حوكمی زه‌كات
نوسینی: مامۆستا کرێکار
بڕگه‌ی یه‌كه‌م: حوكمی زه‌كاتدان
زه‌كات یه‌كێكه له پێنج روكنه‌كان‌ی ئیسلام كه فه‌رزن، فه‌رزبوونیان به به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت و فه‌رمووده‌و كۆڕا (ئیجماع)ـە.
هه‌ندێك له به‌ڵگه‌كانی قورئان له‌سه‌ر فه‌رزێتی زه‌كات:
١- ئایه‌تی: (وَأَقِيمُواْ الصَّلاةَ وَآتُواْ الزَّكَاةَ وَارْكَعُواْ مَعَ الرَّاكِعِينَ)البقرة/٤٣ واته: نوێژه‌كان بكه‌ن و زه‌كاتبده‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌هلی نوێژی جه‌ماعه‌تدا بن، واته : نوێژه‌كان به‌جه‌ماعه‌تبكه‌ن.
٢- ئایه‌تی: (وَأَقِيمُواْ الصَّلاةَ وَآتُواْ الزَّكَاةَ وَمَا تُقَدِّمُواْ لأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِندَ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ) البقرة/١١٠ واتە: نوێژبكه‌ن و زه‌كاتبده‌ن، بشزانن كه هه‌رچی شتێك _له خێروخێرات_ له پێناوی خوادا ببەخشن، پاداشته‌كه‌یتان لای خوای گه‌وره ده‌درێته‌وه، خواش به‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌ن بینه‌ره.
٣- (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِن طَيِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ وَمِمَّا أَخْرَجْنَا لَكُم مِّنَ الأَرْضِ)البقرة/ ٢٦٧واتە: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتانهێناوه له‌و سامانه حەڵاڵه‌ی په‌یداتانكردووه ببه‌خشن، هه‌روه‌ها له‌وه‌ی له زه‌وییه‌وه بۆمان هێناونه‌ته‌ده‌ر.
٤- (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا) التوبة/١٠٣ واتە: بڕێك له سامانیان وه‌كو خێروخێرات وه‌رگرە، تا پاڵفته‌یانكه‌یت پێی، گه‌شه‌و نه‌شونمایان پێ بده‌یت پێی.
٥- (وَأَقِيمُوا الصَّلاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ)النور/٥٦ واته: نوێژبكه‌ن و زه‌كاتبده‌ن، گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بكه‌ن تا ببنه جێبه‌زه‌یی خوای گه‌ورەو شایانی بن.
٦- (وَالَّذِينَ فِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ مَّعْلُومٌ * لِّلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ)المعارج/٢٤-٢٥ واتە: ئه‌و كه‌سانه‌ش كه بڕێكی دیاریكراوی زانراو له سه‌روه‌ت و سامانیان دەدەن، مافی هه‌ژارو مه‌حروومه‌كانەو لایان دانراوه.
٧- (وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء وَيُقِيمُوا الصَّلاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ) البينة/٥ واتە: فه‌رمانی ئه‌وه‌یان پێ درابوو كه ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستن و سه‌رڕاست و دڵسۆزانه خوا بپه‌رستن و هه‌میشه له‌سه‌رخستنی دینه‌كه‌دابن و نوێژه‌كان بكه‌ن و زه‌كاته‌كه بده‌ن.. ئائه‌وەشه دینی راست و دروست.
هه‌ریه‌ك له‌م ئایه‌ته پیرۆزانه به‌ڵگه‌ی فه‌رزێتی زه‌كاتن، چونكه به شێوازی فه‌رمانن، فه‌رمانیش بۆ فه‌رزبوونه، له‌به‌ر گرنگیی و فه‌زڵ و كاریگه‌ریی زه‌كاته‌كه‌یه كه ئه‌وه‌نده زۆر له قورئاندا باسكراوه.. ته‌نانه‌ت له هه‌موو شوێنێكیدا كه باسی نوێژ كراوه، زه‌كاتیش وه‌كو هاوتای باسكراوه.
هه‌ندێك له به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده له‌سه‌ر فه‌رزێتی زه‌كات:
١- ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: (سَمِعْت رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: بُنِيَ الْإِسْلَامُ عَلَى خَمْسٍ: شَهَادَةِ أَنْ لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلَاةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَحَجِّ الْبَيْتِ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ).[1] واته: گوێم لێ‌بوو كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌یفه‌رموو: ئیسلام له‌سه‌ر پێنج پایە دامه‌زراوه: شایه‌تمان؛ بڕیاری ئه‌وه‌ی كه هیچ خوایه‌ك نییه شایانی خوایه‌تی بێت، جگه له خوای گه‌وره. هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌وه‌ی كه محمد صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نێرراوی خوایه، و نوێژكردن و زه‌كاتدان و حه‌جكردن؛ زیاره‌تی ماڵی خوا (كه‌عبه)و رۆژووگرتنی ره‌مه‌زان.
