عَنْ ثَوْبَانَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلَى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
(يُوشَكُ أنْ تَتَدَاعى عَليكُمْ الامَمُ مِن كُلِّ أُفُقٍ، كَمَا تَتَدَاعَى الاَكَلَةُ عَلَى قَصعَتِهَا. قِيلَ يا رسولَ اللهِ أفَمِنْ قِلَّةٍ يَومَئِذٍ؟ قالَ: لا ولكِنَّكُمْ غُثَاءٌ كَغُثَاءِ السَّيلِ يَجْعَلُ الوَهَنَ في قُلوبِكم وَيَنْزَعُ الرُّعْبَ مِن قُلُوبِ عَدُوِّكمْ ، لِحُبِّكُمْ الدنيا وكَراهيَّتِكُمْ الموتَ) [1]
مانای گشتی فه‌رمووده‌كه
واته: زه‌مانی ئه‌وه نزیكه كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ستدرێژیتان بكه‌نه سه‌ر، هه‌ر وه‌كو كه كۆمه‌ڵێك بخۆر ده‌ست بۆ له‌گه‌نه خواردنێك درێژ ده‌كه‌ن! كابرایه‌ك پرسی: ئه‌وه له‌به‌ر كه‌مییمان ده‌بێت؟! فه‌رمووی: نا ئێوه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆرن، به‌ڵام وه‌كو كه‌ف و پووش و په‌ڵاشی سه‌ر ده‌ریا ده‌بن!! خوای گه‌وره سام و هه‌یبه‌ت و ترسی ئێوه له دڵی دوژمنه‌كانتان ده‌رده‌هێنێت و به‌زین ده‌هاوێته نێو دڵی ئێوه‌وه، كابرا پرسی: به‌زین چییه؟! فه‌رمووی: خۆشه‌ویستی دنیا‌و بوغزاندنی مردن ..
راویه‌كه‌ی
سه‌یدنا سه‌وبانی كوڕی به‌جده‌د كه به ئه‌بوعبدالله بانگ ده‌كرا، خه‌ڵكی یه‌مه‌ن بوو، له شه‌ڕو تاڵانیدا گیرابوو، كرابووه كۆیله‌و فرۆشرابوو، پێغه‌مبه‌ری خواش صلی اللە علیە وسلم له كه‌سێكی دیكه‌ی كڕییه‌وه‌و ئازادی كرد، پاشان پێی فه‌رموو: ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت بگه‌ڕێیته‌وه ناو ئه‌و تیره‌و هۆزه‌ی سه‌ر به‌وانی، ئازاد به‌و بڕۆ.. ئه‌گه‌ر حه‌زیش ده‌كه‌یت لای ئێمه بمێنيته‌وه، ئه‌وه له ئه‌هلوبه‌یتی خۆمانت هه‌ژمارد ده‌كه‌ین.. ئه‌ویش له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم دا مایه‌وه، شه‌وورۆژ له خزمه‌تیدا بوو تا پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم كۆچی دوایی كرد.. پاشان به‌شداری فه‌تحی میسری كرد‌و خانوویه‌كی له‌وێ بۆ خۆی دروست كرد، دواتر چووه حیمس له شام و خانوویه‌كی تری دروست كرد‌و تێیدا مایه‌وه تا ساڵی (54 ی كۆچی) كۆچی دوایی كرد خوا لێی رازی بێت ..
سه‌یدنا سه‌وبان له‌و یاوه‌رانه‌یه كه كه‌میان فه‌رمووده گێڕاوه‌ته‌وه، له‌ویشه‌وه سه‌یدنا شه‌ددادی كوڕی ئه‌وس و جوبه‌یری كوڕی نوفه‌یرو ئه‌بو ئیدریسی خه‌ولانی و ئه‌بوسه‌لامی مه‌متووری حه‌به‌شی و مه‌عدانی كوڕی ئیبنوئه‌بوته‌لحه‌و ئه‌بو ئه‌شعه‌سی سه‌نعانی و چه‌ندینی تر فه‌رمووده‌یان لێوه گێڕاوه‌ته‌وه ..
ووشه گرانه‌كانی
یوشك: خه‌ریكه، نزیكه، كاتی ئه‌وه هاتووه ..
