ئه‌و فه‌رموودانه‌ی به پیتی ئه‌ليف ده‌ست پێده‌كه‌ن
پێغه‌مبری نازدارﷺده‌فه‌رموێت:
ـ (آكِڵُ الرِّبا ومُوَكِّلُهُ وكاتِبُهُ إذا عَلِمُوا بِذلكَ والواشِمَه‌ُ والمُسْتَوشِمَه‌ُ لِلْحُسْنِ ولاوی الصَّدَقَه‌ِ والمُرْتَدُّ أَعْرابیاً بعدَ الهِجرة مَلعونونَ علَى لِسانِ محمدٍ یومَ القیامةِ) واته: ئه‌وی سوود (فایز/ریبا) ده‌خوات و ئه‌وی وه‌كاله‌تی وه‌رده‌گرێت و ئه‌وی نوسه‌ری مامه‌ڵه‌كه‌یه‌تی ـ ئه‌گه‌ر زانیان حه‌رامه ـ و ئه‌و كه‌سه‌ی خاڵ ده‌كوتێت و ئه‌وی بۆی ده‌كوتن و ئه‌وی رێ له خێر‌و خێرات ده‌گرێت و ئه‌وی دوای كۆچ كردن پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌و ده‌گه‌رِێته‌وه سه‌ر ئه‌عرابێتی ئه‌مانه هه‌موویان دوورن له ره‌حمه‌تی خوا‌و له‌سه‌ر زمانی محمد صلى الله علیه و سلم له رۆذی قیامه‌تدا له‌عنه‌تیان لێ كراوه.
* (عمرو بن عبد الرحمن بن جرهد قال: سَمعْتُ رَجُلا یَقولُ لِجابِرٍ مَنْ بَقِیَ مِن أصحابِ رسولِ اللهِ صلى اللهُ علیهِ وَسَلَّمَ ؟ قالَ:أَنسُ بنُ مالِكٍ وسَلَمَه‌ُ بنُ الأكوعِ فقالَ رَجلٌ: أمَّا سَڵمَةُ فَقَدْ ارْتَدَّ عَن هِجْرَتِهِ ! فَقالَ: لا تَقُلْ ذلكَ فَإنِّی سَمِعْتُ رسولَ الله صلى الله علیه وسلم یقولُ لأسْلَمَ: ابْدُوا، قالوا: إنَّا نَخافُ أنْ نَرْتَدَّ بَعْدَ هِجْرَتِنَا، قالَ: أنتُمْ مُهَاجِرونَ حَیثُ كُنْتُمْ) واته: گوێم لێ‌بوو كابرایه‌ك له جابری پرسی: كێ له یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم ماون؟! فه‌رمووی: ئه‌نه‌سی كورِی مالیك و سه‌له‌مه‌ی كوڕی ئه‌كوه‌ع، كابرایه‌ك ووتی: به‌ڵام سه‌له‌مه بووه‌وه به ئه‌عرابی وهیجره‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. جابر فه‌رمووی: وا مه‌ڵێ، من خۆم گوێم لێبووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم به تیره‌ی ئه‌سله‌می فه‌رموو: برِۆنه ده‌شت، ووتیان: ده‌ترسین دوای هیجره‌ته‌كه‌مان پاشگه‌زبینه‌وه (یه‌عنی ببینه‌وه به ئه‌عرابی نه‌ك هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له دینه‌كه) پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووی: ئێوه له هه‌ر كوێیه‌ك بن هه‌ر موهاجیرن..) ئیمامی ئیبنو حه‌جه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی هێناوه‌ته‌وه ده‌فه‌رموێ: سه‌نه‌ده‌كه‌ی حه‌سه‌نه (فتح الباری 13/41)..
