كتێبی: شنه‌ی ڕۆح ته‌فسیری سوره‌تی المنافقون
كتێبی: شنه‌ی ڕۆح
ته‌فسیری سوره‌تی المنافقون
نوسینی مامۆستا كرێكار
پێشكه‌شه: به‌و موسڵمانا ووریایانه‌ی سوورت له‌سه‌ر ڕیزی موسڵمانان و ناهێڵێن ناهێڵن جاسوس و دوڕوو بخزێنه ناوی.
به‌شێك له ناساندنی سوره‌ته‌كه:
سوره‌تی المنافقون : شه‌ست و سێیه‌م سوره‌تی قورئانه‌و(١١) یازده ئایه‌ته‌و مه‌ده‌نیه واته له مه‌دینه هاتۆته خواره‌وه كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌وه‌ره باسه‌كانیان یاسا‌و رێسا داڕشتنه له‌گه‌ڵ ئیهمال نه‌كردنی ته‌وه‌ره‌كانی عه‌قیده‌و ئاڕاسته كردنی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه موسوڵمانه‌كه‌ی مه‌دینه كه له كۆچكه‌رو پشتیوانه‌كان پێك هات .. ته‌وه‌ره باسی ئه‌م سوره‌ته‌ش باسی دووڕووه‌كانه كه له مه‌دینه‌دا بوونه توێژێكی كاریگه‌ریی سلبی كۆمه‌ڵگه‌كه ! بۆیه ناوه‌كه‌شی بۆته ئه‌و ناوه ئابڕوو تكێنه ( سورة المنافقون ) !
باسی دووڕوویی و دووڕووه‌كان له زۆر شوێنی تری قورئاندا هاتووه ، كه‌م سوره‌ت هه‌یه به راشكاوی و راسته‌و خۆ یان به ئاماژه‌ی لاوه‌كی باسیانی نه‌كردبێت ، به‌ڵام ئه‌م سوره‌ته تایبه‌ت به‌وان كراوه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و یه‌ك دوو هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆتایی سوره‌تەكه‌دا له موسوڵمانانیشی ده‌كات كه نه‌كه‌ونه ئه‌وه‌ی بۆ خوا ساغ نه‌بووبێتنه‌وه‌و سه‌روه‌ت و سامان و ماڵ و منداڵه‌كانتان ئه‌وه‌نده به خۆیانه‌وه خه‌ریكتان كه‌ن ئه‌ركی سه‌رشانتان له هه‌ڵگرتنی دینه‌كه‌و بانگه‌وازه‌كه‌یدا لا سووك ببێت! پێیان ده‌فه‌رموێت : هۆشیار بن ئه‌وه‌نده به ده‌م هه‌واو هه‌وه‌س و نه‌فسی خۆتاندا نه‌چن نه‌بادا بێ ئاگایانه سیفه‌تی دووڕووییتان پێوه بلكێت و رواڵه‌ت و ره‌فتارتان وه‌كو هی دووڕووه‌كانی لێ بێت و ببێته جێ گومانی موسوڵمانانی تر !!
ئه‌م سوره‌ته هه‌رچه‌ند كورته به‌ڵام تین و ته‌وژمی ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز له‌خۆ ده‌گرێت كه په‌رده‌ی سه‌ر ناخ و داخی دووڕووه‌كان لا ده‌بات كه چه‌ند كرمێ و ره‌ش داگه‌ڕاوه ! دڵ و ده‌روونیان ده‌رده‌خات كه چۆن قین و بوغز په‌نگی تێدا خواردۆته‌وه ، ره‌فتارو ره‌وشتیان فه‌زح ده‌كات كه به‌رده‌وام پێویستیان به سوێندی درۆ هه‌یه تا موسوڵمانان قه‌ناعه‌ت پێ بكه‌ن كه ئه‌مانیش وه‌كو ئه‌وانن ، باوه‌ڕیان به ئیسلام هه‌یه‌و پێوه‌ی پابه‌ندن ! درۆ‌و ده‌له‌سه‌و فاك و فیكیان ده‌خاته روو كه له هه‌موو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵێكی خۆیاندا ـ دوور له چاوی موسوڵمانان ـ خۆی پێوه با ده‌ده‌ن و به لاقرتێوه به جوامێریی و ئازایه‌تی ده‌زانن و ده‌ناسێنن !! هه‌روه‌ها بێ غیره‌تی و ترسنۆكی و گێل كه‌ززابیان كه‌شف ده‌كات !
بۆ داگرتنی كتێبه‌كه گرته له وێنه‌كه بكه‌ن