موناقه‌شه‌ی زه‌كاتی هه‌ندێ شتی‌تر
یەکەم: زه‌كات له هه‌نگوین:
شه‌رعناسان له باسی زه‌كاتی هه‌نگویندا زۆر راجوێ بوون، له‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌یه‌كی رۆشنی له‌سه‌ر نییه، دیاریبكات لێی. دیسان له پێناسه‌یدا كه له ئه‌سڵیدا له پۆرگی گوڵه‌وه هاتووه‌و وه‌كو شیری مانگایه له گیا یان بەبه‌رهه‌مێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌ناسرێت، ئه‌گه‌ر سامانی زه‌كاته، ئایا نيصابی چه‌نده‌و كه‌ی ده‌رده‌كرێت؟ وه‌هه‌روه‌ها.. بەڵام به‌شێوه‌یه‌كی كورت و پوخت ئه‌مانه بۆچوونیانه:
١- زه‌كات له هه‌نگوین ناکەوێت: جمهوری شه‌رعناسان (ئیمامان مالیك و شافیعی و ئیبنوئه‌بوله‌یلاو ئیبنولمونزير) ده‌فه‌رموون :هه‌نگوین زه‌كاتی ناكه‌وێت له‌به‌ر دووهۆ:
أ- له فه‌رزێتی زه‌كاتدا له هه‌نگوین، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی پڕاوپڕمان له به‌رده‌ستدا نییه، نه له قورئان و نه له فه‌رمووده‌و نه له كۆڕا (ئیجماع)ی زانایاندا، بۆیه دیاره كه هه‌نگوین زه‌كاتی له‌سه‌ر نییه.
ب- هه‌نگوین خۆی شله‌مه‌نییەكه‌و له گیانله‌به‌ره‌وه هاتۆته‌ده‌رێ، وه‌كو شیر وایه، كه مادام زه‌كات له شیر ناكه‌وێت كه‌وابوو له هه‌نگوینیش ناكه‌وێت.
ج ـ هەموو ئەو ریوایاتانەی بەرامبەران دەیانهێننەوە زەعیفەو حوکمی شەرعیی پێ دەرناکرێت. ئەمەش رای ئیمامی بوخاری و ترمذی و ئیمامی شافیعییە. ئیبنولمونذیر دەفەرموێ: قەولی جمهوری پێشەوایان ئەوەیە کە هیچ ریوایەتێکی سەحیح، یان کۆڕا (ئیجماع)ێک لەسەر زەکاتی هەنگوین نییە
دـ فەتوای لیژنەی بەردەوامی فەتوای عەرەبستان و بۆچوونی شێخ بن عوثێمین ئەوەیە کە زەکات لە خودی هەنگوین نادرێت، بەڵکو لە نرخی رفۆشتنەکەی. چونکە ئەو کاتە دەبێتە کاڵایەکی بازرگانیی[1]..
٢-زه‌كات له هه‌نگوین ده‌كه‌وێت: ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامی زوهری و ئه‌وزاعی و ره‌بیعەو یه‌حیاو ئه‌بوحه‌نیفه‌و ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئیسحاقه،[2] به‌ڵگه‌شیان:
أ- له هه‌ندێك ئه‌سه‌ری سه‌له‌فدا باسی هه‌نگوین و زه‌كات لێدانی هاتووه. وه‌كو ریوایه‌ته‌كه‌ی عه‌مری كوڕی شوعه‌یب (عَمْرِو بْنِ شُعَيْبٍ) له باوكیه‌وه و ئه‌ویش له باپیرییه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (أَنَّهُ أَخَذَ مِنَ الْعَسَلِ الْعُشْرَ).[3] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌یه‌كی له هه‌نگوین وه‌رگرت. فەرموودەکەش سەلمێنراوە کە سەحیحە.
