(أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ تَوَلَّوْا قَوْمًا غَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِم مَّا هُم مِّنكُمْ وَلا مِنْهُمْ وَيَحْلِفُونَ عَلَى الْكَذِبِ وَهُمْ يَعْلَمُونَ * أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا إِنَّهُمْ سَاء مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ * اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّهِ فَلَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ * لَن تُغْنِيَ عَنْهُمْ أَمْوَالُهُمْ وَلا أَوْلادُهُم مِّنَ اللَّهِ شَيْئًا أُوْلَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ * يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ جَمِيعًا فَيَحْلِفُونَ لَهُ كَمَا يَحْلِفُونَ لَكُمْ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَى شَيْءٍ أَلا إِنَّهُمْ هُمُ الْكَاذِبُونَ * اسْتَحْوَذَ عَلَيْهِمُ الشَّيْطَانُ فَأَنسَاهُمْ ذِكْرَ اللَّهِ أُوْلَئِكَ حِزْبُ الشَّيْطَانِ أَلا إِنَّ حِزْبَ الشَّيْطَانِ هُمُ الْخَاسِرُونَ)
واتە: مه‌گه‌ر ئه‌وانه نا‌بینیت كه دۆستایه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه خوا غه‌زه‌بی لێ‌گرتوون و له سه‌ریان ده‌كه‌نه‌وه و لایه‌نگیرییان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه نه له ئێوه‌ن (ئیمانداران)و نه له‌وانیشن (كافران)! ده‌شزانن دیدو هه‌ڵویستیان هه‌ڵەیه، كه‌چی سوێندی له‌سه‌ر ده‌خۆن كه راسته! (١٤) خوای گه‌وره سزای زۆر به‌ژانی بۆ ئه‌وانه ئاماده كردووه، به‌راستی ئه‌وانه ره‌فتاریان به‌ده‌و خراپه‌كاریی ده‌كه‌ن. (١٥) سوێند خواردنه‌كه‌یان كردووه به قه‌ڵغان و له‌ولاشه‌وه به‌رهه‌ڵستی دینی خوا ده‌كه‌ن و له‌مپه‌رو به‌ربه‌ست له رێی بانگه‌وازی خوادا داده‌نێن. ئه‌وانه سزای چاوشۆڕیی و زه‌لیلانه‌یان دێته رێ. (١٦) نه سه‌روه‌ت و سامانیان دادیان ده‌دات نه ئه‌ولادو كه‌سوكاریان له ده‌ست خوای گه‌وره قوتاریان ده‌كات، ئه‌وانه ئه‌هلی دۆزه‌خن، ده‌چنه ناو ئاگرو به نه‌مرییش تێیدا ده‌مێننه‌وه.(١٧) رۆژێك دێت خوای گه‌وره هه‌موویان زیندوو ده‌كاته‌وه (له نه‌زانی و كاڵفامییاندا) سوێند بۆ خوای گه‌وره‌ش ده‌خۆن وه‌كو كه ئێستا له دنیادا سوێند بۆ ئێوه ده‌خۆن (كه موسوڵمان و هاودیدو هاوڕاتانن!) هه‌ر واش ده‌زانن (یان خۆ وا نیشان ده‌ده‌ن) كه شتن! كه ڕێبازی ئیسلامیان گرتووەو موسوڵمانن! بەڵام به ته‌ئكید درۆزنن.(١٨) شه‌یتان به‌سه‌ر دیدو ره‌فتاریاندا زاڵ بووه‌و خستوونیه‌تیه ژێر ركێفی خۆیه‌وه، بۆیه یادی خوای گه‌وره‌ی له بیر بردوونه‌ته‌وه! ئه‌وانه حزبی شه‌یتانن، پێڕی ئه‌ون. حه‌تمه‌ن حزبی شه‌یتانیش زه‌ره‌رمه‌نده. (١٩)
باسێكی تری دیدی لێڵ و هه‌ڵوێستی له‌رزۆكی دووڕووه‌كان ده‌كات كه چۆن ده‌ستیان له‌گه‌ڵ دوژمنی هه‌ره سه‌رسه‌ختی ئیسلامدا (کە جوله‌كه‌كان بوون) تێكه‌ڵ ده‌كردو پرس و راوێژ‌و هه‌ڵوێست گۆڕینه‌وه و نه‌خشه‌و پیلانی هاوبه‌شیان داده‌نا به‌و ئومێده‌ی بانگه‌وازه خواییه‌كه لاواز كه‌ن و ئه‌گه‌ر بۆیان كرا یه‌كجاری كپی بكه‌ن!!.
