زه‌كاتی چاندن (كشتوكاڵ) و به‌روبووم
نووسینی: مامۆستا کرێکار
ئه‌م سامانه‌ی زه‌كات سێ جۆره:
١- به‌رهه‌می چاندن وه‌كو گه‌نم و جۆو دانه‌وێڵه‌یتر.
٢- به‌روبوومی میوه، وه‌كو خورماو مێوژ.
٣- كشتوكاڵ، كه زۆر شوێنی كوردستان پێیده‌ڵێن ته‌ڕه‌كاڵ، یان حاسڵات. هه‌ر چه‌نده حاسڵات گشتگیرتره له ته‌ڕه‌كاڵ، وه‌كو لۆبیاو فاسوڵیاو (بقولیات)ـە‌كاتیتر.
فه‌رزێتی زه‌كات له چاندن و به‌روبووم به گشتیی، به‌ڵگه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌و كۆڕا (ئیجماع)ی له‌سه‌ره، هه‌رچه‌نده وه‌كو هه‌موو جۆره باسێكیتر راجوێیی له‌خۆده‌گرێت.[1]
بڕگه‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و چاندن و به‌روبوومه‌ی زه‌كاتی لێده‌كه‌وێت
شه‌رعناسان له‌سه‌ر چوارجۆر له‌م جۆره سامانانه كۆن، كه حه‌تمه‌ن ده‌بێت زه‌كاتیان لێبدرێت، ئه‌وانه‌ش (گه‌نم و جۆو خورماو مێوژ)ن. هه‌رچه‌نده ئیمامی ئیبنوحه‌زم زه‌كات له مێوژدا نابینێت، چونكه فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیح و سه‌لمێنراوی له‌سه‌رنییه.. بەڵام ئه‌م شه‌رعناسه به‌ڕێزانه‌ش له‌سه‌ر غه‌یری ئه‌و چواره، چه‌ند بۆچوونێكی تریشیان هەیە، كه ده‌شێت پۆلێنی بۆچوونه‌كانیان به سه‌ر ئه‌م چوارخانه‌دا دابه‌شكرێن:
یه‌كه‌م: زه‌كات له غه‌یری ئه‌و چواره (گه‌نم و جۆو خورما و مێوژ)[2] ناكه‌وێت:
ئه‌مه بۆچوونی ئیبنوعومه‌رە خوا لێیان رازی بێت، کە ئەبوعوبەید لە کتێبی الاموالەکەیداو ئیمامی شافیعی رحمەاللە لە مەسنەدەکەیدا لییانەوە گێڕاوەتەوە کە دەربارەی زەکاتی چاندن و بەرهەم دەیفەرموو: خورماو ترێ و گەنم و جۆ دەگرێتەوە [3].. له تابعینیش؛ ئەمە بۆچوونی حه‌سه‌نی به‌صری[4] و سوفیانی ثەوری و شه‌عبی و ئیبنوسیرین و عبداللەی كوڕی موباره‌ك و ئه‌بوعوبه‌یدو هه‌ندێكیتری سه‌له‌فه. ریوایه‌تێكی ئیمامی ئه‌حمه‌دیشه.. له‌سه‌رده‌می نوێشدا ئیمامی شه‌وكانی بۆچوونی وایه، هه‌روه‌ها شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تیش.. به‌ڵگه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌بوبورده له موعازو ئه‌بوموسای ئه‌شعه‌رییه‌وه خوا لێیان رازی بێت گێڕاوێتیه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هه‌ردووكیانی بۆ یه‌مه‌ن نارد، تا خه‌ڵكەكه فێری دینه‌كه‌یان بكه‌ن، فه‌رمانیشی پێدان كه زه‌كات ته‌نها له‌م چوارجۆره سامانه وه‌ربگرن (گه‌نم و جۆو خورما و مێوژ).[5]
ئه‌م شه‌رعناسه به‌ڕێزانه ده‌فه‌رموون نابێت زەکات له غه‌یری ئه‌م چوارجۆره وه‌ربگیرێت، چونكه به‌ڵگه له‌سەر جۆریتر نه‌هاتووه‌و ناشكرێت جۆریتر له‌سه‌ر ئه‌مانه قیاس (به‌راوورد/لێكچواندن) بكرێت.
- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموون: خۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌یتوانی جۆریتریشیان بخاتەڕيزه‌وه، ده‌یزانی كه خۆراکیتر هه‌یه، كه له زه‌ویه‌وه به‌رهه‌مدێت و ده‌شبێته سامانی خه‌ڵكی.. بەڵام هه‌مووی له زه‌كات لێوه‌رگرتنیان لادراون، هه‌روه‌كو كه كۆیله‌و ئه‌سپ و گوێدرێژ له زه‌كاتدان لادراون.
دووه‌م: زه‌كات له هه‌موو خۆراكێكدایه مادام خۆراکی خەلکی بێت و گەنجینەبکرێت:[6]
پۆلێكیتر له پێشه‌وایان و شه‌رعناسان وه‌كو ئیمامی شافیعی و ریوایه‌تێكی ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموون: زه‌كات له هه‌موو جۆره خۆراكێك ده‌كه‌وێت، كه (قووت) بێت، واته ئه‌و جۆره‌خۆراكه‌ی كه له كاتی غه‌یری زه‌رووره‌تیشدا سه‌ره‌كییه، وه‌كو گه‌نم و جۆو برنج و گه‌نمەشامی هاوشێوه‌یان، نه‌ك گوێزو باده‌م (باوی) و فستق و هاوشێوه‌یان، كه نابنه ژه‌مه‌خۆراكی سه‌ره‌كیی.
به‌ڵگه‌ی ئه‌م شه‌رعناسه به‌ڕێزانه ریوایه‌ته‌كه‌ی موعازی كوڕی جه‌به‌له كه تێیدا هاتووه: (فَأَمَّا اَلْقِثَّاءُ، وَالْبِطِّيخُ، وَالرُّمَّانُ، وَالْقَصَبُ، فَقَدْ عَفَا عَنْهُ رَسُولُ اَللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ).[7] واته: ئه‌مما كوله‌كه (كودی) و شووتی و هه‌نار و قامیشەشەکرو سه‌وزه‌وات، ئه‌وانه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له زه‌كاتلێدان لایداون. ده‌فه‌رموون (قووت) وه‌كو حوشترو مانگا‌و مه‌ڕی ناو ئاژه‌ڵه، كه زه‌كاتی لێده‌كه‌وێت، خۆ ئاشکرایە کە له هه‌موو ئاژه‌ڵێك ناکەوێت.