له ریوایه‌تی موسلیمدا ده‌فه‌رموێ: (إِيتَاءِ الزَّكَاةِ وَصِيَامِ رَمَضَانَ وَحَجِّ الْبَيْتِ) واته: گرتنی رۆژووی ره‌مه‌زان له پێش حه‌جكردندا هاتووه، ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت له‌م ریوایه‌ته‌ی موسلیمدا له کۆتاییدا ده‌فه‌رموێ: ئاوام له پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بیستووه، رەنگە ئه‌مه‌شیان له پێشتر بێت چونكه رۆژووگرتنی ره‌مه‌زان له پێش حه‌جكردندا فه‌رز كرا.. وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
٢- ئیبنوعه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وە: (قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِمُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ حِينَ بَعَثَهُ إِلَى الْيَمَنِ إِنَّكَ سَتَأْتِي قَوْمًا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ، فَإِذَا جِئْتَهُمْ فَادْعُهُمْ إِلَى أَنْ يَشْهَدُوا أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، فَإِنْ هُمْ طَاعُوا لَكَ بِذَلِكَ فَأَخْبِرْهُمْ أَنَّ اللَّهَ قَدْ فَرَضَ عَلَيْهِمْ خَمْسَ صَلَوَاتٍ فِي كُلِّ يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ، فَإِنْ هُمْ طَاعُوا لَكَ بِذَلِكَ، فَأَخْبِرْهُمْ أَنَّ اللَّهَ قَدْ فَرَضَ عَلَيْكُمْ صَدَقَةً، تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ، فَتُرَدُّ عَلَى فُقَرَائِهِمْ، فَإِنْ هُمْ طَاعُوا لَكَ بِذَلِكَ، فَإِيَّاكَ وَكَرَائِمَ أَمْوَالِهِمْ، وَاتَّقِ دَعْوَةَ الْمَظْلُومِ فَإِنَّهُ لَيْسَ بَيْنَهُ وَبَيْنَ اللَّهِ حِجَابٌ).[2] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ موعازی كوڕی جه‌به‌لی نارد بۆ یه‌مه‌ن و پێی فه‌رموو: ده‌چیته ناو خه‌ڵكێكه‌وه كه ئه‌هلی كیتابن؛ مه‌سیحی بوون، که چوویته ناویانه‌وه بانگهێشتیانكه بۆ شایه‌تیدان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ خوایه‌ك نییه شایانی خوایه‌تی بێت جگه له خوای گه‌وره، هه‌روه‌ها شایاتی ئه‌وه‌ی كه محمد صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نێرراوی خوایه، باشایه‌تمان بهێنن و موسوڵمان ببن، ئه‌گه‌ر گوێڕاڵییان له‌مه‌دا كردیت، هه‌واڵیان پێبده كه خوای گه‌وره له شه‌ووڕۆژێكدا پێنج نوێژی له‌سه‌ر فه‌رزكردوون، ئه‌گه‌ر له‌مه‌شدا گوێڕایه‌ڵییان كردیت، ئینجا پێیان راگه‌ێنه كه خوای گه‌وره پشکە سامانی زه‌كاتی له‌سه‌ر فه‌رزكردوون، كه له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان وه‌رده‌گیرێت و ده‌درێته‌وه به هه‌ژاره‌كانی خۆیان، ئه‌گه‌ر له‌مه‌شدا گوێڕایه‌ڵییان كردیت، هۆشت لای ئه‌وه بێت كه ده‌ستنه‌ده‌یته سامانه به‌نرخ و چاكه‌كانیان، زۆریش په‌رۆشی دوعای سته‌ملێكراو بیت، چونكه له نێوان ئه‌و خوای گه‌وره‌دا په‌رده (به‌ربه‌ست) نییه، بیگێڕێته‌وه.
له ریوایه‌تێكیتردا وا هاتووه: (فَأَخْبِرْهُمْ أَنَّ اللَّهَ فَرَضَ عَلَيْهُمْ زَكَاةً مِنْ أَمْوَالِهِمْ).[3] واته: پێیان بفەرموو: كه خوای گه‌وره زه‌كاتێكی له‌سه‌ر فه‌رزكردوون، كه بڕێكه له سه‌روه‌ت و سامانیان و ده‌یبه‌خشن... دیاره لێره‌دا راشكاوانه ده‌فه‌رموێ: كه ئه‌و بڕه سامانه‌ی له‌سه‌ریان فه‌رزه بیده‌ن، زه‌كاته.
٣- ئه‌بو هوره‌یره خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: (كَانَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَوْمًا بَارِزًا لِلنَّاسِ إِذْ فَأَتَاهُ رَجُلٌ يَمْشِي فَقَالَ يَا رَسُولَ مَا الإِسْلاَمُ قَالَ الإِسْلاَمُ أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ وَلاَ تُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا، وَتُقِيمَ الصَّلاَةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ الْمَفْرُوضَةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ، قَالَ ثُمَّ أَدْبَرَ الرَّجُلُ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رُدُّوا عَلَىَّ الرَّجُلَ . فَأَخَذُوا لِيَرُدُّوهُ فَلَمْ يَرَوْا شَيْئًا. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هَذَا جِبْرِيلُ جَاءَ لِيُعَلِّمَ النَّاسَ دِينَهُمْ).[4] واته: رۆژێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دانیشتبوو، کابرایه‌ك هاته خزمه‌تی و پرسی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئیسلام چییه؟ فه‌رمووی: ئیسلام ئه‌وه‌یه كە وا خوای گه‌وره بپه‌رستیت كه هاوبه‌ش (شه‌ریك)ی بۆ دانه‌نێت، و ئه‌و نوێژانه بكه‌یت كه نوسراون، زه‌كاته فه‌رزكراوه‌كه بده‌یت و مانگی ره‌مه‌زانیش به‌ڕۆژووبیت، پاشان كابرا رۆیشت، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: ئاده‌ی بۆم بانگبكه‌نه‌وه، كه له دووی گه‌ڕان ئاسه‌واریشیان نه‌دیته‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: ئه‌وه جوبره‌ئیل بوو، هاتبوو خه‌ڵكه‌كه فێری دینه‌كه‌یان بكات.
