جیهاد

قورئـان خـۆی به‌سـه‌ بۆ به‌ڵگــه‌

قورئـان خـۆی به‌سـه‌ بۆ به‌ڵگــه‌

بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام پێویستی به‌ ته‌بریراتی رازاوه‌ نیه‌.. هه‌ر ته‌بریراته‌ قورئانیه‌كانی خۆی به‌سن.. خوا ده‌فه‌رموێت:

{فَلْيُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللهِ الَّذِينَ يَشْرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا بِالآخِرَةِ وَمَنْ يُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللهِ فَيُقْتَلْ أَوْ يَغْلِبْ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا وَمَا لَكُمْ لآ تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللهِ وَالْمُسْتَضْعَفِين مِنْ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَل لَنَا مِنْ لَدُنْكَ وَلِيًّا وَاجْعَل لَنَا مِنْ لَدُنْكَ نَصِيرًا الَّذِينَ آمَنُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللهِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ الطَّاغُوتِ فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفًا} (النسا‌ء: 74-76)، واته‌: با ئه‌و كه‌سانه‌ی ژیانی بڕاوه‌ی دنیا ده‌فرۆشن به‌رامبه‌ر ژیانی نه‌بڕاوه‌ی ئه‌و دنیا، با له‌پێناوی خودا بجه‌نگێن، هه‌ر كه‌سێك له‌پێناوی خودا بجه‌نگێت، له‌ئه‌نجامدا چ بكوژرێت‌و چ زاڵ‌و سه‌ركه‌وتوو بێت به‌سه‌ر دوژمناندا، ئێمه‌ پاداشتی گه‌وره‌ی ده‌ده‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ بۆچی له‌پێناوی خودا ناجه‌نگێن‌و جیهاد ناكه‌ن بۆ رزگاركردنی ره‌ش‌و ڕوتان (المستضعفین)ی خوشك‌و براتان له‌ پیاوان‌و ژنان‌و منداڵان.. ئه‌وانه‌ی كه‌ كافره‌كان رێگای كۆچ كردنیان لـێ‌ بڕیون‌و زه‌لیلیان كردون‌و جۆره‌ها ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاریان بۆ پێش هێناون، ئه‌و به‌سه‌زمانانه‌ی هانایان بۆ خوا ده‌بردو هاواریان ده‌كرد: خوایه‌ له‌ده‌ست خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ (مه‌ككه‌) سته‌مكاره‌ رزگارمان بكه‌و به‌ لوتفی خۆت په‌ناگه‌و هێمنگه‌مان بۆ بدۆزه‌ره‌وه‌و سه‌رپه‌رشتیارو یاریده‌ده‌رێكمان له‌لایه‌ن خۆته‌وه‌ بۆ بنێره‌. ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و موسڵمانن له‌ پێناوی مه‌به‌ستێكی پیرۆزدا ده‌جه‌نگێن كه‌ بریتیه‌ له‌ سه‌رخستنی ئایینی خوا له‌ دنیاو ره‌زامه‌ندی خوا له‌ رۆژی دوایدا ـ به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌و كافرن له‌پێناوی گاغووت‌و هێزی شه‌ڕخوازی‌و سته‌مكاریدا ده‌جه‌نگێن. ده‌سا ئێوه‌ گوێرایه‌ڵ‌و شوێنكه‌وتوانی شه‌یتان بكوژن‌و بیانفه‌وتێنن. دڵنیاش بن كه‌ هه‌وڵاو تێكۆشانی شه‌یتان هیچ‌و پووچ ولاوازه‌.