سێیه‌م : زه‌كات له هه‌موو خۆراكێكه، كه وشكده‌كرێته‌وه‌و هه‌ڵده‌گیرێت ده‌كێشرێت یان ده‌پێورێت:[8]
ئه‌مه‌ش رای سه‌ره‌كیی و فه‌توای زانراوو بڵاوی ئیمامی ئه‌حمه‌ده، كه ئیمامی ئیبنوته‌یمییه‌ش به په‌سه‌ندتری ناساندووه[9] . ئه‌م به‌رێزانه ده‌فه‌رموون زه‌كات له هه‌موو خۆراكێك ده‌درێت كه دانه‌وێڵه‌ی وشكه ،یان به‌روبوومی كێشراو (یان پێوراو)ە، وه‌كو فاسۆلیاو لۆبیاو ماش و نیسك و نۆك و هاوشێوه‌یان. هه‌روه‌ها خورما و مێوژو باده‌م و فستق و هاوشێوه‌یان. كه ئه‌و وه‌سفانه بگرێته‌وه (وشك و هه‌ڵگرتن و كێشان).. ئه‌مما گوێزو سێو‌و و سه‌وزه، ئه‌وانه زه‌كاتیان تێدا نییه چونكه :
١- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بڕی پێوان، یان كێشانی دیاریكردووه كه فه‌رموویه‌تی: (لَيْسَ فِيمَا دُونَ خَمْسَةِ أَوْسُقٍ صَدَقَةٌ..).[10] واته: كه‌متر له پێنج وه‌سه‌ق زه‌كاتی لێناكه‌وێت.
٢- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (لَيْسَ فِي حَبٍّ وَلاَ تَمْرٍ صَدَقَةٌ حَتَّى يَبْلُغَ خَمْسَةَ أَوْسُقٍ..).[11] دانه‌وێڵه‌و خورما تا نه‌گاته پێنج وه‌سه‌ق، زه‌كاتی لێناكه‌وێت.
كه‌وابوو ئه‌وی زه‌كاتی لێده‌كه‌وێت _كه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه_ دانه‌وێڵه‌ی وشك و خورمایه، هه‌روه‌ها وه‌سفكردنی پێوانی (كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له جیاتی كێشان به‌كارهاتووه، وه‌كو زاراوه‌كانی وه‌سه‌ق، ره‌تڵی عێراقی و فه‌رق).[12]
ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه ئه‌وه‌ی به‌لاوه سه‌ره‌كییەكه هه‌ڵبگیرێت.
(گه‌نجینه: خه‌زن بكرێت) چونكه ئامێری پێوان (كێشانی ئه‌و سه‌رده‌مە‌یه كه ساع و هاوشێوه‌ی بووه)ی بۆ دیاریكراوه. كه ته‌قدیر كردنی قه‌باره و كێشه‌كه‌یه‌تی.
چواره‌م: زه‌كات له هه‌موو به‌رهه‌مێك ده‌كه‌وێت كه مرۆڤ ده‌ستی تێدا هه‌یه:[13]
ئه‌مه‌شیان بۆچوونی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه و ئیبنوحه‌زم و هاوڕایانێتی. ئیبنولعه‌ره‌بی زۆر به‌دوورودرێژی به‌دوای بۆچوونه‌كه‌یاندا چووه‌و له‌گه‌ڵ بۆچوونی شه‌رعناسانیتردا به‌راووردیكردووه‌و پاشان لایه‌نگری خۆی بۆی ده‌ربڕیووه.. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ئه‌مه بۆچوونی شێخ قه‌ره‌زاوییه حفظه الله.
ئه‌م شه‌رعناسه به‌ڕێزانه‌ش پشتیان به مانای گشتیی هه‌ندێك ئایه‌ت و فه‌رمووده به‌ستووه وه‌كو:
١- ئایه‌تی: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِن طَيِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ وَمِمَّا أَخْرَجْنَا لَكُم مِّنَ الأَرْضِ)البقرة/٢٦٧ واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتانهێناوه له‌و شته حەڵاڵ و پاكانه‌ی په‌یدایده‌كه‌ن و له‌وانه‌ش كه ئێمه له زه‌ویه‌وه بۆمان خستوونه‌ته‌ده‌ر، زه‌كات و خێروخێراتی لێدهركهن.. ئایه‌ته‌كه‌ش جیاوازی ناخاته نێوان به‌رهه‌مێكی زه‌وی و به‌رهه‌مێكیتریه‌وه.
٢- ئایه‌تی: (وَآتُواْ حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ)الا‌نعام/١٤١ واته: رۆژی دروێنه‌و رنینه‌وه‌و چنینه‌وه‌ی، مافی زه‌كاته‌كه‌ی لێدهركهن.. ئه‌م فه‌رمانه‌شی دوای باسی (جَنَّاتٍ وَالنَّخِيلَ وَالزَّرْعَ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ) كردووه، واته بێستان و دارخورماو چاندن و زه‌یتون و هه‌نار.. كه هه‌ر یه‌كه‌شیان ئاماژه‌ی پۆلێكن.
٣-ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه ده‌فه‌رموێ:(فِيمَا سَقَتِ السَّمَاءُ وَالْعُيُونُ الْعُشْرُ وَفِيمَا سُقِيَ بِالنَّضْحِ نِصْفُ الْعُشْرِ).[14] واته: هه‌رچی به‌روبووم و چاندنێك كه باران ئاویدابێت، ده‌یه‌كی زه‌كاته، هه‌رچی به‌روبووم و چاندنێكیش له ئاودێریی بووبێت، نیوده‌یه‌كی زه‌كاته.
ده‌فه‌رموون: لێره‌دا جیاوازییه‌ك نییه له نێوانی ئه‌وه‌ی كه (قووته) و ئه‌وه‌ی كه قووتنییه، یان ئه‌وه‌ی كه ده‌خورێت و ئه‌وه‌ی كه ناخورێت، ئه‌وی هه‌ڵده‌گیرێت و گه‌نجینه‌ده‌كرێت و ئه‌وی ناكرێت، ئیبنولعه‌ره‌بی رەحمەتی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێ: (به‌هێزترین بۆچوون له‌سه‌ر زه‌كاتی به‌روبووم و چاندن، مه‌زهه‌بی ئه‌بوحه‌نیفه‌یه، كه به‌ڵگه‌كانی به‌هێزتره‌و قوڵتر بۆ باسه‌كه چووه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران لێكیداوه‌ته‌وه‌و بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش زۆرترین بواری سوپاسگوزاریی خوای گه‌وره‌یه. ئه‌مه له مانای گشتیی ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كانه‌وه هاتووه.
ئه‌م شه‌رعناسه به‌ڕێزانه له لایه‌كه‌وه فه‌رمووده‌كانیان لا سه‌حیح و حه‌سه‌ن نه‌سه‌لمێنراوه، یان ده‌فه‌رموون ئه‌وه له سه‌رده‌مانێكدا بووه هەر ئه‌و چوارجۆره سامانه‌ی چاندن سه‌ره‌كی بوون.
منیش پێم وایه ئه‌م بۆچوونه‌یان په‌سه‌ندتره چونكه ده‌شێت له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌كانیشیاندا ئه‌وه رەچاو كه‌ین.
١- ده‌قێك نییه رێ له به‌رفراوانكردنی سامانه‌كان بگرێت. ئه‌گه‌ر گه‌نم و جۆو خورماو مێوژ له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌ره‌كییبوون، خۆ مێوژ ئێستا له هیچ شوێنێك سه‌ره‌كیی نه‌ماوه، له جێی ئه‌و سه‌ره‌كییترین خواردن له باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا برنجەو له ئه‌مریكای لاتینی گه‌نمه‌شامی و له رۆژهەڵاتی ئه‌وروپا په‌تاته‌یه.. چۆن ده‌شێت زه‌كات له‌سه‌ر ئه‌م سێ خۆراكه سه‌ره‌كییه نه‌بێت.