خوای گه‌وره به شێوازێكی توند‌و سه‌خت و سه‌یر، له هه‌مان كاتدا ره‌وانبێژیی و راشكاو‌و رۆشن ده‌فه‌رموێ: ئه‌وانه بوون به دۆست و لایه‌نگرو پشتیوانی كه‌سانێك كه خوای گه‌وره غه‌زه‌بی لێ‌گرتوون، خوای میهره‌بان و به‌سۆزو بەبه‌زه‌یی رقی لێیان هه‌ستاوه، خوای كارزان و دادپه‌روه‌ر زۆر له‌و قه‌ومه (جوله‌كه‌كان) تووڕه‌یه، كه‌چی ئه‌م دووڕووانه -له نه‌زانیی و ئه‌قڵ پێنه‌شكان، یان له لاساریی و گوێنه‌دان به فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، یان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و هۆكاری تر-به‌رده‌وام شوێن ئه‌و جولەکە رقن و دڵڕه‌شانه كه‌وتوون!! ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه توند‌و خێرا دەسەڵاتی ئیسلام به‌هێزتر ده‌بوو، ده‌بوایه ئه‌قڵیان پێبشكایه كه ئه‌م هێزو دەسەڵاته‌ی ئیسلام به‌ره‌و لاواز بوون و پووكانه‌وه ناڕوات، به پێچه‌وانه‌وه رۆژ به‌رۆژ له زیادبووندایه، ده‌ی سا بۆچی ئه‌و هه‌ڵوێسته دوژمنکارانە وه‌رده‌گرن؟! چونكه له ناخیاندا موسوڵمان نه‌بوون، ته‌نها سه‌رزاره‌كی له ریزی موسوڵماناندا خۆیان ده‌رده‌خست و ئاماده‌ی نوێژ‌و مزگه‌وت و جیهاد ده‌بوون! له‌و لاشه‌وه له ریزی جوله‌كه‌و كافره‌كانی تریش نین! ئه‌گه‌ر چی له ناخی دڵیان‌دا كافرن، بۆیە نه له‌ملاو نه له‌ولا نەدەبوونە جێمتمانه‌ی هیچ لایه‌نێك چونكه درۆزن و دووڕوو بوون: (وَإِذَا لَقُواْ الَّذِينَ آمَنُواْ قَالُواْ آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْا إِلَى شَيَاطِينِهِمْ قَالُواْ إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِؤُونَ)البقرة/١٤ واتە: كه به موسوڵمانان ده‌گه‌ن ده‌ڵێن باوه‌ڕمان هێنا! به شێوازی كردار (آمَنَّا) كه مانای رووداو‌و دووپات بوونه‌وه ده‌دات، چونكه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دیتنی موسوڵماندا وا ده‌ڵێن. ده‌یان جار دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، بەڵام كه ده‌گه‌ن به شه‌یتانه‌كانیان كه ئاڕاسته‌یان ده‌كه‌ن -له كافرانی قوڕه‌یش بن یان له جولەکە‌كان- به شێوازی (اسم) كه مانای سیفه‌تی جێگیر‌و به‌رده‌وام بوون ده‌دات ده‌ڵێن (إِنَّا مَعَكُمْ) رسته‌كه‌ش به (إنّ) ده‌ست پێده‌كات كه ته‌وكیده‌و بۆ جه‌خت كردنه‌وه‌ی زیاتره. وه‌كو ئه‌وه‌ی كه كافرێتی سیفه‌ته جێگیر‌و نه‌گۆڕه‌كه‌یانه‌و ته‌ئكیدی لێده‌كه‌نه‌وه كه باوه‌ڕ هێنانه‌كه‌یان گاڵته كردنیانه به ئه‌قڵی موسوڵمانان! ئه‌مه‌ش وای لێده‌كردن هه‌ڵوێستیان له‌رزۆك و كه‌سایه‌تیان ترسنۆك و سوێندخۆرو چه‌واشه‌كار ده‌رچێت: (مُّذَبْذَبِينَ بَيْنَ ذَلِكَ لاَ إِلَى هَؤُلاء وَلاَ إِلَى هَؤُلاء)النساء/١٤٣ واتە:شلۆق و له‌رزۆكن، له‌و نێوانه‌دا -له نێوان موسوڵمانان و جوله‌كه و كافره‌كانی تردا- دێن و ده‌چن. نه له‌مانن نه له‌وانیشن!.
