جۆره‌كانی هاوبه‌ش دانان
هاوبه‌ش دانان دوو جۆره: گه‌وره (الأکبر) و بچوك (الأصغر)
هه‌ریه‌ك له‌م دوو جۆره ده‌چێته چوارچێوه‌ی خاڵه‌كانی پێشووه‌وه، بەڵام حوكمی هه‌ریه‌كه‌یان به پێی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی جیاوازه و قووڵ بونه‌وه‌ی زیاتری تێدایه، واته: به شێوه‌یه‌كی گشتی هاوبه‌ش دانان كه له‌و بوارانه‌ی پێشووه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ده‌كرێت به دوو جۆره‌وه:
یه‌كه‌م: هاوبه‌ش دانانی گه‌وره (الشِّرْك الأَکبر): ئه‌و هاوبه‌ش دانانه‌یه كه به ته‌واوی بیر‌و باوەڕی یه‌كتاپه‌رستی هه‌ڵده‌شێنێته‌وه‌و به‌هه‌شت له خاوه‌نه‌كه‌ی یاساغ ده‌كات و خوای گه‌وره لێی خۆش نابێت، نمونه‌ی ئه‌م جۆره زۆرن له‌وانه:
أ- پاڕانه‌وه له غه‌یری خوا: خوای: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (قُلْ إِنَّمَا أَدْعُو رَبِّي وَلا أُشْرِكُ بِهِ أَحَدًا) الجن/٢٠ واته: ئه‌ی محمد صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ بڵێ: ته‌نها له په‌روه‌ردگارم ده‌پاڕێمه‌وه‌و هیچ كه‌س ناكه‌م به هاوبه‌شی. پێغه‌مبه‌ریش صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌فه‌رموێت: (الدُّعاَءُ هُوَ الْعِبَادَةُ) رواه الترمذي و قال حسن صحيح[1] واته: پاڕانه‌وه په‌رستنه .
ب- سه‌ربڕین بۆ غه‌یری خوا: چونكه خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌فه‌رموێت: (فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ) الكوثر/٢ واته: (نوێژ‌و قوربانی بۆ په‌روه‌ردگارت بكه) پێغه‌مبه‌ریش صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌فه‌رموێت: (لَعَنَ اللهُ مَنْ ذَبَحَ لِغَيْرِ اللهِ) رواه مسلم واته: (نه‌فرینی خوا له‌و كه‌سه‌ی قوربانی بۆ غه‌یری خوا سه‌رده‌بڕێت)
ج- ترسان له غه‌یری خوا: واته: ترسێك كه له بیر‌و باوەڕه‌وه سه‌رچاوه بگرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤ له مردوو یان له غائیب یاخود له مه‌رقه‌د بترسێت كه تووشی زیانی بكه‌ن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ وَيُخَوِّفُونَكَ بِالَّذِينَ مِن دُونِهِ) الزمر/٣٦ واته: ئایا به‌س نییه كه خوا له پشت به‌نده‌كه‌یه‌وه بێت؟ به‌و بت و په‌رستراوانه ده‌ت ترسێنن كه بێجگه له خوا ده‌یپه‌رستن .
د- باوەڕ بوون به‌وه‌ی خوا كوڕ یان كچ یاخود یاریده‌ری هه‌یه: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَجَعَلُواْ لِلَّهِ شُرَكَاء الْجِنَّ وَخَلَقَهُمْ وَخَرَقُواْ لَهُ بَنِينَ وَبَنَاتٍ بِغَيْرِ عِلْمٍ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يَصِفُونَ) الأنعام/١٠٠ واته: هاوبه‌شی جنۆكه‌یان بۆ خوا داناوه هه‌رچه‌نده خواش دروستی كردوون، وه بوهتانی كوڕ‌و كچی بۆ ده‌كه‌ن به نه‌فامی وه‌ك (عوزێر) و (مه‌سیح) و (فریشته) پاك و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره له‌وه‌ی كه خوای پێ وه‌سف ده‌كه‌ن.