پاشان چۆن ده‌شێت زه‌كات له باده‌م و فستقدا نەبێت، کە له كۆلۆرادۆ (ئه‌مریكا) یان لیتوانیا كه یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ئه‌و دوو ووڵاته‌ن؟! چۆن ده‌شێت هه‌نجیر له توركیادا زه‌كاتی لێنه‌كه‌وێت، كه یه‌كه‌مین ووڵاتی جیهانه له هه‌نجیردا، كه‌چی له جۆدا هه‌بێت، كه ته‌نانه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر له توركیادا نادرێت به‌گوێدرێژ؟! چۆن ده‌شێت زه‌كات له لۆكه نه‌كه‌وێت، كه میسر یه‌كه‌مین ووڵاتی جیهانه له چه‌ندێتیی و چۆنێتیی باشێتیی لۆكه‌دا؟ یان چۆن ده‌شێت له هندستان بڵێن زه‌كات له به‌هارات ناكه‌وێت، کە بە هیندستان دەوترێت بەهارات، لەبەر زۆریی بەرهەمهێنانی.
٢- كه ئیمامی ئیبنوته‌یمییه رەحمەتی خوای لێبێت بۆچوونی هه‌مووانی له‌گه‌ڵ رێزدا خستۆته‌لاوه‌و ته‌نها وه‌سفێكی ئه‌و جۆره خۆراكانه‌ی كردووه به پێوه‌ر، کە هه‌ڵگرتن و گه‌نجینه‌كردنێتی، كه‌وابوو ده‌شێت له‌م سه‌رده‌مه‌شدا بۆچوونی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و ئیبنوحه‌زم و ئیبنولعه‌ره‌بی _كه شیخ یوسف قه‌ره‌زاوی به په‌سه‌ندتری ناساندووه_ وه‌ربگرین، چونكه ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌دان بواری بۆ جۆری به‌رهه‌م دروستكردووه، ئێستا جۆره‌ها خۆراك ده‌بینین كه سه‌له‌ف نه‌یاندیووه‌و نه یانبیستووه.[15]
بڕگه‌ی دووه‌م: كه‌ی و چۆن زه‌كاتی چاندن ده‌درێت؟
* تێپه‌ڕبوونی ساڵ مه‌رج نییه بۆ زه‌كاتی چاندن:
شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه كاتی ده‌ركردنی چاندن، گه‌ڕانه‌وه‌ی ساڵ نییه به‌سه‌رییدا، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَآتُواْ حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ)الا‌نعام/١٤١ رۆژی دوورینه‌وه (ڕنینه‌وه/چنینه‌وه)ی زه‌كاته‌كه‌ی بده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه زیاده‌یه‌كی سامانه ئه‌سڵیه‌كه‌یه، بۆیه زه‌كاتلێدانیشی بووه بەفه‌رز، به پێچه‌وانه‌ی سامانیتره‌وه كه ساڵێكی پێویسته، تا وه‌به‌رهه‌مبهێنرێت و بزانرێت چه‌ندی لێوه ده‌سكه‌وتووه.[16]
* كه‌ی زه‌كاتی چاندن ده‌درێت؟:
ئه‌و كاته‌ی كه پێده‌گات.. خورما كاتێك قه‌سپه‌و شیرین ده‌بێت، ترێ كاتێك قۆناغی به‌رسیله‌یی ده‌بڕێ و ئاڵ و بۆڵ ده‌بێت، یان شیرینده‌بێت. نۆك كاتێك فه‌ریكده‌بێت، كاتی ده‌ركردنی زه‌كاتی ده‌غڵودان (گه‌نم و جۆو برنج و گه‌نمه‌شامی.. ئه‌وانه) كاتی دوای دروێنه‌و خه‌له‌وخه‌رمانێتی، كه حسێبده‌كرێت چه‌ند فه‌رده‌یه؟ چه‌ند ته‌نه‌كه‌یه.. ئینجا ده‌كرێته‌وه بەكیلۆ، كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئاسانتره، چونكه قه‌پان و قه‌پانی ئه‌لیكترۆنیش ئاسان ده‌ستده‌كه‌وێت. بۆیه له‌م كاته‌دا ده‌درێت، چونكه شیاوی هه‌ڵگرتن و عه‌مباركردن و شیاوی فرۆشتن و به‌كارهێنانیشه.
ئه‌گه‌ر دوای پێگه‌یشتن سامانه‌كه بفه‌وتێت و خاوه‌نه‌كه‌ی بەجۆرێك له جۆره‌كان له پاراستن و زه‌كاتدانه‌كه‌یدا كه‌مته‌رخه‌مبووبێت، زه‌كاته‌كه‌ی هه‌ر له گه‌ردندایه، ئه‌گه‌رچی سامانه‌كەی له ده‌ستچووه، بەڵام ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌مێتی خۆی تێدانه‌بوو، زه‌كاته‌كه‌ی له‌سه‌ر نامێنیت.[17]
* ئایا نيصابه‌كه‌ی مه‌رجه؟ ئه‌دی چه‌نده؟:
جمهوری شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون گه‌یشتنه بڕی نيصاب مه‌رجه، كه پێنج وه‌سه‌قه، له گه‌نم و جۆی پاككراو له كا، یان برنج له توێكڵی چه‌ڵتوك.. وه‌هه‌روه‌ها، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (لَيْسَ فِيمَا دُونَ خَمْسَةِ أَوْسُقٍ صَدَقَةٌ).[18] واته: زه‌كات له كه‌متر له پێنج وه‌سه‌ق ناكه‌وێت، پێنج وه‌سه‌ق ده‌كاته ٦٤٧ كیلۆگرام له گه‌نم و ده‌غڵودانیترو نۆك و نیسك و لۆبیاو ماش و لۆكه‌و باده‌م و.. هتد[19] ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه له‌م بڕه كه‌متر بوو، زه‌كاتی لێناكه‌وێت.
بەڵام ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه رەحمەتی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێ به‌رهه‌مه‌كه كه‌مبێت یان زۆر زه‌كاتی هه‌ر له‌سه‌رەو ده‌بێ بدرێت. چونكه فه‌رمووده‌كه گشتیییه‌و ده‌فه‌رموێ: (فِيمَا سَقَتِ السَّمَاءُ وَالْعُيُونُ الْعُشْرُ).[20] واته: ئه‌وه‌ی به‌باران ئاودێرییكراوه، ده‌بێت ده‌یه‌كی لێبدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵیشی مه‌رج نییه، كه‌وابوو نيصابی مه‌رج نییه!.