له فه‌رمووده‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆ نوێژه‌كان ده‌فه‌رموێ (المكتوبة) و بۆ زه‌كاته‌كه‌ش ده‌فه‌رموێ (المفروضة) ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: (المكتوبة)كه له‌به‌ر ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ الصَّلاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا)النساء/١٠٣ واته: نوێژه‌كان كه له‌سه‌ر موسوڵمانانه دەبێ له كاتی خۆیاندا بیانكه‌ن، نوسراوه.. له فه‌رمووده‌ی لای عوباده‌ی كوڕی صامتیشدا هاتووه: (خَمْسُ صَلَوَاتٍ كَتَبَهُنَّ اللَّهُ).[5] واته: پێنج نوێژن كه خوای گه‌وره نوسیونی (کردنیان له‌سه‌ر موسوڵمانان فەرزە).. یان ده‌رباره‌ی نوێژی سووننه‌ت نه‌كردن، له کاتی قامه‌تكردن بۆ فه‌رزەكه ده‌فه‌رموێ: (إِذَا أُقِيمَتِ الصَّلاَةُ فَلاَ صَلاَةَ إِلاَّ الْمَكْتُوبَةُ).[6] واته: كه قامه‌تی نوێژی جه‌ماعه‌ت كرا، ئیتر هیچ نوێژێك جگه له نوسراوه‌كه (فه‌رزه‌كه) ناكرێت، بۆ زه‌كاتەكه‌ش له زۆر فه‌رمووده‌یتردا هه‌ر به (فه‌رز) هاتووه. وه‌كو (هَذِهِ فَرِيضَةُ اَلصَّدَقَةِ).[7] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئەم زه‌كاتەی جه‌ژنی ره‌مه‌زان (سه‌رفتره)ی فه‌رزكرد.
(الْمَكْتُوبَةِ) و (الْمَفْرُوضَةِ) هه‌ر فه‌رزێتی ده‌گه‌ێنن، كه له‌وانه‌یه له لایه‌نی ره‌وانێژییه‌وه دوو وشه‌ی جیاوازی بۆ به‌كارهێنابن، تا ووشه‌یه‌ك دووباره نه‌بێته‌وه.[8]
ئه‌م فه‌رموودانه فه‌رزێتی زه‌كات و روكنێتییه‌كه‌ی روونده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ماف و ئه‌ركێتیی. پاشان باسی ئه‌و پۆلانه دێت، كه پێیان ده‌شێت، كه به (هه‌ژار) ده‌ستی پێكردووه، کە موحتاجترینی هه‌شت پۆله‌كه‌یه و پێش هه‌موویانه له وه‌رگرتنی زه‌كاتدا.[9]
فه‌رزێتی زه‌كات كۆڕا (ئیجماع)ی ئوممه‌تی له‌سه‌ره، هه‌ر له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تا ئه‌م سه‌رده‌مه، چونكه هه‌موو یاوه‌ران بۆچوونیان له‌گه‌ڵ سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كردا بوو خوا لێیان رازی بێت، كه جه‌نگ دژی زه‌كاتنه‌ده‌ران، واجیبە.[10]
بڕگه‌ی دووه‌م: حوكمی نه‌دانی زه‌كات
١- شه‌رعناسان و زانایان و ئه‌هلی عه‌قیده و ته‌فسیر له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه هه‌ر كه‌سێك نكووڵی له فه‌رزێتی زه‌كات بكات، كافر ده‌بێت پێی، مه‌گه‌ر عوزرێكی هه‌بێت. وه‌كو ئه‌وه‌ی نه‌زانه. چونكه نه‌وموسوڵمانه، یان دووره ده‌ستی ئه‌هلی ئیسلامه. بەڵام ئه‌گه‌ر موسوڵمانبوو، له ووڵاتی موسوڵماناندا گه‌وره بووبوو، كه ئاسان ده‌ستی ده‌گه‌یشته ئه‌هلی ئیسلام و زاناكانیان و ئینكاریی له فه‌رزێتی زه‌كاتكرد، پێی كافرده‌بێت و هه‌موو ئه‌حكامه‌كانی (مورته‌دد)ی له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێت، سێ رۆژ داوای په‌شیمان بوونه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر تۆبه‌ینه‌كرد، ده‌كوژرێت. چونكه به‌ڵگه‌كانی قورئان و سووننه‌ت و كۆڕا (ئیجماع)ی ئوممه‌ت ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌و حوكمی فه‌رزێتییه‌ی زه‌كاتن. ئه‌م حوكمه‌ش ئه‌وه‌نده زانراوه كه له كه‌س شاراوه نییه، له‌وانه‌ی له ناو موسوڵماناندا ده‌ژین. چونكه نكووڵیكردنی فه‌رزێتی زه‌كات، به درۆخستنه‌وه‌ی قورئان و سووننه‌ته‌و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر باوه‌ڕنه‌بوون پێیان.[11]
٢- ئه‌مما ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕبوونی له فه‌رزێتی زه‌كات ئاشكراده‌كات، بەڵام نایدات، چ له‌به‌ر پیسكه‌یی و چرووكی بێت، یان هه‌ر هۆیه‌كیتر، كه نه‌چێته خانه‌ی باوه‌ڕ پێ نه‌بوونه‌وه، ئه‌مه‌یان راجوێیی شه‌رعناسانی له‌سه‌ره:
أ- له ئیمامی ئه‌حمه‌ده‌وه ریوایه‌تكراوه كه فه‌رموویه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌به‌ر به‌خیلیی و پیسكه‌یی و چرووكیی زه‌كاتنادات وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌یه كه له ته‌مبه‌ڵی نوێژه‌كانیناكات، هه‌ردووكیشیان كافرن، هه‌ندێك له پێشه‌وایانی شه‌رعناسی مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی[12] هه‌وڵیانداوه ئه‌م بۆچوونه به‌م ئایه‌ته به‌هێزتربكه‌ن: (فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ الصَّلاةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ)التوبة/١١ واته: ئه‌گه‌ر تۆبه‌یانكردو كه‌وتنه‌وه نوێژكردن و زه‌كاته‌كه‌یاندا، ئه‌وه برای دینیتانن. ده‌فه‌رموون: برایەتی دینیی كاتێك نامێنێت، كه له دینه‌كه ده‌رچووبێت. كه‌وابوو برایەتییه‌كه كه له‌سه‌ر هه‌ڵوێست له سێ شت وه‌ستاوه: تۆبه‌كردن له شیرك و كوفر، نوێژكردن، زه‌كاتدان، به یه‌كێكیان نامێنێت.
