بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
بە ناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
(قَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْلَ الَّتِي تُجَادِلُكَ فِي زَوْجِهَا وَتَشْتَكِي إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَا إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ) (١)واتە: به ته‌ئكید خوای گه‌وره قسه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی بیست كه ووت‌وێژی له‌گه‌ڵدا ده‌كردیت و سکاڵای خۆی بۆ خوا ده‌برد، خوای گه‌وره گفتوگۆی نێوانتانی بیست، خوای گه‌وره بیسه‌رو بینه‌ره.
(الَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنكُم مِّن نِّسَائِهِم مَّا هُنَّ أُمَّهَاتِهِمْ إِنْ أُمَّهَاتُهُمْ إِلاَّ الَّلائِي وَلَدْنَهُمْ وَإِنَّهُمْ لَيَقُولُونَ مُنكَرًا مِّنَ الْقَوْلِ وَزُورًا وَإِنَّ اللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ) (٢) ئه‌و كه‌سانه‌تان كه ظيـهار له ئافرەتە‌كانیان ده‌كه‌ن (كه پێیان ده‌ڵێن تۆ وه‌كو دایكمی) قسه‌یه‌كی ناقۆڵاو به‌دوو درۆ‌و بوختان ده‌كه‌ن، چونكه ئافرەتە‌كانیان دایكیان نین، دایكیان ئه‌وانه‌ن كه لێیان ئیجاد بوون، خوای گه‌وره لێبورده‌و لێخۆشبووه.
(وَالَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِن نِّسَائِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِّن قَبْلِ أَن يَتَمَاسَّا ذَلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ) (٣) ئه‌و كه‌سانه‌تان كه ظيـهار له ئافرەتە‌كانیان ده‌كه‌ن و پاشان لێی ده‌گه‌ڕێنه‌وه (په‌شیمان ده‌بنه‌وه له ظيـهاره‌كه‌یان) ده‌بێ كۆیله‌یه‌ك ئازاد بكه‌ن (كه كه‌فاره‌تی ظيهاره)كه‌یه نابێت پێش ئەمە له‌گه‌ڵ ئافرەتە‌كانیاندا جووت بن (سه‌رجێیی جیماع بكه‌ن) ئه‌مه حوكمی خوای گه‌وره‌یه كه ئامۆژگاریتان ده‌كات پێوه‌ی پابه‌ند بن، خوای گه‌وره شاره‌زای ئه‌و كارانه‌تانه كه ده‌یكه‌ن.
(فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ مِن قَبْلِ أَن يَتَمَاسَّا فَمَن لَّمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّينَ مِسْكِينًا ذَلِكَ لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ) (٤) هه‌ر كه‌سێك نه‌یتوانی كۆیله ئازاد بكات ده‌بێت دوو مانگ له‌سه‌ریه‌ك به‌ڕۆژووبێت (تا رۆژووی هه‌ر دوومانگه‌كه‌ش ته‌واو نه‌كات كه كه‌فاره‌تی ظيهاره‌كه‌یه) نابێت له‌گه‌ڵ ئافرەتە‌كه‌یدا جووت ببێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م رۆژووگرتنه‌شی له توانادا نه‌بوو ده‌بێت خواردنی شه‌ست كه‌س بدات كه هه‌ژارو ده‌سكورتن، ئه‌مه‌یه حوكمی خوای گه‌وره، ده‌بێت ته‌سلیمی بن و قبوڵتان بێت مادام باوه‌ڕتان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هێناوه، ئه‌مه سنوری خوای گه‌وره‌یه (نه‌یبه‌زێنن) حه‌تمه‌ن كافره‌كانیش سزای به‌ژانیان ده‌بێت.