* (إحفَظِ اللهَ یَحْفَظْكَ، إحْفَظِ اللهَ تَجِدْهُ تِجاهَكَ) واته تۆ خوا بپارێزه به پاراستن و سه‌رخستنی دینه‌كه‌ی و پێوه پابه‌ندبوونی، خوای گه‌وره‌ش تۆ ده‌پارێزێت، تۆ خوای گه‌وره بپارێزه ده‌یبینی به‌ره‌و رووته‌و بۆ یارمه‌تیت ئاماده‌یه ..
*(اتَّقُوا الظُلْمَ فَإنَّ الظلْمَ ظلُماتٌ یَومَ الْقِیامَة واتَّقُوا الشُّحَّ فَإنَّ الشُّحَّ أهْلَكَ مَنْ كَانَ قَبْڵكُمْ وَحَمَلَهُمْ عَلَى أنْ سَفَكُوا دِمَاءَهُمْ وَاسْتَحّلُّوا مَحَارِمَهُمْ) صححه الالبانی واته: خۆ له سته‌م كردن بپارێزن سته‌مكردن تاریكی قیامه‌ته خۆ له پیسكه‌یی دوور خه‌نه‌وه پیسكه‌یی بوو ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌ی فه‌وتان وای لێ كردن خوێنی یه‌كتری بۆ برِێذن و حه‌رامیان له یه‌كتری بۆ خۆیان حه‌ڵاڵ كه‌ن..
* (إجْتَنِبُوا الكَبَائِرَ السَّبْعَ، فَسَكَتَ النَّاسُ فَلَمْ یَتكَلَّمُ أحَدٌ فَقَالَ النَّبِیُّ صلى اللهُ علیهِ وَسَلَّمَ: أڵا تَسْألونِی عَنِهُنَّ؟ الشِّرْكُ بِاللهِ، وَقَتْلُ النَّفْسِ، والْفِرارُ مِن الزَّحْفِ، وَأكِلُ مَالِ الْیَتیمِ، وَأكْلُ الرِّبَا، وَقَذْفُ الْمُحْصَنَه‌ِ، وَالتَّعَرُّبُ بَعْدَ الْهِجْرَه‌ِ) واته: توخنی حه‌وت گوناحه گه‌وره‌كه نه‌كه‌ون! خه‌ڵكه‌كه كش و مات بوون، كه‌س هیچی نه‌ووت. پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه و سلم پرسی: لێم ناپرسن ئه‌وانه چین؟! ئه‌وانه: شه‌ریك بۆ خوابرِیاردان و كوشتنی كه‌سی بێ تاوان و هه‌ڵاتن له جیهادو خواردنی ماڵی هه‌تیوو خواردنی سو‌و (ریبا) و تۆمه‌تباری كردنی ئافره‌تی داوێن پاك به زیناو بوونه‌وه به ئه‌عرابیه دوای كۆچكردن..
* (أرأیتَ الرَّجُلَ یَعمَلُ العَمَلَ مِن الخَیر ویَحْمدُه النَّاسُ فقالَ صلى الله علیه و سلم: ذلكَ عَاجِلُ بُشْرَى المُسلِم) : واته: ئه‌رێ حوكمی ئه‌وه چیه كه كابرایه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی چاكه ئه‌نجام ده‌دات و خه‌ڵكی سوپاس و ستایشی ده‌كه‌ن له‌سه‌ری؟ پێغه‌مبه‌ری خوای صلى الله علیه و سلم فه‌رمووی: ئه‌وه مذده‌ی به‌په‌له‌ی موسوڵمانه..
*(أرَأیتُمْ لَو أخْبَرْتُكُمْ أنَّ خَیلاً وَرَاءَ هذا الوادي تُریدُ أنْ تَغِیرَ علیكُم أكُنْتُمْ مُصَدِّقِی ؟! قالوا: مَا جَرَّبْنَا علیكَ كَذبَا أبَدَاً) واته: ئه‌رێ ئه‌گه‌ر پێتان بڵێم: ئه‌وه كۆمه‌ڵێك چه‌كدارو سوارچاك له‌و دیوو ئه‌و دۆڵه‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێت هێرشتان بێننه سه‌ر، به راستگۆم ده‌زانن ؟! ووتیان: قه‌ت درۆمان لێ نه‌بیستوویت.