ب- جمهوری پێشه‌وایانی مه‌زهه‌به‌كان (ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه و مالیك و شافیعی) و هاوڕایانیان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه كابرا مادام باوه‌ڕی به فه‌رزێتییه‌كه‌ی زه‌كات هه‌یه، بەڵام نایدات، فاسقه نه‌ك كافر، چونكه گوناحێكی گه‌ورەی ئه‌نجامداوه‌و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ختی خوادایه.
پێم وایه ئه‌م بۆچوونه‌ی جمهور په‌سه‌ندتره، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه باسی زه‌كاتنه‌ده‌ری زێڕو زیوی كرد‌و باسی سزاكه‌یانی كرد، دواتر فه‌رمووی: (ثُمَّ يُرَى سَبِيلُهُ إِمَّا إِلَى الْجَنَّةِ وَإِمَّا إِلَى النَّارِ).[13] واته: پاشان رێی نیشانده‌درێت یان رێی خۆی ده‌گرێته‌به‌ر، بۆ به‌هه‌شت یان بۆ دۆزه‌خ.. كه‌وابوو له‌سه‌ره‌تاوه به زه‌كات نه‌دانه‌كه‌ی كافر نه‌بووه، ده‌نا نه‌ده‌كه‌وته سه‌ر دووڕێیانی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ. چونكه كافر ناچێته به‌هه‌شته‌وه وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
سزای زه‌كاتنه‌ده‌ر
١- سزای قەدەری: زەکاتنەدەر سزایه‌كی قه‌ده‌ری هه‌یه، كه وه‌كو پێشه‌كی و ئه‌نجام بەیه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێك ئه‌و مافه‌ی هه‌ژارو مه‌حروومانیان نه‌دا، كه زه‌كاته‌كه‌یانەو چرووكییان تێدا كرد، به تەئكید خوای گه‌وره تووشی گرانییان ده‌كات.. سزایه‌ك كه پڕاوپڕی تاوانه‌كه‌یان بێت، كه مه‌حروومبوونی ئه‌وانیشه. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (مَا مَنَعَ قَوْمٌ الزَّكَاةَ إِلا ابْتَلاهُمُ اللَّهُ بِالسِّنِينَ).[14] واته: هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ست له زه‌كاتەكه‌یان بگرنه‌وه‌و نه‌یده‌ن، حه‌تمه‌ن خوای گه‌وره گرانییان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت، له ریوایه‌تێكی تردا (اِلاّ حُبِسَ عَنْهُمُ القَطْرُ).[15] واته: حه‌تمه‌ن خوای گه‌وره‌ش بارانیان لێ ده‌گرێته‌وه.
٢- سزای شه‌رعی:
أ - ئه‌گه‌ر له دارالاسلامدا بوو: كاربەده‌ستانی حكومه‌ت دەسەڵاتیان به‌سه‌ریدا هه‌بوو: ده‌چنه سه‌ری و بەزۆر زه‌كاته‌كه‌ی لێ ده‌ستێنن، چونكه مافی هه‌ژارانه. له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا لێسه‌ندنی ئاسانه، چونكه حساب بانكی هه‌یه‌و هه‌ر له‌وێوه ده‌زانرێت چه‌ندی هه‌یه‌و لێی سه‌حبده‌كرێت. ئەمە له وڵاتی پێشكه‌وتوودا ده‌كرێت، كه حكومه‌ت سووره له‌سه‌ر زانینی، نه‌ك له ئێستای وڵاتی موسڵمانان، كه حكومه‌ته‌كانی نه‌ئه‌وه‌نده سه‌رمایه‌داریینم به دوای وورده‌كاریی ژیانی هه‌موو هاووڵاتیه‌كه‌وه بن، نه‌موسوڵمانیشن تا زه‌كاتكۆكەنەوه. به هه‌ر حاڵ به‌ڵگه‌ی به زۆرلێوەرگرتنی زه‌كات، زۆره. له‌وانه، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، وَيُقِيمُوا الصَّلاَةَ، وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ، فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ عَصَمُوا مِنِّي دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ إِلاَّ بِحَقِّ الإِسْلاَمِ، وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللَّهِ).[16] واته: فه‌رمانم پێكراوه كه جه‌نگ به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی بكه‌م تا ده‌ڵێن: ( لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ و مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ)و نوێژەکان بکەن و زەکاتەکە بدەن.. ئەگەر ئەمەیانکرد ئه‌وا خوێن و سامانی خۆیانم لێ حه‌رامده‌كه‌ن، مه‌گه‌ر حه‌قێكیان كه‌وتبیته سه‌رو لێیان وه‌رگرم.. پرسینه‌وه‌شیان لای خوایه.. سه‌یدنا ئه‌بوبكر خوا لێی رازی بێت له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵێك له یاوه‌ران فه‌رمووی: (والله لأقاتلنّ من فرق بين الصلاة والزكاة، فإنّ الزكاة حق المال، والله لو منعوني عقالاً كانوا يؤدّونه إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم لقاتلتهم على منعه)[17] واتە: زه‌كات حه‌قەو له سامانی خه‌ڵكدایه، ده‌بێ لێیان وه‌رگرم، به‌خوا قه‌سه‌م ئه‌گه‌ر كاتی خۆی كاریله‌یه‌كیان دابێته پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دژیان ده‌جه‌نگم له‌سه‌ریی تا ده‌یده‌ن.
