زه‌كات: ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه كه (الزكاة) ە و له‌پێش ئیسلامدا به‌مانا زمانه‌وانییه‌كه‌ی به‌كار هاتووه.[1] پاشان وه‌كو زاراوه‌یه‌كی شه‌رعی تایبه‌ت به ئیسلام چه‌سپاوه. ره‌نگه ئه‌مه هۆكاری ئه‌وه‌بێت كه ئاوا له هه‌موو زمانه‌كاندا ووشه‌ی زه‌كات وه‌كو خۆی ماوه‌و وه‌كو (الصلاة) نییه كه له زمانی گه‌لانی سه‌رزه‌میندا شێوازی خۆی هه‌بووه‌و ماوه وه‌كو (نوێژ) له كوردیدا، چونكه پێشتر (نوێژ) له‌دینه‌كانی تری پێش ئیسلامیشدا له ناو كوردا هه‌بووه .
الزكاة: (لغةً: مِن الزكاء. وهو النَّماءُ والزِّيادَة)[2] واته: له رووی زمانه‌وانییه‌وه زیادبوون و گه‌شه‌و نه‌شونمایه .
ابن الاثیر له كتێبه نایابه‌كه‌یدا (النهایه فی غریب الحدیث) دا ده‌فه‌رموێ (ئه‌سڵی ووشه‌ی زه‌كات له زمانه‌وانییدا بریتیه له: پاكژیی و پاڵفته‌بوون و گه‌شه‌و نه‌شونما، به‌ره‌كه‌ت و زیادبوون، مه‌دح كردن، زه‌كاتدانیش پاڵفته‌كردنی سه‌روه‌ت وسامانه، سه‌رفتره‌ش پاكژیی جه‌سته‌یه). [3]
* خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی پاڵفته‌بوونی دڵ و ده‌روون ده‌فه‌رموێ: (قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّاهَا) الشمس/٩ واته: به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سه سه‌رفرازه كه ده‌روونی خۆی پاڵفته كردووه‌و پاك رایگرتووه .
* به مانای مه‌دحكردنیشه. ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ: (فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ) النجم/٣٢ واته: مه‌دحی خۆتان مه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌پێی سه‌رسام بن و بۆ شانازیی و خۆبادان به خۆتاندا هه‌ڵبڵێن .
* بۆ مانای چاك و چاكسازیشه. ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ: (فَأَرَدْنَا أَن يُبْدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيْرًا مِّنْهُ زَكَاةً) الكهف/٨١ واته: وویستمان خوای په‌روه‌ردگاریان له‌و چاكترو چاكه‌كارتریان پێ ببه‌خشێت .
- به‌و بڕه سامانه‌ش ده‌وترێت زه‌كات كه له سه‌روه‌ت و سامانه گشتیه‌كه ده‌رده‌كرێت، چونكه ئومێدی ئه‌وه هه‌یه كه ببێته مایه‌ی پاڵفته‌بوونی سامانه گشتیه‌كه‌و مانه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی .
ـ ئه‌سڵی ناوی (زه‌كات) له‌و ئایه‌ته‌وه هاتووه كه خوای گه‌وره تێیدا ده‌فه‌رموێ: (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا) التوبة/١٠٣ واته: بڕه سامانێكیان به سیفه‌تی خێر‌و خێرات لێ وه‌رگره، كه‌پاڵفته‌یان ده‌كات پێی و گه‌شه‌و نه‌شونمایان پێده‌دات .
- هه‌ندێك له زانایان ده‌فه‌رموون: بۆیه پێی ووتراوه زه‌كات چونكه به‌خشه‌ره‌كه‌ی له تاوان پاك ده‌كاته‌وه .
- (زانا ئه‌زهه‌ریی) ده‌فه‌رموێ: گه‌شه‌و نه‌شونما به هه‌ژاره‌كان ده‌دات .[4]
ئه‌م پێناسانه ده‌شێت هه‌ر یه‌كه‌یان باس و وه‌سفی لایه‌نێكی زه‌كات بن، كه كۆیان ده‌كه‌یته‌وه پێناسه‌ی وورده‌كارانه تریت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه زه‌كاتدان پاڵفته‌بوونی ده‌روونه له پیسكه‌یی و چاوچنۆكی، پاكژیی ره‌وشت و پارسه‌نگیه‌تی، زیادبوونی به‌ره‌كه‌تی سه‌روه‌ت و سامانه، كه له داد‌و به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌وه دێت .
- زه‌كات: له رووی زاراوه‌ییه‌وه له كوردی و عه‌ره‌بییدا هه‌ر بریتیه له (بڕه سامانێكی دیاری كرا‌و له سه‌روه‌ت و سامانێكی دیاری كرا‌و بۆ كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیاری كرا‌و له كاتێكی دیاری كراودا ). [5]
* بڕه سامانێكی دیاری كراوه كه مافی هه‌ژارو موحتاجه‌كانه‌و ئه‌ركی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌و به‌خشینی فه‌رزه .
* له سه‌روه‌ت و سامانێكی دیاری كراودایه، كه بریتیه له زێڕو زیوو پاره‌و ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌می زه‌ویوزارو سامانی بازرگانی و كاسبی .
* بۆ كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیاری كراوه، كه خوای گه‌وره له قورئاندا دیاری كردوون، كه فه‌رموویه‌تی: (إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِّنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ) التوبة/٦٠ واته: زه‌كات ده‌درێته هه‌ژاران و ده‌سكورتان و ئه‌وانه‌ی فه‌رمانبه‌رێتی زه‌كاته‌كه ده‌كه‌ن (كاربه‌ده‌ست: كارمه‌ند) و بۆ ئازاد كردنی كۆیله‌و دانه‌وه‌ی قه‌رزی قه‌رزاران و له‌پێناوی خوادا، هه‌روه‌ها بۆ رێبواران .. ئه‌مه فه‌رزێكه كه خوای گه‌وره دیاری كردووه، خواش زانا‌و دانایه .
* له كاتێكی دیاریكراو دایه، دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێكه به‌سه‌ر هه‌بوونی بڕی دیاری كراوی ئه‌و جۆره سه‌روه‌ت و سامانه دیاریكراوانه. هه‌روه‌ها كاتی چنینه‌وه‌ی به‌روبووم و حاسڵات و دوورینه‌وه‌ی دانه‌وێڵه، كه ئه‌و كاته زه‌كاتی ئه‌مانه ده‌درێت .[6]
له قورئان وسووننه‌تدا (زه‌كات) و سه‌ده‌قات (الزكاة والصَّدقات) هه‌ر دووكیان بۆ فه‌رزی زه‌كات به‌كارهاتوون لێره‌دا فه‌رمووی: (إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ) له ده‌یان شوێنی تردا ده‌فه‌رموێ: (وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ).
* * *
[1] ئيمامى نه وه وى: المجموع (5/288).
[2] الراغب الاصفهاني: المفردات في غريب القرا‌ن (ل213) ومجمع اللغة العربية المعجم الوسيط (1/398).
[4] المصباح المينر (1/272) السبكي: المختار من صحاح اللغة (ل218)، البهوتي: الروض المربع (1/107) ابو الفتح الحنبلي: المطلع على ابواب المقنع (ل227).
[5] النووي : المجموع (5/288) الحجاوي: الاقناع (1/742).
[6] - منصور البهوتي: كشاف القناع (2/166).