(إِنَّ الَّذِينَ يُحَادُّونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ كُبِتُوا كَمَا كُبِتَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَقَدْ أَنزَلْنَا آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ مُّهِينٌ) (٥) ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوژمندارێتی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ده‌كه‌ن شكست ده‌خۆن، زه‌لیل و ژێرده‌سته ده‌بن، هه‌ر وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش ئه‌وان زه‌لیل و ژێرده‌سته‌بوون (سه‌ره‌نجامی دوژمندارێتی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌رانی سه‌لامی خوایان لێ بێت) زۆرمان نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی رۆشن -له سه‌ر راستگۆیی پێغه‌مبه‌رانمان- هێنایه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان نه‌هێناوه سزای سه‌ر شۆڕانه‌یان ده‌بێت.
(يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا أَحْصَاهُ اللَّهُ وَنَسُوهُ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ)(٦) رۆژێك دێت كه خوای گه‌وره هه‌موویان زیندوو ده‌كاته‌وه و كار‌و كرده‌وه‌كانیان ده‌خاته‌وه پێش چاویان، ئه‌وان له بیریان نامێنێت، بەڵام خوای گه‌وره هه‌مووی بۆ هه‌ژمارو ئامار‌و تۆماركردوون، خوای گه‌وره ئاماده‌و بینه‌ر هه‌موو شتێكه و شاهیدی له‌سه‌ر ده‌دات.
(أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَا يَكُونُ مِن نَّجْوَى ثَلاثَةٍ إِلاَّ هُوَ رَابِعُهُمْ وَلا خَمْسَةٍ إِلاَّ هُوَ سَادِسُهُمْ وَلا أَدْنَى مِن ذَلِكَ وَلا أَكْثَرَ إِلاَّ هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ) (٧) مه‌گه‌ر نازانیت كه خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زەو‌یدا هه‌ن ده‌زانێت چین و كێن؟ سێ كه‌س پێكه‌وه چرپه‌بكه‌ن ئاگای لێیانه، چونكه چواره‌میان ئه‌وه، پێنج بن شه‌شه‌میان ئه‌وه، له‌وانه كه‌متر بن یان زیاتر ــ له هه‌ر كوێیه‌ك بن ــ هه‌ر خوای گه‌وره‌یان وه‌لیاندایه، پاشان كار‌و كرده‌وه‌كانیان له رۆژی قیامه‌تدا ده‌خاته‌وه به‌ر ده‌ست، خوای گه‌وره زانیاری ته‌واویی دەربارەی هه‌موو شتێك هه‌یه.
(أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ نُهُوا عَنِ النَّجْوَى ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَيَتَنَاجَوْنَ بِالإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَمَعْصِيَتِ الرَّسُولِ وَإِذَا جَاؤُوكَ حَيَّوْكَ بِمَا لَمْ يُحَيِّكَ بِهِ اللَّهُ وَيَقُولُونَ فِي أَنفُسِهِمْ لَوْلا يُعَذِّبُنَا اللَّهُ بِمَا نَقُولُ حَسْبُهُمْ جَهَنَّمُ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ الْمَصِيرُ) (٨)مه‌گه‌ر نا‌بینیت ئه‌وانه‌ی رێی چرپه چرییان لێگیرابوو، كه‌چی هه‌ر ده‌كه‌وتنه‌وه ئه‌و جۆره چرپه‌چرپه‌ی لێیان قه‌ده‌غه‌كرابوو! چرپه‌ی گوناح و تاوان و ده‌ستدرێژیی كردن، چرپه‌ی یاخیبوون له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ .. كه دێشنه لات وا سڵاوت لێناكه‌ن كه خوای گه‌وره فه‌رمانی به‌و سڵاوه داوه كه (السلام علیك)ـه. بەڵام ئه‌وان به جۆرێكی تر سڵاو ده‌كه‌ن (ده‌ڵێن: السام علیك: واته: مه‌رگت بگاتێ) له دڵی خۆشیاندا ده‌ڵێن تۆ بڵێیت به‌م جۆره سڵاوه (دوعا لێكردنه‌ی) لای خوای گەورە گوناحبار ببین و خوای گه‌وره سزامان بدات له‌سه‌ریی؟! ئه‌وانه چاره‌نووسیان دۆزه‌خه، دۆزه‌خ له عه‌وه‌یان دێت، ئه‌وانه خراپترین چاره‌نووسیان ده‌بێت.
