زه‌كاتی ئاژه‌ڵ
نوسینی: مامۆستا کرێکار
بڕگه‌ی یه‌كه‌م: ئاژه‌ڵی زه‌كات و مه‌رجی زه‌كاته‌كه‌یان
شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه زه‌كات له حوشترو مانگا‌و مه‌ڕ ده‌كه‌وێت، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان زۆره‌و له شوێنی خۆیاندا ده‌خرێنه‌به‌رده‌ست إِنْ شَاءَ اللَّه.. بەڵام له ئه‌سپدا راجوێن، كه ئایا زه‌كاتی لێده‌درێت یان نا؟!.[1]
جمهوری شه‌رعناسان.. دوو هاوڕێكه‌ی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌ش (ئه‌بویوسف و محمدی كوڕی حه‌سه‌نی شه‌یبانی)ش له ريزیاندا ده‌فه‌رموون: ئه‌سپ ئه‌گه‌ر بۆ بازرگانی پێوه‌كردن نه‌بێت، زه‌كاتی لێناكه‌وێت، كاری غه‌یری سواریی پێبكرێت یان نا. به‌ڵگه‌یان ئه‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه دە‌فه‌رموێ: (لَيْسَ عَلَى الْمُسْلِمِ فِي فَرَسِهِ وَغُلاَمِهِ صَدَقَةٌ).[2] واته: زه‌كات له ئه‌سپ و كۆیله‌ی موسوڵماندا نییه. واته لێیناكه‌وێت. بەڵام ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه و زوفه‌ر (چواره‌مین پێشه‌وای مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فییه دوای ئیمام و دووهاوڕێكه‌ی) ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر نێر‌و مێینه بوون (واته ئه‌سپ و ماین پێكه‌وه) ده‌بێ زه‌كاتیان لێ بدرێت، چونكه زیادده‌كه‌ن، ده‌بنه‌سامان، بەڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌سپ بوون (نێرینه) یان ماین (مێینهکە‌ی) ئه‌وه زه‌كانیان لێناكه‌وێت. به‌ڵگه‌شیان ئه‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه ده‌فه‌رموێ: (الْخَيْلُ لِرَجُلٍ أَجْرٌ، وَلِرَجُلٍ سِتْرٌ، وَعَلَى رَجُلٍ وِزْرٌ.. وَلَمْ يَنْسَ حَقَّ اللَّهِ فِي رِقَابِهَا وَلاَ فِي ظُهُورِهَا).[3] واته: ئه‌سپ بۆ پیاوێك مایه‌ی پاداشته (چونكه بۆ جیهاد رایگرتووه‌و به‌خێویده‌كات) بۆ کابرایه‌كیتر مایه‌ی داپۆشینی عه‌یبوعارێتی (كاسبی پێوه‌ده‌كات) بۆ کابرایه‌كیش مایه‌ی گوناحكارییه (چونكه له خراپه‌كارییدا به‌كاریده‌هێنیت) مافی خوای گه‌وره‌شی له گه‌ردندا تێدا فه‌رامۆشنه‌كراوه، نه له خۆیدا نه له پشتییدا. مافی خوای گه‌وره له‌گه‌ردندا زه‌كاته.
بۆ دیاریكردنی زه‌كاته‌كه‌شیان، ده‌فه‌رموون: خاوه‌نه‌كه‌ی له ده‌ركردنی چۆنیه‌تیی زه‌كاتی ئه‌سپه‌كانیدا سه‌رپشكه، له‌وه‌ی بۆ هه‌ر ئه‌سپێكی دینارێكبدات، یان نرخی هه‌موویان چه‌ندده‌كات (ئه‌گه‌ر بیانفرۆشێت) ئه‌و كاته چلیه‌كی زه‌كاته‌و ده‌یدات واته ٥ر٢٪ ی نرخیان.. بەڵام وه‌كو ئیمامی شه‌وكانی دەفەرموێ فه‌رمووده‌كه كه ده‌فه‌رموێ: (لَيْسَ عَلَى الْمُسْلِمِ فِي فَرَسِهِ وَغُلاَمِهِ صَدَقَةٌ) ره‌تكردنه‌وه‌و وه‌لانانی ئه‌و بۆچوونه‌یه.. [4] زانایانیتریش هه‌موو بۆچوون و به‌ڵگه‌كانیان ره‌تكردۆته‌وه.[5]
دیسان ئه‌مه‌ش سه‌لمێنراوه كه سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كرو سه‌یدنا عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت هیچ ساڵێك زه‌كاتیان له ئه‌سپ و ئێستر و گوێدرێژ‌و ئاژه‌ڵیتر وه‌رنه‌گرتووە. چونكه پرسیار له پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كرابوو كه ئایا زه‌كات له گوێدرێژ ده‌درێت؟ فه‌رمووبووی:( لَمْ يَنْزِلْ عَلَىَّ فِيهَا شَىْءٌ إِلاَّ هَذِهِ الآيَةُ[6] {فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ}الزلزلة/٧ واته: هیچم ده‌رباره‌ی بۆ نه‌هاتۆته‌خواره‌وه جگه له‌م ئایه‌ته: هه‌ر كه‌سێك مسقاڵیكی كه‌م (گه‌ردانه‌یه‌ك) خێربكات ده‌یبینێته‌وه... واته: حوكمی گشتیی ئه‌م ئایه‌ته كه داوای خێره‌ومه‌ندی و چاكه‌كاریی ده‌كات.
* مه‌رجه‌كانی فه‌رزبوونی زه‌كاتی ئاژه‌ڵ:
سێ مه‌رج هه‌ن كه ده‌بێت له ئاژه‌ڵه‌كاندا هه‌بن، تا زه‌كات لێدانیان له‌سه‌رخاوه‌نیان فه‌رز ببێت:
١- نيصاب (دواتر به خشته‌ده‌یخه‌ینه به‌رچاو) إِنْ شَاءَ اللَّه.
٢- هاتنه‌وه‌ی ساڵ به‌سه‌ریدا، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (لاَ زَكَاةَ فِي مَالٍ حَتَّى يَحُولَ عَلَيْهِ الْحَوْلُ).[7] واته: زه‌كات له سامانێكدا نییه تا ساڵی به‌سه‌ردانه‌یاته‌وه.. واته دوای ساڵه‌كه فه‌رزده‌بێت، بەڵام ده‌ركردنی پێشوه‌ختی جائیزه.
٣- ده‌بێ له له‌وه‌ڕگاو ده‌شت و ده‌ردا له‌وه‌ڕابێت. واته له‌و ساڵه‌دا له ده‌شت _كه گشتییه_ بووبێت، نه‌ك له گه‌وڕدا راگیرابێت و ئالیكی درابێتێ.
* ئاژه‌ڵ چوار به‌شه: [8]
مه‌به‌ست له حوشترو مانگا‌و مه‌ڕه، كه له رووی حوكمی زه‌كاتیانه‌وه ده‌بنه چواربه‌ش نه‌ك جۆر‌و پۆلیان.
١- له ده‌ره‌وه له‌وه‌ڕیووه‌و راگرتنی بۆ به‌روبووم و زاوزێیه.. له ده‌ره‌وه؛ واته له ده‌شت و شاخ و له‌وه‌ڕگایه‌ك كه موڵكی گشتیین.. ئه‌مه زه‌كاتی تێدایه.
٢- دابه‌سته: له گه‌وڕی تایبه‌ته‌و ئالیكی ده‌درێتێ، با بۆ به‌روبووم و زاووزێیش بێت، بەڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌رده‌وام له ساڵه‌كه‌دا ئالیكی بۆ كڕیووه، یان پووشی بۆ رنیووه، یان كای بۆ هێناوه.. ئه‌مه زه‌كاتی لێ‌نادرێت.
٣- بۆ كرێ راگیراوه: حوشتره‌و بۆ باربردن راگیراوه یان گایه‌و بۆجووتكردن راگیراوه، یان بۆ سواریی و بار بردن و جووته، كه كاسبییه. ئه‌م به‌شه‌ش زه‌كاتی لێناكه‌وێت. ئه‌مه‌ش بۆچوونی جمهوری پێشه‌وایانی شه‌رعه، جگه له مالیكییه‌كان كه پێیان وایه زه‌كاتی لێ ده‌درێت.[9]
٤- ئه‌وانه‌ی بۆ فرۆشتن و بازرگانی پێوه‌كردن راگیراون، ئه‌مانه زه‌كاتیان تێدایه، جا له له‌وه‌ڕگای ده‌شت له‌وه‌ڕابن، یان دابه‌سته بن، بۆ سوارییش بن یان نا.. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ك حوشتریش بێت به‌و مه‌رجه‌ی نرخه‌كه‌ی بگاته بڕی نيصاب.[10]
بڕگه‌ی دووه‌م: زه‌كاتی حوشتر
هه‌رچه‌نده حوشتر له كوردستانی ئێمەدا نییه، بەڵام زانینی نيصاب و بڕی زه‌كاته‌كه‌ی باشتره له نه‌زانینی. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه (بابێكی فقهی)یه و شه‌رعزان نابێت لێی بێ‌ئاگا بێت وَاللَّهُ أَعْلَمُ. بەڵام ناشمه‌وێت به‌دوورودرێژیی باسی لێوه بكه‌م، به‌ڵكو زانیارییه‌كی گشتیی له‌سه‌ری ده‌خه‌مه پێشچاو إِنْ شَاءَ اللَّه.
_ هه‌ر كه‌سێك له پێنج حوشتر كه‌متری هه‌بوو _نێر بن یان مێ، گه‌وره بن یان گچكه_ زه‌كاتی له‌سه‌ر نییه. ئه‌بوسه‌عیدی خودری خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (..وَلَيْسَ فِيمَا دُونَ خَمْسِ ذَوْدٍ مِنَ الإِبِلِ صَدَقَةٌ).[11] واته: له پێنج حوشتر كه‌متر زه‌كاتی له‌سه‌ر نییه.