تتداعی: (له ریوایه‌تی تری‌دا: تداعی) بانگ كردنه له یه‌كتریی تا كۆببنه‌وه .
أفق: ئاسۆ‌و به‌نده‌ن شوێنی دوور .
الأكَلَة: : به ریوایه‌تی دوو فه‌تحه‌كه: كۆی(آكل)ه واته: بخۆر ..
قصعة: له‌گه‌ن: سینی و ده‌فری پان و قاپی گه‌وره كه به كۆمه‌ڵ نانی له‌سه‌ر ده‌خورێت .
غُثَاءٌ: پووش و په‌ڵاش و كه‌ف و شتی تر كه سه‌ر ئاو ده‌كه‌ون و لافاو بۆ كوێ لوولیان كات ته‌سلیمین ..
السَّيلِ: لافاو، كه هه‌موو شتێك پێش خۆی ده‌دات و به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی خوارێی خۆی رای ده‌دات ..
الوَهَنَ: ووره به‌ردان و ترس و بیم و زۆر سڵكردنه‌وه .
قسه‌یه‌كی شێخی ئه‌لبانی له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه
كاتی خۆی له به‌غداوه مامۆستایه‌كی كۆلیژی یاسا پرسیارێكی ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئاڕاسته‌ی شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی كرد، كه گوایه باوه‌ڕی به راستی ئه‌م فه‌رمووده‌یه نیه! چونكه له لایه‌كه‌وه باسی غه‌یبه‌و غه‌یبیش غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار نایزانێت، له لایه‌كی تریشه‌وه وا له خه‌ڵك ده‌كات به‌و واقیعه خراپه‌ی موسوڵمانان رازی بن و هه‌وڵی گۆڕینی نه‌ده‌ن.. كه‌وابوو ئه‌م فه‌رمووده‌یه دوژمنان دروستیان كردووه! شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تیش له گۆڤاری (التمدن الاسلامی 24/421)دا دوای سوپاس و ستایشی خوا، ئاوا وه‌ڵامیدایه‌وه: (به كورتی) :
بێ گومان فه‌رمووده‌كه راسته، له رێی چه‌ندین زنجیره سه‌نه‌دی پێكه‌وه به‌ستراوه‌وه هاتووه كه ده‌كه‌نه‌وه دوو یاوه‌ری به‌ڕێز: سه‌وبان و ئه‌بوهوره‌یره خوا لێیان رازی بێت ..
فه‌رمووده‌كه به‌ڵێ هه‌واڵدانی غه‌یبه، ئه‌وه جێی سه‌رسوڕمانه كه هه‌ندێ كه‌س وا ده‌زانێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم وه‌كو مرۆڤی تره، ئیتر نابێت هیچی زیاتر له خه‌ڵكی بزانێت، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه.. هه‌واڵدانی غه‌یب له خوای گه‌وره‌وه به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم دراوه، ئه‌مه‌ش له داواكاریه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌یه.. چونكه خوای گه‌وره ده‌رهه‌ق هه‌ڵوێست و گوفتاری ده‌فه‌رموێ: (وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى. إِنْ هُوَ إِلاَّ وَحْيٌ يُوحَى)النجم/3ـ4 واته: هه‌ر له خۆیه‌وه قسه ناكات، به‌ڵكو وه‌حی خواییه‌و بۆی دێت.. ئه‌م وه‌حیه هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌حكامی شه‌رعی نیه، به‌ڵكو ده‌رباره‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری ژیانه، له‌وانه‌ش باسی نادیاره‌كان ..
پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم وه‌كو هه‌ر مرۆڤێكی تر غه‌یب نازانێت، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلَوْ كُنتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لاَسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ) الاعراف/187 واته: ئه‌گه‌ر غه‌یبم بزانیبا خێروخێراتم زۆر زیاتر ده‌كرد.. كه باس له غه‌یبێك ده‌فه‌رموێ له خۆیه‌وه باسی ناكات، به‌ڵكو له خوای گه‌وره‌وه پێی گه‌ێنراوه.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (عَالِمُ الْغَيْبِ فَلا يُظْهِرُ عَلَى غَيْبِهِ أَحَدًا. إِلاَّ مَنِ ارْتَضَى مِن رَّسُولٍ) الجن/26ـ27 واته: خوای زانا به هه‌موو شتێكی نادیار، كه غه‌یب نیشانی كه‌س نادات مه‌گه‌ر نێرراوێكی خۆی ..