جمهوری شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون ته‌نها بڕی زه‌كاته‌كه‌ی لێ ده‌ستێندرێت نه‌ك زیاتر له‌و.
بەڵام ئیمامی ئیسحاق و یاوه‌رانی ئه‌حمه‌دو قه‌ولێكی قه‌دیمی ئیمامی شافیعی ده‌فه‌رموون نیوه‌ی سامانه‌كه‌شی وه‌كو سزا لێ ده‌سه‌ندرێت![18] به‌ڵگه‌شیان فه‌رمووده‌یه‌كه كه بەهزیی كوڕی حه‌كیم له باوكییه‌وەو ئه‌ویش له باپیرییه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (...وَمَنْ مَنَعَهَا فَإِنَّا آخِذُوهَا وَشَطْرَ مَالِهِ).[19] واته: زه‌كاته‌كه‌ی و نیوه‌ی ماڵ و سامانه‌كه‌شی لێ وه‌رده‌گرین.
پۆلی یه‌كه‌م ئه‌م به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی ئه‌مانیان به‌م فه‌رمووده‌یه ره‌ت كردۆته‌وه چونكه پێیان وابووه كه (مه‌نسوخه) بەڵام ئه‌مان وەڵامیان داوه‌ته‌وه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌سخ بوونه‌وه له ئارادا نییه چونكه به‌روار (كات وشوێن)ی هاتنی فه‌رمووده‌كه نازانرێت.
دیسان پۆلی یه‌كه‌م فه‌رموویانه بەهز زه‌عیفه چونكه شه‌تڕەنجی كردووه، ئه‌مان ره‌دیان داونه‌ته‌وه كه شه‌تڕەنج كردن باسێكی راجوێییه‌و لای فه‌رمووده‌وانان نه‌بووه به هۆكاری سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له فه‌رمووده‌وان و راوی و زانا، به تایبه‌تی كه بوخاری (له غه‌یره سه‌حیحه‌كه‌یدا) ریوایه‌تی له بەهز وه‌رگرتووه هه‌روه‌ها ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئیسحاق و ئه‌بو داوود فه‌رموویانه جێمتمانه‌یه ئیمامی زه‌هه‌بی ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ: (مَاتَرَكَهُ عَالِمٌ وَقَط) واته هیچ زانایه‌ك وه‌لی نه‌كردووه.[20]
بەڵام شه‌رعناسان فه‌رموویانه: ئه‌و راجوێییه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه‌ی (بەهز)ە، رێ له‌وه ناگرێت كه خه‌لیفه بۆی هه‌یه سزایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه دابنێت كه زه‌كاته‌كه‌ی نادات و به زۆر لێی ده‌سه‌ندرێت.. ئیمامی شه‌وكانی چه‌ندین نموونه‌ی له‌سه‌ر سزای دارایی هێناوه‌ته‌وه بۆ پاڵپشتی ئه‌م حوكمه شه‌رعییه.
پێم وایه كه له‌لایه‌كه‌وه فه‌رمووده‌كه قبووڵه و بۆ لایه‌نی ئه‌ملای شه‌رعناسان ره‌وایه وه‌كو به‌ڵگه پشتی پێ ببه‌ستن، چونكه پۆله شه‌رعناسانی ئه‌ولا به‌ڵگەكه‌یان زه‌عیفه كه ریوایه‌تی: (لَيْسَ فِي الْمَالِ حَقٌّ سِوَى الزَّكَاةِ).[21] واته: جگه له زه‌كات هیچ مافێكیتر له سامانی خه‌ڵكییدا نییه... دیسان له سه‌حیحی موسلیمدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (مَنْ وَجَدْتُمُوهُ يَصِيدُ فِي شَيْءٍ مِنْهَا فَخُذُوا سَلَبَهُ).[22] واته: هه‌ر كه‌سێكتان بینی له ناو شاری مه‌دینه‌دا راوده‌كات كه‌لوپه‌لی راوكردنه‌كه‌ی لێسه‌نن.. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا سزای دارایی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مل بۆ یاسا نانێن، ئاسایی بووه، كه له هه‌ندێ وڵات له‌به‌رامبه‌ریشیدا سزای زیندانكردنی هه‌یه.