ذَوْدٍ: له ژماره (٣_١٠)یه و ناوێكی كۆیه، تاكی له خۆی نییه. واته به‌یه‌ك دانه ناوترێت (ذَوْدٍ). هه‌موو زمانه‌وانان و راڤه‌وانانی فه‌رمووده‌و شه‌رعناسان موناقه‌شه‌ی ماناكه‌یان كردووه، ئێمه لێره‌دا پێویستمان پێی نییه، وه‌كو چۆن له باسی چۆنیه‌تی نوێژكردندا فه‌رمووده‌ی باسی ئه‌و کابرایه‌ی نوێژه‌كه‌ی به خراپ كرد كه به (حَدِیث الْمُسِیءِ صَلَاتُهُ) چوارچێوه‌ی سه‌ره‌كیی نوێژكردنه، له زه‌كاتیشدا دووفه‌رمووده‌ی وا هه‌یه ئه‌مه یه‌كێكیانه:
ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه خه‌لیفه ئه‌بوبه‌كری صدیق خوا لێی رازی بێت ئه‌می بۆ به‌حره‌ین نارد، تا زه‌كاته‌كه كۆبكاته‌وه، ئەنەس دەفەرموێ: نامەکەی مۆرکردبوو بە خەتمێک کە سێ دێڕبوو؛ محمـد دێڕێک و رسول دێڕێک و لەفزی الله دێڕێک. ناوەرۆکەکەشی ئەمەبوو: (بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ، هَذِهِ فَرِيضَةُ الصَّدَقَةِ الَّتِي فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى الْمُسْلِمِينَ وَالَّتِي أَمَرَ اللَّهُ بِهَا رَسُولَهُ فَمَنْ سُئِلَهَا مِنْ الْمُسْلِمِينَ عَلَى وَجْهِهَا فَلْيُعْطِهَا وَمَنْ سَأَلَ فَوْقَهَا فَلَا يُعْطِ: فِي أَرْبَعٍ وَعِشْرِينَ مِنْ الْإِبِلِ، فَمَا دُونَهَا مِنْ الْغَنَمِ فِي كُلِّ خَمْسٍ شَاةٌ فَإِذَا بَلَغَتْ خَمْسًا وَعِشْرِينَ إِلَى خَمْسٍ وَثَلَاثِينَ فَفِيهَا بِنْتُ مَخَاضٍ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ مَخَاضٍ فَابْنُ لَبُونٍ، فَإِذَا بَلَغَتْ سِتًّا وَثَلَاثِينَ إِلَى خَمْسٍ وَأَرْبَعِينَ فَفِيهَا بِنْتُ لَبُونٍ أُنْثَى فَإِذَا بَلَغَتْ سِتًّا وَأَرْبَعِينَ إِلَى سِتِّينَ فَفِيهَا حِقَّةٌ طَرُوقَةُ الْجَمَلِ فَإِذَا بَلَغَتْ وَاحِدَةً وَسِتِّينَ إِلَى خَمْسٍ وَسَبْعِينَ فَفِيهَا جَذَعَةٌ، فَإِذَا بَلَغَتْ سِتًّا وَسَبْعِينَ إِلَى تِسْعِينَ فَفِيهَا بِنْتَا لَبُونٍ، فَإِذَا بَلَغَتْ إِحْدَى وَتِسْعِينَ إِلَى عِشْرِينَ وَمِائَةٍ فَفِيهَا حِقَّتَانِ طَرُوقَتَا الْجَمَلِ، فَإِذَا زَادَتْ عَلَى عِشْرِينَ وَمِائَةٍ فَفِي كُلِّ أَرْبَعِينَ بِنْتُ لَبُونٍ وَفِي كُلِّ خَمْسِينَ حِقَّةٌ وَمَنْ لَمْ يَكُنْ مَعَهُ إِلَّا أَرْبَعٌ مِنْ الْإِبِلِ فَلَيْسَ فِيهَا صَدَقَةٌ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ رَبُّهَا، فَإِذَا بَلَغَتْ خَمْسًا مِنْ الْإِبِلِ فَفِيهَا شَاةٌ، وَصَدَقَةِ الْغَنَمِ فِي سَائِمَتِهَا إِذَا كَانَتْ أَرْبَعِينَ إِلَى عِشْرِينَ وَمِائَةٍ شَاةٌ فَإِذَا زَادَتْ عَلَى عِشْرِينَ وَمِائَةٍ إِلَى مِائَتَيْنِ فَفِيهَا شَاتَانِ فَإِذَا زَادَتْ عَلَى مِائَتَيْنِ إِلَى ثَلَاثِ مِائَةٍ فَفِيهَا ثَلَاثة شِيَاهٍ فَإِذَا زَادَتْ عَلَى ثَلَاثِ مِائَةٍ فَفِي كُلِّ مِائَةٍ شَاةٌ فَإِذَا كَانَتْ سَائِمَةُ الرَّجُلِ نَاقِصَةً مِنْ أَرْبَعِينَ شَاةً وَاحِدَةً فَلَيْسَ فِيهَا صَدَقَةٌ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ رَبُّهَا، فَلَا يُجْمَعُ بَيْنَ مُتَفَرِّقٍ وَلَا يُفَرَّقُ بَيْنَ مُجْتَمِعٍ خَشْيَةَ اَلصَّدَقَةِ. وَمَا كَانَ مِنْ خَلِيطَيْنِ فَإِنَّهُمَا يَتَرَاجَعَانِ بَيْنَهُمَا بِالسَّوِيَّةِ، وَلَا يُخْرَجُ فِي اَلصَّدَقَةِ هَرِمَة ٌ وَلَا ذَاتُ عَوَارٍ،إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اَلْمُصَّدِّقُ، وَفِي اَلرِّقَة ِ رُبُعُ اَلْعُشْرِ، فَإِنْ لَمْ یَكُن ْ إِلَّا تِسْعِينَ وَمِائَةً فَلَيْسَ فِيهَا صَدَقَةٌ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ رَبُّهَا، وَمَنْ بَلَغَتْ عِنْدَهُ مِنَ اَلْإِبِلِ صَدَقَةُ اَلْجَذَعَةِ وَلَيْسَ عِنْدَهُ، وَعِنْدَهُ حِقَّةٌ، فَإِنَّهَا تُقْبَلُ مِنْهُ اَلْحِقَّةُ، وَيَجْعَلُ مَعَهَا شَاتَيْنِ، أَوْ عِشْرِينَ دِرْهَمًا، وَمَنْ بَلَغَتْ عِنْدَهُ صَدَقَةُ اَلْحِقَّةِ وَلَيْسَتْ عِنْدَهُ، وَعِنْدَهُ اَلْجَذَعَةُ، فَإِنَّهَا تُقْبَلُ مِنْهُ اَلْجَذَعَةُ، وَيُعْطِيهِ اَلْمُصَّدِّقُ عِشْرِينَ دِرْهَمًا أَوْ شَاتَيْنِ، وَمَنْ بَلَغَتْ عِنْدَهُ صَدَقَةُ الحِقَّةِ، وَليْسَ عِنْدَهُ إلا بِنْتُ لبُونٍ، فَإِنَّهَا تُقْبَل مِنْهُ بِنْتُ لبُونٍ، وَيُعْطِي شَاتَيْنِ أَوْ عِشْرِينَ دِرْهَمًا، وَمَنْ بَلَغَتْ صَدَقَةُ بِنْتُ لبُونٍ وَعِنْدَهُ حِقَّةِ، فَإِنَّهَا تُقْبَلُ مِنْهُ اَلْحِقَّةِ وَيُعْطِيەِ اَلْمُصَّدِّقُ عِشْرِينَ دِرْهَمًا أَوْ شَاتَيْنِ، وَمَنْ بَلَغَتْ صَدَقَةُ بِنْتُ لبُونٍ وَلَيْسَتْ عِنْدَهُ، وَعِنْدَهُ بِنْتُ مَخَاضٍ فَإِنَّهَا تُقْبَل مِنْهُ بِنْتُ مَخَاضٍ وَيُعْطِي مَعَهَا عِشْرِينَ دِرْهَمًا أَوْ شَاتَيْنِ، وَمَنْ بَلَغَتْ صَدَقَةُ بِنْتُ مَخَاضٍ وَلَيْسَتْ عِنْدَهُ، وَعِنْدَهُ بِنْتُ لبُونٍ، فَإِنَّهَا تُقْبَل مِنْهُ، وَيُعْطِيەِ اَلْمُصَّدِّقُ عِشْرِينَ دِرْهَمًا أَوْ شَاتَيْنِ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ عِنْدَهُ بِنْتُ مَخَاضٍ عَلَى وَجْهِهَا وَعِنْدَهُ إبِنْ لبُونٍ فَإِنَّهُ يُقْبَلُ مِنْهُ وَلَيْسَ مَعَهُ شَيْئً).[12]
كه ده‌فه‌رموێ: (هَذِهِ فَرِيضَةُ) واته: ئه‌مه ئه‌و فه‌رزه‌یه.. فه‌رز به چه‌ندین مانا هاتووه، وه‌كو ئیمامی ئیبنوحه‌جه‌ر عه‌سقه‌لانی له (فتح البارییدا) سه‌رجه‌میانی هێناوه‌ته‌وه:
- به مانای روونكردنه‌وه، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (قَدْ فَرَضَ اللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَانِكُمْ)التحریم/٢ واته: كه‌فاره‌تی سوێندخواردنه‌كانتانی بۆ روونكردوونه‌ته‌وه و كردوێتی به بڕیاری شه‌رع.
- ناردنه خواره‌وه: (إِنَّ الَّذِي فَرَضَ عَلَيْكَ الْقُرْآنَ)القصص/٨٥ واته: ئه‌و خوایه‌ی كه قورئانی بۆت ناردۆته‌خوارەوه.
- حەڵاڵكردن: (مَّا كَانَ عَلَى النَّبِيِّ مِنْ حَرَجٍ فِيمَا فَرَضَ اللَّهُ لَهُ)الاحزاب/٣٨ واتە: هیچ ئیشکالێك راڕایی و دوودڵیی دروستناكات، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌و رەفتارانه‌ی گرته به‌ر كه خوای گه‌وره بۆی حەڵاڵكردووه.
به شێوه‌یه‌كی ته‌وه‌ره‌یی ماناكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر (ته‌قدیركردن) بەڵام به گشتیی كه ووترا فه‌رز، ئه‌وه له هۆشدا ده‌چه‌سپێت كه ئه‌ركه‌و پێویسته ئه‌نجامبدرێت، كه ئه‌میش هه‌ر جۆرێكه له ته‌قدیركردن.. راغیبی ئه‌سفه‌هانی ده‌فه‌رموێ: (فَرَضَ عَلَى فُلاَنْ) واته ده‌بێ بیكات، بەڵام (فَرَضَ لَهُ) واته بۆی حه‌رام نییه، حەڵاڵێتی پێشیوایه كه ئایه‌تی: (إِنَّ الَّذِي فَرَضَ عَلَيْكَ الْقُرْآنَ) به مانای فه‌رزیكردووه‌له‌سه‌رت وه‌ریگریت و پێوه پابه‌ندبیت و جێبه‌جێیبكه‌یت.