كه‌وابوو له‌م رووه‌وه مانای فه‌رمووده‌كه به پێچه‌وانه‌ی تێگه‌یشتنی خاوه‌ن پرسیاره‌كه‌یه.. زیاتر له سه‌د فه‌رمووده‌ی ترمان هه‌یه كه راست و دروستن له‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم هه‌واڵی غه‌یبیان تێدا ده‌فه‌رموێ.. وه‌كو ئه‌وانه‌ی كه حافز ئیبنوكه‌سیر له بابێكی سه‌ربه‌خۆی مێژووه‌كه‌یدا (البدایه والنهایه 6/182ـ256) كۆی كردوونه‌ته‌وه‌و ناوی ناوه: (باب ما أخبر به -صلى الله عليه وسلم- من الكائنات المستقبلة فى حياته وبعده فوقعت طبق ما أخبر به سوا‌ء بسواء).
مه‌به‌ست له فه‌رمووده‌كه‌ش ئه‌وه نیه كه خاوه‌ن پرسیاره‌كه وا ده‌زانێ ده‌بێ موسوڵمانان به‌و واقیعانه رازی بن كه به‌سه‌ریاندا فه‌رز ده‌كرێت.. نا.. ئه‌وه ئه‌سته‌مه.. مه‌به‌ستی فه‌رمووده‌كه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه، چونكه حه‌زه‌ر ده‌داته موسوڵمانان كه له‌وه ئاگادار بن كه ئه‌و هه‌موو ئوممه‌ت و گه‌لانه ده‌كه‌ونه گه‌له‌كۆمه‌كێ و یه‌ك هه‌ڵوێست دژتان ده‌وه‌ستنه‌وه، ئێوه‌ش ئه‌و زه‌مانه لاواز‌و بێ هێزن چونكه دنیاتان زیاتر له قیامه‌ت خۆشوویستووه..
چونكه وازتان له مردن له پێناوی خوادا هێناوه‌و به گشتی رقتان له مردنه.. ئه‌مه‌شه واتان لێ ده‌كات خۆ له‌به‌ر دوژمن نه‌گرن و ئاوا زه‌لیل ببن.. فه‌رمووده‌كه هۆی قوتاربوون له‌و زه‌لیلییه روون ده‌كاته‌وه كه بریتیه له خۆشوویستنی مردن له پێناوی خوادا به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه دوژمنانیان دنیایان خۆش ده‌وێت.. هه‌ر وه‌كو سه‌له‌فی باب و باپیرانیان كه ئاوا بوون ..
لێكدانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كه
1ـ ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌واڵدانێكی نادیار (غه‌یب)ه، له كۆتا لوتكه‌ی هێزه‌وه فه‌رموویه‌تی..سه‌رده‌مانی وه‌حی و حوكمی مه‌دینه‌و ده‌سه‌ڵاتی شه‌رع و هه‌بوونی ئه‌و هه‌زاران یاوه‌ره به هیممه‌ته! فه‌رمووی كه حه‌تمه‌ن گه‌لان و ئوممه‌تان هاوار له یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ گه‌له‌كۆمه‌كێ له ئێوه‌و له هه‌موو ئاسۆ‌و به‌نده‌ن و رووته‌نێكی دنیاوه كۆ ده‌بنه‌وه‌و پێكه‌وه له هه‌موو لایه‌كه‌وه دێنه سه‌رتان! وێنایه‌كیشی خستۆته پێش چاویان كه هه‌موو رۆژێك له‌به‌ر چاویان دووباره ده‌بێته‌وه، كه یه‌كتر بانگ كردن و هاوار لێككردنی كۆمه‌ڵێك بخۆرو كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر سینیه‌ك خواردن!! كۆمه‌ڵێك كه مه‌به‌ستیان خواردنه‌و كه‌وتوونه‌ته سه‌ر سینیه‌ك خۆراكی خۆڕایی! هه‌ر كه‌س گه‌یشتێ ده‌ست ده‌كات به هه‌ڵپه‌ی خواردن! كۆمه‌ڵێكی برسی بێ قیه‌م، ده‌ستیان له خواردنێكی ئاسان گیربووه، هه‌رچه‌ندو چۆنێكی بخۆن كه‌س نیه رێ‌یان لێ بگرێت.. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش كۆمه‌ڵێك زۆڵ و هه‌رچی و په‌رچی گه‌لانی دنیا داده‌بارنه سه‌رتان و ده‌م له جه‌رگتان ده‌ژه‌نن، سووكایه‌تی به دین و ئابڕووتان ده‌كه‌ن، شه‌ریعه‌تی خوا ده‌خه‌نه كه‌نارو یاسای به‌ره‌ڵایی خۆیان به مه‌رجه‌عییه‌تی داوه‌ریی ده‌سه‌پێنن! زه‌لیلتان ده‌كه‌ن و سامانتان تاڵان ده‌كه‌ن و دابونه‌ریتی ئێوه فڕێده‌ده‌نه كه‌نارو دابونه‌ریتی خۆیانتان به‌سه‌ردا فه‌رز ده‌كه‌ن.. وای چ به‌زینێكی به‌ژانه ..
2ـ ئه‌م فه‌رمووده‌یه رێسایه‌كی گه‌وره له رێساكانی گۆڕانی كۆمه‌ڵگه ده‌خاته روو، رواڵه‌ت و جه‌وهه‌ری ئه‌و قۆناغه ئاشكرا ده‌كات كه كۆمه‌ڵێكی فیتره پیسی ته‌بیعه‌ت به‌د (له‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی دنیا دڵ و ده‌رونیانی داگرتووه) ده‌بنه مایه‌ی ئینحیرافی خۆیان و پووكانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكاریی و نقووم كردنی كه‌شتی كۆمه‌ڵگه‌كه ..
3ـ ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌زینی میلله‌تان ده‌رده‌خات. ئه‌و هۆكاره سه‌ره‌كیه باس ده‌كات كه ده‌بێته هۆی دروست بوونی زوڵم و سته‌م و ده‌ستدرێژی له كۆمه‌ڵگه‌كاندا،هۆكاره‌كه‌ش خۆفرۆشیی و هه‌ڵپه‌كردن و چاوتێر نه‌بوونی هه‌ندێك مرۆڤه كه هه‌م خۆی به عه‌ماله‌ت گیرۆده ده‌كات، هه‌م بارودۆخ و ته‌نگژه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌خوڵقێنێت كه ژیانی هه‌مووان لاسه‌نگ ده‌كات ..
4ـ له‌به‌ر كه‌میمانه؟ نا. ئێوه له‌و رۆژه‌دا زۆرن، زۆری ملیار‌و نیویی! به‌ڵام وه‌كو پووش و په‌ڵاش و كه‌ف و ته‌خته‌و كۆته‌ره‌و ره‌گه‌دارو ئێسك و پێسته‌ی لاكه‌تۆپیوو سیپاڵه كۆن و شتی تری بێ نرخن كه لافاو رایداون! به كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مووتان ناتوانن به‌ری لافاوه‌كه بگرن، ناتوانن ئاڕاسته‌كه‌ی له خۆتان لاده‌ن! چونكه بێ غیره‌ت بوون، ته‌سلیم به حه‌زی دنیاوویستیی و دیدی ماددی بوون.. كه‌ستان نایه‌وێت خۆی بدات به كوشت! ئه‌و هه‌موو ده‌قه‌ی باسی جیهاد ده‌كات، ئه‌و هه‌موو فه‌رمووده‌یه‌ی باسی پله‌ی شه‌هید ده‌كات، ئه‌و هه‌موو ئه‌حكامه تایبه‌ته‌ی بۆ به‌ره‌ی جه‌نگی كوفر‌و ئیمان دانراوه، هیچیان موویه‌كی غیره‌تتان نابزوێنێت و موچوڕكێك به له‌شتاندا ناهێنێت !