ه- حەڵاڵ كردن یان حەرام كردنی شت به پێی ئاره‌زوو: واته: بزانێت خوای گه‌وره شتێكی حەرام كردووه، بەڵام به خواستی خۆی یان به خواستی كه‌سێكی تر به حەڵاڵی بزانێت، چونكه خوای گه‌وره له وه‌سفی هاوبه‌ش دانه‌راندا ده‌فه‌رموێت: (وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُواْ لَوْ شَآءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ) النحل/٣٥ واته: ئه‌وانه‌ی هاوبه‌شیان بۆ خوا دانابوو ده‌یان گووت: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه بێجگه له خۆی هیچ شتێكی ترمان نه ده‌په‌رست - نه ئێمه‌و نه باووباپیرانمان- وه به بێ ویستی خۆی هیچمان حەرام نه‌ده‌كرد.
دووه‌م: هاوبه‌ش دانانی بچووك (الشِّرْك الأَصغر): بریتییه له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی مه‌ترسی یان لێ ده‌كرێت خاوه‌نه‌كانیان به بێ باوەڕی بمرێت ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره فریای نه‌كه‌وێت و پێش مردنی ته‌وبه نه‌كات، ئه‌میش دوو جۆره: ئاشكرا‌و شاراوه:
أ- هاوبه‌ش دانانی بچووكی ئاشكرا: ئه‌م جۆره‌یان نموونه‌ی زۆره، له‌وانه:
١- سوێند خواردن به غه‌یری خوا: چونكه پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌فه‌رموێت: (مَنْ حَلَفَ بِغَيرِ اللهِ،فَقَدْ كَفَرَ أو أشْرَكَ) رواه أحمد والترمذي و الحاكم، وهو حسن[2] واته: هه‌ركه‌س سوێند به غه‌یری خوا بخوات ئه‌وا كافر ده‌بێت یان هاوبه‌شی داناوه. ئیبن مسعود خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر به درۆ سوێند به خوا بخۆم پێم چاكتره له‌وه‌ی به ڕاستی سوێند به غه‌یری خوا بخۆم. چونكه: ڕاسته سوێند خواردنی درۆ به خوای گه‌وره تاوانی گه‌وره‌یه، بەڵام سوێند خواردنی ڕاستی به غه‌یری خوا هاوبه‌ش دانانی بچوكه‌و له تێڕوانینی هاوه‌ڵه زاناكان (عُلَماء الصَحابَة) دا له هه‌موو گوناهێكی گه‌وره گه‌وره‌تره، زانایانیش ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دروست نییه سوێند به غه‌یری خوا‌و ناو‌و سیفه‌ته‌كانی بخورێت .
٢- هه‌ڵواسینی (تَمِيمَة): واته: ئه‌وشتانه‌ی به زۆری به منداڵ و خانوودا هه‌ڵ ده‌واسرێن، به بیانوی ئه‌وه‌ی جنۆكه دوور ده‌خه‌نه‌وه یاخود ناهێڵن چاوه‌زار كاری لێ بكات وه‌ك: موورووه شینه‌و هێلكه شه‌یتانۆكه‌و شاخه بزن ووڵاخ و.. هتد، بێگومان ئه‌م كرده‌وه‌یه بێ متمانه‌یییه به خوای گه‌وره‌و پشت نه‌به‌ستنه به دروستكاری بوونه‌وه‌رو بڕوا بوونه به‌وه‌ی غه‌یری خوا سوودو زیان ده‌گه‌یه‌نێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَإِن يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلاَ كَاشِفَ لَهُ إِلاَّ هُوَ وَإِن يَمْسَسْكَ بِخَيْرٍ فَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) الأنعام/١٧ واته: ئه‌گه‌ر خوا تووشی زیانێكت بكات ئه‌وا هیچ كه‌س ناتوانێت لێت دوور بخاته‌وه خوا خۆی نه‌بێت، وه ئه‌گه‌ر تووشی خێرێكت بكای ئه‌وا خوا توانایه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا پێشه‌وا ئه‌حمه‌د ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له عوقبه‌ی كوڕی عامره‌وه به (مه‌رفوع) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ فه‌رموویه‌تی: (مَنْ تَعَلَّقَ تَمِيمَةً فَلا أَتَمَّ اللَّهُ لَهُ وَمَنْ تَعَلَّقَ وَدَعَةً فَلا وَدَعَ اللَّهُ لَهُ)[3] واته: هه‌ركه‌س ته‌میمه‌یه‌ك هه‌ڵواسێت خوا خێری نه‌هێنێته ڕێ، وه هه‌ركه‌س ودعه‌یه‌ك[4] هه‌ڵواسێت خوا ئاگاداری نه‌بێت و پارێزگاری لێ نه‌كات. وه له ڕیوایه‌تێكدا هاتووه: (مَنْ تَعَلَّقَ تَمِيمَةً فَقَدْ أشْرَكَ) رواه أحمد وهو صحيح[5] واته: هه‌ركه‌س ته‌میمه‌یه‌ك هه‌ڵواسێت ئه‌وا هاوبه‌شی بۆ خوا داناوه. [6]
٣- له ده‌ستكردنی ده‌سته‌وانه‌و موفەڕك: به زۆری بۆ چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له ده‌ست ده‌كرێن وه‌ك زه‌ردوویی و باداری و .. هتد، پێویسته موسوڵمان ده‌رمان به‌كار بهێنێت بۆ نه‌خۆشی، چونكه فه‌رمایشتی شه‌رعی له‌سه‌ره، نه‌ك په‌نا بباته به‌ر شتی پڕ‌و پووچ و بێ نرخ، حوزه‌یفه خوا لێی رازی بێت سه‌ردانی نه‌خۆشێكی كرد له ماڵه‌وه، بینی موفەڕكێكی له ده‌ست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی (تا) ی نه‌مێنێت، ئه‌میش بچڕاندی و ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه: (وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلاَّ وَهُم مُّشْرِكُونَ) یوسف/١٠٦ واته: زۆربه‌یان به هاوبه‌ش دانانه‌وه نه‌بێت باوەڕ به خوا ناهێنن. صحيح رواه ابن أبي حاتم.[7]
٤- نوشته كردن: ئه‌گه‌ر نوشته بریتی بێت له به‌كارهێنانی جۆره ووشه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك كه پاڕانه‌وه له فریشته‌و جنۆكه‌و پیاوچاكانی تێدا بێت، یاخود نهێنی حسابی و هه‌ڵگیرانه‌وه‌ی ئایه‌ت و ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ی تێدا بێت، ئه‌وه هاوبه‌ش دانانه‌و دروست نییه چونكه، عورفی كوڕی مالیك خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێت: له نه‌فامیدا نوشته‌مان ده‌كرد، ئنجا كاتێك موسوڵمان بوین ووتمان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌م كاره چۆن ده‌بینیت؟ فه‌رمووی: (اعْرِضُوا عَلَيَّ رُقَاكُمْ، لَا بَأْسَ بِالرُّقَى مَا لَمْ تَكُنْ شِرْكَاً) رواه مسلم[8] واته: نوشته‌كانتانم پیشان بده‌ن، نوشته‌یه‌ك هاوبه‌ش دانانی تێدا نه‌بێت قه‌یدی ناكات.
ئیمامی سیوطی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: زانایان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوشته كردن به‌م سێ مه‌رجه دروسته:
١- به ئایه‌تی قورئان، یاخود به ناو‌و سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكرێت .
٢- به زمانی عه‌ره‌بی و به جۆرێك بێت واتاكه‌ی ڕوون بێت .
٣- ئه‌و كه‌سه‌ی نوشته‌كه ده‌كات باوەڕی وا بێت كه خودی نوشته‌كه كار ناكات به‌ڵكو ویستی خوا مه‌به‌سته‌كه‌ی دێته جێ.[9]
ب- هاوبه‌ش دانانی بچوكی شاراوه (الشِركُ الْخَفي):
بریتییه له هاوبه‌ش دانان بۆ خوای گه‌وره له نیاز‌و مه‌به‌سته‌كاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤ كارێك یاخود قسه‌یه‌ك بكات بۆ ڕوپامایی (الرِّيَاء) یان بۆ ناوبانگ ده‌ركردن (السُمْعَة) بكات. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌فه‌رموێت: (الشِّرْكُ فِيكُمْ أخْفَى مِنْ دَبيبِ النَّمْلِ)[10] واته: هاوبه‌ش دانان له ناوتان‌دا له خشپه‌ی مێرووله شاراوه‌تره. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (أخْوَفُ مَا أخَافُ عَلَيكُمْ الشِّرْكُ الأصْغَرُ، قَالُوا: يَا رسُولَ اللهِ وَمَا الشِّرْكُ الأصْغَرُ؟ قَالَ: الرِّيَاءُ)[11] واته: ترسناكترین شت كه ده‌ترسم بیكه‌ن هاوبه‌ش دانانی بچووكه، ووتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، هاوبه‌ش دانانی بچوك چییه؟ فه‌رمووی: ڕووپامایییه.