جمهوری شه‌رعناسان دوو زاراوه‌ی (فَرَضَ) و (واجب) به یه‌ك مانای فه‌رزبوون ده‌زانن، بەڵام ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و حه‌نه‌فیه‌كان ده‌فه‌رموون (واجب) وا له نێوان (فَرَضَ) و (سووننه‌ت)دا كه ده‌كاته‌وه سووننه‌تی جه‌خت لێكراوه (السنة المؤكدة)ی لای جمهور.[13]
- كه‌وابوو نامه‌كه‌ی سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كر خوا لێی رازی بێت سه‌ره‌تاكه‌ی دوای (بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ) ئاوایه: ئه‌مه باسی ئه‌م زه‌كاته فه‌رزه‌یه‌كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌سه‌ر موسوڵمانانی فه‌رزكردووه، كه خوای گه‌وره فه‌رمانی به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی داوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ (روونیكاته‌وه‌و وه‌ریبگرێت) جا هه‌ر موسوڵمانێك داوایلێكرا به‌و چۆنێتیی و چه‌ندێتییه بیدات، هه‌ر كه‌سێكیش له‌وه زیاتری لێ داوا كرا بانه‌یدات.. بانه‌یداته ئه‌و زه‌كا وه‌رگره‌و بیداته یه‌كێكیتریان، یان خۆی بەسه‌ر موسته‌حه‌ققه‌كانیدا دابه‌شیبكات، چونكه ناشێت زه‌كاتوه‌رگر (ساعی). له‌و بڕو جۆره زیاتر داوابكات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جۆرێك (یه‌كدانه‌ی وه‌كو مه‌ڕێك، گوێره‌كه‌یه‌ك) ناكۆك بوو، با رای زه‌كاتوه‌رگره‌كه په‌سه‌ندتربكرێت، مادام پیاوچاك و دادپه‌روه‌ره‌و بۆ ئه‌و شوێنه به‌ته‌زكیه‌و مه‌رجی خۆی دانراوه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یتری پێغه‌مبه‌ری خوایه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه لای موسلیم و ئه‌بوداوودو ئه‌وانه كه ده‌فه‌رموون: (أَرْضُوا مُصَدِّقِيكُمْ) واته : زه‌كاتوه‌رگره‌كانتان رازیكه‌ن.. ئه‌وه له كات و شوێنكیدایه كه په‌یوه‌ندیكردن بۆ خاوه‌نزه‌كاته‌كه زه‌حمه‌تبووه، وه‌كو ئێستا نه‌بووه كه ده‌شێت خۆشی زانیاریه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستدابێت، به كتێب، به ئینته‌رنێت، یان پرسیاركردنه‌كه‌ی ئاسانبێت كه بەته‌له‌فۆنێك چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن.. بەڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌روه‌ها بۆ شوێنێكی وه‌كو گوندێكی به‌نگلادیش باشتروایه زه‌كاتوه‌رگره‌كه رازیكرێت وه‌ك له‌وه‌ی كێشه‌ی لێبكه‌وێتەوە.[14]
- ئینجا سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كر خوا لێی رازی بێت دێته‌سه‌ر جۆری سامان و بڕی زه‌كاتیان، ئه‌گه‌ر له‌و شێوه‌یه هه‌بوو، یان ئه‌گه‌رنه‌بوو چی؟ كه به‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه جوانتر روونده‌بێته‌وه.
تێبینی: له پێنج حوشتر كه‌متر زه‌كاتی لێ ناكه‌وێت، له پێنج تا بیستوچوار سەر حوشتر، بڕی زه‌كاتی حوشتر به مه‌ڕ حسێبده‌كرێت. له بیستوپێنج حوشتر ئینجا به‌چكه‌حوشترێك وه‌رده‌گیرێت كه ته‌مه‌نی له یه‌كساڵ كه‌مترە.
زه‌كات له حوشتر[15]
ژمارە / لە - تا
|
بڕی زەکاتە فەرزەکەو جۆرەکەی.
|
١-٤ حوشتر
|
زەکاتی لێ ناکەوێت.
|
٥-٩
|
١ مەڕ زەکاتی لێ دەکەوێت.
|
١٠-١٤
|
٢ مەڕ
|
١٥-١٩
|
٣ مەڕ
|
٢٠-٢٤
|
٤ مەڕ
|
٢٥-٣٥
|
به‌چكه حوشترێكی مێینه(ئه‌گه‌ر نه‌بوو نێرینه) كه‌ساڵی ته‌واو كردبێت.[16]
|
٣٦-٤٥
|
به‌چكه حوشترێكی مێینه كه دووساڵی ته‌مه‌نی ته‌واوكردووه و چۆته سێیه‌مه‌وه.[17]
|
٤٦-٦٠
|
به‌چكه حوشترێكی مێینه كه سێ ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واوكردووه و چۆته ساڵی چواره‌مه‌وه.[18]
|
٦١-٧٥
|
به‌چكه حوشترێكی مێینه كه چوار ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واوكردووه چۆته ساڵی پێنجه‌مه‌وه.[19]
|
٧٦-٩٠
|
دوو به‌چكه حوشتری مێینه كه دووساڵیان ته‌مه‌ن ته‌واوكردووه و چوونه‌ته سێیه‌میانه‌وه.
|
٩١-١٢٠
|
دووبه‌چكه حوشتری مێینه كه سێ ساڵیان ته‌مه‌ن ته‌واوكردووه چوونه‌ته چواره‌میانه‌وه.
|
ئه‌مه جۆر‌و ژماره‌و بڕی زه‌كاتی حوشتره كه باسیان له نامه‌كه‌ی سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كردا هاتووه و شه‌رعناسانی ئوممه‌ت هه‌موویان له‌سه‌ری كۆن..[20]
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی حوشتره‌كان له سه‌دوبیست زیاتربوون، ئه‌وه جمهوری شه‌رعناسان _جگه له ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و نه‌خه‌عی و سوفیانی ثەوری_ ئه‌وه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت كه له‌م خشته‌دا دیاریكراوه:
ژمارە/ لە-تا
|
بڕی زەکاتە فەرزەکەو جۆرەکەی
|
١٢١-١٢٩
|
سێ به‌چكه حوشتری مێینه كه دووساڵیان له ته‌مه‌نیان ته‌واوكردووه و چوونه‌ته سێیه‌میانه‌وه.
|
١٣٠-١٣٩
|
یەک به‌چكه مێینه‌ی سێ ساڵ ودوو به‌چكه‌ی مێینه‌ی دووساڵ ته‌مه‌ن ته‌واوبوو.
|
١٤٠-١٤٩
|
دوو به‌چكه‌ی مێینه كه‌سێ ساڵیان ته‌واوكردووه و له چواره‌م ساڵیاندان.
|
١٥٠-١٥٩
|
سێ به‌چكه‌ی مێینه كه دووساڵیان ته‌مه‌ن ته‌واوكردووه و له‌سێیه‌م ساڵیاندان.
|
١٦٠-١٦٩
|
چوار به‌چكه‌ی مێینه كه دووساڵیان ته‌مه‌ن ته‌واوكردووه و له سێیه‌م ساڵیاندان.
|
١٧٠-١٧٩
|
سێ به‌چكه‌ی مێینه كه دووساڵیان ته‌مه‌ن ته‌واوكردووه و یەک به‌چكەی مێینه كه سێ ساڵی ته‌واوكردووه.
|
١٨٠-١٨٩
|
دوو به‌چكه‌ی مێینه كه دووساڵیان ته‌مه‌ن ته‌واو كردووه و دوو به‌چكه‌یتر كه سێ ساڵی ته‌مه‌ن ته‌واوكردووه.
|
١٩٠-١٩٩
|
سێ به‌چكه مێینه كه‌سێ ساڵیان ته‌مه‌ن ته‌واو كردووه + یاک به‌چكه كه دووساڵی ته‌مه‌ن ته‌واوكردووه.
|
٢٠٠-٢٠٩
|
چوار به‌چكه‌ی مێینه كه سێ ساڵیان ته‌مه‌ن ته‌واوكردووه + پێنج به‌چكه كه دووساڵیان ته‌مه‌ن ته‌واوكردووه.
|
* ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌چكه حوشتره مێینه‌ی نه‌بوو:
هه‌ر كه‌سێك به‌چكه‌حوشترێكی ته‌مه‌ن دیاریكراوی زه‌كات له‌سه‌ربوو بیدات و نه‌یبوو، وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی كه ٤٥ سه‌رحوشتری هه‌یه‌و ده‌بێت (بِنْتُ لبُونٍ)ێكی لێبدات، واته: ئه‌و به‌چكه حوشتره‌ی كه دووساڵی ته‌مەنی ته‌واوكردووه‌و پێیناوه‌ته ساڵی سێیه‌مییه‌وه، ده‌شێت به‌چكه حوشترێك بدات كه ته‌مه‌نی له‌و كه‌متره، له‌گه‌ڵ دوومه‌ڕدا، یان بیست درهه‌م (پاره‌ی سه‌رده‌می سه‌له‌فه‌و مه‌به‌ست له نرخی دوومه‌ڕه كه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستای كوردستاندا له‌وانه‌یه زیاتر له چوار سه‌د یۆرۆ بێت). یان (حقه) یه‌ك ده‌دات كه سێ ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واوكردووه‌و پێیناوه‌ته ساڵی چواره‌میه‌وه. كه له زه‌كاته‌كه‌ی خۆی زیاترده‌كات. له‌م حاڵه‌ته‌دا خاوه‌نزه‌كاته كه له (ساعی)ـە‌كه( له‌و كه‌سه‌ی زه‌كات كۆده‌كاته‌وه( دوو مه‌ڕ وه‌رده‌گرێت، یان نرخی دوومه‌ڕه‌كه.
ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێت له ریوایه‌تیتری نامه‌كه‌ی سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كردا خوا لێی رازی بێت باس له‌مه ده‌كات كه زه‌كاتی حوشتر كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌چكه‌حوشتری لێبدرێت و نه‌بوو، ده‌شێت پله‌یه‌ك خوارو دوومه‌ڕ (یان نرخی دوومه‌ڕ) بدات، یان له‌ویش خوارووترو چوارمه‌ڕ (یان پاره‌ی چوارمه‌ڕه‌كه) بدات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پله‌یه‌ك سه‌رووتریدا، ده‌توانێت دوومه‌ڕ له زه‌كاتوه‌رگر (یان پاره‌ی دوومه‌ڕه‌كه) وه‌رگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌ویش سه‌رووتربوو، چوارمه‌ڕ (یان نرخییان) وه‌رده‌گرێت، ده‌فه‌رموێ: (..وَمَنْ بَلَغَتْ عِنْدَهُ مِنَ اَلْإِبِلِ صَدَقَةُ اَلْجَذَعَةِ وَلَيْسَ عِنْدَهُ، وَعِنْدَهُ حِقَّةٌ، فَإِنَّهَا تُقْبَلُ مِنْهُ اَلْحِقَّةُ،وَيَجْعَلُ مَعَهَا شَاتَيْنِ، أَوْ عِشْرِينَ دِرْهَمًا، وَمَنْ بَلَغَتْ عِنْدَهُ صَدَقَةُ اَلْحِقَّةِ وَلَيْسَتْ عِنْدَهُ، وَعِنْدَهُ اَلْجَذَعَةُ، فَإِنَّهَا تُقْبَلُ مِنْهُ اَلْجَذَعَةُ،وَيُعْطِيهِ اَلْمُصَّدِّقُ عِشْرِينَ دِرْهَمًا أَوْ شَاتَيْنِ، وَمَنْ بَلَغَتْ عِنْدَهُ صَدَقَةُ الحِقَّةِ، وَليْسَ عِنْدَهُ إلا بِنْتُ لبُونٍ، فَإِنَّهَا تُقْبَل مِنْهُ بِنْتُ لبُونٍ، وَيُعْطِي شَاتَيْنِ أَوْ عِشْرِينَ دِرْهَمًا، وَمَنْ بَلَغَتْ صَدَقَةُ بِنْتُ لبُونٍ وَعِنْدَهُ حِقَّةِ، فَإِنَّهَا تُقْبَلُ مِنْهُ اَلْحِقَّةِ وَيُعْطِيەِ اَلْمُصَّدِّقُ عِشْرِينَ دِرْهَمًا أَوْ شَاتَيْنِ، وَمَنْ بَلَغَتْ صَدَقَةُ بِنْتُ لبُونٍ وَلَيْسَتْ عِنْدَهُ، وَعِنْدَهُ بِنْتُ مَخَاضٍ فَإِنَّهَا تُقْبَل مِنْهُ بِنْتُ مَخَاضٍ وَيُعْطِي مَعَهَا عِشْرِينَ دِرْهَمًا أَوْ شَاتَيْنِ..).[21] واته: هه‌ر كه‌سێك سامانی حوشتری گه‌یشته ئه‌و بڕه‌ی كه (جَذَعَةِ) یه‌كی لێده‌ركات، واته ئه‌و حوشتره‌ی كه چوارساڵی ته‌واوكردوهو چۆته ساڵی پێنجه‌می ته‌مه‌نیه‌وه (٦١-٧٥ حوشتر) بەڵام (جَذَعَةِ)ی نه‌بوو (حِقَّة)ی هه‌بوو، كه ئه‌و به‌چكه‌حوشتره‌یه‌كه سێ ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واوكردووەو چۆته ساڵی چواره‌می ته‌مه‌نیه‌وه (واته پله‌یه‌ك خوارووتری لاده‌سكه‌وت) ئه‌و كاته (حِقَّة)كه‌ی له‌گه‌ڵ دوومه‌ڕدا (یان نرخی دوومه‌ڕ)دا لێوه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه زه‌كاته‌كه‌یه‌تی.. ئه‌و كه‌سه‌ی كه بڕی حوشتره‌كانی گه‌یشته ئه‌وه‌ی (حقه)ی لێبدات و نه‌یبوو ده‌شێت سه‌رووتر (اَلْجَذَعَةُ) بدات و له به‌رامبه‌ریشدا زه‌كاته‌وان (وه‌رگر: ساعی) ده‌بێ بیست درهه‌م، یان دوومه‌ڕی بداتێ.. (بیست درهه‌م مه‌به‌ست له نرخی دوومه‌ڕه) هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی كه بڕی حوشتره‌كانی گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه (حِقَّة)ی لێبدات، بەڵام خوارووتری هه‌یه، كه (بِنْتُ لبُونٍ)ـە، واته ئه‌و به‌چكه‌حوشتره مێینه‌یه‌ی كه دووساڵی ته‌مه‌ن ته‌واوكردووه‌و چۆته ساڵی سێیه‌می ته‌مه‌نیه‌وه ئه‌و كاته (بِنْتُ لبُونٍ)ـەكه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت و دوومه‌ڕیش، یان بیست درهه‌م (واته نرخی دوومه‌ڕ).
هه‌ر كه‌سێكیش بڕی حوشتره‌كانی گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه (بِنْتُ لبُونٍ)ی لێبدات و نه‌یبوو ته‌نها (بِنْتُ مَخَاضٍ)ی هه‌بوو، كه له‌و كه‌متره (ئه‌و به كه حوشتره مێینه‌یه‌ی هه‌یه كه ساڵێكی ته‌مه‌ن ته‌واوكردووه و چۆته ساڵی دووه‌مییه‌وه) ئه‌م (بِنْتُ مَخَاضٍ)ـە‌ی لێوه‌رده‌گیرێت و دوومه‌ڕ یان بیست درهه‌م (واته نرخی دوومه‌ڕ)ی باقی ده‌درێته‌وه.
هه‌ر كه‌سێكیش (بِنْتُ لبُونٍ)ی نه‌بوو كه به‌چكه مێینه‌كه‌یه (إبْن لبُونٍ)ی هه‌بوو ئه‌میانده‌دات كه به‌چكه‌حوشتری نێرینه‌یه‌و دووساڵی ته‌واوكردووه و پێیناوه‌ته ساڵی سێیه‌می ته‌مه‌نیه‌وه، ئه‌و كاته سه‌ربه‌سه‌ری زه‌كاته‌كه‌یه، نه زیاددە‌دات و نه باقیده‌درێته‌وه چونكه له‌و فه‌رمووده‌ی ریوایه‌تی ئه‌نه‌سدا هاتووه (نامه‌كه‌ی سیدنا ئه‌بوبه‌كر خوا لێی رازی بێت (فَإِنْ لَمْ تَكُنْ عِنْدَهُ بِنْتُ مَخَاضٍ عَلَى وَجْهِهَا وَعِنْدَهُ إبِنْ لبُونٍ فَإِنَّهُ يُقْبَلُ مِنْهُ وَلَيْسَ مَعَهُ شَيْئً).[22]
* له بڕی زه‌كاته‌كه زیاتر ببه‌خشێت وه‌رده‌گیرێت:
ئه‌مه دوو حاڵه‌ته:
حاڵه‌تی یه‌كه‌م: خاوه‌ن زه‌كات به‌چكه‌حوشتری به ته‌مه‌نتر له داواكراو ده‌دات، بۆ نموونه (بِنْتُ لبُونٍ)ی لێداواكراوه (ته‌مه‌ن دووساڵ) ئه‌و (جَذَعَةِ)یه‌ك (ته‌مه‌ن چوارساڵ) ده‌به‌خشێت، بێئه‌وه‌ی داوای باقی بكات، ئه‌مه جائیزه و راجوێیی له‌سه‌رنییه،[23] چونكه وه‌كو ئوبه‌یی كوڕی كه‌عب خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه کابرایه‌ك حوشترێكی گه‌ورەو قه‌ڵه‌وی به‌خشی له جیاتی (بِنْتُ مَخَاضٍ)ی یه‌كساڵه، كه له‌سه‌ری بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێی فه‌رموو: (ذَاكَ الَّذِي عَلَيْكَ فَإِنْ تَطَوَّعْتَ بِخَيْرٍ آجَرَكَ اللَّهُ فِيهِ وَقَبِلْنَاهُ مِنْكَ).[24] واته: ئه‌ویانت له‌سه‌ر فه‌رزه بیده‌یت، بەڵام كه خۆت خێری زیاتربكه‌یت، ئێمه قبوڵمانه و لێتوه‌رده‌گرین و حه‌تمه‌ن خوای گه‌وره‌ش پاداشتی له‌سه‌رده‌داته‌وه.
حاڵه‌تی دووه‌م: خاوه‌نزه‌كات له جیاتی ئه‌وه‌ی مه‌ڕبدات كه (داواكراوه لێی) حوشترێك ده‌به‌خشێت، یان كه ٢٤ حوشتری هه‌یه‌و داواكراو لێی چوارمه‌ڕه، بەڵام ئه‌و حوشترێك یان دوان ده‌دات، ئه‌وە راجوێی له‌سه‌ره:
- جمهور (ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و مالیك و شافیعی) ده‌فه‌رموون شیاوه زه‌كاته‌كه‌ی له‌سه‌رنامێنێت.
- حه‌نبه‌لییه‌كان ده‌فه‌رموون: نابێت، مادام له جۆره ئاژه‌ڵێكیتری غه‌یری داواكراوه‌كه‌یە[25]. هه‌ندێكیشیان (له حه‌نبه‌لییه‌كان) لایه‌نگری بۆچوونی جمهور بوون.[26]ئەمە بۆچوونی بن عوثێمینیشە[27] رحمەاللە.
پێم وایه رای جمهور په‌سه‌ندتره وَاللَّهُ أَعْلَمُ چونكه خوای گه‌وره كه چوار مه‌ڕی له خاوه‌ن (٢٤) حوشتر داواكردووه: ره‌حمی پێكردووه و ئاستی خوارێی زه‌كاتی بۆ دیاریكردووه، ئه‌و خۆی كه زیاترده‌به‌خشێت و سه‌خییه بۆچی لێی وه‌رناگیرێت؟!.
بڕگه‌ی سێیه‌م: زه‌كاتی مانگا
مه‌به‌ست له مانگا توخمه‌كه‌یه‌تی واته گا‌و مانگا‌و گامێش و مانگامێش!.
نيصاب و بڕی زه‌كاتی مانگا:
موعازی كوڕی جه‌به‌ل خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: (بَعَثَنِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَى الْيَمَنِ وَأَمَرَنِي أَنْ آخُذَ مِنَ الْبَقَرِ مِنْ كُلِّ أَرْبَعِينَ مُسِنَّةً وَمِنْ كُلِّ ثَلاَثِينَ تَبِيعًا أَوْ تَبِيعَةً).[28] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ناردمی بۆ یه‌مه‌ن فه‌رمانیپێدام كه له هه‌رچل سه‌ر مانگایه‌ك گوێره‌كه‌یه‌كی مێیینه‌ی دووساڵه وه‌رگرم و له هه‌رسی سه‌ر مانگا، یه‌ك گوێره‌كه (گۆلك/گوێلكه)یه‌كی نێرینه یان مێیینه‌ی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵه وه‌رگرم.
تَبِيع: گۆلكی نێرینه‌یه كه ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی ته‌واو كردووەو چۆته دووه‌م ساڵی ته‌مه‌نیه‌وه.تَبِيعَةً: مێینه‌تی.
مُسِنَّةً: گۆلكی مێیینه‌یه كه ته‌مه‌نی دوو ساڵی ته‌واوكردووه و چۆته سێیه‌م ساڵی ته‌مه‌نیه‌وه.
مُسِن نێرینه‌كه‌یه‌تی.
ئەم باسکراوانە گامێشیش دەگرێتەوە[29].