5ـ هه‌رگیز كه‌می موسوڵمانان نه‌بووه به هۆی تێك‌شكان، هه‌میشه بێ غیره‌تی و دنیاوویستی هۆكاربووه.. رازی بوون به‌و واقیعانه‌ی دوژمن فه‌رزی كردووه‌و ئه‌مانیش خۆیان له‌گه‌ڵدا گونجاندووه، ئائه‌مه هۆكاره! دوژمن پرۆژه‌ی خۆی فه‌رز كردووه‌و موسوڵمانه ترسنۆكه‌كان ترس و تۆقانی خۆیانیان فه‌لسه‌فاندووه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه نامۆیه‌یان كردووه به ژیریاریی و په‌ی پێ بردنی سیاسیانه!! به‌مه‌ش دژوارییه‌كی ئیزافییان دروست كردووه، چونكه زۆر له موسوڵمانان پێیان وا ده‌بێت ئه‌م شیكارییه راسته‌و پێویسته خۆمان له‌گه‌ڵ واقیعه‌كه‌دا بگونجێنین، پێویسته به گوێره‌ی ئه‌و واقیعه‌و ده‌رچه‌كانی ببزوێین! ئه‌مه دۆڕاندنه. ئه‌مه خه‌ساندنه.. ئه‌مه كاركردنه له‌به‌ر چاوی دوژمن.. دو‌ژمنێك كه تۆ ده‌بینێت، پێشتر نه‌خشه‌ی ئیحتیوای تۆی به ته‌سفیه‌و ریشه‌كێش كردنی سه‌ربازیی داناوه، به زیندان و جه‌للادان، به كه‌ناردان و گۆشه‌گیركردن، به ته‌سك كردنه‌وه‌ی ژیان و ئابووری له‌سه‌رت، به زانینی هه‌موو كێشه ناوه‌كیه‌كانت و ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ناوت.. چۆن ده‌ته‌وێت زیاتر له‌به‌ر ده‌ستیدا بمێنیته‌وه‌و پێت وایه هه‌ر تۆ ده‌یبه‌یته‌وه؟! ئه‌مه فریوودانی نه‌فسی به‌زیووه. كه باجی زه‌لیلی ژێر ده‌سته‌یی پێ باشتره له باجی عیززه‌ت وسه‌ربه‌ستی. ئه‌م فه‌رموودهیه‌ش ئه‌وه له هه‌ست و هۆشی موسوڵمان ده‌چه‌سپێنێت كه نه‌كه‌ی بگه‌یته ئه‌و رۆژه.. ئه‌گه‌ر گه‌یشتیته ئه‌و زه‌مانی به‌زینه نه‌كه‌ی قه‌ناعه‌ت به فێڵی نه‌فس و چه‌واشه‌كاریی داعیه به‌زیووه‌كان بكه‌یت.. نه‌كه‌ی كوێرانه خۆت ته‌سلیمی واقیعێك بكه‌یت كه دینه‌كه‌ت دروستی نه‌كردووه ..
6ـ دوای وێناكردنی بخۆره‌كان و لافاوو پووش و په‌ڵاشه‌كان كه خه‌می موسوڵمان ده‌كه‌نه گڕكانی ناخ و غیره‌تی موسوڵمان ده‌بزوێنن، سه‌یری ئه‌و چاره‌سه‌ره بكه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم دایناوه. ئا ئه‌م بێ نرخانه‌ی سه‌ر لافاوه‌كه، ئه‌م خه‌ڵكه دنیاوویسته‌ی نایانه‌وێت بمرن، ده‌شێت هه‌ر خۆیان ببنه‌وه به هێزی گۆڕانكاریی نوێ، ده‌شێت به‌ری لافاوه‌كه‌ش بگرن و خۆیان به‌نداوی له‌رێدا دروست كه‌ن.. سه‌ره‌تای ئه‌مه هیممه‌ت و غیره‌تێكه كه قورس دیاره‌و واش نیه.. یه‌كه‌م ده‌سپێك راستكردنه‌وه‌ی چه‌مكی خواناسیی ودیندارییه. هاتنه‌وه سه‌ر رێبازی خواوویستیی و شه‌یدای دیداریی خوایی و كێبڕكێیه بۆ پاداشتی خوا ..
