرە رەزاو رەحمەتی خوای لێبێت، نەك فەرموودەی پێغەمبەر صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ.
[15] سورەتی الزاریات/ئایەتەکانی ٢٠-٢١
[16] مُسْلِمٌ (٤٠/٢٠٧٤ژ/٢٦٩٩)،ئه‌بوداوود (٢/١٤٨ژ/١٤٥٥)،ترمذي (١١/٦٤)ئیبنو ماجة (١/٨٢)
[17] ئه‌بوداوود (٣/٣٣ژ/٤٩و٩٢)
[18] ئیبنو ماجة(٢/١٣٣٣ژ/٤٠١٩)
[19] موسلیم (٢٠/٨٨٦ژ/١٤٧)،ئه‌بوداوود (٢٠/٤٥٥ژ/١٩٠٥)،نه‌سائی (٥٠/١٤٣)، ئیبنو ماجه (٢٠/١٠٢٢ژ/٣٠٧٤)