بەڵام جمهور وەڵامیانداوه‌ته‌وه كه فه‌رمووده‌كان پێچه‌وانه‌ی یه‌كتریی نین، چونكه ئه‌م فه‌رمووده، یان گشتیییه‌و فه‌رمووده‌ی (خَمْسَةِ أَوْسُقٍ) تایبه‌تی و رۆشنكه‌ره‌وه‌یه‌و نيصاب دیاریده‌كات. چۆن ده‌شێت كه فه‌رمووده‌یه‌كی (مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ) به مانایه‌كی گشتیی فه‌رمووده‌یه‌كیتر ره‌تبكرێته‌وه؟ كه نێوانیان (عام و خاص: گشتیی و تایبه‌تی)یه؟!.[21]
* ئایا جۆری حاسڵات پێكه‌وه كۆ ده‌كرێنه‌وه تا بگه‌نه نيصاب؟:
ئایا كابرا كه چوارسه‌د كیڵو گه‌نم و چوارسه‌د كیلۆ جۆی هه‌یه، ده‌كرێن بەیه‌ك، تا بگه‌نه نيصابەکە (٦٤٧كگم)؟ جمهوری شه‌رعناسان ده‌فه‌رموومن: نه‌خێر،[22] چونكه هه‌ریه‌كه‌یان جۆره سامانێكی سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌وه له‌ناو جۆره‌كانی یه‌ك توخم ده‌بێت، وه‌كو جۆره‌ها خورما، ده‌شێت كۆكرێته‌وه، چونكه هه‌موویان جۆری یه‌كشتن، بەڵام ناشێت نۆك و به‌زالیا یه‌كبخرێن یان پاقله‌و فاسۆلیا.
هه‌ندێك له شه‌رعناسان پێیان جائیزه، وه‌كو ئیمامی مالیك.. ریوایه‌تێكی ئیمامی ئه‌حمه‌دیش هه‌روایه‌و ئیمامی ئیبنوته‌یمیه‌ش ئه‌و بۆچوونه‌ی راگه‌یاندووه..[23] بەڵام پێناچێت به‌ڵگه‌یان به‌هێزتربێت، بۆیه رای جمهوری پێپه‌سه‌ندتره كه هه‌ر توخمه‌و به جیا، حسێب ده‌كرێت. وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
* ئایا حاسڵاتی دووجاره‌ی ساڵێك پێكه‌وه حسێبده‌كرێن؟:
ئیمامی ئیبنوته‌یمیه رەحمەتی خوای لێبێت كه ساڵی (٧٢١ك) كۆچی دوای كردووه، سه‌یره كه ئه‌مه‌ی ده‌ربڕیووه‌و فه‌رموویه‌تی به‌ڵێ جائیزه[24]. هه‌روه‌ها ئیمامی ئیبنوقودامه‌ی مه‌قدیسی رەحمەتی خوای لێبێت،[25] كه ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئاسانتر لامان ده‌چه‌سپێت، چونكه ده‌شێت کابرایه‌ك كێلگه‌یه‌كی سروشتی به‌رهه‌مهێنانی سامانێكی زه‌كاتی هه‌بێت (بۆ نموونه ره‌زێك، كه كاتێكی سروشتی خۆی ده‌وێت بۆ پێگه‌یشتن، بەڵام رە‌زێكیتری له بێستانی شووشه‌یی (البیوت الزجاجیة) هه‌یه، كه خۆی رادەو بڕی ئاو، ئاووهه‌واو شێ و گه‌رمایی بۆ زیادده‌كات و زووتر‌و زۆرتر پێده‌گات، كه‌وابوو ده‌شێت به‌رهه‌می هه‌ردوو ره‌زه‌كه‌ی له ساڵێكدا كۆبكاته‌وه‌و زه‌كاته‌كه‌یان لێبدات مادام به‌رهه‌می ساڵێكن. وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
خەمڵاندنی به‌رهه‌م
بڕگه‌ی سێیه‌م: پێش لێكردنه‌وه‌ی (الخرص)
له سایه‌ی حوكمی ئیسلامییدا دەسەڵاتدارانی ئیداره‌ی سیاسی ده‌بێ له كاتی پێگه‌یشتنی به‌روبوومدا، ساعی (زه‌كاته‌وان)ـە‌كان بنێرنه لای خاوه‌ن ره‌زو باخ و به‌رهه‌مه‌كان، تا له نزیكه‌وه ئه‌وه بخه‌مڵێنن (بقه‌بڵێنن: ته‌قدیربكه‌ن) كه به‌رهه‌می ئه‌م باخه له‌م ساڵدا _دوای وشكبوونه‌وه‌ی_ بایی چه‌ند ده‌بێت و ده‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ی چه‌ند زه‌كات بدات؟ تا له دوو رەفتاردا سه‌رپشك (مخیر)یان كات: ده‌یانه‌وێت ئێستا به فه‌ریكی زه‌كاته‌كه بده‌ن، یان دوای لێكردنه‌وه‌و وشككردنه‌وه‌ی؟ ئه‌مه بۆ هه‌موو سامانێكی زه‌كاته، كه به به‌فه‌ریكیی وشكبوویی دەفرۆشرێن، وه‌كو گه‌نمه‌شامی و خورماو ترێ و نۆك و گوێزو باده‌م و فستق و هاوشێوه‌یان.. ئه‌م خەمڵاندنه له‌به‌ر مسۆگه‌ركردن و نه‌فاوتاندنی مافی هه‌ژاره‌كانه، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌قدیرنه‌كرێت و چاوه‌ڕوانی وشكه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه بكرێت، له‌وانه‌یه بڕێكی زۆری به فه‌ریكی خورابێت، چ خاوه‌ن ماڵ خواردبێتی، چ رێبوار‌و خه‌ڵكیتر، چ فرۆشرابێت. بەڵام ئه‌گه‌ر له كاتی پێگه‌یشتنیه‌وه خه‌ملێنراو به‌خاوه‌نی ووترا كه زه‌كاته‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ده‌بێت، سوورده‌بێت له‌سه‌ر پاراستنی، چونكه ئەگەر فه‌وتێت، ئەم به‌رپرسه له ده‌ركردنی زه‌كاته‌كه، ئه‌گه‌ر ده‌یزانی كه له‌وانه‌یه به فه‌ریكی زۆری لێبخورێت، یان ناتوانێ پاسه‌وانیبكات، تا كاتی وشككردنه‌وه‌ی، ده‌توانێت زه‌كاته‌كه‌ی به فه‌ریكی بدات و زه‌كاته‌وان وه‌ریگرێت و هیچ له‌سه‌ر خاوه‌ن سامانەكه نامێنێت.
ئه‌بوحومەیدی ساعیدی (أَبِي حُمَيْدٍ السَّاعِدِيِّ) خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: (غَزَوْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تَبُوكَ فَلَمَّا أَتَى وَادِيَ الْقُرَى إِذَا امْرَأَةٌ فِي حَدِيقَةٍ لَهَا فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لأَصْحَابِهِ اخْرُصُوا. فَخَرَصَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَشَرَةَ أَوْسُقٍ فَقَالَ لِلْمَرْأَةِ أَحْصِي مَا يَخْرُجُ مِنْهَا).[26] واته: له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بووین له غه‌زای ته‌بووكدا، كه گه‌یشته وَادِيَ الْقُرَى ئافره‌تێك له باخ و بێستانه‌كه‌ی خۆیدا بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ یاوه‌رانی فه‌رموو بیخه‌مڵێنن، واته ته‌قدیربكه‌ن به‌رهه‌می ئه‌م باخه خورمایه چه‌ند ده‌رده‌چێت؟ دوایی پێغه‌مبه‌ری خواش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به ده وه‌سه‌ق قەبڵاندی، دواتر به ژنه‌كه‌یان ووت: دوایی به‌رهه‌مه‌كه‌ت هه‌ژماركه، بزانە چه‌ند ده‌رده‌چێت. دواتر جوابیان بۆ ئافرەتەکە نارده‌وه بۆ وادی القری کە بەرهەمەکەت چه‌ند ده‌رچوو؟ ووتی ده وه‌سه‌ق وه‌كو قەبڵاندنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ.
- خاتووعائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: (كَانَ النَّبِيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَبْعَثُ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ رَوَاحَةَ فَيَخْرُصُ النَّخْلَ حِينَ يَطِيبُ قَبْلَ أَنْ يُؤْكَلَ مِنْهُ ثُمَّ يُخَيِّرُ يَهُودَ يَأْخُذُونَهُ بِذَلِكَ الْخَرْصِ أَوْ يَدْفَعُونَهُ إِلَيْهِمْ بِذَلِكَ الْخَرْصِ لِكَىْ تُحْصَى الزَّكَاةُ قَبْلَ أَنْ تُؤْكَلَ الثِّمَارُ وَتُفَرَّقَ).[27] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عبدالله ی كوڕی ره‌واحه‌ی ده‌نارد بۆ خەمڵاندنی به‌رهه‌می دار خورما كاتێك به‌رهه‌میان شیرین ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی لێی بخورێت پاشان جووله‌كه‌كانی سه‌رپشك ده‌كرد كه یان خەمڵاندنه‌كه بۆ كاتی لێكردنه‌وه و وشك بوونه‌وه‌ی خورماكه دابین کەن یان ئێستا به قه‌سپی بیانده‌نێ، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌كاته‌كه دابین بكرێت پێش بخورێت و لێك هەڵاوێردرێت بۆ فرۆشتن و گه‌نجینه كردن و.. هتد.
* ئایا ده‌شێت له‌به‌رهه‌مه‌كه بخورێت؟ ئایا له‌سه‌ری حسێبه؟
خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كه بۆی هه‌یه پێش دوورینه‌وه رنینه‌وه و چنینه‌وەی به‌رهه‌مه‌كه‌ی لێی بخوات مادام پێویستی پێیه‌تی دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی زه‌كاته‌كه‌ی لێ ده‌ر ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی به‌شه خوراوه‌كه‌ی له‌سه‌ر حسێب بووبێت.. ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامان شافیعی و له‌یثی كوڕی سه‌عدو ئیبنو حه‌زمه.[28]
بڕگه‌ی چواره‌م: بڕی زه‌كاتی چاندن و به‌روبووم
جۆری ئاودێریی كشتوكاڵ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕی زه‌كاتی چاندن و به‌رووبووم هه‌یه ئه‌گه‌ر ئاودێرییه‌كه‌ی به باران و له رێی جۆگه‌و رووبار‌و ئه‌ستێلكه‌وه بێت ده یه‌كی به‌رهه‌مه‌كه ده‌بێته زه‌كات ئه‌گه‌ر ئاودێرییه‌كه‌ی به هۆی بیر‌و ترومپاو بۆری و ئاو بۆ هێنان به تانكه‌ر بێت یان به ئاو بۆ كڕینی زه‌كاته‌ی بیست یه‌ك ده‌بێت.. چونكه:
١- ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ: (أَنَّ اَلنَّبِيَّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ فِيمَا سَقَتِ السَّمَاءُ وَالْعُيُونُ أَوْ كَانَ عَثَرِيًّا الْعُشْرُ وَفِيمَا سُقِيَ بِالنَّضْحِ نِصْفُ الْعُشْرِ).[29] واته: ئه‌وه‌ی باران و كانی ئاویداوه، یان له روباره‌وه ئاو بۆ دێراوه‌كانی هێنراوه، ئه‌وه ده‌یه‌كی ده‌بێته‌زه‌كات، ئه‌مه‌ش كه ئاوی بۆ هه‌ڵهێنجراوه‌و بۆی هێنراوه، نیوه‌ی ده‌یه‌ك (١/٢٠ بیستیەکیی) زه‌كاتێتی.
٢- جابر خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (فِيمَا سَقَتِ الأَنْهَارُ وَالْغَيْمُ الْعُشُورُ وَفِيمَا سُقِيَ بِالسَّانِيَةِ نِصْفُ الْعُشْرِ).[30] واته: ئه‌و كشتوكاڵه‌ی به ئاوی روبارو هه‌ور ئاودێرییكراوه، ده‌یه‌كی زه‌كاتی لێده‌كه‌وێت. ئه‌وه‌شیان كه به حوشتر ئاوی بۆ هێنراوه، نیوده‌یه‌كی زه‌كات لێده‌كه‌وێت.
* ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ماوه‌ی کاتی كشتوكاڵه‌كه به باران و روبار بووبێت و نیوه‌كه‌یتری کاتەکەی له ئاوی بیر، یان بەتانكه‌ر بۆی هێنراوه، یان بۆی كڕراوه، ئه‌وه سێچاره‌كی ده‌یه‌كی (٣/٤ی ١/١٠)زه‌كات لێده‌كەو‌یت. شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌م رێژه‌یه هاوڕان.
* ئه‌گه‌ر ماوەیه‌كیان له‌ویتریان زیاتربوو، واته ئاودێرییه‌كه به شێوازێكیان زۆرتركرابوو، جمهوری شه‌رعناسان له‌سه‌رئه‌وه‌ن كه شێوازی ماوه‌زۆره‌كه رەچاوبكرێت و زه‌كاته‌كه بەپێی ئه‌ویانهو حوكمی ماوه‌كه‌مه‌كه نامێنێت.. هه‌ندێكیشیان فه‌رموویانه كه‌مینه‌كه به‌بڕی خۆی و زۆرینه‌كه‌ش بەبڕی خۆی.
* ئه‌گه‌ر نه‌زانرا كامیان زۆرتره، له رووی ئیحتیاته‌وه ده یه‌كی حسێبده‌كرێت، چونكه ئه‌ویان ئه‌سڵه‌و خه‌رجییه‌كه گۆڕیوێتی.[31]
* قه‌رزی خۆی له به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌داته‌وه، پاشان زه‌كاتده‌دات:
هۆکاریی قەرزاریی کابرای خاوه‌ن سامانی زه‌كات ، دووانه:
- قه‌رزی بۆ مه‌سروفی چاندنه‌كه‌ی كردووه: وه‌كو ئه‌وه‌ی تۆوه‌كه‌ی یان شه‌تڵه‌كه‌ی كڕیووه، په‌ینی بۆ كڕیووه، كرێكار‌و جوتیارو سه‌پانی بۆ به‌كرێگرتووه، هه‌روه‌ها مه‌سروفیتر. ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ: هه‌موو مه‌سروفه‌كانی لێهه‌ڵده‌گرێته‌وه (واته قه‌رزه‌كانی ئه‌و رەفتارانه‌ی لێده‌داته‌وه) پاشان له‌وه‌ی مایه‌وه _ئه‌گه‌ر نيصاب بوو_ زه‌كاتی لێده‌رده‌كات. ئه‌مه‌ش بۆچوونی سوفیانی ثەوری و ئیمامی یه‌حیای كوڕی ئاده‌م و ریوایه‌تێكی بۆچوونی ئیمام ئه‌حمه‌ده.