ب - ریوایه‌تێكیتر هه‌ر له عه‌مری كوڕی شوعه‌یب له باوكیه‌وه‌و ئه‌ویش له باپیرییه‌وه گێڕاوێتیه‌وه كه فه‌رموویه‌تی: (جَاءَ هِلاَلٌ -أَحَدُ بَنِي مُتْعَانَ- إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِعُشُورِ نَحْلٍ لَهُ وَكَانَ سَأَلَهُ أَنْ يَحْمِيَ لَهُ وَادِيًا يُقَالُ لَهُ سَلَبَةُ فَحَمَى لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذَلِكَ الْوَادِي فَلَمَّا وُلِّيَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ كَتَبَ سُفْيَانُ بْنُ وَهْبٍ إِلَى عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ يَسْأَلُهُ عَنْ ذَلِكَ فَكَتَبَ عُمَرُ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ إِنْ أَدَّى إِلَيْكَ مَا كَانَ يُؤَدِّي إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ عُشُورِ نَحْلِهِ لَهُ فَاحْمِ لَهُ سَلَبَةَ وَإِلاَّ فَإِنَّمَا هُوَ ذُبَابُ غَيْثٍ يَأْكُلُهُ مَنْ يَشَاءُ).[4] واته: هیلال كه له تیره‌ی به‌نومو‌تعانه، ده‌یه‌كی هه‌نگوینی خۆی هێنایه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و داوای لێ‌كرد كه ئه‌و دۆڵه‌ی بۆ بخاته‌ژێر پارێزگاری خۆی كه پێی ده‌وترێت (سَلَبَةُ) پێغه‌مبه‌ری خواش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دۆڵه‌كه‌ی بۆ پاراست. كاتێك عومه‌ری كوڕی خەططاب خوا لێی رازی بێت بوو به‌خه‌لیفه، سوفیانی كوڕی وه‌هه‌ب كه والی بوو نامه‌ی بۆ سه‌یدنا عومه‌ر نووسی كه رەفتاری چۆن بێت له‌گه‌ڵ کابرای به‌نومو‌تعان و سەلەبە‌كه‌یدا. سه‌یدنا عومه‌ر بۆی نووسی: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌یدایه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بۆ تۆشی ده‌هێنێت، ئه‌وا تۆش دۆڵی سه‌لەبه‌كه‌ی بۆ بپارێزه، ئه‌گه‌ر نایهێنێت هه‌قت به‌سه‌ریه‌وه نه‌بێت، خۆ هه‌نگ (مێش هه‌نگوین) شوێن به‌رهه‌می باران ده‌كه‌وێت و دایده‌نێ، كێش ده‌یخوات، ده‌یخوات.
ج ـ ریوایاتی تریشی لەسەر هەیە کە بە کۆی هەموانیان بەڵگەی شەرعی دێتە دەست. وەکو:
_ لە المصنف ی عبدالرزاقدا هاتووە کە خەڵکی یەمەن پرسیاریان دەربارەی زەکات لە هەنگوین لە سەیدنا عومەر خوا لیی رازی بێت؟ فەرمووی: بەڵی لە هەر دە فەرق، فەرقێکی زەکاتە.
_ لە سنن البیهیقي دا لە ئەبوهورەیرەوە خوا لیی رازی بێت هاتووە کە پێگەمبەری خوا صلی اللە علیه وسلم نامەی نوسی بۆ خەڵکی یەمەن کە دەیەکی هەنگوینەکەتان زەکاتە.
_ لە سەحیحی ئیبنوخوزەیمەدا هاتووە کە بەنوشەبابە (تیرەیەکن لە هۆزی فوهەم) دەیەکی هەنگوینی خۆیان _وەکو زەکات_ دەدایە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیه وسلم لە بەرامبەردا پێغەمبەری خوا صلی اللە علیه وسلم دوو دۆڵی ئەوانی دەپاراست کە هەنگەکانی تێدابوو.