*(إرْمِ فِداكَ أمِّیِّ وأبِیِّ)موسلیم گێرِاوێتیه‌وه، واته: تیر بهاوه دایك و باوكم به قوربانت بن..
*(أعْلَمُ أمَّتی بِالحلالِ والحَرامِ مَعاذُ بنُ جَبَل) واته شاره‌زاترین كه‌سی ئوممه‌ته‌كه‌م له زانینی حه‌ڵاڵ وحه‌رامدا مه‌عازه
* (اللهُمَّ إلیكَ أشْكو ضَعْفَ قُوَّتِی، وقِلَّه‌ِ حیلَتِی، وهَوَانی عَلَى النَّاسِ. یا أرْحَمُ الرَّاحِمینَ إلى مَنْ تَكِلُنِی؟ إلى عَدُوٍّ یَتَجَهَّمُنِی أمْ إڵى قَریبٍ مَلَّكْتَهُ أمْری؟ إنْ لَمْ تَكُنْ سَاخِطاً عَڵیَّ فَلا أبَالی، غَیرَ أنَّ عَافیتَكَ أوسَعُ لی. أعُوذُ بِنورِ وَجْهِكَ الكَریمِ الذی أضَاءَتْ ڵهُ السَّمَواتُ والأرضُ، وأشْرَقَتْ لَهُ الظلماتُ، وَصَلَحَ علیهِ أمْرُ الدنیا والآخرةِ، أنْ تَحِلَّ عَڵیَّ غَضَبُكَ، أو تَنْزِڵ عَلَیَّ سَخَطُكَ، وَلَكَ الْعُتْبَى حَتَّى تَرْضَى، ولا حولَ ولا قوةَ إلا بِكَ) واته: ئه‌ی په‌روه‌ردگار شكاتی لاوازی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و فێڵ نه‌زانی و سووكیم له لای خه‌ڵكان، ته‌نها له لای تۆ ده‌كه‌م، كه به‌به‌زه‌ییترینی هه‌موو خاوه‌ن به‌زییه‌كانی، تۆ خاوه‌نی چه‌وساوه‌كانی و خاوه‌نی منی، بۆ لای كێم ده‌نێریت ؟! بۆ لای دوذمنێك كه رووم لێ گرذ ده‌كات، یان بۆ لای دوذمنێك كه كاری منت خستۆته ذێر ده‌ستی، ئه‌گه‌ر جه‌نابت له من توورِه نه‌بووبیت من هه‌ر باكم نییه، به‌ڵام سه‌لامه‌تی جه‌نابت چاكتره، په‌نا به‌و نووره‌ی رووت ده‌گرم كه هه‌رچی تاریكی هه‌یه له به‌رامبه‌ریدا روناك بۆته‌وه، ئه‌و نووره‌ی كه كاروباری دنیا‌و رۆذی دوایی پێ چاكراوه، من خه‌می ئه‌وه‌مه جه‌نابت رقت لێم هه‌ستێت، ده‌نا گله‌ییت جێی خۆیه‌تی تا رازی ده‌بێت، من هیچ جۆره توانا‌و هێزێكم نییه ئیللا ئه‌وه نه‌بێت كه به تۆ هه‌مه) ئه‌م حه‌دیسه هه‌رچه‌نده سه‌نه‌ده‌كه‌شی زه‌عیفه به‌ڵام به‌رده‌وام سیره‌وانان هێناویانه‌ته‌وه .(برِوانه كتێبی ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا له قورئان و سوننه‌تدا / نوسینی مامۆستا محمد ملا فائق الشاره‌زوری ب1/193) ئه‌و زیاتر له سه‌نه‌ده‌كه‌ی كۆڵیوه‌ته به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانه كه له هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا حه‌دیسی تر هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه دايكه عائیشه‌خان لێی پرسی: ئایا ناخۆشترین رۆژت كامه بوو؟ ئاماژه‌ی به‌م روداوه‌ی به‌نی سه‌قیف كرد..
