پێناسه‌ی زه‌كات
نوسینی: مامۆستا کرێکار
زه‌كات(الزَّكَاة): ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه، له پێش ئیسلامدا به مانا زمانه‌وانییه‌كەی به‌كارهاتووه[1]، پاشان وه‌كو زاراوه‌یه‌كی شه‌رعیی تایبه‌ت به‌ئیسلام بڵاوبۆته‌وه، ڕەنگە ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه بێت كه له هه‌موو زمانه‌كاندا وه‌كو خۆی ماوه‌و وه‌كو (الصَّلاَة) نییه، كه له زمانی گه‌لانی سه‌رزه‌میندا زاراوەو مانای خۆی هه‌بووه، وه‌كو كوردی كه (نوێژ)یان له‌به‌رامبه‌رییدا داناوه، كه پێشتر (نوێژ) له دینه‌كانیتری پێش ئیسلامیشدا هه‌بووه.
الزَّكَاة: له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه: (لُغَةً: مِنْ الزَّكَاءُ: النَّمَاءُ وَالزِّيَادَةُ).[2] واته: مانایه‌كی (الزكاء)ـە‌كه، زیادبوونی و گه‌شه‌و نه‌شونمایه.
ئیبنولئه‌ثیر له كتێبه نایابه‌كه‌یدا (النهایة فی غریب الحدیث) دا ده‌فه‌رموێ: (ئه‌سڵی وشه‌ی زه‌كات له زمانه‌وانییدا بریتییه له: پاكژیی و پاڵفته‌بوون گه‌شه‌و نه‌شونما، به‌ره‌كه‌ت و زیادبوون، مه‌دحكردن. زه‌كاتدانیش پاڵفته‌كردنی سه‌روه‌ت و سامانه، سه‌رفتره‌ش پاكژیی جه‌سته‌یه).[3]
* خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی پاڵفته‌بوونی دڵ و ده‌روون ده‌فه‌رموێ: (قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّاهَا)الشمس/٩ واته: به ڕاستی ئه‌و كه‌سه سه‌رفرازه كه ده‌روونی خۆی پاڵفته‌كردووه و به‌پاكیی رایگرتووه.
* به مانای مه‌دحكردنیش ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ: (فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ)النجم/٣٢ واته: مه‌دحی خۆتان مه‌كه‌ن، به‌وه‌ی كه پێی سه‌رسام بن و بۆ شانازیی و خۆبادان به خۆتاندا هه‌ڵدەن.
* بۆ مانای چاك و چاكسازییش ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ: (فَأَرَدْنَا أَن يُبْدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيْرًا مِّنْهُ زَكَاةً)الكهف/٨١ واته: ویستمان خوای په‌روه‌ردگاریان له‌و چاكترو چاكه‌كارتریان پێ ببه‌خشێت.
- به‌و بڕه سامانه‌ش ده‌وترێت زه‌كات كه له سه‌روه‌ت و سامانه گشتیییه‌كه ده‌رده‌كرێت، چونكه ئومێدی ئه‌وه هه‌یه كه ببێته مایه‌ی پاڵفته‌بوونی سامانه گشتییه‌كه و مانه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی.
- ئه‌سڵی ناوی (زه‌كات) له‌و ئایه‌ته‌وه هاتووه كه خوای گه‌وره تێیدا ده‌فه‌رموێ: (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا)التوبة/١٠٣ واته: بڕه سامانێكیان _به‌سیفه‌تی خێروخێرات_ لێ وه‌رگره، كه پاڵفته‌یان ده‌كات پێی و گه‌شه‌و نه‌شونمایان پێ ده‌دات.
- هه‌ندێك له زانایان ده‌فه‌رموون: بۆیه پێی ووتراوه زه‌كات چونكه به‌خشه‌ره‌كه‌ی له تاوان پاكده‌كاته‌وه.