ئاماده‌كردنی: كــاوان كــوردی
پێداچوونەوە و توێژینەوەی فەرمودەکان: مامۆستا کرێکار
[1] ريوایەتەکە (إنَّ الدُّعاَءُ هُوَ الْعِبَادَةُ) يە كە لە نوعمانی کوڕی بەشيرەويەو سەحيحە و ريوایەتی ئیمامی ئەحمەدو ترمذي و ئەبوداوودو نەسائی و ئيبنو ماجەو ئيبنو ئەبی شەيبەو ئيبنو حيببانەو حاكم و ترمذي بە سەحيحيان ناساندووە و ئیمامی نەوەويش دەفەرموێ اسناده صحيح.. هەر بەم بۆنەشەوە ريوایەتی (الدُّعاءُ مُخُّ العِبادةِ) كە بەناوبانگە، زەعیفە..
[2] شێخی ئەلبانی لە (صحيح سنن الترمذي ب٦/ل١٣ ژمارە١٤٥٥)دا هەروەها لە (الإروا‌ء ٢٥٦١)و (الصحيحة ٢٠٤٢).
[3] ئیمامی ئەحمەد (١٦٩٥١) شێخی ئەلبانی رەحمەتی لە (ضعيف الجامع ژمارە ٥٧٠٣) بە زەعیفی داناوە.
[4] (ودعة) جۆرێکە لە (تةميمة) بەهەر شتێکدا هەڵواسرێت بە نيازی ئەوەيە ئاگاداری بێت و شتەكەی پێ دەسپێرێت.
[5] لە ریوایەتەکەی ئیمامی ئەحمەد (٤/١٥٦) دا کە شێخی ئەلبانی لە (السلسلة الصحيحة دا (٤٩٢) بە سەحيحی داناوە دەفەرموێ: (مَنْ عَلَّقَ تَمِيمَةً فَقَدْ أشْرَكَ) نەك (مَنْ تَعَلَّقَ تَمِيمَةً فَقَدْ أشْرَكَ).
[6] ئەو نوشتەیەی بە کەسێکەوە یان بە ئاژەڵێکەوە هەڵدەواسرێ، کە ئایەتی قورئان یان دوعای پێغەمبەری صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ تێدا نوسراوە، ئەوە هەندێك لە زانایان فەرموویانە جائیزە، لەوانیش دایکی ئیمانداران عائیشە خان و عبداللەی کوڕی عەمری کوڕی عاص و ئیمامی ئیبنوالقەیمیش پەسەندی کردووە.. بەڵام باقی زانایانی تر لەبەر توخن نەکەوتنەوەی موسڵمان لە شيرک رێ‌یان لێگرتووە، فەتوای شێخی ئەلبانی و بن بازو لیژنەی هەمیشەی بانگەوازو فەتوای زانایانی حەرەمەینیش رایان وایە (فتاوی اللجنة الدائمة ١//٢١٢). (ک)
[7] فتح المجيد شرح کتاب التوحيد ل١٦٢
[8] مسلم (٧/١٩) هەروەها : (اعْرِضُوا عَلَيَّ رُقَاكُمْ، لَا بَأْسَ بِالرُّقَى مَا لَمْ يَكُنْ فِيهِ شِرْكٌ) شێخی ئەلبانی لە سلسلة الأحاديث الصحيحة ٣/٥٥ دەفەرموێ سەحيحە.
[9] ئیمامی ئیبن حەجەر لە فەتح الباري بەرگی ١٠ لاپەڕە ١٩٥ بەم شێوە ئیجماعی زانایان نەقڵ ئەکات: ( وقد أجمع العلما‌ء على جواز الرقى عند اجتماع ثلاثة شروط : أن يكون بكلام الله تعالى أو بأسمائه وصفاته , وباللسان العربي أو بما يعرف معناه من غيره , وأن يعتقد أن الرقية لا تؤثر بذاتها ، بل بذات الله تعالى )
[10] شێخی ئەلبانی لە (صحيح الجامع:٣٦٢٥) دا بە سەحيحی داناوە.
[11] ئیمامی ئەحمەد (٥/٤٢٨،٤٢٩)، بەیهێقی (٥/٣٣٣) ئیمامی ئیبنوحەجەر دەفەرموێ حەسەنە (٤/٣٥٥ سبل السلام) و شێخی ئەلبانی لە (صحيح الترغيب٢٩) دا بە سەحيحی داناوە.