ب- ئه‌گه‌ر له دارالكوفر دابوو، یان له‌دارالاسلام بوو بەڵام هێزو دەسەڵاتێكی له پشت بوو وه‌كو عه‌شیره‌ت و حيزب، پێویسته خه‌لیفه یان جێگری یان نوێنه‌ری یان دەسەڵاتداری خاوه‌ن هێزی ئیسلامی جه‌نگ به‌رپابكات به‌رامبه‌ریی، تا ده‌یهێنێته‌وه ژێرسایه و ملكه‌چی شه‌رع و زه‌كاته‌كه‌شی ده‌داته به‌یتولمال. چونكه یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هه‌موو بوونه پشتیوانی سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كری سد‌دیق خوا لیی رازی بێت که بڕیاری جه‌نگی به‌رامبه‌ر زه‌كاتنه‌ده‌ره‌كان راگه‌یاند.
له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو جۆره سزا دنیاییه‌شدا كه یه‌كێكیان قه‌ده‌رییه و گشتیییه و ئه‌ویتریان تایبه‌ته‌و به پێی شه‌رعه، زه‌كاتنه‌ده‌ر له رۆژی دواییشدا سزای سه‌ختی ده‌درێت، كۆمه‌ڵێك ئایه‌ت و فه‌رمووده هه‌ن بڕو شێواز‌و سه‌ختی سزاكان روونده‌كەنەوە له‌وانه:
١- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلاَ يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ هُوَ خَيْرًا لَّهُمْ بَلْ هُوَ شَرٌّ لَّهُمْ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُواْ بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ) ال عمران/١٨٠ واته: ئه‌وانه‌ی به‌خیلیی ده‌كه‌ن (چاوچنۆك و پیسكه‌و چروكن) له سامانێكدا كه خوای گه‌وره له لوتفی خۆیه‌وه پێی به‌خشیون، ئه‌وانه وا ده‌زانن ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خۆیان چاكه، هه‌م بۆ خۆیان و هه‌م بۆ ده‌وروبه‌ریان، بەڵام با بزانن كه ئه‌وه زۆر خراپه‌و له رۆژی دواییدا بۆیان ده‌بێته كۆت و ده‌خرێته ملیان.
٢- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلاَ يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ * يَوْمَ يُحْمَى عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَى بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ هَذَا مَا كَنَزْتُمْ لأَنفُسِكُمْ فَذُوقُواْ مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ)التوبة/٣٤-٣٥ واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی زێڕو زیوو گه‌نج (خه‌زن) ده‌كه‌ن و له پێناوی خوای گه‌وره دا نایبه‌خشن، مژده‌ی ئازارێكی به‌ژانیان بده‌رێ، رۆژێك دێت ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌یان له ئاگری دۆزه‌خدا سوورده‌كرێته‌وه ئینجا ناوچه‌وان و لاته‌نیشت و پشتیانی پێ داخده‌كرێت (ده‌بچێژن ده‌ی) ئا ئه‌وه ئه‌وه بوو كه پاشه‌كه‌وتتان ده‌كردو هه‌ر بۆ خۆتانتان كه‌ڵه‌كەده‌كرد، ده‌ی سا ئه‌نجامی ئه‌و پاشه‌كه‌وت و گه‌نجینه‌كردنه‌ی زێڕو زیووه‌كانتان _كه زه‌كاتتان لێ نەده‌دا_ بچێژن... ناوچه‌وانیان داخده‌كرێت كه نیشانه‌ی روو گرژییانه له هه‌ژاران و لێقه‌وماوان، كه ده‌ستی سواڵیان بۆ درێژده‌كردن، یان ئومێدیان له روویاندا بۆ دروستده‌بوو، به‌ڵكو پشكێكمان له‌و سامانه‌ی بداتێ كه خوا پێی دابوو، بەڵام هه‌ر رووگرژییه‌كه‌یان لێوه ده‌بینین، روویان لێ وه‌رده‌گێڕان و پشتیان تێ ده‌كردن، ده‌ی با ئه‌و پشته داخكرێت، یان ئه‌و لاته‌نیشتانه‌ی تێ‌یان ده‌كردن تا به‌تیله چاوێكی سووكه‌وه سه‌یریانبكه‌ن و بڵێن (خوا بتداتێ)!! با داخكرێن. داخكردنیش ته‌نها بۆ پێسته‌كهیە، کە هه‌موو سێڵه‌كانی هه‌ستی تێدایه! با سزایه‌ك بچێژن كه له توخمی تاوانه‌كه‌یانه...[23] (الْجَزَاءُ مِنْ جِنْسِ الْعَمَلِ)!.
٣- ئه‌بو هوره‌یره خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (مَنْ آتَاهُ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ مَالاً فَلَمْ يُؤَدِّ زَكَاتَهُ مُثِّلَ لَهُ مَالُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ شُجَاعًا أَقْرَعَ لَهُ زَبِيبَتَانِ يَأْخُذُ بِلِهْزِمَتَيْهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَيَقُولُ أَنَا مَالُكَ أَنَا كَنْزُكَ . ثُمَّ تَلاَ هَذِهِ الآيَةَ (وَلاَ يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ هُوَ خَيْرًا لَّهُمْ بَلْ هُوَ شَرٌّ لَّهُمْ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُواْ بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلِلَّهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ).[24] ال عمران/١٨٠ واته: هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره سامانێكی پێ به‌خشی و زه‌كاته‌كه‌ی لێ نه‌دا، له رۆژی قیامه‌تتدا سامانه‌كه‌ی لێ ده‌بێته ئه‌ژدیهایه‌كی تووكاویی، كه له پشت چاوه‌كانیه‌وه دوو هه‌ڵتۆقینی پێوه‌یه، ئینجا بۆی دێت و خۆی له جه‌سته‌ی زه‌كاتنه‌ده‌رە‌كه‌وه ده‌پێچێت، تا ده‌گاته سه‌ریی، قه‌پاڵێك به لالغاوەی زه‌كاتنه‌ده‌ره‌كه‌دا ده‌كات (ئه‌ملاو لای ده‌می ده‌گرێت) و پێی ده‌ڵێت ئه‌وه منم، سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی خۆتم.. پاشان ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه (كه ئه‌مه كوردیه‌كه‌یه‌تی) ئه‌وانه‌ی كە چروكن و له‌و سامانه‌یاندا به‌خیلییده‌كه‌ن، كه خوای گه‌وره له لوتفی خۆیه‌وه پێی به‌خشیوون، ئه‌وانه وا ده‌زانن چاكه ده‌كه‌ن، كه هه‌ڵوێستی وا ده‌نوێنن، بەڵام بابزانن كه ئه‌وه زۆرخراپەو له رۆژی دواییدا بۆیان ده‌بێته كۆت و ده‌خرێته ملیان، خۆ هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدان موڵكی خوان، خوای گه‌وره شاره‌زای هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌كانتانه كه ده‌یانكه‌ن.