*(اللهُمَّ اجْعَلْهُ حَجَّاً لا ریاءَ فیهِ ولا سُمْعَه‌ً) واته خوای بیكه حه‌جێك كه نه ریابازیی تێدا بێت نه بۆ ناوده‌ركردن بێت ..
*(اللَّهُمَّ مَنْ وَلِیَ مِنْ أمْرِ أمَّتِی شَیْئًا فَشَقَّ عَلَیْهِمْ فَاشْقُقْ عَلَیْهِ وَمَنْ وَلِیَ مِنْ أمْرِ أمَّتِی شَیْئًا فَرَفَقَ بِهِمْ فَارْفُقْ بِهِ) واته: خوایه هه‌ر كه‌س به‌رپرسێتی شتێكی له‌م ئوممه‌ته‌ی مندا گرته ده‌ست و توندوتیذبوو به‌رامبه‌ریان، تۆش توندوتیذبه به‌رامبه‌ری، هه‌ر كه‌سیش به‌رپرسێتی گرته ده‌ست و له‌گه‌ڵیاندا نه‌رم و نیان بوو، خوایه تۆش له‌گه‌ڵیدا نه‌رم و نیان به ..
* (أمِرْتُ أنْ أقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى یَقُولُوا لا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ فَمَنْ قَالَ لا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ فَقَدْ عَصَمَ مِنِّی مَالهُ وَنَفْسَهُ إِلَّا بِحَقِّهِ وَحِسَابُهُ عَلَى اللَّهِ) رواه البخاری و مسلم واته: فه‌رمانم پێدراوه كه جه‌نگ به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی بكه‌م تا ده‌ڵێن لا اله الا الله، ئه‌گه‌ر ووتیان ئه‌وه ئیدی خوێن و سامانیان له من حه‌رام ده‌بێت مه‌گه‌ر به پێی ئه‌و شایه‌تمانه، ئیتر لێپرسینه‌وه‌شیان لای خوای گه‌وره‌یه ..
*(إنَّ اللهَ اصْطَفَى كِنَانَه‌َ مِن وَڵدِ إسماعیڵ و اصْطَفَى قُرَیشَاً مِن كنِانه‌َ و اصْطَفَى من قریشٍ بَنِی هَاشِمٍ و اصْطَفَاني من بنی هاشم) واته: خوای گه‌وره كینانه‌ی له نێوان كورِو نه‌وه‌كانی ئیسماعیلدا هه‌ڵیذارد، هۆزی قوره‌یشی له نێوان به‌ره‌بابی كینانه‌دا هه‌ڵبذارد تیره‌ی به‌نی هاشمیشی له نێو قوره‌یشیاندا هه‌ڵبذارد، منیشی له ناو به‌نو هاشمییه‌كاندا هه‌ڵبذاردووه ..
* (إنَّ اللهَ لا یَقْبِضُ الْعِلْمَ انْتِزَاعَاً یَنْتَزِعُهُ مِنْ الْعِبَادِ، وَلكِنْ یَقْبِضُ الْعِلْمَ بِقَبْضِ الْعُلمَاءِ حَتَّى اذا لَمْ یَبْقَ عَالمٌ اتَّخَذَ النَّاسُ رُؤوسَاً جُهَّالاً فَسُئِلُوا فَأفْتَوا بِغَیرِ عِلْمٍ فَضَلُّوا وَأضَلُّوا) واته: خوای گه‌وره ئه‌م زانستیه شه‌رعیه به له ده‌ست ده‌رهێنان و راپسكان و دارِنین لانابات، به‌ڵكو به نه‌مانی زانای شاره‌زا ده‌بێت كه له نێواندا نایهێڵَێت، ئیدی كه زانایه‌ك نه‌ما شوێنی كه‌ون، ئه‌و خه‌ڵكه كه‌سانی نه‌فام و نه‌زان ده‌كه‌نه پێشه‌وای خۆیان و شوێنیان ده‌كه‌ون، به‌وه‌ش گومرِا ده‌بن، چونكه خه‌ڵكه‌كه لێیان ده‌پرسن، ئه‌وانیش به بێ هه‌بوونی زانستی شه‌رعی وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، ئاوا هه‌م خۆیان گومرِا ده‌بن، هه‌م ئه‌وانیش گومرِا ده‌كه‌ن..
