زانستەکانی قورئان

ئایا قورئان لەبەر بکەم، یان بە دوی زانست بکەوم؟

هەندێک ئازیز ئەم پرسیارەیان کردووە. وەڵامەکەیشی ئەوەیە: لە بنەڕەتدا قورئان خۆی زانستە!
خوا گەورەش ئاوای ناو ناوە کە بە پێغەمبەرمان(صلی اللە علیە وسلم) دەفەرمووێت: (وَلَىِٕنِ ٱتَّبَعۡتَ أَهۡوَاۤءَهُم بَعۡدَ مَا جَاۤءَكَ مِنَ ٱلۡعِلۡمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِیࣲّ وَلَا وَاقࣲ) رعد ـ ۳۷. واتە: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واوت (له‌لایه‌ن خواوه‌) بۆ هات، ئه‌وه‌ هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه‌ له‌ سزای خوا بتپارێزێت)، لە جگە لەم ئایەتەیش.

کاتێ پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) لەو زانستەی بۆ هات کە قورئانە، نەیفەرموو: قورئان یان زانست؟ بەڵکوو قورئان ترۆپکی زانست و دەروازەیەتی، بێگومان شیکەرەوە و تەفسڵاتیشیەتی.

بەڵام پرسیارێك دەمێنێ: بزانە کە دۆخی نموونەیی بریتییە لە، دامەزراوی لە لەبەرکردنی قورئاندا لەگەڵ فێرخوازی لە کەمترین ئاستیدا لەو زانستانەی پێویستیی موسوڵمانن، تا نەزانین لەخۆی بتارێنێ و بانگخوازی لەسەر دیدڕوونی ئەنجامبدات، بەڵام لەگەڵ دۆخی خوێندن یان کاردا، یانیش بەرپرسیارێتیی ژیان؛ مەودای ئەو کاتەی دەشێ تایبەت بکرێت پێوەی؛ سنووردارە، ئایا قورئانی تیا لەبەر بکەم، یان دیراسەی زانستە شەرعییەکانی وەکوو تەفسیر، فەرموودە، شەرعزانی و جگە لەوان لە پێشتر دانێم؟

من ئامۆژگاریی برایان و خوشکانم بۆ ڕاگرتنی پارسەنگی ئەکەم بەم شێوەیە:
۱. ڕامان لە ئایەتەکان و تێفکرینیان، لەگەڵ خوێندنەوەی تەفسیر تا مانایانت لە شاراوە نەبێت.
۲. گەشەپێدانی بەهرەی بەڵگەهێنانەوە؛ بەجۆرێك کە کەوتیتە هەڵوێستەیەکەوە، یان دۆخێکی جیاڕایی هاتە پێش، یان پرسیارت ئاراستە کرا، یان گومان، یانیش ویستت دامەزراو بیت یان ئامۆژگاریی بێ لە خۆت بکەیت؛ توانای هێنانەوەی ئایەتی گونجاوت بەو بارودۆخە هەبێت. ئەمەش زۆر گرنگە، بەڵکوو هەر خۆی گرنگترین مەبەستە.
۳. لانی کەم لەبەرکردنی هەندێك سورەت بە باشی، بە شێوازێك لە خوێندنی لە نوێژدا بە جۆرێك جۆرە خشوعێكت بۆ درووست بکات، بۆ خوێندنیشی لە پەیوەندی و کاتی ماندویەتیی ڕۆحدا بۆ پەیامی خوایی، هەروەها کاتگەلێکی زۆری فەوتێنراو لە پێچەوانەی قورئاندا؛ لە بریکردنەوەی ئاڵۆز، بەڵکوو هەندێجار ختوورە.
وای دەبینم ئەوە لە پێشتر بێت لە کورتهەڵهێنان لە لەبەرکردنی قوڕئان، کە زۆرجار خاوەنەکەی بەرەو ساردبوونەوە دەچێت.

ـ بێگومان لەگەڵ جەختلێکردنەوە گرنگیی پابەندیی ڕۆژانەی ویردی قورئانەوە، ئەوە ژیانەوەی دڵەکانە، وەکوو ئاوە بۆ ماسی.

ـ ئەگەر کەسێک وتی: ئەوەی لە سەرەوە باست کردووە، زۆرە و کات بەشی ناکات، لە وەڵامدا ئەڵێین: تێڕابمێنە ڕۆژانە چەند کات بە فیڕۆ دەدەین لە شتی بێکەڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە کۆتاییشدا هەر بە تینوێتی دێیتە دەرەوە و ـ‌هیچت بە هیچ نەکردووەـ، چەند کاتی تریش بە فیڕۆ دەدەی لە گلەیی، دڵتەنگی و هەستکردنی بە کاتبەفیڕۆدان! تێڕابمێنە، بۆت دەردەکەوێت کە کاتت زۆرە.
ـ خوای گەورەش زاناترە.

د. ئەیاد قونەیبی
و. ئا‌مەد کامەران ـ فێرخواز لە پۆلی دووەمی ئامادەیی ئامەدی ئیسلامی

2335 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2021
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.