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَنَاجَيْتُمْ فَلا تَتَنَاجَوْا بِالإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَمَعْصِيَتِ الرَّسُولِ وَتَنَاجَوْا بِالْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ) (٩) ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر به چرپه له‌گه‌ڵ یه‌كتریی دووان با چرپەچرپی گوناحكاریی و ده‌ستدرێژیی كردنه سه‌ریه‌ك و سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نه‌بێت، با چرپه‌ی چاكه‌كاریی و ته‌قواو سه‌ر ڕاستی دینداریی بێت، له‌و خوایه‌ش بترسن كه هه‌موو له به‌رده‌ستییدا كۆ ده‌بنه‌وه.
(إِنَّمَا النَّجْوَى مِنَ الشَّيْطَانِ لِيَحْزُنَ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَيْسَ بِضَارِّهِمْ شَيْئًا إِلاَّ بِإِذْنِ اللَّهِ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ)(١٠) چرپه‌چرپی گوناح و تاوان و پیلانگێڕیی له شه‌یتانه‌وه‌یه (ئه‌و كلكه‌ژه‌نه‌تان ده‌دات تا تووشی گوناحتان بكات) و موسوڵمانان به‌دگومان كات له یه‌كتریی و بیانخاته ناو خه‌م و په‌ژاره‌وه، هه‌ر چه‌نده ئه‌و بۆ خۆی و به توانای خۆی زیان ناگه‌ێنێت، ئه‌گه‌ر وویستی خوای له‌سه‌ر نه‌بێت، ده‌ی سا با ئیمانداران خۆیان به پشت بەستن بە خوای گه‌وره قایم كه‌ن.
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قِيلَ لَكُمْ تَفَسَّحُوا فِي الْمَجَالِسِ فَافْسَحُوا يَفْسَحِ اللَّهُ لَكُمْ وَإِذَا قِيلَ انشُزُوا فَانشُزُوا يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ)(١١) ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌گه‌ر له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌تانداو له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێتان ووترا كۆڕه‌كه به‌رفراوانتركه‌ن تا جێگای ئیماندارانی تریش ببێته‌وه به‌رفراوانتری بكه‌ن. خوای گه‌وره‌ش له پاداشتاندا جێ و مه‌نزڵی به‌هه‌شتتان بۆ فراوانتر ده‌كات، ئه‌گه‌ر پێشتان ووترا مه‌رەخه‌س بن، هه‌ستن و به‌ده‌م فه‌رمانی خێر‌و چاكسازیتانه‌وه بچن.. خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌تان كه مل كه‌چ و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و ئه‌وانه‌شتان كه ئه‌هلی زانستی شه‌رعه‌و شاره‌زای دینه‌كه‌یه پله‌وپایه‌ی به‌رزو باڵایان پێده‌به‌خشێت، خوای گه‌وره شاره‌زای كار‌و كرده‌وه‌كانتانه.
