ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه ـ رحمه الله ـ ده‌فه‌رموێ :
ـ ( ئه‌گه‌ر یه‌كێك پرسی : باشترین شێوازی لێكدانه‌وه‌ی قورئان چۆنه ؟
- وەڵامەکەی ئه‌وه‌یه كه : چاكترین شێواز ئه‌وه‌یه كه قورئان هه‌ر به قورئانه‌كه خۆی ته‌فسیر بكرێت ، چونكه ئه‌و باسه‌ی له شوێنێكیدا به كورتی باس كراوه ، له شوێنێكی تری‌دا به دوور‌و درێژی باس كراوه ، ئه‌گه‌ر له‌وه ماندوو بوویت بچۆره سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم ، چونكه ئه‌میان هه‌م بابه‌ته‌كانی راڤه ده‌كات هه‌م به ته‌فسیلی روونیان ده‌كاته‌وه ، ئیمامی شافیعی ـ رحمه الله ـ ده‌فه‌رموێ : هه‌رشتێ كه پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم فه‌رمانی پێداوه ، له قورئانه‌وه وه‌ری گرتووه‌و به‌و گوێره بووه كه لێی تێگه‌یشتووه ، خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌وه ده‌فه‌رموێ : ( إِنَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ بِمَا أَرَاكَ اللّهُ وَلاَ تَكُن لِّلْخَآئِنِينَ خَصِيمًا ) النساء/ 105 واته : ئێمه كه به حه‌ق ئه‌م قورئانه‌مان بۆ تۆ ناردۆته خواره‌وه ، بۆ ئه‌وه‌یه تا به‌و شێوه‌یه‌ی خوا حاڵیت ده‌كات داوه‌ری نێوان خه‌ڵكی پێ بكه‌یت ، نه‌كه‌یت ببیت به پارێزه‌ری خائین و په‌یمان شكێنان .. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : ( وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ) النحل/44 واته : ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان بۆ ناردویته‌ته خواره‌وه تا ئه‌وه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه روون كه‌یته‌وه كه بۆیان هاتووه ، به‌ڵكو تێده‌فكرن و هۆشێكیان دێته‌وه به‌ر .. هه‌روه‌ها : ( وَمَا أَنزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ إِلاَّ لِتُبَيِّنَ لَهُمُ الَّذِي اخْتَلَفُواْ فِيهِ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ) النحل/64 واته : ئێمه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م كتێبه‌مان بۆ ناردیته خواره‌وه تا هه‌موو شتێك كه ئه‌و خه‌ڵكه ـ تێیدا را جوێ ده‌بن ـ بۆیان روون بكه‌یته‌وه ، تا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن ، ببێته مایه‌ی رێنمایی و ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی .. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم ده‌فه‌رموێ : ( ألا إني أوتيت القرآ‌ن ومثله معه ) واته به‌دی ، من هه‌م ئه‌و قورئانه‌م بۆ هاتووه ، هه‌م وه‌كو ئه‌و (واته سوننه‌ته‌كه‌ی خۆی صلی اللە علیە وسلم ) .
دواتر ئیبنو ته‌یمییه ده‌فه‌رموێ : جا ئه‌گه‌ر له قورئان و سوننه‌تدا نه‌مان دۆزیه‌وه، ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر تێگه‌یشتن و بۆچوونی هاوەڵان ، چونكه ئه‌وان حه‌تمه‌ن شاره‌زا ترن ، ئه‌وان قورئانیان ده‌بینی كه ده‌هاته خواره‌وه ، له‌و بارودۆخه تایبه‌تیانه‌ی خۆیاندا بوون كه ئایه‌ته‌كانیان بۆ ده‌هات ، تێگه‌یشتنی ئه‌وانیش له هه‌موو نه‌وه‌یه‌كی تر ته‌واوتره ، زانینی ئه‌وانیش له هی هه‌موو نه‌وه‌كانی تر قوڵتره ، كار‌و كرده‌وه‌ی ئه‌وانیش له هی هه‌موو نه‌وه‌كانی تر چاكترو په‌سه‌نتره ، به تایبه‌تی هی زانا‌و شه‌رعناس و پیاوه گه‌وره‌كانیان .. ئینجا ده‌فه‌رموێ : ئه‌گه‌ر ته‌فسیره‌كه‌ت نه له قورئان خۆیدا دیته‌وه ، نه له سوننه‌تیشدا به‌رچاوت كه‌وت ، و نه له بۆچوونی هاوەڵانیشدا هه‌بوو ، ئه‌وه ده‌بێت تۆش وه‌كو زۆرینه‌ی پێشه‌وایان بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر راو دیدی تابعین .. شوعبه‌ی كوڕی ئه‌لحه‌ججاج و زانایانی تریش ده‌فه‌رمون : راو دیدی تابعین له لقه‌كانی شه‌رعدا نابنه به‌ڵگه ئیدی له ته‌فسیردا چۆن ده‌بنێ ؟ّ! یه‌عنی نابن به به‌ڵگه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی رای پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی هه‌بوو بێت ، ئه‌مه‌ش راسته ، ئه‌مما ئه‌گه‌ر هه‌موویان رایان هاته سه‌ر شتێك ئه‌وه حه‌تمه‌ن قبووڵه‌و وگومانی تێدا نییه كه ده‌بێته به‌ڵگه ، بەڵام ئه‌گه‌ر راو دیدو بۆچوونی هه‌ندێكیان پێچه‌وانه‌ی هی هه‌ندێكی تریان بوو هی هیچیان نابێته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وانی تر یان له‌سه‌ر خه‌ڵكێكی تر كه له دوای ئه‌وان هاتوون ، بۆ ساغ بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌بێت روو بكرێته‌وه زمانی قورئان و سوننه‌ت و زمانی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و زه‌مانه به گشتی و هاوەڵان به تایبه‌تی .. ئه‌مما ته‌فسیر كردنی قورئان هه‌ر به راو دیدی خۆ ، ئه‌وه حه‌رامه .