{قُلْ لِلّذينَ كَفَروا إنْ يَنتَهوا يُغْفَرُ لَهمْ ما قَدْ سَلَفَ، وَإنْ يَعوُدوا فَقَدْ مَضَتْ سُنَةُ الآولِينَ. وَقاتِلوهُم حتّى لا تكونَ فِتنَةٌ وَيكونَ الدَّينُ كُلَّه لِلّهِ، فَإنْ أنْتَهَوا فَإنَّ اللهَ بِما يَعْمَلُونَ بَصيرٌ. وَإنْ تَوَلّوا فَأعلَمُوا إنَّ الله مَولاكُمْ، نِعْمَ الْمَولى وَنِعمَ النَّصير} (الانفال: 38-40)، واته‌: به‌كافره‌كان بڵێ‌: با واز له‌ كوفرو گومڕایی بهێنن‌و باوه‌ڕ به‌ خوا بهێنن، با واز له‌ شه‌ڕخوازی‌و كوشتار بهێنن به‌رامبه‌ر به‌ تۆو موسڵمانان. (ئه‌گه‌ر وازیان هێناو باوه‌ڕیان هێنا) له‌ گوناه‌‌و تاوانه‌كانی پێشوویان ده‌بوورێت. خۆ ئه‌گه‌ر جارێكی تر بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ریان‌و تێ‌هه‌ڵچنه‌وه‌ (له‌به‌رهه‌ڵستی‌و كوشتار) ئه‌وا چۆن دوژمنانی پێغه‌مبه‌رانی پێشووم له‌نێوبردن‌و فه‌وتاندمن، ئه‌مانیش وا لـێ‌ ده‌كه‌م. ده‌بیانكوژن تا هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یداكردن نه‌مینێت‌و كه‌س له‌ ئایینه‌كه‌ی خوا پاشگه‌ز نه‌كرێته‌وه‌. وه‌تا سه‌رزه‌مین هه‌مووی، ئایینی خواوویستی وه‌رده‌گرێت. ئه‌گه‌ر وازیان هێنا (له‌ كوفرو كوشتارو باوه‌ڕیان هێنا) ئه‌وا ئیتر خوا خۆی وازیان نه‌هێناو هه‌ر به‌رهه‌ڵستی باوه‌ڕهێنانیان كرد، دڵنیا بن كه‌ خوا له‌گه‌ڵ ئێوه‌یه‌و ئه‌ویشه‌ سه‌رخه‌رو سه‌رپه‌رشتیارو یارمه‌تیده‌رتان. متمانه‌تان به‌ لایه‌نگرێتی خوا هه‌بێت‌و گوێ‌ مه‌ده‌نه‌ دوژمندارێتی كافره‌كان. خواش باشترین سه‌رپه‌رشتیارو باشترین كه‌سه‌ كه‌ زاڵ‌و سه‌ركه‌وتوتان بكات.