- ئه‌زهه‌رییش ده‌فه‌رموێ: گه‌شه‌و نه‌شونما به هه‌ژاره‌كان ده‌دات.[4]
ئه‌م پێناسانه ده‌شێت هه‌ر یه‌كه‌یان باس و وه‌سفی لایه‌نێكی زه‌كات بن، كه كۆیان ده‌كه‌یته‌وه پێناسه‌ی ورده‌كارانه‌تریت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. چونكه زه‌كاتدان پاڵفته‌بوونی ده‌روونه له پیسكه‌یی و چاوچنۆكیی، پاكژیی ره‌وشت و پارسه‌نگبوونێتی، زیادبوونی به‌ره‌كه‌تی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه له داد‌و به‌زه‌یی خوای گه‌ورەوە دێت.
- زه‌كات: له رووی زاراوه‌ییه‌وه له كوردی و عه‌ره‌بییدا هه‌ر بریتییه له (بڕه سامانێكی دیاریكراو له سه‌روه‌ت و سامانێكی دیاریكراو بۆ كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیاریكراو له كاتێكی دیاریكراودا).[5]
* بڕه سامانێكی دیاریكراوه كه مافی هه‌ژارو موحتاجه‌كانه‌و ئه‌ركی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌و به‌خشینی فه‌رزه.
* له سه‌روه‌ت و سامانێكی دیاریكراو‌دایه، كه بریتییه له زێڕو زیوو پاره‌و ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌می زه‌وی و زار‌و سامانی بازرگانی و كاسبی.
* بۆ كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیاریكراوه، كه خوای گه‌وره له قورئاندا دیاریكردوون كه فه‌رموویه‌تی: (إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّـهِ وَابْنِ السَّبِيلِ ۖ فَرِيضَةً مِّنَ اللَّـهِ ۗ وَاللَّـهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ)التوبة/٦٠ واته: زه‌كات ده‌درێته هه‌ژاران و ده‌سكورتان و ئه‌وانه‌ی فه‌رمانبه‌رێتی زه‌كاتەكه ده‌كه‌ن (كاربه‌ده‌ست: كارمه‌ند) و نه‌وموسوڵمانان، هه‌روه‌ها بۆ ئازادكردنی كۆیله‌و دانه‌وه‌ی قه‌رزی قه‌رزاران و له پێناوی خوادا، هه‌روه‌ها بۆ رێبواران.. ئه‌مه فه‌رزێكه خوای گه‌وره دیاریكردووه خواش زانا‌و دانایه.
* له كاتێكی دیاریكراو‌دایه، دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێكه به‌سه‌ر هه‌بوونی بڕی دیاریكراوی ئه‌و جۆره سه‌روه‌ت و سامانه دیاریكراوانه‌دا، هه‌روه‌ها كاتی چنینه‌وه‌ی به‌روبووم و حاسڵات و دورینه‌وه‌ی دانه‌وێڵه، كه ئه‌و كاته زه‌كاتی ئه‌مانه ده‌درێت.[6]
له قورئان و سووننه‌تدا (زه‌كات)و سه‌ده‌قات (الزَّكَاة وَاَلصَّدَقَاتِ) هه‌ردووكیان بۆ فه‌رزی زه‌كات به‌كارهاتوون لێره‌دا فه‌رمووی: (إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ) له ده‌یان شوێنی‌تردا ده‌فه‌رموێ: (وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ).
[1] ئيمامی نه وەوی المجموع ٥/٢٨٨.
[2] الراغب الاصفهاني: المفردات في غريب القرا‌ن ل٢١٣، مجمع اللغة العربية المعجم الوسط ١/٣٩٨.
[4] المصباح المنير ١/٢٧٢، محممـد محي ا‌لدین عبدالحمید ومحمـد عبداللطیف السبكي: المختار من صحاح اللغة ل٢١٨ البهوتي: الروض المربع ١/١٠٧ ابوالفتح البعلي: المطلع على ابواب المقنع ل٢٢٧.
[5] النووي : المجموع ٥/٢٨٨ الحجاوي: الاقناع ١/٧٤٢.
[6] منصور البهوتي: كشاف القناع ٢/١٦٦.