- قه‌رزی بۆ مه‌سروفی خۆی و ماڵ و منداڵی كردووه: ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ: ئه‌میش هه‌ر وایه، قه‌رزه‌كان خۆی ده‌داته‌وه، پاشان له‌وه‌ی مایه‌وه _ئه‌گه‌ر گه‌یشتبووه بڕی نيصاب_ زه‌كاتده‌رده‌كات. بەڵام ئیبنوعه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ: ده‌بێ زه‌كاته‌كه‌ی پێش قه‌رزدانه‌وه‌ی ده‌ركات، مه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه‌ی بۆ مه‌سروفی چاندنه‌كه‌ی كردبێت، ئه‌م قه‌رزه‌یان ده‌داته‌وه، پاشان له‌وه‌ی كه‌ماوه زه‌كاته‌كه ده‌رده‌كات، ئه‌مه‌ریوایه‌تێكیتری ئیمام ئه‌حمه‌ده.[32]
ئه‌بوعوبه‌ید له كتێبی (الأموال)دا بۆچوونی ئیبنوعومه‌ری به‌په‌سه‌ندتر زانیووه‌و فه‌رموویه‌تی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك قه‌رزاربووبێت، قه‌رزدانه‌وه‌ی خۆی له پێشتره. كه قه‌رزه‌كه‌یدایه‌وه، له‌وانه‌یه زه‌كاتی له‌سه‌ر نه‌مێنێت، جا كه نییه‌تی، چۆن زه‌كاتی لێ وه‌رده‌گیرێت؟![33] پێموایه ئه‌مه‌یان په‌سه‌ندتر بێت وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
كه‌وابوو ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می كه‌سێك بیست وه‌سه‌ق بوو، بەڵام حه‌ڤده وه‌سه‌ق قه‌رزاربوو، كه ده‌یداته‌وه سێ وه‌سه‌قی بۆ ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێش قه‌رزدانه‌وه‌كه‌ی زه‌كاتبدات ده‌بێت چوار وه‌سه‌ق بدات و هێشتا قه‌رزاریشماوه‌ته‌وه! ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵنه‌ری وازهێنان له چاندن.. به تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌ی كوردستانی ئێمه‌دا.. كابرا واز دێنێت و كرێكاریده‌كات!!.
* ئه‌دی مه‌سروفی چاندنه‌كه، ئه‌گه‌ر له قه‌رزه‌وه نه‌كرابوو؟ وه‌كو كڕینی تۆ‌و په‌ینی كیمیاویی و دروێنه‌و كرێی جوتیارو سه‌پان و .. هتد كه خاوه‌ن سامانی زه‌كاته‌كه خۆی كردوێتی.
- ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و ئیبنوحه‌زم ده‌فه‌رموون:[34] ناشێت پێش زه‌كاتدان لێی، حسێببكرێ واته: زه‌كاته‌كه‌یان پێش هه‌موو شتێك ده‌ده‌ن.
- حه‌نبه‌لی و بۆچوونی ئیبنولعه‌رەبی ئه‌وه‌یه[35] كه مه‌سروفه‌كانی لێهه‌ڵده‌گرێته‌وەو له‌وه‌ی كه مایەوە زه‌كاتده‌رده‌كات.
پێم وایه ئه‌م بۆچوونه‌یان په‌سه‌ندتربێت كه زیاتر له‌گه‌ڵ دادپه‌روه‌ریی شه‌رعدا گونجاوه، ئه‌وه‌ی كه قه‌ناعه‌تمان پێده‌كات پێی، رەنگە دووخاڵ بێت.[36]
١- كه مادام له ئه‌حكامی شه‌رعدا ئه‌و كشتوكاڵه‌ی مه‌سروفی ئاودێرییكراوه، وه‌كو ئاوبۆهێنان به‌ووڵاخ، یان تانكه‌ر، یان بیر‌و به‌لوعه‌و ترومپا، زه‌كاته‌كه‌ی ده‌كاته نیوه، یان ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی ساڵ دوانزه‌ی مانگ ئالیكده‌درێت، زه‌كاتی له‌سه‌رنییه، حه‌تمه‌ن له زه‌كاتی چاندنیشدا ئه‌م پارسه‌نگییه ره‌چاوده‌كرێت. كابرا كه مه‌سروفێكی زۆری له چاندنه‌كه‌یدا كردووه، چۆن هیچی بۆ نه‌گێڕێته‌وه ئه‌گه‌ر كابرا٦٠% ی نرخی به‌رهه‌مه‌كه‌ی مه‌سروفبووبێت و٤٠% به‌رهه‌مبێت، چۆن مه‌سروفه‌كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی لانه‌درێت؟! حه‌تمه‌ن ده‌بێ لابدرێت.
٢- زه‌كات له ئه‌سڵیدا له پاره‌ی زیاده‌و دانراو ده‌درێت، لێره‌دا چۆن ده‌شێت ئه‌و ٦٠%ی مه‌سروفه‌ی پاره‌ی دانراو حسێب بكرێت؟ بێگومان ناشێت، چونكه دانراو نه‌بووه.. وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
زه‌كاتی به‌رهه‌م به‌پێی جۆری زه‌وی
سێ جۆر زه‌وی هه‌یه: عوشریی (ده یه‌ك)، خه‌راجیی و زه‌وی كرێ.
* زه‌وی عوشریی (ده‌یه‌ك): ئه‌و زه‌ویه كشتوكاڵییانه‌ن كه خاوه‌نه‌كانیان به سه‌ربه‌ستی خۆیان موسوڵمان‌بوون. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست سه‌ربازانی ئیسلام و به‌سه‌ریاندا دابه‌شكراوه، یان زه‌وی مردوو (به‌كارنه‌هێنراو) بووه‌و موسوڵمانان زیندوویان كردۆته‌وه.
* زه‌وی خه‌راجیی: ئه‌و زه‌ویانه‌یه كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست سه‌ربازانی ئیسلام، بەڵام لێیان به‌شنه‌كراوەو هه‌ر له ده‌ست خاوه‌نه‌كانیاندا ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویانه‌ی رێكه‌وتنێك له‌سه‌ریان له نێوان خاوه‌نه‌كانیان و دەسەڵاتی ئیسلامییدا هه‌یه، كه (ئه‌مان)یان بۆ مسۆگه‌رده‌كرێت، ئه‌وانیش بڕێك له داهاته‌كانیان ده‌ده‌نه دەسەڵاتی ئیسلامی.. ئه‌م جۆره‌ش كه زه‌وی خه‌راجییه دووجۆریتره:
أ- (باج)ی زه‌وی: بڕه پاره‌یه‌كه له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌دا ده‌نرێت، بچێنرێت یان نا، ئه‌مه‌ش سه‌یدنا عومه‌ر خوا لێی رازی بێت دایهێناوه.