به‌رده‌وامیش خه‌ریكی سوێندخواردنن، ده‌شزانن كه درۆ ده‌كه‌ن، بێگومان خۆیان ناڕاستێتی خۆیان ده‌زانن. سه‌یره كه ده‌زانن درۆ ده‌كه‌ن كه‌چی هه‌ر سوێند ده‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی ئانی و ساتیی موسوڵمانێك به‌ده‌ست بهێنن. ئه‌مه سیفه‌تی دووڕووی هه‌موو زه‌مانێكه.. مه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كه له ئێمه ده‌یان كه‌سی ئاوا نابینین؟! له كاتێكدا کە ئێمه ئێستا خاوه‌ن هێزیش نین كه‌چی ئه‌و دووڕووییه‌تییه‌مان لا ده‌نوێنن! سزای ئه‌م فریووكارانه لای خوا زۆر گه‌وره‌و سه‌خته، خوای گه‌وره به شێوازێك باسی ده‌فه‌رموێ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه به تایبه‌ت ئه‌و سزا دژوار‌و سه‌خته‌ی په‌نا به‌خوا به ده‌ستی خۆی بۆ ئاماده كردبن: (أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا) ئه‌مه چ زه‌ره‌ر لێكه‌وتنێكه؟! چ چاره‌نووسێكی به‌دو ره‌شه؟! چی له‌وه سه‌رشۆڕترو زه‌لیلانه ترە کە عه‌بدێكی لاوازی موسته‌هیتری دنیایی، له رۆژی قیامه‌تدا كه‌وتبێته به‌رده‌ستی خوای خاوه‌ن دەسەڵات كه خۆی سزا تایبه‌ته‌كه‌ی بۆ ئاماده‌كردوون؟! وای كه رۆژێكی ره‌شه.. هه‌ر هه‌موو ره‌فتاره‌كانیان به چاودا ده‌داته‌وه! مه‌گه‌ر ئێوه نه‌بوون بۆ پاراستنی خۆتان و هه‌واو هه‌وه‌س و دیدو بیری چه‌قبه‌ستووتان ده‌كەو‌تنه پیلان گێڕیی و ملهوڕانه گوێتان به‌و هه‌موو هۆشداریی و ئامۆژگاریی و ئینزاره نه‌ده‌دا؟! ئەدی ئه‌و هه‌موو سوێنده درۆیه‌تان بۆچی ده‌خوارد؟ كردبووتانه قه‌ڵغان، هه‌میشه حازر به‌ده‌ستبوو! ده‌ی ئێستا كوا قه‌ڵغانه‌كه‌تان؟ چی ده‌تانپارێزێت له غه‌زه‌بی خوا؟! چۆن له سزای به‌ژانی خوا قوتار ده‌بن؟!.
ده‌ی هه‌موو ره‌نجێكتان بۆ دژایه‌تی ئه‌م دینه نه‌خستبووه كار؟ به‌ربه‌ست و له‌مبه‌رتان بۆ دا نه‌ده‌نا؟ به‌و هیوایه‌ی سه‌رنه‌كه‌وێت: (اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً) !! (فَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّهِ)! خۆ دینه‌كه سه‌ركه‌وت، خۆ له دنیاشدا زه‌لیل و ژێر ده‌سته‌كه‌وتن. له‌وێ خۆتان سه‌رزاره‌كی به موسوڵمان نیشان دەداو بە سوێندی درۆ په‌رده‌پۆشتان ده‌كرد! لێره چی؟ موسوڵمانان ناچار بوون حوكمی زاهیریتان وه‌رگرن و هه‌قی دڵتانیان نه‌بێت، ئه‌دی لێره چی ده‌كه‌ن؟ خۆ خوای گه‌وره‌و زانا به هه‌ست و نه‌ست و ختووره‌ی دڵتانی دەزانی و ئاگای له هه‌موو بزاوت و سره‌وتێكتان بوو، هه‌ر هه‌مووشی بۆ ئامار‌و هه‌ژمار كردوون! ئه‌وه‌تا هەمووی وا به تۆماركراویی نیشان خۆتانی دەداتەوە! خۆ ناتوانن نكوڵی لێ بكه‌ن.. ئه‌و جا جارێكی تریش كۆتایی ئایه‌ته‌كه به باسێكی تری سزا به‌ژان و ناسۆرو سه‌رشۆڕییه‌كه ده‌هێنێت.