٤- هه‌ر ئه‌بوهوره‌یره خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (مَا مِنْ صَاحِبِ كَنْزٍ لاَ يُؤَدِّي زَكَاتَهُ إِلاَّ أُحْمِيَ عَلَيْهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَيُجْعَلُ صَفَائِحَ فَيُكْوَى بِهَا جَنْبَاهُ وَجَبِينُهُ حَتَّى يَحْكُمَ اللَّهُ بَيْنَ عِبَادِهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ ثُمَّ يُرَى سَبِيلَهُ إِمَّا إِلَى الْجَنَّةِ وَإِمَّا إِلَى النَّارِ).[25] واته: هه‌ر خاوه‌ن پاره‌یه‌كی كۆكراوه‌و دانراو، كه زه‌كاتی لێ ده‌رناكات، حه‌تمه‌ن له رۆژی دواییدا كه ده‌یهێننه‌وه پێش، له‌وحی سووره‌وه كراوه‌ی بۆ ده‌هێنن و ناوچه‌وان و لاته‌نیشته‌كانی پێ داخده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و رۆژه‌دا كه ماوه‌كه‌ی په‌نجا هه‌زار ساڵه (نه ده‌شمرێت و نه‌سزاكه‌شی كۆتایی دێت!) تا ئه‌و كاته‌ی خوای گه‌وره داوه‌رییده‌كات، پاشان رێی چاره‌نووسی ده‌بینرێت كه حه‌واڵه‌ی به‌هه‌شت ده‌كرێت یان راپێچی دۆزه‌خ.
فه‌رمووده‌كه دوورودرێژه‌و دوای ئه‌وه دێته‌سه‌ر ئه‌و خاوه‌ن حوشتره‌ی زه‌كات له ماڵاته‌كه‌ی نادات و هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی رووه‌وڕوو ده‌بێته‌وه... ئینجا خاوه‌ن مه‌ڕوماڵات... ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه، پاشان یاوه‌ران پرسیاری زه‌كاتی ئه‌سپ و گوێدرێژ‌و ئه‌وانه‌ی لێ ده‌كه‌ن، كه له شوێنی خۆیدا له باسی زه‌كاتی ئاژه‌ڵ دێینه‌وه سه‌ری إِنْ شَاءَ اللَّه.
هه‌موو ئه‌م جۆره سزا سه‌ختانه (كۆتی گه‌ردن و داخكردنی ناوچه‌وان و لاته‌نیشت و پشت و ژانی پێوه‌دانی ئه‌ژدیها ترسناكه‌كه) هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زه‌كاتنه‌دان تاوانێكی سه‌خت و گوناحێكی زۆر گه‌وره‌یه‌و پێویسته سامانداری موسوڵمان بارودۆخی ژیان و ماڵی خۆی به‌رده‌وام له به‌رچاو بێت و پابه‌ندی شه‌رع بێت، خوای گه‌وره‌ش زیاتریان پێببه‌خشێت... ئامین.
[2] بوخاری ١٤٦٩ موسلیم ١٩.
[3] دەقی هەموو فەرمودەکە: (عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَمَّا بَعَثَ مُعَاذًا ـ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ـ عَلَى الْيَمَنِ قَالَ إِنَّكَ تَقْدَمُ عَلَى قَوْمٍ أَهْلِ كِتَابٍ، فَلْيَكُنْ أَوَّلَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ عِبَادَةُ اللَّهِ، فَإِذَا عَرَفُوا اللَّهَ فَأَخْبِرْهُمْ أَنَّ اللَّهَ قَدْ فَرَضَ عَلَيْهِمْ خَمْسَ صَلَوَاتٍ فِي يَوْمِهِمْ وَلَيْلَتِهِمْ، فَإِذَا فَعَلُوا، فَأَخْبِرْهُمْ أَنَّ اللَّهَ فَرَضَ عَلَيْهُمْ زَكَاةً {تُؤْخَذُ} مِنْ أَمْوَالِهِمْ وَتُرَدُّ عَلَى فُقَرَائِهِمْ، فَإِذَا أَطَاعُوا بِهَا فَخُذْ مِنْهُمْ، وَتَوَقَّ كَرَائِمَ أَمْوَالِ النَّاسِ). بوخاری (٥٣٧)
[4] بوخاری ٤٧٧٧ موسلیم ٩ ابو داوود ٤٦٩٨ ئەوانی تريش.