كه‌وابوو یه‌كه‌مین ئاستی فه‌رزبوونی زه‌كات له مانگا خاوه‌نێتی سی سه‌رێتی، له‌وه باڵاتری بەپێی ئه‌م خشته‌یه، وه‌كو شه‌رعناسان بێ كێشانی وێنه‌ی خشته باسیان لێوه كردووه.[30]
زه‌كاتی مانگا
ژمارە/ لە- تا
|
بڕی زەکاتە فەرزەکەو جۆری
|
١-٢٩
|
زه‌كاتی له‌سه‌ر نییه.
|
٣٠-٣٩
|
گوێره‌كه‌یه‌كی یه‌ك ساڵانە‌ی نێرینه یان مێییه.
|
٤٠-٥٩
|
گوێره‌كه‌یه‌كی دوو ساڵانە‌ی مێ.
|
٦٠-٦٩
|
دوو گوێره‌كه‌ی یه‌ك ساڵانە
|
٧٠-٧٩
|
یەک گوێره‌كه‌ی دوو ساڵانە‌ی مێ+یەک گوێره‌كه‌ی یه‌ك ساڵانە.
|
٨٠-٨٩
|
دوو گوێره‌كه‌ی دووساڵانە‌ی مێ.
|
٩٠-٩٩
|
سێ گوێره‌كه‌ی یه‌ك ساڵانە.
|
١٠٠-١٠٩
|
دوو گوێره‌كه‌ی یه‌ك ساڵانە+ یه‌ك گوێره‌كه‌ی دووساڵانە‌ی مێ.
|
ئاوا له هه‌ر ٣٠ سه‌ر مانگادا گوێره‌یه‌كی یه‌ك ساڵانە هه‌یه، نێر بێت یان مێ له‌هه‌ر ٤٠ سه‌ر مانگاشدا گوێره‌كه‌یه‌كی دووساڵانە‌ی مێ هه‌یه.
گه‌یشته ١٢٠ سه‌ر مانگا خاوه‌ن زه‌كاته‌كه سه‌رپشكه له‌وه‌ی چوار گوێره‌كه‌ی یه‌ك ساڵانە نێر بێت یان مێ بدات یان سێ گوێره‌كەی مێینه‌ی دوو ساڵانە[31] وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
بڕگه‌ی چواره‌م: زه‌كاتی مه‌ڕو بزن
كه ده‌وترێت مه‌ڕ جۆره‌كانی مه‌ڕی نێر
(به‌ران) و مه‌ڕی مێ و بزنی نێر (نێریی) و بزنی مێ مه‌به‌سته هه‌موویان له‌شه‌رعدا به‌جۆرێك له سامانی زه‌كات هه‌ژمارد كراون، بۆیه هه‌ر دوو جۆره‌كه به هه‌ر دوو ره‌گه‌زیانه‌وه ده‌خرێنه سه‌ر یه‌ك تابگه‌نه بڕی نيصاب.[32]
به پێی ریوایه‌ته‌كه‌ی ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێت بۆ نامه‌كه‌ی سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كر خوا لێی رازی بێت بڕی زه‌كاتی مه‌ڕ و ماڵات وه‌كو ئه‌م خشته‌یه‌یه:
زه‌كاتی مه‌ڕو ماڵات
ژمارە/ لە-تا
|
بڕی زەکاتە فەرزەکەو جۆری
|
١-٣٩
|
زه‌كاتی لێ ناكه‌وێت
|
٤٠-١٢٠
|
یەک مه‌ڕ زه‌كاته‌كه‌یه‌تی
|
١٢١-٢٠٠
|
دوو مه‌ڕ
|
٢٠١-٣٩٩
|
سێ مه‌ڕ
|
٤٠٠-٤٩٩
|
چوار مه‌ڕ
|
٥٠٠-٥٩٩
|
پێنج مه‌ڕ
|
دیاره‌كه له ٣٠٠ سه‌ر مه‌ڕ زیاتر له هه‌ر سه‌دسه‌ری دیكه مه‌ڕێك زه‌كاته‌كه‌یه‌تی. ئه‌مه رای شه‌رعناسانه.
ئه‌وه‌ی كه زه‌كاته‌و له مه‌ڕو ماڵات ده‌رده‌كرێت جیاوازی نییه له‌وه‌ی مه‌ڕه یان به‌رانه، نێرییه یان بزنه.. ئه‌مه بۆچوونی حه‌نه‌فی و مالیكییه‌كان و ئیبنوحه‌زمه‌و په‌سه‌ندتره[33] وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
بڕگه‌ی پێنجه‌م: زه‌كاتی به‌چكه‌ی حوشترو مانگا‌و مه‌ڕ
به به‌چكه‌ی حوشتر ده‌وترێت (ف‌صیل كۆیه‌كه‌ی فصلان)ـە به به‌چكه‌ی مانگا ده‌وترێت گوێره‌كه گۆلك یان گۆلكه/ گوێلكه به عه‌ره‌بی (عجول و كۆیه‌كه‌ی عجاجیل)ـە به‌چكه‌ی مه‌ڕ لای ئێمه کاوڕو به‌رخه‌و بچوكتری بەرخۆله‌یه. به‌چكه‌ی بزنیش كاره‌و له‌و بچوكتر كاریله‌یه، له عه‌ره‌بیدا به‌چكه‌ی هه‌ردووكیان (حمل)ـە و كۆیه‌كه‌شی (حملان)ـە[34].
شه‌رعناسان له زه‌كاتی ئه‌مانه‌دا (به‌چكه‌ی ئاژه‌ڵی زه‌كات) راجوێن:
١- هه‌ندێكیان ده‌فه‌رموون به‌چكه له ريزی ئاژه‌ڵه‌كاندایه‌و ژماره‌یه‌كی نيصابن، ئه‌گه‌ر هه‌موویان گچكه بوون ده‌بێ خاوه‌نه‌كه‌ی یه‌كێكی گه‌وره بۆ زه‌كات بكڕێت.
٢- هه‌ندێكیتریان ده‌فه‌رموون ژماره‌یه‌كی نيصابه، بەڵام زه‌كاته‌كه له به‌چكه ده‌رناچێت، مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دایكییدا بێت.
به‌ڵگه‌ی هه‌ردوولاشیان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له سه‌یدنا عومه‌ره‌وه خوا لێی رازی بێت هاتووه كه عبداللەی كوڕی سوفیانی سه‌قه‌فی خوا لێی رازی بێت كه ساعی (كۆكه‌ره‌وه‌ی زه‌كات: زه‌كاته‌وان)ی بوو، ناردی بۆ زه‌كات كۆكردنه‌وەو پێیفه‌رموو: (اعْتَدَّ بِالسَّخْلَةِ الَّتِي يَرُوحُ بِهَا الرَّاعِي عَلَى يَدَيْهِ وَلاَ تَأْخُذُهَا).[35] واته: كاریله‌و به‌رخۆله هه‌ژماردكه، كه شوانه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌یهێنێته‌وه (كه تازه لەدایكبووه) بەڵام وه‌ریمه‌گره.
٣- ئیبنوحه‌زم ده‌فه‌رموێ: هه‌رچی به‌چكه‌یه‌ك پێی نه‌وترێت (شاة، مه‌ڕ، ناشێت بۆ زه‌كات وه‌رگیرێت، وه‌كو كار‌و كاریله‌و به‌رخۆله، هه‌ر ده‌بێت ساڵ ته‌واوكات ئینجا ده‌چێته ريزی سامانی زه‌كاته‌وه، كه ساڵی ته‌واوكرد هه‌م هه‌ژمارد ده‌كرێت و هه‌م به بڕی زه‌كاتیش وه‌رده‌گیرێت.[36]
شه‌رعناسانیتر پشتیان به به‌ڵگه‌یه‌كیتر به‌ستووه كه سوه‌یدی كوڕی غه‌فه‌له خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: (أَتَانَا مُصَدِّقُ النَّبِيِّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَتَيْتُهُ فَجَلَسْتُ إِلَيْهِ فَسَمِعْتُهُ يَقُولُ إِنَّ فِي عَهْدِي أَنْ لاَ نَأْخُذَ رَاضِعَ لَبَنٍ).[37] واته: زه‌كاته‌وانی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ته‌شریفی هێنایه لامان منیش لای دانیشتم گوێم لێ‌بوو ده‌یفه‌رموو: به‌ڵێنی ئه‌وه‌م لێ وه‌رگیراوه كه نابێت به‌چكه‌ی شیره‌خۆره وه‌رگرم.
جمهوری شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون ئه‌مه به‌ڵگه‌یه، كه كاریله‌و به‌رخۆله كه شیره‌خۆره‌ن بۆ زه‌كات ناشێن.. بەڵام ده‌شێت هه‌ژماركرێن و پێیانه‌وه نيصاب ته‌واوبكرێت.
ئیبنوحه‌زم رەحمەتی خوای لێبێت ره‌خنه‌ی له‌مه گرتووه‌و فه‌رموویه‌تی نه وه‌رده‌گیرێت و نه هه‌ژماردده‌كرێت، چونكه ئه‌و یاوه‌ره فه‌رموویه‌تی (لاَ نَأْخُذَ رَاضِعَ لَبَنٍ) واته شیره‌خۆره‌یه‌ك له شیردانابڕین. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌رخۆله یان كاریله‌كه بوایه ده‌یفه‌رموو: (لاَ نَأْخُذَ مِنْ رَاضِعَ لَبَنٍ) واته شیره‌خۆره وه‌رناگرم كه‌وابوو مادام نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی پێی بووترێت (شاة)كه له شیربڕانه‌وه‌یه‌تی، ناشێت زه‌كاتی لێوه‌رگیرێت یان حسێب بكرێت.[38]
* ئه‌وانه‌ی ده‌بێ زه‌كاته‌وان له وه‌رگرتنی زه‌كاتدا ره‌چاویانبكات:
پێویسته زه‌كاته‌وان ئه‌وه‌ی هه‌میشه له‌به‌رچاوبێت كه زه‌كات _به‌ڵێ فه‌رزه_ بەڵام خه‌ڵكه‌كه له ئیمانداریی خۆیانه‌وه حه‌زده‌كه‌ن باشترین و زۆرتربده‌ن، بەڵام زه‌كاته‌وانیش كه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێده‌كات خه‌می به‌یتولمال و مافی هه‌ژاران و كاره‌كه‌ی خۆشیه‌تی، له‌م نێوانه‌دا پێویسته پارسه‌نگانه رەفتاركات. وەک:
١- خۆدووربگرێت له هه‌ڵبژاردنی سامانی زه‌كات، نه‌بادا شتێك هه‌ڵبژێرێت كه لای خاوه‌نه‌كه‌ی یان له داب و نه‌ریتی ناوچه‌كه‌دا ئه‌و شته زۆربه‌نرخه بێت. چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به هۆشداریی (حه‌زه‌ر) به موعازی فه‌رموو كه ناردی بۆ یه‌مه‌ن (..فَإِيَّاكَ وَكَرَائِمَ أَمْوَالِهِمْ وَاتَّقِ دَعْوَةَ الْمَظْلُومِ فَإِنَّهَا لَيْسَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ حِجَابٌ).[39] واته: ئاممان؛ هۆشت له‌وه بێت سامانی به‌نرخی خه‌ڵكه‌كه وه‌رنه‌گریت، خۆت له نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی سته‌ملێكراو لاده، چونكه نێوان دوعای ئه‌وو خوای گه‌وره هیچ به‌ربه‌ستێك نییه.
- خاتووعائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێت به لای رانه‌مه‌ڕێكی زه‌كاتدا تێپه‌ڕیی، مه‌ڕێكی بینی گوانی له شیرزۆرییدا ئاوسابوو، فه‌رمووی: ئه‌م مه‌ڕه چییه، هی كێیه ووتیان: مه‌ڕی زه‌كاته‌و وه‌رگیراوه، فه‌رمووی: خاوه‌نی ئه‌مه به سه‌ربه‌ستی خۆی گوێڕایەڵانه نه‌یداوه، خه‌ڵكی تووشی فیتنه مه‌كه‌ن، سامانی به‌نرخی موسوڵمانان وه‌رمه‌گرن.. خۆ له خواردنی لاده‌ن.[40]
٢- خاوه‌نزه‌كات نابێت ماڵی قه‌ڵب و سامانی خراپ بداته‌زه‌كات، كه هه‌ژاران وه‌ریده‌گرن، خۆ هه‌ژارانیش وه‌كو ئه‌وان خاوه‌نهه‌ستن.. بۆیه ئاژه‌ڵی زه‌كات نابێ عه‌یبدارو نوقسان و نه‌خۆش و لاقشكاوو پیرو له‌ڕو لات بێت، نابێت ددانه‌كانی كه‌وتبن، یان وابێ نرخێكی ئاسایی نه‌هێنێت.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلاَ تَيَمَّمُواْ الْخَبِيثَ مِنْهُ تُنفِقُونَ)البقرة/٢٦٧ واته: چاك و خراپ، به‌سوود و بێ‌سود تێكەڵاومه‌كه‌ن و بیده‌نه زه‌كات..
هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌كه‌ی لای عبدالله ی كوڕی مه‌عاویه (عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُعَاوِيَةَ) خوا لێی رازی بێت: (قَالَ النَّبِيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ثَلاَثٌ مَنْ فَعَلَهُنَّ فَقَدْ طَعِمَ طَعْمَ الإِيمَانِ... وَأَعْطَى زَكَاةَ مَالِهِ طَيِّبَةً بِهَا نَفْسُهُ رَافِدَةً عَلَيْهِ كُلَّ عَامٍ وَلاَ يُعْطِي الْهَرِمَةَ وَلاَ الدَّرِنَةَ وَلاَ الْمَرِيضَةَ وَلاَ الشَّرَطَ اللَّئِيمَةَ وَلَكِنْ مِنْ وَسَطِ أَمْوَالِكُمْ).[41] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی سێ رەفتارهه‌ن هه‌ر كه‌سێك بیانكات شیرینی باوه‌ڕ ده‌چێژێت.. (له‌وانه) زه‌كاته‌كه‌ی خۆی له سامانی حەڵاڵی خۆی به‌دڵڕاحه‌تیی و سینه‌فراوانییه‌وه هه‌موو ساڵێك بدات، نه‌كا ئه‌وه بدات كه ددانی نه‌ماوه، یان ئه‌وه‌ی گه‌ڕوگولبووه، یان ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه، یان له‌ڕولات، یان ئه‌وه‌ی شیری كه‌میكردووه.
٣- هه‌ر دوو لایان ده‌بێ پارسه‌نگانه رەفتاركه‌ن كه (نه‌شیش بسوتێت و نه‌كه‌باب) واته نه سامانی خاوه‌نزه‌كات داڕنرێت و په‌شیمانبێته‌وه و تووشی رەفتاری خراپ ببێت، نه سامانێكی واش بێت، هه‌ژاران بۆیان نه‌خورێت! سه‌یدنا عومه‌ر خوا لێی رازی بێت به‌سوفیانی زه‌كاته‌وانی خۆی فه‌رموو (به قه‌ومه‌كه‌ت بڵێ ئێمه ئه‌و ئاژه‌ڵه نابه‌ین كه به‌چكه‌یبووه، هه‌روه‌ها ئه‌وی دووگیانه، یان ئه‌وه‌ی تازه نێرینه‌ی ئاژه‌ڵی تێده‌په‌ڕێت (ده‌چێته لای بۆ جووتبوون) هه‌روەها به‌ران و نێرییه‌ك كه خاوه‌نه‌كه‌ی پێویستێتی، ئه‌وه‌ش نابه‌ین كە قه‌ڵه‌وو دابه‌سته‌یه‌و بۆ خواردنی خۆیان دایانناوه.[42]
ئوبه‌یی كوڕی كه‌عب خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: (بَعَثَنِي النَّبِيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مُصَدِّقًا فَمَرَرْتُ بِرَجُلٍ فَلَمَّا جَمَعَ لِي مَالَهُ لَمْ أَجِدْ عَلَيْهِ فِيهِ إِلاَّ ابْنَةَ مَخَاضٍ فَقُلْتُ لَهُ أَدِّ ابْنَةَ مَخَاضٍ فَإِنَّهَا صَدَقَتُكَ . فَقَالَ ذَاكَ مَا لاَ لَبَنَ فِيهِ وَلاَ ظَهْرَ وَلَكِنْ هَذِهِ نَاقَةٌ فَتِيَّةٌ عَظِيمَةٌ سَمِينَةٌ فَخُذْهَا . فَقُلْتُ لَهُ مَا أَنَا بِآخِذٍ مَا لَمْ أُومَرْ بِهِ وَهَذَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْكَ قَرِيبٌ فَإِنْ أَحْبَبْتَ أَنْ تَأْتِيَهُ فَتَعْرِضَ عَلَيْهِ مَا عَرَضْتَ عَلَىَّ فَافْعَلْ، فَإِنْ قَبِلَهُ مِنْكَ قَبِلْتُهُ، وَإِنْ رَدَّهُ عَلَيْكَ رَدَدْتُهُ . قَالَ فَإِنِّي فَاعِلٌ فَخَرَجَ مَعِي وَخَرَجَ بِالنَّاقَةِ الَّتِي عَرَضَ عَلَىَّ حَتَّى قَدِمْنَا عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ لَهُ يَا نَبِيَّ اللَّهِ أَتَانِي رَسُولُكَ لِيَأْخُذَ مِنِّي صَدَقَةَ مَالِي وَايْمُ اللَّهِ مَا قَامَ فِي مَالِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَلاَ رَسُولُهُ قَطُّ قَبْلَهُ فَجَمَعْتُ لَهُ مَالِي فَزَعَمَ أَنَّ مَا عَلَىَّ فِيهِ ابْنَةُ مَخَاضٍ وَذَلِكَ مَا لاَ لَبَنَ فِيهِ وَلاَ ظَهْرَ وَقَدْ عَرَضْتُ عَلَيْهِ نَاقَةً فَتِيَّةً عَظِيمَةً لِيَأْخُذَهَا فَأَبَى عَلَىَّ وَهَا هِيَ ذِهِ، قَدْ جِئْتُكَ بِهَا يَا رَسُولَ اللَّهِ . خُذْهَا فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذَاكَ الَّذِي عَلَيْكَ فَإِنْ تَطَوَّعْتَ بِخَيْرٍ آجَرَكَ اللَّهُ فِيهِ وَقَبِلْنَاهُ مِنْكَ. قَالَ فَهَا هِيَ ذِهِ يَا رَسُولَ اللَّهِ قَدْ جِئْتُكَ بِهَا فَخُذْهَا . قَالَ فَأَمَرَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِقَبْضِهَا وَدَعَا لَهُ فِي مَالِهِ بِالْبَرَكَةِ).[43] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به زه‌كاته‌وانی ناردمی زه‌كات كۆكه‌مه‌وه، گه‌یشتمه‌لای کابرایه‌ك سامانه‌كه‌یم حسابكرد، هه‌ر به‌چكه‌حوشترێكی مێینه‌ی ده‌كه‌وت، كه ساڵێكی ته‌مه‌ن ته‌واوكردبوو، پێمووت: ده‌شێت ئه‌مه زه‌كاته‌كه‌ت بێت و بیبه‌م ووتی ئاخر ئه‌وه نه شیری هه‌یه‌و نه بۆ باربردنیش ده‌شێت، منیش ناشێت قه‌رزێك بده‌مه خوای گه‌وره كه نه شیری تێدابێت و نه بارببات، بەڵام ئا ئه‌و حوشتره مێیینه قه‌ڵه‌وه ببه، ووتم نایبه‌م تا فه‌رمانم پێنه‌كرێت، ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوات صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لێوه نزیكه، ئینجا له‌گه‌ڵمدا هات و حوشتره‌كه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی هێناو چووینه‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هه‌واڵه‌كه‌ی عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی ئه‌ویانت له‌سه‌ر فه‌رزبوو بیده‌یت، بەڵام كه خۆت خێری زیاتر بكه‌یت، ئێمه قبووڵمانه‌و لێت وه‌رده‌گرین و خوای گه‌وره‌ش پاداشتتده‌داته‌وه. ئینجا فەرمووی: وه‌ریگرن پێغه‌مبه‌ریش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمانیدا كه وه‌رگیرێت و دوعای به‌ره‌كه‌ت و زیاده سامانیتریشی بۆ كابرا كرد.
بڕگه‌ی شه‌شه‌م: ئاژه‌ڵی شه‌ریكایه‌تی (هاوبه‌ش)
هاوبه‌شێتی یان شه‌ریكایه‌تی، یان به زاراوه‌ی شه‌رع تێکەڵاویی (الخلطة) له سامانی ئاژه‌ڵی زه‌كاتدا دووشێوازه: شه‌ریكایه‌تی سامانه‌كه‌و شه‌ریكایه‌تی رەفتار.
شێوازی یه‌كه‌م: شه‌ریكایه‌تی سامانه‌كه: ئه‌وه‌یه كه دوولایه‌ن، یان زیاتر، لە هه‌بوونی ئاژه‌ڵه‌كه شه‌ریكن، هه‌موو لایه‌نه‌كانی پشكێكی خاوه‌نێتیه‌كه‌یان هه‌یه، وه‌كو ئه‌وه‌ی په‌نجاسه‌رمانگایان بەمیراتی بۆماوه‌ته‌وه، پشكه‌كان یه‌كسان بن، یان بڕی لێك جیاواز، كاریگه‌ر ینیه.
شێوازی دووه‌م: لایه‌نه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان بڕی خۆی له سامانی ئاژه‌ڵه‌كاندا هه‌یه‌و لێكجودان، بەڵام له رەفتاردا جیاوازن وه‌كو: شه‌ریكایه‌تییان له له‌وه‌ڕگاو گه‌وڕو شوانێتیی و .. هتد. دواتر دێمه‌وه سه‌رباسیان إِنْ شَاءَ اللَّه.