له دنیادا ئه‌م هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌ی خستنه پێش، كه سزای به‌ژانتان ده‌بێت، فام بكه‌نه‌وه، بیركه‌نه‌وه: (أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا) (إِنَّهُمْ سَاء مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ) (فَلَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ) (لَن تُغْنِيَ عَنْهُمْ أَمْوَالُهُمْ وَلا أَوْلادُهُم مِّنَ اللَّهِ شَيْئًا) (أُوْلَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ) (هُمْ فِیهَا خَالِدُونَ)! ئه‌م دڵه بێهۆش و گۆشه، ئه‌م دڵه ره‌قه، ئه‌م كه‌لـله پووته بۆچی هزرێكی بیركردنه‌وه‌ی تێدا نەبوو؟!
ئینجا له‌م هه‌موو هه‌ڵوێسته نامۆترو نه‌زانترو گه‌لۆرترو موسته‌هتیرتر ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره‌و زانا له قیامه‌تدا زیندوویان ده‌كاته‌وه‌و دیدو هه‌ڵوێست و چرپه‌و ناخی ره‌شیانیان ده‌خاته‌وه پێش چاو، كه‌چی به هه‌موو ئه‌قڵێكیانه‌وه سوێند بۆ خوای بیسه‌رو بینه‌ر ده‌خۆن، به خوا قه‌سه‌م موسوڵمان بووین !!! سوێند ده‌خۆن: والله ئێمه‌ش رێگا راسته‌كه‌ی تۆمان گرتبووه به‌ر! نوێژمان ده‌كرد، رۆژوومان ده‌گرت، هه‌مووشیمان له‌به‌رخاتری تۆ ده‌كردو به پێی رێنمایی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رەفتارمان دەکرد!
سه‌یری ئه‌م چاو قایمییه! سه‌یری ئه‌م فیطره پیس بوونه، سه‌یری ئاسه‌واریی درۆزنی و دووڕوویی چۆن قه‌ناعه‌تی له ناخیاندا دروست كردووه كه خۆیان راستن ! سبحان الله.
ئه‌وه‌نده دووڕوویی و درۆكردنیان موماره‌سه كردووه، لێیان بۆته پیشه، ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و پیشه‌یه رۆیشتوون لێیان بۆته به‌شێك له كیانیان و له قیامه‌تیشدا لێیان نابێته‌وه! چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی خوو به سیفه‌تێكه‌وه ده‌گرێت و پێوه‌ی ده‌مرێت پێشیه‌وه زیندوو ده‌بێته‌وه. نا‌بینیت خوای گه‌وره باس له كینه (غِلّ) ده‌كات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی موسوڵمان بوون شایانی چوونه به‌هه‌شته‌كه بوون، بەڵام بۆ ئه‌وه‌ی شیاوی ئه‌وێ و شیاوی ریزی به‌هه‌شتییه‌كان بن، خوای گه‌وره ئه‌و كینه‌یه له ناخیاندا له ره‌گ و ریشاڵه‌وه هه‌ڵده‌كێشێت! نا‌بینیت چۆن به شێوازی ره‌وانبێژیی قورئان ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ: (وَالَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ لاَ نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلاَّ وُسْعَهَا أُوْلَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ * وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّ)الاعراف/٤٢-٤٣.