*(إنَّ أهلَ الكِتابَ قَبلكُم تَفَرَّقُوا عَلَى اثْنَتَینِ وسَبعینَ فِرْقَه‌ً فی الأهواءِ ألا وإنَّ هذِهِ الأمَّةَ سَتَفْتَرِقُ علَى ثَلاثٍ وسَبعینَ فِرقَة فی الأهواءِ كُلُّهَا فی النَّارِ إلا واحِدَه‌ً وه‌ی الجماعه‌ُ ألا وإنَّه یَخْرُج فی أمَّتی قَومٌ یَهوونَ هَوى یَتَجَارى بِهِم ذلك الهَوى كَمَا یَتَجَارى الْكَلَبُ بصَاحِبِهِ لا یَدَعُ مِنْهُ عِرْقَاً ولا مَفْصَڵاً إلا دَخَڵهُ) حدیث صحیح أخرجه أبو داود وأحمد بإسناد صحیح واته: خاوه‌ن په‌یامه ئاسمانیه‌كانی پێش ئێوه به هۆی هه‌واو هه‌وه‌سی خۆیانه‌وه بوون به حه‌فتاو دوو كۆمه‌ڵه‌وه، ئه‌م ئوممه‌ته‌ش له داهاتوودا ده‌بێت به حه‌فتاو سێ كۆمه‌ڵه‌وه! هه‌موویان ده‌چنه ئاگری دۆزه‌خه‌وه جگه له یه‌كێكیان، ئه‌ویش الجماعه‌یه، قه‌ومێك له‌م ئوممه‌ته‌ی من وا ده‌كه‌ونه شوێن هه‌واو هه‌وه‌سی خۆیان، كه به شێوه‌یه‌ك به هه‌موو لایه‌كیاندا ده‌دات، هه‌روه‌كو كه گلاراوی (هاربوونی سه‌گ) ماخۆلان به خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گرێت و هه‌راسانی ده‌كات، ئه‌و گلاراویه‌ش وا ده‌چێته ده‌مارو جومگه‌ی ئه‌و خاوه‌ن هه‌واوهه‌وه‌سانه‌وه كه ده‌مارو جومگه‌یه‌كیان ناپه‌رِێنیت..
