زه‌كات فه‌رزی عه‌ینه له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێك كه مه‌رجه‌كانی فه‌رزبوونی تێدا هاتبێته دی ، زه‌كات به قورئان و سوننه‌ت و كۆڕای زانایان فه‌رز بووه ..
- قورئان : ئه‌و ئایه‌تانه‌ی باس له فه‌رزبوونی زه‌كات ده‌كه‌ن زۆرن ، ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌شتاو دوو ئایه‌تدا زه‌كات هاوڕێی باسه‌كانی نوێژه ، وه‌ك كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : (وَأَقِيمُواْ الصَّلاةَ وَآتُواْ الزَّكَاةَ) البقرة/١١٠ واته: نوێژ بكه‌ن و زه‌كاته‌كه‌ش بده‌ن .. هه‌روه‌ها : (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا)التوبة/١٠٣واته زه‌كات له سه‌روه‌ت و سامانیان ده‌ركه تا ببێته مایه‌ی پاڵفته‌بوونیان. هه‌روه‌ها ئایه‌تی هه‌ڕه‌شه سه‌خته‌كان كه خوای گه‌وره له‌و كه‌سانه‌ی ده‌كات كه زه‌كات ناده‌ن ، وه‌ك : (وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلاَ يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ * يَوْمَ يُحْمَى عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَى بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ هَذَا مَا كَنَزْتُمْ لأَنفُسِكُمْ فَذُوقُواْ مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ) التوبة/٣٤-٣٥ واته : ئه‌و كه‌سانه‌ی زێڕو زیوو كۆده‌كه‌نه‌وه‌و له پێناوی خوای گه‌وره‌دا نایبه‌خشن ، مژده‌ی سزایه‌كی زۆر به ژانیان بده‌رێ . رۆژێك دێت كه له ئاگری دۆزه‌خدا سوور ده‌كرێته‌وه‌و به ناوچه‌وان و لاته‌نیشت و پشتیاندا ده‌هێنرێت و پێیان ده‌وترێت : ئه‌مه ئه‌و سامانه‌یه كه له دنیادا بۆ خۆتانتان كۆ ده‌كرده‌وه ، ده‌ی سا ئه‌وه بچێژن كه كۆتان ده‌كرده‌وه ..
فه‌رمووده‌ی سه‌حیح له ئیبنو عومه‌ره‌وه خوا لێی رازی بێت ریوایه‌ت كراوه كه ده‌فه‌رموێ : (مَا أَدَّى زَكَاتَهُ فَليْسَ بِكَنْزٍ) [1] واته ئه‌وه‌ی زه‌كاته‌كه‌ی لێ ده‌ربكرێت له كۆكراوه‌ی ناشه‌رعی نیه ..
ئه‌مما له سوننه‌تدا ئه‌وه فه‌رمووده‌ی زۆر هاتوون كه جه‌خت له‌سه‌ر فه‌رزێتی زه‌كاتدان ده‌كه‌نه‌وه ، له‌وانه :
- ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێت گێڕایه‌وه كه كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مه‌عازی كوڕی جه‌به‌لی خوا لێی رازی بێت نارد بۆ یه‌مه‌ن ، پێی فه‌رموو : (إِنَّكَ تَأْتِي قَوْمًا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ فَادْعُهُمْ إِلَى شَهَادَةِ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنِّي رَسُولُ اللَّهِ فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوا لِذَلِكَ فَأَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللَّهَ افْتَرَضَ عَلَيْهِمْ خَمْسَ صَلَوَاتٍ فِي كُلِّ يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوا لِذَلِكَ فَأَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللَّهَ افْتَرَضَ عَلَيْهِمْ صَدَقَةً تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ فَتُرَدُّ فِي فُقَرَائِهِمْ فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوا لِذَلِكَ فَإِيَّاكَ وَكَرَائِمَ أَمْوَالِهِمْ وَاتَّقِ دَعْوَةَ الْمَظْلُومِ فَإِنَّهُ لَيْسَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ اللَّهِ حِجَابٌ) [2] واته : تۆ ده‌چیته لای قه‌ومێك كه ئه‌هلی كیتابی ئاسمانین ، سه‌ره‌تا بانگهێشتی شایه‌تمانیان كه، تا شایه‌تی بده‌ن كه هیچ خوایه‌ك نیه شایانی په‌رستن بێت جگه له خوا ، هه‌روه‌ها شایه‌تی ئه‌وه بده‌ن كه من نێرراوی خوام ، ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵیی ئه‌وه‌یان كردیت ، ئینجا تێ‌یان گه‌ێنه كه خوای گه‌وره پێنج نوێژی له شه‌ووڕۆژژێكدا له‌سه‌ر فه‌رز كردوون ، ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی ئه‌ویشیان كردیت ، تێ‌یان گه‌ێنه كه خوای گه‌وره زه‌كاتی له‌سه‌رجه‌می سامانه‌كانیاندا فه‌رز كردووه ، كه له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان وه‌رده‌گیرێت و ده‌درێته‌وه به هه‌ژاره‌كانیان ، ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی ئه‌ویشیان كرد ، نه‌كه‌ی توخنی سامانی تریان بكه‌ویت ، به تایبه‌تی سامانی به‌نرخیان ، خۆشت نه‌خه‌یته به‌ر دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی سته‌ملێكراوان ، چونكه له نێوان دوعا‌و هانای ئه‌وان و خوای گه‌وره‌دا په‌رده نیه ..