ب- (باج)ی به‌رهه‌م: ئه‌میان له‌سه‌ر به‌رهه‌می چاندنه‌كه داده‌نرێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی نیوه‌ی یان سێیه‌كی یان چواریه‌كی وه‌رگیرێت.. ئه‌مه‌یان پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به‌رامبه‌ر زه‌ویوزاری جوله‌كه‌كانی خه‌یبه‌ر كردی دوای فه‌تحكردنی.
بڕگه‌ی یه‌كه‌م: زه‌كاتی داهاتی زه‌وی خه‌راجیی
ئه‌گه‌ر زه‌وی خه‌راجییی نيصابی له سامانی زه‌كات به‌رهه‌مهێنا:
* جمهوری شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون: سه‌ره‌تا خه‌راجه‌كه‌ی لێده‌رده‌كرێت پاشان زه‌كات له‌وه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵگه‌شیان:
١- مانای گشتیی ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كان كه داوای زه‌كاتدانی به‌رهه‌می زه‌وی ده‌كه‌ن، جیاوازییان نەخستۆتە نێوان زه‌وی خه‌راجیی و غه‌یره خه‌راجیییەوە.
٢- نامه‌كه‌ی عومه‌ری كوڕی عبدالعه‌زیز كه خه‌لیفه بوو، بۆ عبدالله ی كوڕی عه‌وف، كه والی خۆی بوو له فه‌ڵه‌ستین، كه هه‌ر كه‌سێك زه‌وی باجی به ده‌سته‌وه‌یه، باجه‌كه‌ی و پاشان زه‌كاتی به‌رهه‌مه‌كه‌شی بدات.[37]
٣- سوفیانی ثەوری رەحمەتی خوای لێبێت ده‌رباره‌ی خه‌راج ده‌فه‌رموێ: (قه‌رزه‌كه‌تی لێبده‌ره‌وه) خه‌راجه‌كه‌ی بده، پاشان ئه‌گه‌ر پێنج وه‌سه‌قی مابوو، زه‌كاته‌كه‌ی لێبده.[38]
٤- خه‌راج و عوشر دوومافی جیاوازی سیستمی ئابوری ئیسلامیین، بڕو هۆكارو چۆنیه‌تیی سه‌رفكردنی هه‌ریه‌كه‌یان جیاوازه.. ئه‌مه‌ش بۆچوونی جمهوره، جگه له حه‌نه‌فییه‌كان، كه به‌به‌ڵگه‌یه‌كی نابه‌ڵگه پێچه‌وانه وه‌ستاونه‌ته‌وه، پشتیان به‌قه‌ولێك به‌ستووه كه به‌فه‌رمووده‌یان داناوه ده‌ڵێ: (لَا يَجْتَمِعُ عُشْرٌ وَخَرَاجٌ فِي أَرْضِ مُسْلِمٍ).[39] واته: ده‌یه‌ك و خه‌راج پێكه‌وه له زه‌وی موسوڵمانێك نادرێن ئیبنوحیبان ده‌رباره‌ی ئه‌مه ده‌فه‌رموێ: ئه‌مه له فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ردا نییه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ. ئیبنوته‌یمیه ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ: هه‌موو فه‌رمووده‌وانان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه ئه‌م قه‌وله (درۆیه)و فه‌رمووده نییه!![40] پاشان ده‌فه‌رموێ: به‌ڵگه‌ی جمهوری پێشه‌وایان ئه‌مه‌یه كه عوشر مافه‌و له زه‌ویدایە، بۆ زه‌كات پێدراوانه، بەڵام خه‌راج مافه‌و له چاندنه‌كه‌دایه‌و ده‌درێت بەئه‌هلی فه‌ی. ئه‌مانه دوو سه‌رچاوه‌ی جیاوازی دارایین و بۆ دووپۆلی جیاوازی موسته‌حه‌ققانین، بەڵام لێره‌دا كۆبوونه‌ته‌وه هه‌روه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی خوێنی كوشتنی هه‌ڵه‌ی موسوڵمانێكی له‌سه‌ره بیدات به كه‌سوكاری كوژراوه‌ی، كه‌فاره‌تیشی له‌سه‌ره، كه مافی خوای گه‌وره‌یه. یان له ئیحرامدایه‌و نێچیری موڵكی کابرایه‌كی كوشتووه، دووسزای له‌سه‌ره،؛ كه‌فاره‌تی سه‌ر پێچیه‌كه‌ی و غه‌رامه‌ی نرخی نێچيرەکەی.. دیاره كه بۆچوونی جمهوری شه‌رعناسان به‌هێزتره، بۆیه په‌سه‌ندتره وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
بڕگه‌ی دووه‌م: زه‌كاتی زه‌وی به‌كرێدراو
جمهوری شه‌رعناسان و پێشه‌وای مه‌زهه‌به‌كان (ئیمامان مالیك و شافعی و ئه‌حمه‌دو دوو هاوڕێكه‌ی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه؛ ئه‌بویوسف و محمدی كوڕی حه‌سه‌ن) و غه‌یری ئه‌مانیش بۆچوونیان وایه كه زه‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه زه‌وییە‌كەی به‌كرێگرتووه، كه‌چی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه رەحمەتی خوای لێبێت بەته‌نها ده‌فه‌رموێ زه‌كاتەكه له‌سه‌ر خاوه‌ن زه‌ویەكه‌یه، ده‌فه‌رموێ: چونكه زه‌كاته‌كه مافه‌و له‌سه‌ر زه‌ویە. جمهوریش ده‌فه‌رموون مافه له‌سه‌ر كابرا، كه زه‌ویه‌كه‌ی به‌كرێگرتووه‌و چاندوێتی و دانه‌وێڵەیەكی زۆری به‌رهه‌مهێناوه، كه گه‌یشتۆته بڕی نيصاب، چۆن زه‌كات له‌سه‌ر ئه‌م نییه؟!.[41]
پێم وایه به‌ڵگه نه‌وویسته كه رای جمهوری په‌سه‌ندتره.. کابرای كرێچی دوای ئه‌وه‌ی مافی خاوه‌ن زه‌ویه‌كه ده‌دات، سامانه‌كه‌ی حسابده‌كات، ئه‌گه‌ر گه‌یشتەوه نيصاب زه‌كاته‌كه‌یده‌دات.
بۆ نموونه: کابرایه‌ك زه‌وییه‌كی چاندنی به‌كرێگرتووه، ساڵی به‌هه‌زاریۆرۆ، دانه‌وێڵه‌ی زه‌ویه‌كەی بایی سێهه‌زار یۆرۆ ده‌رچووه، كرێ زه‌ویه‌كه‌ی لێداوه‌و ماوه‌ته‌وه دووهه‌زار یۆرۆ، كه‌وابوو زه‌كاتی له‌سه‌رنییه.. ئه‌گه‌ر بایی شه‌شهه‌زار یۆرۆی به‌رهه‌مهێناو كرێكه‌ی لێده‌ركرد و پێنجهه‌زار یۆرۆی مایه‌وه، زه‌كاته‌كه‌ی حسێبده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌زاریۆرۆ بوو، ئه‌وه داوێتی (كرێكه كه‌وتۆته‌بری) ئه‌گه‌ر كه‌متربوو زه‌كاتی له‌سه‌رنییه، ئه‌گه‌ر زیاتربوو ته‌كمیله‌كه‌یده‌دات.