ب- ئەم پێشەوا بەڕێزانە ده‌فه‌رموون: هه‌نگوین له پۆرگی گوڵ به‌رهه‌مدێت، ده‌كێشرێت و هه‌ڵیشده‌گیرێت و گه‌نجینه‌شده‌كرێت. کەوابوو جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ دانه‌وێڵه‌و خورمادا، ته‌نانه‌ت ئه‌رك و مه‌سورفاتی له ئه‌رك و مه‌سروفاتی چاندن و میوه[5] ئاسانتریشه. كه‌وابوو زه‌كاتی له‌سه‌ره.
بەڵام ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه رەحمەتی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێ: بەڵام مه‌رجه هه‌نگه‌كه له زه‌وی موڵكی كابراوه هەڵاڵه‌و شیله‌ی بۆ دروستكردنی هه‌نگوینه‌كه‌ی هێنا بێت، نه‌ك له زه‌وی خه‌راجیییه‌وه.
ئه‌م شه‌رعناسه به‌رێزانه ده‌فه‌رموون: هه‌نگوین نيصاب نییه، به‌ڵكو زه‌كات له كه‌م و زۆری ده‌درێت.
بەڵام حه‌نبه‌لییه‌كان _كه هاوڕای حه‌نه‌فیه‌كانن له فه‌رزێتی زه‌كاتی هه‌نگویندا_ ده‌فه‌رموون نيصابی هه‌یه. مه‌رجه هه‌نگوینه‌كه ده (فه‌رق) ببێت. واتە: ١٦٠ رەتڵی عێراقی کە دەکاتە (٢ر٦١كیلۆگرام).. شێخی قه‌ره‌زاویش حفظه الله ده‌فه‌رموێ نيصابه‌كه‌ی پێنج وه‌سه‌قه (واته ٧ر٦٤كگم).
٣- لە ئیمام ئەحمەدیان پرسی: جەنابت رات وایە کە هەنگوین زەکاتی لێ دەدرێت؟ فەرمووی: بەڵێ، باوەڕم وایە کە گەنگوین زەکاتی لێ دەدرێت، دەبێ دەیەکی بکرێتە زەکت، چونکە سەیدنا عومەر خوا لێی رازی بێت وەریگرتووە لێی. عەرزیانکرد: ئاخر ئەوە سەرپشکانە بووە. فەرمووی: نا لێیوەرگرتوون[6].
٤ـ باشتره خێری لێ ده‌ركه‌ن ده‌نا گوناحبار ده‌بن: ئه‌مه‌ش بۆچوونی (ئه‌بوعوبه‌ید)ە كه ده‌فه‌رموێ: باشترین رەفتار له مه‌سه‌له‌ی هه‌نگویندا ئه‌وه‌یه خاوه‌نه‌كه‌ی هاندرێت بۆ لێ به‌خشین و خێركردن لێی، چونكه ئه‌گه‌ر خێروخێراتی لێ ده‌رنه‌كرد، یان شاردیه‌وه كه چه‌ندی هه‌یه، له‌و باوه‌ڕه‌دام گوناحبارب‌بێت پێی. واشنازانم بۆی هه‌بێت به‌شی خه‌ڵكیتری لێ نه‌دات.[7]
پێم وانییه ئه‌م بۆچوونه‌ی سێیه‌م په‌سه‌ند بێت، رەنگە له‌به‌ر نامۆیی ته‌نها كه‌وتبێت. پێم وایه هه‌نگوین زه‌كاتی لێ ده‌درێت بەڵام به‌دیاری كردنی نيصاب، بڕه نيصابه‌كه كه حه‌نبه‌لییه‌كان دیاریان كردووه (ده فه‌رق ٦٨/٦٤كگم). له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌نگوین وه‌كو ده‌رمانه هه‌ژاریش پێویستێتی په‌سه‌ندتره وه‌رگرانی زه‌كاتی هه‌نگوین سه‌رپشك كرێن كه به هه‌نگوینی ده‌یانه‌وێت یان پاره‌كه‌ی.