ئەمانە لە رۆژی قیامەتدا به هه‌موو ئه‌قڵێكیانه‌وه وا ده‌زانن ئەگەر سوێند بۆ خوای په‌روه‌ردگار بخۆن خۆ له سزای ده‌بوێرن، هه‌ر وه‌كو له دنیادا بە سوێندخواردنیان بۆ موسوڵمانان خۆیان له ئه‌حكامی شه‌رع ده‌بوارد. چونكه شەرع حوكم بەسەر ره‌فتار (گوفتارو كردار)ی دیار‌و ئاشكرا ده‌كات، نه‌ك باوه‌ڕو كوفری دڵ! بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَى شَيْءٍ) له‌وێش هه‌ر وا ده‌زانن ئه‌وانیش له‌سه‌ر دیدو هه‌ڵوێستی راست و ره‌وا بوون.
خوای گه‌وره شاهیدیان له‌سه‌ر ده‌دا كه درۆزنن. به شێوازی (اسم) ده‌فه‌رموێ: (أَلا إِنَّهُمْ هُمُ الْكَاذِبُونَ).
ئینجا هۆی ئه‌و فیطره پیسیی و گه‌لۆربوون و گه‌وجێتییه‌یان باس ده‌فه‌رموێ: كه شه‌یتان زۆر به‌سه‌ریاندا باڵاده‌ستبووه‌و به‌سه‌ر ره‌فتاریاندا زاڵبووه، سه‌یته‌ره‌ی به‌سه‌ریاندا كردووه: (اسْتَحْوَذَ عَلَيْهِمُ الشَّيْطَانُ) بۆیه وایان لێهاتووه كه یادی خوایان لا نه‌ماوه، هۆشیان له خواناسیی و خواپه‌رستی و مه‌رگ و قیامه‌ت نه‌ماوه. دڵییان یه‌كپارچه ژه‌نگه! شه‌وه‌زه‌نگه. تروسكاییه‌كی ئیمان و زیكری خوای تێدا نییه: (اسْتَحْوَذَ عَلَيْهِمُ الشَّيْطَانُ فَأَنسَاهُمْ ذِكْرَ اللَّهِ).
ئا ئه‌مانه‌ن ئه‌ندام و كادیری حزبی شه‌یتان.. ئیتر چۆن و به چی سه‌رفرازیی به‌ده‌ست ده‌هێنن؟! ئه‌مانه چوونه‌ته ریزی كۆیله‌و شوێن كه‌وتوانی شه‌یتانه‌وه‌و ئه‌ویش وا بۆ خۆی هه‌ڵسوڕاندوون. ته‌نانه‌ت له قیامه‌تیشدا هه‌ر له‌سه‌ر ره‌ویه‌ی شه‌یتانیزمه‌كه ده‌ڕۆن! سوێندیان هەر درۆیەو هه‌ڵوێستیان هەر بە راست دەزانن و پێیان وایە سه‌ركه‌وتنیان مسۆگەرە! ئه‌مانه له هه‌موو خێر‌و چاكه‌و به‌ره‌كه‌ت و فه‌ڕو نوورێك داشۆراون. ته‌نانه‌ت چاویشیان تاریكه و بریسكه‌یەکی هیدایەتی لێوه نایات!!
ئا ئه‌م وه‌سف و سیفه‌ت و باسی بزاوت و سره‌وته‌ی دووڕووه‌كان به‌و شێوه دزێو‌و ناشیرین و به‌ده‌ی كه وێنه‌ی حه‌قیقه‌تیانه‌و له قیامه‌تدا رووت و ره‌جاڵ ده‌كه‌ونه به‌رچاوان، ئه‌وه هه‌ر حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی دنیایانه كه له دیدو هه‌ڵوێستی كوفر‌و رقن و قینی خۆیانه‌وه بووبوونه سه‌رچاوه‌ی ئازار‌و ناسۆر بۆ خواوویستان. بڕوانه له قیامه‌تدا چۆن خوای گه‌وره به مه‌زنیی و دەسەڵات و زانایی و دادی خۆیه‌وه كه‌وتۆته وێزه‌یان! بزانه بە هیچ كلۆجێك ره‌حمه‌تی به‌رفراوانی خوا ده‌یانگرێته‌وه؟! سبحان الله. سبحان الله.. خوایه په‌نا به تۆ له خۆت.. خوایه نه‌مانده‌یته ده‌ست نه‌فسی خۆمان، خوایه نه‌هێڵیت شه‌یتان له خواوویستی رامانپسكێنێت تا چاوشۆڕیی به‌رده‌م دادگای تۆ نه‌بین . ئامین.