{قَاتِلُوا الَّذِينَ لآ يُؤْمِنُونَ بِاللهِ وَلآ بِالْيَوْمِ الآخِرِ وَلآ يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللهُ وَرَسُولُهُ وَلآ يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنْ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ، وَقَالَتْ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ اللهِ وَقَالَتْ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ اللهِ ذَلِكَ قَوْلُهُمْ بِأَفْوَاهِهِمْ يُضَاهِئُونَ قَوْلَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَبْلُ قَاتَلَهُمْ اللهُ أَنَّى يُؤْفَكُونَ، اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلآ لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا لآ إِلَهَ إِلآ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ، يُرِيدُونَ أَنْ يُطْفِئُوا نُورَ اللهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللهُ إِلآ أَنْ يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ } (التوبة‌: 29-32)، واته‌: ئه‌و كه‌سانه‌ بكوژن ـ له‌ خاوه‌ن ئایینه‌ ئاسمانیه‌كان ـ كه‌ به‌راستی باوه‌ڕیان به‌خواو به‌رۆژی دوایی نه‌هێناوه‌ ئه‌گه‌رچی به‌قسه‌ی خۆیان باوه‌ڕیان هێناوه‌ ـ ئه‌وانه‌ی ئه‌و شتانه‌ به‌ حه‌رام دانانێن كه‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی به‌حه‌رامیان داناوه‌ (به‌ڵكو یاساو ده‌ستوریان له‌ حیبرو راهیبه‌كانیانه‌وه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ حه‌ڵالیان بۆ حه‌رام حه‌رامیان بۆ حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن) ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌دینی ئیسلام نه‌هێناوه‌ كه‌ دینێكی راسته‌.. شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن تا ناچار ده‌بن به‌مل كه‌چییه‌وه‌ (جزیه‌) ده‌ده‌ن. جوله‌كه‌كان ووتیان عوزێر كوڕی خوایه‌‌و، دیانه‌كانیش ووتیان مه‌سیح (عیسا) كوڕی خوایه‌. ئا ئه‌وه‌یه‌ قسه‌و ره‌فتاریان كه‌ وه‌ك قسه‌و ره‌فتاری كافره‌كانی پێشوو وایه‌ (ئه‌وانه‌ی ده‌یانووت فریشته‌كان كچی خوان). خوا فه‌وت‌و فه‌نایان كات، بزانه‌ چۆن خۆ له‌ حه‌ق‌و راستی لاده‌ده‌ن‌و خۆیانی لـێ‌ گێل ده‌كه‌ن.. جوله‌كه‌كان حیبره‌كانیان‌و، دیانه‌كان راهیبه‌كانی خۆیان كرد بوو به‌ خواو له‌جێی خوا دایاننا بوون (به‌هه‌شت حه‌رام‌و حه‌ڵاڵ كردن له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌وان) هه‌روه‌ها دیانه‌كان عیسای كوڕی مه‌ریه‌میشیان كردبوو به‌خوا، ئه‌گه‌رچی فه‌رمان به‌ هه‌موو لایه‌كیان درابوو كه‌ ته‌نها خوای تاك‌و ته‌نها بپه‌رستن كه‌ هیچ په‌رستیارێكی راسته‌قینه‌ نیه‌ شایانی په‌رستن بێت جگه‌ له‌و، پاك‌و بێخه‌وشی بۆ خوا له‌وه‌ی كه‌ هاوبه‌شی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن. ده‌یانه‌وێت نووری خوا (ئیسلام) به‌ فوو بكوژێننه‌وه‌ (به‌قسه‌ی درۆو ده‌له‌سه‌و رای نابه‌جێ‌) به‌ڵام خوا ناهێلێت‌و نووری خۆی هه‌ر ته‌واو ده‌كات، ئه‌گه‌رچی كافره‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌بوغزێنن.

ئه‌مانه‌شن ته‌بریراتی خوایه‌تی خوا له‌سه‌ر زه‌مین‌و، چه‌سپاندنی پرۆگرامه‌كانی خوا له‌ ژیانی خه‌ڵكی‌و، راونانی شه‌یتان‌و شه‌یتان خوازان‌و، سڕینه‌وه‌ی پرۆگرامی شه‌یتانخوازی‌و، ڕیشه‌كێش كردن‌و لابردنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی مرۆڤـ، كه‌ له‌سه‌ر مرۆڤپه‌رستی دامه‌زراوه‌. مرۆڤیش هه‌موو به‌نده‌ی خوان. به‌هیچ جۆرێك كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ به‌گوێره‌ی هه‌واوه‌ هه‌وه‌س ورای خۆی حوكمی خه‌ڵكی بكات، ئه‌مه‌ش به‌سه‌ بۆ بنیاتنانی رێسای (لا اكراه فی الدین= كه‌س له‌سه‌ر ئایین په‌روه‌رێتی نابوغزێنرێت) به‌و مانایه‌ی، كه‌ كه‌س ناچار نه‌كرێت ئایـین وه‌رگرێت یان نا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ به‌سه‌ بۆ دابینكردنی رێسای (هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك هی خوایه‌) یان بڵێین : "هه‌موو كه‌س ده‌بێت خواوویست بێت".

ئه‌مه‌یه‌ ته‌بریراتی جیهادكردن بۆ رزگاركردنی مرۆڤی سه‌رزه‌مین، رزگاركردنیان له‌ مرۆڤپه‌رستی تا بخرێنه‌ ژێر ئاڵای یه‌كخواپه‌رستییه‌وه‌.. ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها به‌س نیه‌.. ئه‌م ته‌بریراتانه‌ به‌ته‌واوی له‌ دڵی جه‌نگاوه‌ره‌ موسڵمانه‌كاندا چه‌قیبوو، بۆیه‌ له‌ هه‌ركه‌سێكیان ده‌پرسی ده‌رباره‌ی هۆی جیهاد كردنه‌كه‌یان نه‌یاده‌ووت: بۆ به‌رپه‌چ دانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌یه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ووڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن! یان نه‌یانده‌ووت: تا دوژمندارێتی فارس‌و رۆمه‌كان له‌خۆمان دووربخه‌ینه‌وه‌! یان نه‌یانده‌ووت: جیهاد ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌مان زیاتر به‌فراوان بكه‌ین، یان تا زیاتر ده‌سكه‌وتمان ده‌ست بكه‌وێت!!.