[5] نەسائی ٤٦١، ئەبوداوود ١٤٢٠، ئەحمەد ٥/٣٢٢، داریمی ١٥٧٧. ئەلبانی رحمەاللە لە (صحیح سنن ابن ماجە/٥٦٩)دا دەفەرموێ سەحیحە.
[6] موسلیم ٧١٠ ئەبوداوود ١٢٦٦ نەسائی ٢/١١٦ ترمذي ٤٢١ ئیبنوماجە ١١٥١.
[7] له سه‌حیحی بوخاریدا له نامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ردایه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌رباره‌ی بڕی زه‌كات دێت إِنْ شَاءَ اللَّهُ.
[9] ابن علان: دليل الصالحين ٤ / ٩ ابن القاسم : احكام الاحكام شرح اصول الاحكام ٢/ ٥.
[10] الجموع ٢ / ٢٩٢ المغني (٢/٤٣٤) ابن هبيرة : الافصاح عن معاني الصحاح (١/١٣١).
[11] المجموع (٥/٢٩٧) المغني (٢/٥٧٢) .
[12] الشرح الكبير مع الانضاف (٣/٤٣) المبدع (١/٣٠٨) الشرح الممتع (٦/٧).
[13] موسلیم (٩٨٧). دەقی هەموو فەرمودەکە: (عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ مَا مِنْ صَاحِبِ كَنْزٍ لاَ يُؤَدِّي حَقَّهُ إِلاَّ جَعَلَهُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يُحْمَى عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَى بِهَا جَبْهَتُهُ وَجَنْبُهُ وَظَهْرُهُ حَتَّى يَقْضِيَ اللَّهُ تَعَالَى بَيْنَ عِبَادِهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ ثُمَّ يُرَى سَبِيلُهُ إِمَّا إِلَى الْجَنَّةِ وَإِمَّا إِلَى النَّارِ وَمَا مِنْ صَاحِبِ غَنَمٍ لاَ يُؤَدِّي حَقَّهَا إِلاَّ جَاءَتْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَوْفَرَ مَا كَانَتْ فَيُبْطَحُ لَهَا بِقَاعٍ قَرْقَرٍ فَتَنْطَحُهُ بِقُرُونِهَا وَتَطَؤُهُ بِأَظْلاَفِهَا لَيْسَ فِيهَا عَقْصَاءُ وَلاَ جَلْحَاءُ كُلَّمَا مَضَتْ أُخْرَاهَا رُدَّتْ عَلَيْهِ أُولاَهَا حَتَّى يَحْكُمَ اللَّهُ بَيْنَ عِبَادِهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ ثُمَّ يُرَى سَبِيلُهُ إِمَّا إِلَى الْجَنَّةِ وَإِمَّا إِلَى النَّارِ وَمَا مِنْ صَاحِبِ إِبِلٍ لاَ يُؤَدِّي حَقَّهَا إِلاَّ جَاءَتْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَوْفَرَ مَا كَانَتْ فَيُبْطَحُ لَهَا بِقَاعٍ قَرْقَرٍ فَتَطَؤُهُ بِأَخْفَافِهَا كُلَّمَا مَضَتْ عَلَيْهِ أُخْرَاهَا رُدَّتْ عَلَيْهِ أُولاَهَا حَتَّى يَحْكُمَ اللَّهُ تَعَالَى بَيْنَ عِبَادِهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ ثُمَّ يُرَى سَبِيلُهُ إِمَّا إِلَى الْجَنَّةِ وَإِمَّا إِلَى النَّارِ).
[14] ته‌به‌رانی ٤٥٧٧ به‌یهقی ٣/٣٤٦ ئه‌لبانی رحمەاللە لە: (سلسلة الاحادیث الصحیحة ١/١٠٧)دا دەفەرموێ: حه‌سه‌نە.
[15] حاکم لە: المستدرک ٢/١٦٢ ودەفەرموێ: (صحیح علی شرط مسلم) ئیمامی ذەهەبییش رحمەاللە فەرموویەتی وایە، بەیهیقی ٣/٣٤٦. شێخی ئەلبانی رحمەاللە لە (سلسلة الاحادیث الصحیحة ١/١٠٧ )دا دەفەرموێ: سەحیحە.
[16] بوخاری ١٣٩٩ موسلیم .
ئەبوداوود ١٥٥٧. ئەلبانی رحمەاللە لە (صحیح سنن أبي داود/ ١٥٥٧)دا دەفەرموێ: سەحیحە.[17]
[18] نَيِلُ الْأَوْطَار ٤/١٤٧ و ل٧٥٥ی یەكبەرگییەکەی ٢٠٠٤ الموسوعة الفقهية الكويت ٢٣/٢٣١.
[19] ئه‌بوداوود ١٥٦٠ نه‌سائی ٥/١٥-١٧ ئه‌حمه‌د ٥/٤ ئەلبانی رحمەاللە لە: (صحیح سنن أبي داود ٥/٢٩٦)دا دەفەرموێ: حه‌سه‌نه.
[20] نَيِلُ الْأَوْطَار ل٧٥٥.
[21] ئيبنوماجة ١٧٨٩ زەعيفە بڕوانە صَحِيحُ فِقْهُ السُنَةَ ٢/٩.
[22] ئەبوداوود ٢٠٣٧، ئەحمەد ١/١٧٠، عبدالرزاق: المصنف ١٧١٥١. مشکل الآثار ٣٣٤٣،
[23] ئیمامی زەهەبی: الكبائر ل٣٤.
[25]موسلیم (٩٨٧). ئەحمەد (٢/٣٨٣).