كه‌وابوو هه‌ر كه‌سێك به‌رهه‌می ساڵانە‌ی له هه‌نگوین گه‌یشته بڕی (٦٥)كیلۆگرام پێویسته ده‌یه‌كی زه‌كات لێبدات وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
ئه‌وه‌ش بخه‌مه‌وه یاد كه شه‌ریكات هه‌یه ساڵانە چه‌نده‌ها ته‌ن (تۆن) له هه‌نگوین به‌رهه‌م ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر له زه‌كات لابدرێت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان سه‌ری ده‌كه‌نه سه‌ر..!!.
دووەم: زه‌كات له زه‌وی و خانوو و هاوشێوه‌یان دا:
- ئه‌وی پارچه زه‌وییه‌كی كڕیووەو به ئومێده خانووی تێدا دروستكات بۆ سوكنای خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی، بەڵام كه‌ره‌سته‌ی بیناسازیی ده‌ستنه‌كه‌وتووه، یان ده‌ستی به بیناكه كردووه‌و له به‌ر نه‌توانین بۆی ته‌واونه‌كراوه (نه‌یتوانیووه چونكه پاره‌ی نه‌بووه، كه‌ره‌سته‌ی نوقسانه، وه‌ستای ده‌سنه‌كه‌وتووه..) ئه‌م زه‌ویه زه‌كاتی له‌سه‌ر نییه، ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێكیش به‌م هۆیه‌وه بمێنێته‌وه. بەڵام ئه‌گه‌ر كڕیبووی تا بیفرۆشێته‌وه، یان به ته‌مابوو بۆ سوكنای خۆی بیكاته‌خانوو، بەڵام رای گۆڕی و ده‌یه‌وێت زیاتربكات، یان له شوێنێكیتر خانوو بكات، یان جارێ لێیگه‌ڕاوه.. ئه‌مه پاره‌ی نوستووه‌و ده‌بێ ساڵانە زه‌كاته‌كه‌ی لێ بدات. ساڵانە له‌كاتی فه‌رزبوونی زه‌كاته‌كه‌یدا پسپۆڕ دێته‌سه‌ری و ده‌یقەبڵێنێت (ته‌قدیریده‌كات) بایی چه‌نده له نرخه‌كه‌ی (٥ر٢٪)ی زه‌كاته‌و ده‌یدات.
- ئه‌گه‌ر كردی به خانوو خۆی وخێزانی تێیدا نیشته‌جێ بوون زه‌كاتی له‌سه‌ر نییه.
- ئه‌گه‌ر به‌كرێیدا، زه‌كات له كرێكه‌ی ده‌كه‌وێت، نه‌ك له خانووه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی مه‌سروفی لێ ده‌رده‌كات، یان قه‌رزەکانی لێدەداتەوە. بۆ نموونه كرێكه‌ی مانگی چوارسه‌د یۆرۆیه، ساڵانە ده‌كاته چوارهه‌رازو هەشت سه‌د یۆرۆ، ئه‌گه‌ر هه‌زار یۆرۆشی مه‌سروف لێكردبێت، باقیه‌كه‌یتری زه‌كاتیده‌كه‌وێت.. عیمارەو ساحەو مەخزەن و دوكان و سه‌یاره‌و ئامێری بەرهه‌مهێنانیش هه‌ر وان. زه‌كات له كرێكانیان ده‌كه‌وێت. بۆ نموونه كابرا پاسێكی هه‌یه‌و كاسبی پێوه‌ده‌كات، مه‌سروفی رۆژانه‌و مانگانه‌و ساڵانە‌ی خۆی له پاره‌ی كاسبیه‌كه‌ی ده‌رده‌كات و پاشه‌كه‌وته‌كه‌ی _ئه‌گه‌ر گه‌یشته نرخی ٨٥گرام زێڕی عه‌یاره (٢٤) له شاره‌كه‌ی خۆی_ ئه‌وا زه‌كاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات. وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموێ هه‌ركه‌س زه‌وی یان خانووی به كرێدا، پاره‌ی كرێكه‌ی وه‌رگرێت یان نا، زه‌كاته‌كه‌ی له‌سه‌ره‌و نيصابه‌كه‌شی به پێی كاریگه‌ری دیاریده‌كرێت، چونكه پاره‌كه‌ی كه زه‌كاتی لێ ده‌كه‌وت، كردووێتی به زه‌وی و به‌كرێی داوه‌ته‌وه.. ئیمامان ئه‌بوحه‌نیفه‌و مالیك ده‌فه‌رموون: كه ساڵی به‌سه‌ردا رۆیشت زه‌كاته‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر.. ئیمامی شافیعی ده‌فه‌رموێ: مه‌رجه كرێكه‌ی وه‌رگرێ و ساڵ تێپه‌ڕبێت و گه‌یشتبێته نيصاب، ده‌نا لێی ناكه‌وێت.[8]
پێم وایه هەر کەسێک زەویەکەی بە نیازی فرۆشتنەوە کڕی بەڵام لە نیوەی ساڵدا یان پێشتر‌و پاشتر رای گۆڕی کە بیکاتە خان‌و بۆ خۆی زەکاتی لێناکەوێت، هەر کەسێک زەویەکی بۆ فرۆشتنەوە کڕیبوو، بەڵام خۆی لە ساڵەکەدا پارەی پێویستبوو، ناچاربێت بیفرۆشێتەوە زەکاتی لێناکەوێت واللە اعلم
سێیەم: زه‌كاتی ماره‌یی:
شه‌رعناسان تێیدا چه‌ند بۆچوونێكیان هه‌یه:
١- زه‌كاتی لێ‌نادرێت. وه‌ری گرتبێت یان هه‌ر لای مێرده‌كه‌ی مابێت، مێرده‌كه‌ی هه‌ژار بێت یان ده‌وڵه‌مه‌ند.. ئه‌مه بۆچوونی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و رایه‌كی ئیمامی ئه‌حمه‌ده.
٢- زه‌كاتی ساڵێكی له‌سه‌ره. ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی هه‌یبوو ژنه وه‌رینه‌گرتبۆوه، یان وه‌ریگرتبۆوه و داینابوو، ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامی مالیك و رایه‌كیتری ئیمامی ئه‌حمه‌ده.
٣-ده‌بێ زه‌كاتی هه‌موو ساڵه‌كه‌ی لێ بدرێت جا مێردەكه هه‌ژار بێت یان ده‌وڵه‌مه‌ند. ئه‌مه‌ش بۆچوونێكی شافیعیه‌كان و ئیمامی ئه‌حمه‌ده كه ئیمامی ئیبنوته‌یمیه ده‌فه‌رموێ (لاوازترین بۆچوونه)[9] چونكه له شه‌رعدا شتی وانییه. هیچیان نه‌یانبێت و زه‌كاتی لێ بده‌ن! په‌سه‌ندترین بۆچوونیان ئه‌وه‌ی ئیمامی مالیكه (دووه‌میان) وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
ئیبنوعوثێمین: فتاوی الزکاة ل٨٧، فتاوی اللجنة الدائمة ٦/٢٢٦.[1]
[2] نَيِلُ الْأَوْطَار ل٧٦٩..
[3] ئيبنو ماجە ١٨٢٤ ابو عبيد الاموال ٤٩٧ / ١٤٨٩. ئەلبانی رحمەاللە لە (صحیح سنن ابن ماجه)دا دەفەرموێ: سەحیحە.
[4] ئەبوداوود ١٦٠٠، نەسائی ١/٣٤٦، شێخی ئەلبانی لە (صحیح أبي داود) و لە: الاروا‌ء /٨١٠ دا بەحەسەنی داناوە.
[5] ابن القيم زاد المعاد ١/٣١٤.
[8] المغني٢/٤٤٣ حسن ايوب الزكاة في الاسلام ل٤١
[9] مجموع الفتاوى ٢٥/٢٥-٢٦.