* (إِنْ أوَّلَ النَّاسِ یُقْضَى عَلَیْهِ یَوْمَ الْقِیَامَة رَجُلٌ اسْتُشْهِدَ فَأتِیَ بِهِ فَعَرَّفَهُ نِعَمَهُ فَعَرِفَهَا قَالَ فَمَا عَمِلْتَ فِیهَا؟ قَالَ: قَاتَلْتُ فِیكَ حَتَّى اسْتُشْهِدْتُ قَالَ: كَذّبْتَ وَڵكِنْ قَاتَلْتَ لِأنْ یُقَالَ جَرِیءٌ فَقَدْ قِیل، ثُمَّ أمِرَ بِهِ فَسُحِبَ عَلى وَجْهِهِ حَتَّى ألْقِیَ فِی النَّارِ. وَرَجُلٌ تَعَلَّمَ الْعِلْمَ وَعَلَّمَهُ وَقَرَأ الْقُرْآنَ فَأتِیَ بِهِ فَعَرَّفَهُ نِعَمَهُ فَعَرِفَهَا قَالَ: فَمَا عَمِلْتَ فِیهَا؟ قَالَ: تَعَلَّمْتُ الْعِلْمَ وَعَلَّمْتُهُ وَقَرَأتُ فِیكَ الْقُرْآنَ قَالَ:كَذّبْتَ وَڵكِنَّكَ تَعَلَّمْتَ الْعِلْمَ لِیُقَالَ عَالِمٌ وَقَرَأتَ الْقُرْآنَ لِیُقَالَ هُوَ قَارِئٌ فَقَدْ قِیلَ، ثُمَّ أمِرَ بِهِ فَسُحِبَ عَلَى وَجْهِهِ حَتَّى ألْقِیَ فِی النَّارِ وَرَجُلٌ وَسَّعَ اللَّهُ عَلیْهِ وَأعْطَاهُ مِنْ أصْنَافِ الْمَالِ كُلِّهِ فَأتِیَ بِهِ فَعَرَّفَهُ نِعَمَةُ فَعَرِفَهَا قَالَ: فَمَا عَمِلْتَ فِیهَا؟ قَالَ: مَا تَرَكْتُ مِنْ سَبِیلٍ تُحِبُّ أنْ یُنْفَقَ فِیهَا إِلَّا أنْفَقْتُ فِیهَا لَكَ قَالَ: كَذّبْتَ وَلكِنَّكَ فَعَلْتَ لِیُقَالَ هُوَ جَوَادٌ فَقَدْ قِیلَ: ثُمَّ أمِرَ بِهِ فَسُحِبَ عَلى وَجْهِهِ ثُمَّ ألْقِیَ فِی النَّارِ. وَقَالَ التِّرْمِذیُّ فِی هَذّا الْحَدِیث: ثُمَّ ضَرَبَ رَسُولُ اللَّهِ صلى اللَّهُ عَڵیْهِ وَسَلَّمَ عَلَى رُكْبَتِی فَقَالَ: یَا أبَا هُرَیْرَه‌َ أولَئِكَ الثَّڵاثَه‌ُ أوَّلُ خَلْقِ اللَّهِ تُسَعَّرُ بِهِمُ النَّارُ یَوْمَ الْقِیَامَه‌ِ) رواه مسلم. واته: یه‌كه‌مین كه‌سێك كه له رۆزی دواییدا داوه‌ری ده‌كرێت، كابرایه‌كه كه شه‌هید بووه. ده‌هێنرێته‌وه خزمه‌ت خوای په‌روه‌ردگار. خوای گه‌وره نیعمه‌ته‌كانی خۆی ده‌خاته‌وه یادی، ئه‌میش هه‌موویان ده‌ناسێته‌وه‌و ئیعتیرافیان پێ ده‌كات. ئینجا خوای په‌روه‌ردگار لێی ده‌پرسێت كه چیت به‌م نیعمه‌تانه كرد؟ ده‌ڵێت: خوایه، له پێناوی تۆدا جیهادم كرد تا شه‌هید بووم. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ درۆت كرد! بۆیه ده‌جه‌نگایت تا پێت بڵێن ئازا‌و قاره‌مانه! ئه‌وا ووترا.. پاشان فه‌رمان ده‌درێت به راكێشان له‌سه‌ر روو، رایده‌كێشن تا فرِێی ده‌ده‌نه نێو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.. هه‌روه‌ها كابرایه‌كه كه خاوه‌ن زانستێكی شه‌رعناسی و قورئان خوێن بووه. ئه‌ویش ده‌هێنرێته‌وه خزمه‌ت خوای په‌روه‌ردگار. خوای گه‌وره نیعمه‌ته‌كانی خۆی ده‌خاته‌وه یادی، ئه‌میش هه‌موویان ده‌ناسێته‌وه‌و ئیعتیرافیان پێ ده‌كات. ئینجا خوای په‌روه‌ردگار لێی ده‌پرسێت كه چیت به‌م نیعمه‌تانه كرد؟ ده‌ڵێت: خوایه، له پێناوی تۆدا زانستی شه‌رعی فێربووم و خه‌ڵكم فێری شه‌رع ده‌كرد، قورئانم پێ ده‌ووتن. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ درۆت كرد! بۆیه پێت ده‌ووتنه‌وه تا بڵێن زانایت، بۆیه قورئانت ده‌خوێندو فێرتده‌كردن تا بڵێن قورئان خوێنه! ئه‌وا ووترا.. پاشان فه‌رمان ده‌درێت به راكێشان له‌سه‌ر روو، رایده‌كێشن تا فرِێی ده‌ده‌نه نێو ئاگری دۆزه‌خه‌وه .. ئینجا كابرایه‌كه كه خوای گه‌وره برِێكی زۆری له هه‌موو جۆره سه‌روه‌ت و سامانێك پێ به‌خشیووه، ئه‌ویش ده‌هێنرێته‌وه خزمه‌ت خوای په‌روه‌ردگار. خوای گه‌وره نیعمه‌ته‌كانی خۆی ده‌خاته‌وه یادی، ئه‌میش هه‌موویان ده‌ناسێته‌وه‌و ئیعتیرافیان پێ ده‌كات. ئینجا خوای په‌روه‌ردگار لێی ده‌پرسێت كه چیت به‌م نیعمه‌تانه كرد؟ ده‌ڵێت: خوایه، هیچ بوارێك نه‌بوو تۆ حه‌زت به به‌خشینی ماڵ بوو بێت تێیدا ئیللا گرتمه به‌رو سامانم تێدا به‌خشی. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ درۆت كرد! بۆیه ده‌تبه‌خشی تا بڵێن سه‌خی و خێره‌ومه‌نده.. ئه‌وا ووترا.. پاشان فه‌رمان ده‌درێت به راكێشان له‌سه‌ر روو، رایده‌كێشن تا فرِێی ده‌ده‌نه نێو ئاگری دۆزه‌خه‌وه .. ترمزی ده‌فه‌رموێ: ئه‌بوهوره‌یره خوا لێی رازی بێت فه‌رمووی: پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم ده‌ستێكی به رانمداداو فه‌رمووی: ئه‌ی ئه‌باهوره‌یره، ئا ئه‌وانه یه‌كه‌مین كه‌سێك ده‌بن كه له رۆذی دواییدا ئاگری دۆزه‌خیان پێ خۆش ده‌كرێت..
* (أنا النبیُّ لا كَذب، أنا ابنُ عبدالمُطَّلِب) من پێغه‌مبه‌رم درۆی تێدا نیه،من ئه‌ولادی عه‌بدولموتته‌لیبم.
* (إنَّكُمْ سَتَحْرِصُونَ عَلَى الامَارَةِ، وَسَتَكونُ نَدَامَةً یومَ القیامَه‌ِ) واته: ئێوه سوورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پله‌و پۆستی ئه‌میرێتی، به‌ڵام ئه‌مه په‌شیمانی و چاوشۆرِیی قیامه‌تی له دوایه..
*(إنَّمَا بُعِثْتُ لِأتَمِّمَ مَكَارِمَ الاخلاقِ) سه‌حیحه‌و ئیمامی ئه‌حمه‌د گێرِاوێتیه‌وه، واته: ته‌نها بۆ ئه‌وه هاتووم تا گه‌نجينةی ره‌وشته‌كان پرِ كه‌م..
*(إنَّهُ لَیُغَانُ عَلَى قَلْبِی وإنِّی لأسْتَغْفِرُ اللهَ فی الیومِ مِائَه‌َ مَرَّه‌ٍ) واته: جاری وا هه‌یه غه‌فڵه‌تێك به‌سه‌ر دڵمدا دێت هه‌ر كه هه‌ستی پێ ده‌كه‌م ده‌سبه‌جێ سه‌د جار داوای لێبوردن له خوای گه‌وره ده‌كه‌م!!