7ـ سه‌رنج ده‌ره ئه‌و زه‌مانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم ئه‌مه‌ی تێدا فه‌رمووه، ئه‌و په‌ڕی ده‌سه‌ڵات و توانا‌و تۆكمه‌بوون له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌بوو، كه‌چی باس له حاڵه‌تێك ده‌كات كه ژماره‌ی موسوڵمانان سه‌دان ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان ده‌بن، كه‌چی ئه‌و هه‌موو زۆر‌و بۆره سڵ كردنه‌وه‌یه‌ك، ترس وبیمێك له دڵ وده‌روونی دوژمنانی ئیسلامدا دروست ناكه‌ن! بۆ؟ چونكه هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بۆته‌وه، دوژمنانی ئیسلام مه‌سافه‌ی یه‌ك مانگه‌ڕێ له موسوڵمان ده‌ترسان كه‌چی ئێستا ملیارونیو موسوڵمان كۆمپانیایه‌كی ئه‌منییان پێ ناترسێنرێت!! چونكه بابای موسوڵمان وه‌كو كابرای موشریكی لێ هاتووه‌و نایه‌وێت بمرێت، خوای گه‌وره له باسی موشریكه‌كاندا ده‌فه‌رموێ: (وَلَتَجِدَنَّهُمْ أَحْرَصَ النَّاسِ عَلَى حَيَاةٍ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا يَوَدُّ أَحَدُهُمْ لَوْ يُعَمَّرُ أَلْفَ سَنَةٍ) البقره/96 واته: به ته‌كید ده‌یانبینیت هه‌ر یه‌كه‌یان له هه‌موو كه‌سێك سوورتره له‌سه‌ر ژیان، هه‌ر جۆره ژیانێك بێت.. ئه‌و موشریكانه تێیاندایه كه خۆزگه ده‌خوازێت ته‌مه‌نی هه‌زار ساڵ بێت!! ئێ بابای موسوڵمانیش وای لێ هاتووه، بۆ چێژێكی زیاتری دنیایی خۆزگه‌ی ته‌مه‌نێكی درێژتر ده‌خوازێت !
8ـ یاوه‌ران ده‌یانزانی (الوهن) لاوازییه، پیرێتی لاوازییه، نه‌خۆش كه‌وتن لاوازییه، جگه له‌وه‌ی وه‌هه‌ن خۆی نه‌خۆشیه‌كه‌و تووشی ده‌فه‌ی شانی حوشتر ده‌بێت، بۆیه پرسیاریان كرد كه وه‌هه‌ن چیه؟ پێغه‌مبه‌رصلی اللە علیە وسلم وه‌ڵامێكی دانه‌وه كه سه‌رچاوه‌ی لاوازیه‌كانه: خۆشوویستنی دنیا‌و بوغزاندنی مردن. یه‌عنی هه‌ر كاتێك واتان لێ هات بۆ مانه‌وه‌و چێژی زیاتری دنیایی له مردن هه‌ڵێن، ئه‌وه بزانن كه كه‌وتوونه‌ته ئه‌و وه‌هه‌نه‌وه كه لاوازی فیكر‌و عه‌قیده‌یه، لاوازی ئینتیمایه، لاوازی ئیمانه، لاوازی بیروهۆشی ململانێی سیاسییه، شلگرتن و وه‌ل كردنی قیه‌می كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسلامه‌تییه. سه‌رچاوه‌ی لاوازیه‌كانه هیچ شتێكیش نابێته ده‌رمانی چاره‌سه‌ر ئیللا گه‌ڕانه‌وه‌تان نه‌بێت بۆ دینه‌كه‌و نه‌خشه‌ی قورئان بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌تان ..
9ـ دوژمن كه ووڵاتی ئیسلام داگیر ده‌كات، خه‌ڵكه‌كه‌ی به تایبه‌تی مه‌لاو پیاوماقووڵ وكه‌سایه‌تیه كاریگه‌ره‌كانی به سێ شت له‌خۆ ده‌گرێت: به (سامان و پله‌و ئاست و چاوترساندن).. هه‌ر دو‌ژمنێك هاته سه‌ر موسوڵمانان و دیتی هێزیان نیه (هێز: جه‌نگاوه‌ر، چه‌ك، سامان) یان هه‌یانه به‌ڵام لاوازه، یان تێكشكاوه، ئه‌وه حه‌تمه‌ن هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه هه‌موو شتێك بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه، له ده‌زگاكانی یاسا دانان و حكومه‌ت و داوه‌ریی و ئابووریی و فێرخوازیی و راگه‌یاندن و ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ..هتد. ئه‌مه‌شیان به ته‌نها پێ ناكرێت، به جاسووس و پیاوه‌كانی خۆشیان ناكرێت كه له كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانانه‌وه هێناویاننه‌ته ریزی خۆیان و وه‌كو پردی په‌ڕینه‌وه به‌كاریان ده‌هێنن.. به‌ڵكو پێویستیان به هه‌ندێك پیاوماقووڵی واجیهه هه‌یه، تا چه‌واشه‌كاریه‌كانیان سه‌ربگرێت بڵێن بۆ ئیسڵاح هاتوون، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئازادی و پاراستنی مافی مرۆڤ و دیموكراسی هاتوون!! جا لێره‌وه ده‌روون به‌زیووه‌كان كه‌سب ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی ژیانی دنیایان پێ خۆشه‌و نایانه‌وێت له پێناوی خوادا بمرن، له‌وانه‌ی به دینه‌كه خه‌ڵكیان بۆ ژیانی خۆیان كۆكردۆته‌وه.. ئه‌مه‌ش زۆر دژواره، چونكه ناو‌و هه‌ڵوێست و مێژووی ئه‌مانه له هه‌موو لایه‌كه‌وه به خراپی دژی پیاوچاكه نه‌به‌زیووه‌كان به‌كار ده‌هێنرێته‌وه! به‌مه‌ش نه‌ك كۆمه‌ڵێك ووزه‌ی ئیسلامی په‌ك خرا، به‌ڵكو كرانه‌وه به به‌ربه‌ستی رێی پرۆژه‌ی ئیسلامیانی سه‌ربه‌خۆ ..
10ـ باشترین هۆكاری تێگه‌یشتن له‌م فه‌رمووده‌یه وورد سه‌رنجدانی حاڵی موسوڵمانانی سه‌ر زه‌مینه، له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كه دوژمنیان هاتۆته سه‌رو دینه‌كه‌ی سووك كردوون و ده‌سه‌ڵاتی كوفری خۆی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون و زه‌لیلی كردوون! له هه‌موو كات و شوێنێكیاندا ده‌یان به‌ڵگه‌ی راستی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌و لێكدانه‌وه‌كه‌ی ده‌بینیت ..
[1] (صحیح الجامع الصغیر ب6 / ژماره 3726 و 8035) .. ئه‌م حه‌دیسه حه‌وت ریوایه‌تی تری هه‌یه، یه‌كێكیان كه ئه‌بو داوودو ئه‌حمه‌د گێڕاویانه‌ته‌وه‌و شێخی ئه‌لبانی له (سلسله الاحادیث الصحیحة ب2 / ژماره 956) و (تخریج أحادیث مشكاة المصابیح ژماره 5298) دا هێناوێتیه‌وه، به‌م ده‌قه‌یه: (يُوشِكُ الْأُمَمُ أَنْ تَدَاعَى عَلَيْكُمْ كَمَا تَدَاعَى الْأَكَلَةُ إِلَى قَصْعَتِهَا فَقَالَ قَائِلٌ وَمِنْ قِلَّةٍ نَحْنُ يَوْمَئِذٍ قَالَ بَلْ أَنْتُمْ يَوْمَئِذٍ كَثِيرٌ وَلَكِنَّكُمْ غُثَاءٌ كَغُثَاءِ السَّيْلِ وَلَيَنْزَعَنَّ اللَّهُ مِنْ صُدُورِ عَدُوِّكُمْ الْمَهَابَةَ مِنْكُمْ وَلَيَقْذِفَنَّ اللَّهُ فِي قُلُوبِكُمْ الْوَهْنَ فَقَالَ قَائِلٌ يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا الْوَهْنُ قَالَ حُبُّ الدُّنْيَا وَكَرَاهِيَةُ الْمَوْتِ).