زانایانیش هه‌ر له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكن كه زه‌كات فه‌رزه‌و كه‌سیان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه نه‌بووه ..
ئاست و پله‌ی زه‌كات له دیندا :
زه‌كات روكنێكه له پێنج روكنه‌كانی ئیسلام ، دوای شایه‌تمان و نوێژ سێیه‌مین كۆڵه‌كه‌ی ئه‌م دینه‌یه ، پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ : (بُنِيَ الْإِسْلَامُ عَلَى خَمْسٍ شَهَادَةِ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ وَإِقَامِ الصَّلَاةِ وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ وَالْحَجِّ وَصَوْمِ رَمَضَانَ) [3] واته : ئیسلام له‌سه‌ر پێنج دامه‌زراوه : شایه‌تی دان كه هیچ خوایه‌ك نیه شایانی په‌رستن بێت جگه له خوای په‌روه‌ردگار ، هه‌روه‌ها شایه‌تیدان كه محمد (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نێرراوی خوایه ، هه‌روه‌ها نوێژكردن و زه‌كات دان و رۆژوو گرتن و حه‌جكردن ..
له‌به‌ر گرنگی زه‌كات وه‌كو روكنێكی دین ، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زه‌كاتدانی له‌سه‌ر یاوه‌ران ده‌كرده مه‌رجێكی ئه‌و به‌یعه‌تانه‌ی كه لێی وه‌رده‌گرتن .. جورەیری كوڕی عبدالله خوا لێی رازی بێت فه‌رمووی : (قَالَ بَايَعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى إِقَامِ الصَّلَاةِ وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ وَالنُّصْحِ لِكُلِّ مُسْلِمٍ)[4] واته : به‌یعه‌تم به پێغه‌مبه‌ری خوا دا له‌سه‌ر نوێژ كردن و زه‌كاتدان و ئامۆژگاری هه‌موو موسوڵمانێك ..
ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه فه‌رمانی به كوشتاری ئه‌وانه داوه كه زه‌كات ناده‌ن و رێ له كۆكردنه‌وه‌ی ده‌گرن ، ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی : (أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنِّي رَسُولُ اللَّهِ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَ يُؤْتُوا الزَّكَاةَ)[5] واته : فه‌رمانم پێدراوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌دا بجه‌نگم تا ده‌ڵێن لا اله الا الله و شایه‌تی ده‌ده‌ن كه من نێرراوی خوام و نوێژ ده‌كه‌ن و زه‌كات ده‌ده‌ن ..
[1] له كتێبی ( المصنف / عبدالرزاق ) دا به دوو سه‌نه‌دی سه‌حیح ریوایه‌ت كراوه ..
[2] بوخاری (١٤٩٦) ، موسلیم ( ١٩ )
[3] بوخاری ( ٨) ، موسلیم ( ١٦ )
[4] بوخاری ( ٥٧ ) ، موسلیم ( ٥٦ )
[5] بوخاری ( ٢٥ ) ، موسلیم ( ٢٢ ).