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نَاجَيْتُمُ الرَّسُولَ فَقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيْ نَجْوَاكُمْ صَدَقَةً ذَلِكَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَأَطْهَرُ فَإِن لَّمْ تَجِدُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ)(١٢) ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر وویستان به ته‌نهاو به چرپه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بدوێن، ده‌بێت پێشتر خێر‌و خێراتێك بكه‌ن (تا شیاوی ئه‌و ڕه‌فتاره‌تان بكات و ببێته مایه‌ی پاكبوونه‌وه‌ی دینداریتان) ئه‌گه‌ر هه‌ژارو ده‌سكورته‌كانتان وویستیان به چرپه له‌گه‌ڵی بدوێن و توانای خێر‌و خێراته‌كه‌یان نه‌بوو، قه‌یدی نییه با بێ خێر‌و خێرات بچنه خزمه‌تی و به چرپه له خزمه‌تیدا بدوێن، (ئه‌م حوكمه دوایی نه‌سخ بۆوه، وه‌كو دواتر باسی دێت) خوای گه‌وره لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(أَأَشْفَقْتُمْ أَن تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيْ نَجْوَاكُمْ صَدَقَاتٍ فَإِذْ لَمْ تَفْعَلُوا وَتَابَ اللَّهُ عَلَيْكُمْ فَأَقِيمُوا الصَّلاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ).(١٣) چما له هه‌ژاریی و ده‌سكورتیتان ده‌ترسان كه ئه‌م حوكمه‌تان به لاوه قورس بوو؟ ده‌ی سا وا خوای گه‌وره له سه‌ری سووك كردن و هه‌ر لایبردو له‌وانه‌شتان خۆش‌بوو كه گومانی خراپیان برد. نوێژه‌كانتان بكه‌ن و زه‌كات بده‌ن و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بن. خوای گه‌وره شاره‌زایه به‌و ره‌فتار گوفتارو كردارانەتانە کە ده‌یكه‌ن.
(أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ تَوَلَّوْا قَوْمًا غَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِم مَّا هُم مِّنكُمْ وَلا مِنْهُمْ وَيَحْلِفُونَ عَلَى الْكَذِبِ وَهُمْ يَعْلَمُونَ)(١٤)مه‌گه‌ر ئه‌وانه نا‌بینیت كه دۆستایه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه خوا غه‌زه‌بی لێ‌گرتوون و له سه‌ریان ده‌كه‌نه‌وه و لایه‌نگیرییان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه نه له ئێوه‌ن (ئیمانداران)و نه له‌وانیشن (كافران)! ده‌شزانن دیدو هه‌ڵوێستیان هه‌ڵەیه، كه‌چی سوێندی له‌سه‌ر ده‌خۆن كه راسته!
(أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا إِنَّهُمْ سَاء مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ)(١٥) خوای گه‌وره سزای زۆر به‌ژانی بۆ ئه‌وانه ئاماده‌كردووه، به‌راستی ئه‌وانه ره‌فتاریان به‌ده و خراپه‌كاریی ده‌كه‌ن.
(اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّهِ فَلَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ)(١٦) سوێند خواردنه‌كه‌یان كردووه به قه‌ڵغان و له‌ولاشه‌وه به‌رهه‌ڵستی دینی خوا ده‌كه‌ن و له‌مپه‌رو به‌ربه‌ست له رێی بانگه‌وازی خوادا داده‌نێن. ئه‌وانه سزای چاوشۆڕیی و زه‌لیلانه‌یان دێته‌رێ.
(لَن تُغْنِيَ عَنْهُمْ أَمْوَالُهُمْ وَلا أَوْلادُهُم مِّنَ اللَّهِ شَيْئًا أُوْلَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ)(١٧) نه سه‌روه‌ت و سامانیان دادیان ده‌دات نه ئه‌ولادو كه‌سوكاریان له ده‌ست خوای گه‌وره قوتاریان ده‌كات، ئه‌وانه ئه‌هلی دۆزه‌خن، ده‌چنه ناو ئاگرو به نه‌مرییش تێیدا ده‌مێننه‌وه.
(يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ جَمِيعًا فَيَحْلِفُونَ لَهُ كَمَا يَحْلِفُونَ لَكُمْ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَى شَيْءٍ أَلا إِنَّهُمْ هُمُ الْكَاذِبُونَ) (١٨) رۆژێك دێت خوای گه‌وره هه‌موویان زیندوو ده‌كاته‌وه، جا (له نه‌زانی و كاڵفامییاندا) سوێند بۆ خوای گه‌وره ده‌خۆن وه‌كو كه ئێستا له دنیادا سوێند بۆ ئێوه ده‌خۆن (كه موسوڵمان و هاودیدو هاوڕاتانن!) هه‌ر واشده‌زانن (یان خۆ وانیشان ده‌ده‌ن) كه شتن! كه ڕێبازی ئیسلامیان گرتوو‌و موسوڵمانن! بەڵام به ته‌ئكید درۆزنن.