ئه‌مما خاوه‌نزه‌ویه‌كه، ئه‌وه پاره‌یەكه‌و بۆیهاتووه. وه‌كو به‌شێك له مەعاش، یان كاسبی دوكان، یان رێگایتر، ده‌یخاته‌سه‌ر سامانه‌كانیتری، ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه نيصاب، زه‌كاتی ئاسایی لێده‌دات وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
[2]المحلی ٥/٢٠٩ و دواتری، نیل الأوطار ٤/١٧٠، ابوعبید؛ الأموال ٤٦٩/١٣٧٨، تمام المنة ل/٣٧٢، فقه الزکاة ١/٣٧٧.
[3] ابو عبید: الاموال ٤٦٩/١٣٧٨ مەسنەدی ئیمامی شافعی ٦٥٦ به سه‌نه‌دی صەحیحیانه‌وه.
الاموال ٤٦٩/١٣٧٩-١٣٨٠ ئيبنوزەنجه وه ي ١٠٣٠/١٨٩٩ نوسەری صحیح فقه السنة لە (٢/٤١)دا نوسیوێتی: بەسەنەدی سەحیحەوە گێڕاویانەتەوە.[4]
[5] حاكم ١/٤٠١، بەیهەقی ٤/١٢٥. شێخی ئەلبانی رحمەاللە لە: (سلسلة الأحادیث الصحيحة ژ ٨٧٩ )دا دەفەرموێ: صەحيحە.
[6] الموطا ١/٢٧٦ ئیمامی ئەبوئيسحاق شيرازي لە المهذب/ لە شەرحی المجموع ٥/٤٩٣ ەوە، فقە الزكاة ١/٣٧٨.
[7] بەیهەقی ٤/١٢٩ حاكم ١/٥٥٨ دارە قوطني ٢/٩٧ بەڵام ئیمامی ئيبنو حەجەر عەسقەلانی لە (التلخيص/٨٣٧)دا دەفەرموێ زەعيفە.
[8] شرح منتهی الارادات ١/٣٨٨، المغني ٢/٦٩٠ ، فقە الزكاة ١/٣٨١.
[9] مَجْمُوع الفَتَاوَىٰ ٢٥/١٣ كه دەفەرموێ لە كه‌تان و كونجی و تۆوی كوزبه‌ره‌و یانسۆن جۆره‌هایتریش ده‌كه‌وێت.
[10] بوخاری ١٤٤٧ موسلیم ٩٧٩.
[11] موسلیم ٩٧٩ نەسائی٢٤٨٥.
[12] له‌سه‌رده‌می كۆندا قه‌باره له جیاتی كێشان بوو، كه پێی ده‌وترا (كَیل) وه‌كو له لادێی كوردستان ده‌وترێ ته‌نه‌كه‌یه‌ك، فه‌رده‌یه‌ك، ره‌شكه‌یه‌ك، له‌و زه‌مانه‌شدا وه‌سه‌ق پێوانه‌و كێشان بوو كه بەم شێوه‌یه یەک وەسەق: چوار‌و شەشیەک ئه‌رده‌ب بووه،ئەردەبێک: پەنجا کەیلی میسریی، یان سەدوشەصت رەتڵی عێراقی بووە، کە دەکەنە ٦٤٧ گرامی سەردەم..
[13] الهداية ٢/٥٠٢، المُحَلّىٰ ٥/٢١٢، عارضة الاحوذي ٣/١٣٥.
[14] بوخاری ١٤٢٤، ئەبوداوود ١٥٩٦، ترمذی ٦٤٠، ئیبنوماجە١٨١٧ .
[15] له باكوری نه‌رویج شوێنێک هه‌یه به‌فری په‌نجاهه‌زارساڵی لێنه‌تواوه‌ته‌وه، له‌وێ شارێكیان دروستكردووه ناوی سه‌لاجه‌ی جیهانه، كه هه‌رچی خۆراكی جیهان هه‌یه، بڕێكی لێهێنراوه‌تە ئه‌وێ و هه‌ڵگیراوه، له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تیی چاندن و دوورینه‌وه و خواردنی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كاره‌ساتی گرانیی و شه‌ڕو ناهه‌مواریی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تییدا هاته‌وه، بتوانرێت سه‌ر له نوێ ژیانی له‌سه‌ر دابمه‌زرێته‌وه. ته‌نها له دانه‌وێڵه‌ی جۆری گه‌نم و جۆو برنج و نۆك و فاسۆلیا و ئه‌وانه ٠٠٠ر٣٠ سی هه‌زار جۆری لێیه.
[17] المغني ٢/٧٠٢ شرح منتهی الارادات ١/٣٩٠.
[18] بوخاری ١٤٤٧ موسلیم ٩٧٩.
[20] بوخاری ٤٧٠٧، ئەبودداوود ١٥٩٦، ترمذی ٦٤٠.
[21] المغني ٢/٦٩٥ ، ابن القیم: اعلام الموقعين ٣/٢٢٩.
[23] ئیمامی ماليك المدونة ١/٢٨٨ المغني ٢/٥٦٠ مَجْمُوع الفَتَاوَىٰ ٢٥/٢٣-٢٤.
[24] مجموع الفتاوى ٢٥/٢٣.
[26] بوخاری ١٤٨٢ موسلیم ١٣٩٢.
[27] ئەبوداوود ١٦٠٦ ئەبوعبيد الاموال ٤٨٣ ١٤٣٨ بەیهەقی ٤/١٢٣ ئەحمەد ٦/١٣٦ ئەلبانی لە الاروا‌ء ٨٠٥ دا دەفەرموێ حەسەنە.
[29] بوخاری ١٤٨٣ ئەبو داوود١٥٨١ ترمذي ٦٣٥ نه سائي ٥/٤١ ئيبنو ماجە ١٨١٧.
[30] موسلیم ٩٨١ ئەبوداوود ١٥٨٢ نەسائی ٥/٤٢.
[32] ابوعوبەید: الاموال ل ٥٠٩ هه‌روه‌ها یه‌حیا كوڕی ئاده‌م له كتێبی الخراج ل ١٦٢فه‌رمووشیەتی سەنەدەکەی صەحیحە.
[34] حاشية ابن عابدين ٢/٤٩، فتح القدير ٢/٨_٩، المُحَلّىٰ ٥/٣٥٨.
[35] المغني ٢/٦٩٨ عارضة الاحوذي ٣/١٤٣.
[37] ابو عبيد الاموال ل٨٨.
[38] يحيى ابن ا‌دم: الخراج ل١٦٣.
[39] ابن عدي: الكامل ٧/٢١٥٥.
[40] مجموع الفتاوى ٢٥/٥٥.
[41] بداية المجتهد ١/٢٣٩.