له شه‌رعدا ئه‌م سامانه به‌هه‌ردوو شێوازیه‌وه به‌یه‌ك بڕه‌سامان هه‌ژماردده‌كرێت، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (لاَ يُفَرَّقُ بَيْنَ مُجْتَمِعٍ وَلاَ يُجْمَعُ بَيْنَ مُتَفَرِّقٍ خَشْيَةَ الصَّدَقَةِ وَكُلُّ خَلِيطَيْنِ يَتَرَاجَعَانِ بِالسَّوِيَّةِ).[44]واته: ناشێت له ترسی زه‌كاته‌كه (له خاوه‌نزه‌كاته‌كه بێت، یان له زه‌كاته‌وان) ئه‌وه‌ی كۆن لێك جودابكرێنه‌وه‌و ئه‌وه‌ی لێكجودان كۆبكرێنه‌وە.. ئه‌وانه‌ی شه‌ریكن هه‌ریه‌ك پشكی خۆی به یه‌كسانی به‌رده‌كه‌وێت.
* مه‌رجی فه‌رز بوونی زه‌كات له سامانی هاوبه‌شدا: [45]
١- هه‌ردوولایه‌ن یان لایه‌نه‌كانی شه‌ریكایه‌تییەكه ده‌بێ مه‌رجه‌كانی كه‌سی خاوه‌نزه‌كاتیان تێدابێت، وه‌كو موسوڵمانێتیی و سه‌ربه‌ستیی و خاوه‌نێتیی و.. هتد.
٢- سامانه‌كه‌یان گه‌یشتبێته بڕی نيصاب.
٣- ساڵ به‌سه‌ر هه‌بوونی سامانه‌كه‌دا تێپه‌ڕبووبێت، ئه‌گه‌ر نا، ده‌بێت هه‌ریه‌كه‌یان زه‌كاتی خۆی بدات. مادام كاته‌كانیشیان هاوبه‌شنییه، واته مادام یه‌كێكیان لەمێژتره سامانه‌كه‌ی هه‌یه، ده‌بێ زووتر زه‌كاته‌كه‌ی بدات.
٤-ده‌بێ له شه‌ش شت‌دا جیاوازنه‌بن: له‌وه‌ڕگا، گه‌وڕی شه‌و لێمانه‌وه، ئاوخواردنه‌وه، شیردۆشین، هه‌بوونی نێرینه له ئاژه‌ڵه‌كانیاندا، شوانی هاوبه‌ش.[46]
* مانای ناشێت له ترسی زه‌كاته‌كه ئه‌وه‌ی لێكجودان كۆبكرێنه‌وه‌و ئه‌وه‌ی كۆن، ناشێت لێك جودابكرێنه‌وه:
١- له لایه‌ن خاوه‌نزه‌كاته‌كانه‌وه ده‌شێت ئه‌وه بۆخۆدزینه‌وه له زه‌كاتدان دروستبكه‌ن، چونكه بۆ نموونه دوولایه‌ن هه‌ریه‌كه‌یان (٤٠چل) سه‌ر مه‌ڕی هه‌یه‌و زه‌كاتیان به‌جیا لێده‌كه‌وێت، بەڵام كه هاوبه‌شده‌بن و مه‌ڕه‌كان ده‌بنه (٨٠ هه‌شتا) سه‌ر هه‌ریه‌ك مه‌ڕیان زه‌كات به‌رده‌كه‌وێت، چونكه زه‌كاتی مه‌ڕ له (٤٠_١٢٠) هه‌ریه‌ك مه‌ڕ زه‌كاتێتی ،له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی (لاَ يُفَرَّقُ بَيْنَ مُجْتَمِعٍ وَلاَ يُجْمَعُ بَيْنَ مُتَفَرِّقٍ خَشْيَةَ الصَّدَقَةِ ).
٢- یان له‌وانه‌یه هه‌ر دووكیان له چل سه‌رمه‌ڕدا شه‌ریكبن، كه مه‌ڕێكیان زه‌كات لێده‌كه‌وێت، بەڵام لێك جوداده‌بنه‌وه تا زه‌كاته‌كه‌ینه‌ده‌ن (چونكه له ٣٩ سی و نۆ) سه‌ر مه‌ڕ زه‌كات ناكه‌وێت.
* ئایا هاوبه‌شێتی سامان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر غه‌یری ئاژه‌ڵیش هه‌یه؟:
حه‌نبه‌لییه‌كان[47] ده‌فه‌رموون هاوبه‌شێتیی له غه‌یری سامانی ئاژه‌ڵدا كاریگه‌ری نییه، ده‌فه‌رموون چونكه هاوبه‌شێتیی قابیلی زیان و سووده، بەڵام ئاژه‌ڵ زیانی وای لێناكه‌وێت.. بەڵام مه‌زهه‌بی شافیعی ده‌فه‌رموون[48] هاوبه‌شێتیی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو جۆره سامانێكی زه‌كات هه‌یه، چ ئاژه‌ڵ، چ به‌روبومی چاندن، یان پاره و هاوشێوه‌یان.
بڕگه‌ی حه‌وته‌م: زه‌كات له ئاژه‌ڵه‌كه‌دایه یان له‌گه‌ردنی خاوه‌نییدا؟:
شه‌رعناسان له وەڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا دوو پۆلن:
پۆلی یه‌كه‌م: زه‌كات له‌سه‌ر خودی سامانه‌كه‌یه: ئه‌مه‌ش رای جمهوری شه‌رعناسانه.. له‌مه‌وه به‌رپرسێتیتر _وه‌ك لق_ جوێده‌بێته‌وه.
١- ئه‌گه‌ر سامانه‌كه فه‌وتا، زه‌كاته‌كه‌ش له‌سه‌ر خاوه‌نی نامێنێت.
٢- ئه‌گه‌ر کابرایه‌ك (٤٠چل) سه‌ر مه‌ڕی هه‌بوو، ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی، ده‌بێ مه‌ڕێكیان ده‌ركات لێیان، چونكه زه‌كاته، ئه‌گه‌ر كه‌متربوو تا ساڵی دوواییش ده‌رینه‌كرد لێی، ساڵی دووه‌م زه‌كاتی له‌سه‌ر نییه، چونكه مه‌ڕه‌كانی ئه‌و (٣٩) سه‌رن و چله‌میان زه‌كاتی ساڵ پاره‌و لایه‌تی.
پۆلی دووه‌م: زه‌كات له گه‌ردنی خاوه‌نییدایه: ئه‌مه‌ش بۆچوونی حه‌نبه‌لییه‌كان و ئیبنوحه‌زمه له بۆچوونی ئه‌مانیشه‌وه به‌رپرسێتی پێشوو به جۆرێكیتر ده‌كه‌وێته‌سه‌ری:
١- سامانه‌كه‌ش بفه‌وتێت زه‌كاته‌كه‌ی هه‌ر له‌سه‌ر ده‌مێنێت.
٢- ئه‌گه‌ر چل سه‌رمه‌ڕه‌كه تا ساڵی داهاتوو مانه‌وه، ده‌بێت دوومه‌ڕ بداته‌زه‌كات، چونكه زه‌كاتی ساڵی رابوردووی كه مه‌ڕێكه له‌سه‌ره‌و نه‌یداوه، ئه‌مساڵیش (چل) مه‌ڕی هه‌یه‌و مه‌ڕێكی زه‌كات لێده‌كه‌وێت.
لاباس: سمینی ئاژه‌ڵی زه‌كات:
سمینی ئاژه‌ڵ: واته دیاریكردن و نیشانكردنی، تا بناسرێته‌وه. وه‌كو كونكردنی گوێچكه‌ی، یان داخكردنی شوێنێكی.. ئه‌مه رەفتارێكی زۆركۆنه‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا ناسنامه‌یه‌ك بۆ ئاژه‌ڵەكه دروستده‌كه‌ن و دوای كونكردنی گوێیەكی، پێوه‌یده‌كه‌ن، كه له كۆمپیوته‌ردا هه‌موو (كه‌سایه‌تیی) ئاژه‌ڵه‌كه تۆمارده‌كرێت.[49]
ئیبنو سه‌بباغ (كه شه‌رعناسێكی شافیعی مه‌زهه‌به) كۆڕای یاوه‌رانی نه‌قڵكردووه كه له سه‌رده‌مانی پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئاژه‌ڵی زه‌كات و خێر دیاریده‌كراو له‌سه‌ر پارچه ئاسنێكی بچوك وه‌كو مۆر ده‌نوسرا زه‌كات، یان خێر، ئینجا له ئاگردا سوورده‌كرایه‌وه‌و ده‌نرا به شوێنێكی ئاژه‌ڵه‌كه‌وه، تا ئه‌گه‌ر بزربوو، یان كه‌وته‌ناوڕان و ماڵاتی خه‌ڵكه‌وه، بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ به‌یتولمال.. ئه‌مه‌ش كۆڕای پێشه‌وایانی شه‌رعی له‌سه‌ره، جگه له ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه، كه ده‌فه‌رموێ داخكردن جائیزنییه.. بەڵام به‌ڵگه‌ی جمهور ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه نامۆیه‌یه:
١- ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: (قَالَ غَدَوْتُ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِعَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي طَلْحَةَ لِيُحَنِّكَهُ، فَوَافَيْتُهُ فِي يَدِهِ الْمِيسَمُ يَسِمُ إِبِلَ الصَّدَقَةِ).[50] واته: عبداللەی كوڕی ئه‌بوته‌ڵحه (كه زارۆكێكی تازه لەدایكبووی خۆم)م برده خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تا (ناوی بنێت و شیرینی خورمای بكاته ده‌م) كه چوومه خزمه‌تی، مۆری سمینی حوشتری زه‌كاتی به ده‌سته‌وه‌بوو ده‌یسمین.
٢- زه‌یدی كوڕی ئه‌سله‌م له باوكیه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه عه‌رزی سه‌یدنا عومه‌ری كرد (پێی ووت) له رانه‌كه‌دا حوشترێكی كوێری تێدایه، سه‌یدنا عومه‌ر پرسی: موڵكی خێره، یان موڵكی جزیه (باج)ە؟ ئه‌سله‌م فه‌رمووی: موڵكی باجه (جزیه)و مۆری داخكردنی جزیه‌كه‌ی پێوه‌یه.[51]
هه‌ر دوو ریوایه‌ته‌كه به‌ڵگه‌ی جمهوری شه‌رعناسانن كه سمینی ئاژه‌ڵ به داخكردنی جائیزه، زه‌روورییه، تا بناسرێت. الْمِيسَمُ: له ئه‌سڵه‌دا (الموسم) ناوی ئامێر (اسم آله)یه‌و وه‌كو مستیلەبووه، بەڵام سه‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌ترو پان بووه‌و نیشانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵراوه، یان نووسین.