(اسْتَحْوَذَ عَلَيْهِمُ الشَّيْطَانُ فَأَنسَاهُمْ ذِكْرَ اللَّهِ أُوْلَئِكَ حِزْبُ الشَّيْطَانِ أَلا إِنَّ حِزْبَ الشَّيْطَانِ هُمُ الْخَاسِرُونَ)(١٩) شه‌یتان به‌سه‌ر دیدو ره‌فتاریاندا زاڵ بووه و خستوونیه‌تیه ژێر ركێفی خۆیه‌وه، بۆیه یادی خوای گه‌وره‌ی له بیر بردوونه‌ته‌وه! ئه‌وانه حزبی شه‌یتانن، پێڕی ئه‌ون. حه‌تمه‌ن حزبی شه‌یتانیش زه‌ره‌رمه‌نده.
(إِنَّ الَّذِينَ يُحَادُّونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُوْلَئِكَ فِي الأَذَلِّينَ)(٢٠) ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوژمندارێتی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌كه‌ن ئه‌وانه ده‌به‌زن و شكستیان به‌سه‌ردا دێت.
(كَتَبَ اللَّهُ لَأَغْلِبَنَّ أَنَا وَرُسُلِي إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٌ)(٢١) ژێر ده‌سته‌و زه‌لیل ده‌كه‌ون خوای گه‌وره به وویستی خۆی له قه‌ده‌ری خۆیدا (له له‌وحولمه‌خفوزدا) بڕیاری سه‌ركه‌وتنی خۆی و پێغه‌مبه‌ره‌كانی خۆی داوه سه‌لامی خوایان لێ بێت، ده‌فه‌رموێ: به ته‌ئكید خۆم و پێغه‌مبه‌رانم هه‌م به‌هێزی به‌ڵگه‌و به به‌ڵگه‌ی هێز زاڵ ده‌بین، خوای گه‌وره به‌هێزو دەسەڵاتداره.
(لا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُوْلَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ)(٢٢) هه‌رگیز خه‌ڵكانێك نا‌بینیت باوه‌ڕیان به خوای گه‌وره‌و به رۆژی دوایی هه‌بێت و له هه‌مان كاتیش‌دا دۆستایه‌تی و لایه‌نگریی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه دوژمندارێتی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌كه‌ن. با باوك و باپیره‌شیان بن، یان ئه‌ولاد یان برایان، یان تیره‌و هۆزی خۆشیان بن. ئه‌وانه موسوڵمانی سه‌ر ڕاستن و بۆ خوا ساغ بوونه‌ته‌وه‌و دۆستایه‌تی و لایه‌نگیرییان بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و موسوڵمانانە، ئەوانە ئه‌وانه‌ن كه خوای گه‌وره باوه‌ڕو یه‌قینی له دڵدا چه‌سپاندوون و لایه‌نگیریی كردوون و به نور و هێزی خۆی به‌هێزی كردوون، ده‌شیانخاته به‌هه‌شتانێكه‌وه كه ڕوبارو جۆباریان پێدادێت و ده‌چێت و به نه‌مریی تێیدا ده‌مێننه‌وه، خوای گه‌وره لێیان رازی بووه‌و ئه‌وانیش له خوای گه‌وره رازیبوون، ئه‌وانه حزبی خوای گه‌وره‌ن، حه‌تمه‌ن خوای گه‌وره‌ش سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتووه.
مامۆستا كرێكار: ته‌فسیری سوره‌تی (المجادلة)
* * *