به‌ڵكو ده‌بینین كه‌سانی وه‌كو (روبعی كوڕی عامرو، حوژه یفه ی كوڕی موحصن‌و، موغیره‌ی كوڕی شوعبه‌) یه‌ك له‌دوای یه‌ك پێش ده‌ست پێكردنی جه‌نگی قادسیه‌ ـ كه‌ رۆسته‌می فه‌رمانده‌ی سوپای فارس لێی ده‌پرسین كه‌ هۆی چیه‌ وا هاتوونه‌ته‌ ئه‌و ووڵاتانه‌؟ هه‌رسێكیان له‌ سێ‌ ڕۆژو سێ‌جاری جیاوازدا یه‌ك له‌دوای یه‌ك ـ ده‌یانووت:" خوا ئێمه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ تا خه‌ڵكی له‌ مرۆڤپه‌رستی رزگار بكه‌ین‌و بیخه‌ینه‌ ژێرسایه‌ی یه‌كخواپه‌رستییه‌وه‌، وه‌ له‌ته‌سك‌و تاریكی دنیا خه‌ڵك رزگار بكه‌ین‌و بیانخه‌ینه‌ نێو به‌رفراوانی دنیاوه‌. هه‌روه‌ها تا له‌ سته‌م‌و، زوڵمی دیینه‌كان رزگاریان بكه‌ین‌و بیانخه‌ینه‌ نێو دادپه‌روه‌ری ئیسلامه‌وه‌.. خوای گه‌وره‌ به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یدا دینی خۆی بۆ هه‌موو مرۆڤ ناردووه‌.. هه‌ركه‌سێك ئه‌و دیینه‌ی له‌ ئێمه‌ وه‌رگرت ئه‌وه‌ له‌ ئێمه‌یه‌و له‌ ریزی خۆمان وه‌ری ده‌گرین‌و، وازیشی لـێ‌ده‌هێنین تا هه‌ر له‌ خاك‌و ئاوی ووڵاتی خۆیدا بمێنێته‌وه‌. هه‌ر كه‌سێكیش لێمانی وه‌رنه‌گرت له‌گه‌ڵی ده‌جه‌نگێین تا سه‌ره‌نجام ده‌كوژرێین‌و ده‌چینه‌ به‌هه‌شت، یان سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست ده‌هێنین".

موسڵمان پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ مه‌یدانی جیهادی سه‌ربازییه‌وه‌ پێشتر له‌ده‌رونیدا چۆته‌ مه‌یدانی جیهادی گه‌وره‌تره‌وه‌، جیهادی دژی شه‌یتان.. دژی كه‌یف‌و هه‌واو هه‌وه‌س‌و ئاره‌زوه‌كانی خۆی.. دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی په‌رستنی خۆی، یا هی تیره‌و هۆزه‌كه‌ی.. دژی هه‌موو جۆره‌ خۆپه‌رستییه‌كی غه‌یری ئیسلام وویستی.. دژی هه‌موو جۆره‌ په‌رستنێكی غه‌یری خوا په‌رستی جه‌نگاوه‌.. دژی هه‌موو به‌ربه‌ستێك بۆته‌وه‌ كه‌ به‌رهه‌ڵستی ئه‌وه‌ ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی خواوویستی به‌سه‌ر زه‌میندا بڵاوبێته‌وه‌. هه‌وڵی لابردنی هه‌موو جۆره‌ حوكم‌و ده‌سه‌ڵاتێكی گاغوتانه‌ی داوه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی خوایان بۆ خۆیان زه‌وت كردووه‌.

1875 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/07/2015
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.