ئیمامی ئیبنوحەجەری عه‌سقه‌لانی ده‌فه‌رموێ: نه‌گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وه‌ی دڵنیابم كه چی له میسه‌مه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوسرابوو، بەڵام ده‌زانم كه ئیبنوصەبباغ كۆڕا (ئیجماع) ی یاوه‌رانی له‌سه‌ر نه‌قڵكردووه.
- ئه‌م ریوایه‌تانه به‌ڵگه‌شن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ ئیمام/ خه‌لیفه (یان جێگر‌و نوێنه‌ری) بایه‌خ به دیاریكردنی سامانی زه‌كات له ئاژه‌ڵدا بدات و دیاریشیبكات، تا زیاتر بایه‌خی پێبدرێت و نه‌یگۆڕن به لات و نه‌خۆش و نوقسان.
- به‌ڵگه‌شه له‌سه‌ر سمین و دیاری كردنی سامانی زه‌كات و باجیش[52] وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
[1] فتح القدير ١/٥٠٢ شرح المنهاج ٢/٣ المغني ٢/٦٢٠ الموسوعة الفقهية ٢٣/٢٦٢.
[2] بوخاری ١٤٦٤ موسلیم ٦٢٨.
[3] بوخاری (٢٣٧١). موسلیم (٩٨٧). درێژەی فەرمودەکە: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ " الْخَيْلُ لِرَجُلٍ أَجْرٌ وَلِرَجُلٍ سِتْرٌ وَعَلَى رَجُلٍ وِزْرٌ فَأَمَّا الَّذِي هِيَ لَهُ أَجْرٌ فَرَجُلٌ رَبَطَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَأَطَالَ لَهَا فِي مَرْجٍ أَوْ رَوْضَةٍ فَمَا أَصَابَتْ فِي طِيَلِهَا ذَلِكَ مِنَ الْمَرْجِ أَوِ الرَّوْضَةِ كَانَ لَهُ حَسَنَاتٌ وَلَوْ أَنَّهَا قَطَعَتْ طِيَلَهَا ذَلِكَ فَاسْتَنَّتْ شَرَفًا أَوْ شَرَفَيْنِ كَانَتْ آثَارُهَا وَأَرْوَاثُهَا حَسَنَاتٍ لَهُ وَلَوْ أَنَّهَا مَرَّتْ بِنَهَرٍ فَشَرِبَتْ مِنْهُ وَلَمْ يُرِدْ أَنْ يَسْقِيَ بِهِ كَانَ ذَلِكَ لَهُ حَسَنَاتٍ فَهِيَ لَهُ أَجْرٌ وَرَجُلٌ رَبَطَهَا تَغَنِّيًا وَتَعَفُّفًا وَلَمْ يَنْسَ حَقَّ اللَّهِ فِي رِقَابِهَا وَلاَ فِي ظُهُورِهَا فَهِيَ لِذَلِكَ سِتْرٌ وَرَجُلٌ رَبَطَهَا فَخْرًا وَرِيَاءً وَنِوَاءً لأَهْلِ الإِسْلاَمِ فَهِيَ عَلَى ذَلِكَ وِزْرٌ " . وَسُئِلَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ الْحُمُرِ فَقَالَ " لَمْ يَنْزِلْ عَلَىَّ فِيهَا شَىْءٌ إِلاَّ هَذِهِ الآيَةُ الْجَامِعَةُ الْفَاذَّةُ {فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ }.
[4] نَيِلُ الْأَوْطَار ٧٦٣.
[6] وا لەکۆتایی پەڕاوێزی ژمارە ١٤٥دا
[7] ئيبنوماجە ١٧٩٢ شێخی ئەلبانی لە صەحيح الجامع ژ٧٤٩٧ دا فەرموویەتی صەحيحە.
[9] فتح القدير ١/٥٠٩ المغني ٢/٥٧٦.
[10] نرخی يەك حوشتر لە ئيمارات زياترە لەنرخی دە حوشتر يان زياتر لە سۆماڵ.
[11] بوخاری ١٤٤٧ موسلیم ٩٧٩.
[12] بوخاری (١٤٥٣) ئيبنوماجة (١٨٠٠).
[13] نَيِلُ الْأَوْطَار ل٧٥٦.
[14] ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌نگلادیشی به كۆتا ووڵات داناوه‌كه كه‌مترین رێژه‌ی تەلەفۆنی تێدایه و ١٠%ی هاووڵاتیان بۆیان لواوه به‌كاریبهێنین. نه‌رویجیش كه یه‌كه‌مه ١٠٠% زیاتره چونكه هه‌یه دوویان سێ دانە تەلەفۆنی هەیە.
[15] مه‌به‌ست له هه‌موو جۆرێكی حوشتره ئه‌وی دوو سەنامی هه‌یه (سه‌نام به‌رزییه‌كه‌ی پشتی حوشتره)، یان یه‌ك سەنام.
[16] پێی ده‌وترێت (بِنْتُ مَخَاضٍ) واته كچی ئه‌و حوشتره‌ی دایکەو دیسان دووگیانه.
[17] پێی ده‌وترێت (بِنْتُ لبُونٍ) كچی ئه‌و حوشتره‌یە كه دایكی به‌چكه‌یتری بووه‌و شیری ده‌داتێ.
[18] پێی ده‌وترێت (حقه) چونكه پێگه‌یشتووه، كه نێرینه‌ی حوشتر سواریبێت و بۆ جیماع بچێته لای.
[20] المجموع ٥/٤٠٠ المغني ٢/٥٧٧ ابو عبيد الاموال ل٣٦٣.
[22] بوخاری ١٤٤٨ نه‌سائی ٢٤٤٧ ژمارەی ریوایه‌ته‌كانی بوخاری له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا بۆیه جیاوازه چونكه فه‌رمووده‌كه‌ی كردووه به ١٠به‌شه‌وه‌و هه‌ر به‌شه‌ی له‌باسی خۆیدا هێناوه‌ته‌وه.
[23] المغني ٢/٥٨٢ نَيِلُ الْأَوْطَار ب٤/١٦١.
[24] ئەبوداوود ١٥٦٣، ئەحمەد ٥/١٤٢. ئەلبانی رحمەاللە لە صحیح سنن أبي داود ١٥٨٣ دا دەفەرموێ حەسەنە.
[25] المغني ٢/٥٨٢، روضة الطالبین ٢/١٥٤.
[26] المرداوي الانصاف ٣/٤٩.
[28]ئەبوداوود ١٥٦١، ترمذی ٦١٩، نەسائی ٥/٢٦، ئیبنوماجە ١٨٠٣. ئەلبانی رحمەاللە لە صحیح سنن أبي داود ١٥٧٦ دا دەفەرموێ سەحیحە.
[29] المغني ٢/٥٩٤ المجموع ٥/٤١٧ مَجْمُوع الفَتَاوَىٰ ٢٥/٢٧_٣٥. المُحَلّىٰ ٦/٢ الشرح الممتع.
[31] مجموع الفتاوى ٢٥/٣٧.
[32] المجموع ٥/٤١٧ مجموع الفتاوى ٢٥/٣٠-٣٥.
[33] حاشية ابن عابدين ٢/١٩ المجموع ٥/٤٢٢ المُحَلّىٰ ٥/٢٦٨.
[34] بدائع الصنائع ٢/٣١، فتح القدیر ١/٥٠٤، الدر المختار ٢/٢٦، المغني ٢/٦٠٢.
[35] ئیمامی ماليك لە الموطا ٦٠٠، ئیمامی شافيعى له المسند ٦٥١، ئيبنوحەزم لە المُحَلّىٰ ٥/٢٧٥ پلەشی حەسەنە صەحيح فقە السنة ٢/٣٦.
[37] ئەبو داوود١٥٧٩ نەسائی ٥/٢٨ ئەحمەد ٤/٣١٥ ، داریمی ١٦٣٠، دارەقوطنی ١٩٣٢. ئەلبانی رحمەاللە لە صحیح أبي داود ١٥٧٩ دا دەفەرموێ: حەسەنە.
[39] بوخاری ١٤٩٦ موسلیم ١٩.
[40] ئیمامی مالك ٦٠٢ ئیمامی شافیعی ٦٥٤ صحیح فقه السنة ٢/٣٨.
[41] ئەبو داوود ١٣٥٢و ١٥٨٢، نەسائی ٢٢٥٤ ئەحمەد ١٥٠٠١. شێخی ئەلبانی رحمەاللە لە صحیح أبە داود ١/٤٣٨ دا بە سەحیحی داناوە.. دەقی هەموو فەرمودەکە: (ثَلاَثٌ مَنْ فَعَلَهُنَّ فَقَدْ طَعِمَ طَعْمَ الإِيمَانِ مَنْ عَبَدَ اللَّهَ وَحْدَهُ وَأَنَّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَعْطَى زَكَاةَ مَالِهِ طَيِّبَةً بِهَا نَفْسُهُ رَافِدَةً عَلَيْهِ كُلَّ عَامٍ وَلاَ يُعْطِي الْهَرِمَةَ وَلاَ الدَّرِنَةَ وَلاَ الْمَرِيضَةَ وَلاَ الشَّرَطَ اللَّئِيمَةَ وَلَكِنْ مِنْ وَسَطِ أَمْوَالِكُمْ فَإِنَّ اللَّهَ لَمْ يَسْأَلْكُمْ خَيْرَهُ وَلَمْ يَأْمُرْكُمْ بِشَرِّهِ)
[43] ئەبو داوود ١٥٨٣ ئەحمەد ٥/١٤٢، بەیهەقی ٤/٩٦ حاكم ١/٣٩٩ ئيبنوخوزەیمە ٢٢٧٧. شێخی ئەلبانی رحمەاللە لە: صحیح سنن أبي داود ١٥٨٤ دا دەفەرموێ: حەسەنە.
[44] ئەبو داوود ١٥٦٧ ترمذي ٦٢١ نەسائی ٢٤٤٧ ئيبنوماجە١٨٠١. شێخی ئەلبانی رحمەاللە لە: إرواء الغلیل ٣/٢٨٦ دا دەفەرموێ سەحیحە.
[45] الزحيلي: الفقە الاسلامي وادلته ٢/٨٥١.
[46] المحلی ٦/٥١. ئه‌مه بۆ چوونی جمهوری شه‌رعناسانە به‌ڵام ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و ئیبنوحەزم ده‌فه‌رموون شه‌ریكایه‌تی سامانه‌كانیان به‌و ٦ ره‌فتاره ناكاته‌یه‌ك.
[48] الخطيب الشريني: مغني المحتاج ٢/٧٦.
[49] له هەندێ وڵاتی ئەوروپایی ئه‌و سەگ و پشیلانه‌ی ده‌برێنه ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌بێ پاساپۆرتیان بۆ ده‌رهێنرابێت، ده‌نا ناهێڵن!.
[50] بوخاری ١٥٠٢ موسلیم ٢١١٩.
[52] نَيِلُ الْأَوْطَار ل٧٧٦.