حیكمه‌تی زه‌كاتدان
نوسینی: مامۆستا کرێکار
١- موسوڵمان كه زه‌كاتده‌دات پێش هه‌موو شتێك ئه‌وه‌ی له هه‌ست و هۆشدا ده‌خرۆشێت كه زه‌كاتدان پاراستن و به‌پێوەڕاگرتنی یه‌كێكه له پێنج پایه‌كانی ئیسلام و جێبه‌جێكردنی خواپه‌رستییه‌كی مه‌زنه، كه خوای گه‌وره جه‌ختی لێكردۆته‌وهو پێغه‌مبه‌ری خواش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وای روونكردۆته‌وه كه هه‌موو ئیسلامه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و پێنج پایه‌یه وه‌ستاوه، كه یه‌كێكیان زه‌كاته، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (بُنِيَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسٍ شَهَادَةُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ وَإِقَامُ الصَّلاَةِ وَإِيتَاءُ الزَّكَاةِ وَصَوْمُ رَمَضَانَ وَحَجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا).[1] واته: ئیسلام له سه‌ر پێنج پایە وه‌ستاوه: بڕیاردانی ئه‌وه كه هیچ خوایه‌ك نییه شیاو‌و شایانی خوایه‌تی بێت جگه له خوای گه‌وره، هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌وه كه محمد صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێغه‌مبه‌ری خوایه، هه‌روه‌ها نوێژكردن و زه‌كاتدان و رۆژوو گرتنی ره‌مه‌زان و زیاره‌تی ماڵی خوا (حه‌ج) بۆ كه‌سێك كه له توانایدا هەبێت.
نه‌بوونی ئه‌م هه‌ست و هۆشه له‌كه‌می ته‌قواو لاوازی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی دنیا‌و قیامه‌ته‌وه‌یه.
٢- زه‌كاتدان وه‌سفی سیفه‌تی پارسه‌نگی خواناسانه.. پیاوچاكان به زۆر هۆكارو شێواز‌و چۆنیه‌تی رەفتاركردنه به‌و پله‌و ئاسته باڵایە گه‌یشتوون یه‌كێك له‌وانه زه‌كاتدانیان بووه.. خوای گه‌وره دوای ئه‌وه‌ی باسی پیاو چاكانی ده‌فه‌رموێت له خواناسی و په‌رستن و شه‌و نوێژیاندا ئه‌مه‌ش ده‌فه‌رموێ كه ئه‌مانه بڕێك سامانی دیاریكراوی خۆیان له‌سه‌ر خۆیان كردبووه ماف و ئه‌رك و ده‌بانبه‌خشییه داماوو بێنازه‌كان (وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِّلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ)الذاريات/١٩ واته: له سه‌روه‌ت و سامانیاندا بڕێكیانی داده‌نا بۆ به‌خشین به ئاتاج و مه‌حروومه‌كان چونكه ده‌یانزانی ئه‌و مافی ئه‌و بێنازو موحتاجانه‌یه.. ئه‌م به‌خشینه سیفه‌تێكی سه‌ره‌كی و هۆكارێكی گرنگی گه‌یشتنه ئه‌و ته‌قوایه‌یه.. ئه‌مه موماره‌سه‌كردنێكی به‌رده‌وامی ئیماندارانه ده‌خوازێت نوێژ‌و زه‌كات وه‌كو فه‌رمان به چاكه‌و به‌رهه‌ڵستی له خراپه كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمان له ده‌یان نه‌خۆشی ده‌روونی تاك و كۆ دەپارێزن خوای گه‌وره دەفەرموێ: (وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُوْلَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ)التوبة/٧١ واته: موسوڵمانان (نێر‌و مێیان) خه‌مخۆری یه‌كترن و سه‌رپه‌رشتی یه‌كتریی ده‌كه‌ن.. فه‌رمان به چاكه و به‌رهه‌ڵستی له‌خراپه ده‌كه‌ن.. نوێژده‌كه‌ن و زه‌كاتده‌ده‌ن، گوێڕایه‌ڵیی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، بۆیه شایانی ئه‌وه‌ن كه خوای گه‌وره ره‌حمیان پێبكات.
٣- موسوڵمانی دینداری هه‌بوو ئه‌وه‌ی له هه‌ست و هۆشدایه كه زه‌كاتدانه‌كه‌ی ده‌ستگرۆیی و هاریكاریی و یارمه‌تیدانی خوشك و برا هه‌ژارو موحتاجه‌كانێتی، كه ده‌بێت به پشكێك له سامانی خۆی ده‌ستداته باڵیان، تا له‌ژێر كۆڵی قورسی هه‌ژاری ده‌ریانبهێنێت[2] و كارێكی وایان بۆ بكات كاتی زیاتریان بۆ خواناسیی و ناسینی شه‌رع و خواپه‌رستیی بۆ بگێڕێته‌وه.. ده‌نا هه‌موو وزه‌یان له كاسبیه‌كی كه‌مده‌رامه‌تدا سه‌رفده‌كه‌ن و ده‌هاڕرێن و شه‌وانیش له كه‌نه‌فتی و ماندووییدا ناپەرژێنه سه‌ر ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامێتی ئوممه‌تی موسوڵمان له: پاڵفته‌ی ده‌روون و پارسه‌نگی ره‌وشت و وه‌رگرتنی زانستی شه‌رعیی و فه‌رمان بەچاكه‌و به‌رهه‌ڵستی له خراپه‌و جیهادو گێڕانه‌وه‌ی حوكمی خوا به سه‌روه‌ریی شه‌رع.. ده‌زانێت كه خوای گه‌وره كۆڵی برسێتیی و خه‌می ئه‌مانی له قوره‌یش هه‌ڵگرت تا بیپه‌رستن: (فَلْيَعْبُدُوا رَبَّ هَـٰذَا الْبَيْتِ * الَّذِي أَطْعَمَهُم مِّن جُوعٍ وَآمَنَهُم مِّنْ خَوْفٍ)قریش/٣-٤ واته: خوای خاوه‌نی ئه‌و كه‌عبه‌یه بپه‌رستن، كه له برسێتیی قوتاریكردن (به تێربوون) و له ترسوبیم رزگاریكردن (بەئه‌مانی خۆی)، بەڵام ئه‌وان له نه‌فامیی و په‌ی پێ نه‌بردن و سته‌م و لاسه‌نگیی رەفتاریانه‌وه، كه‌عبه‌یان پڕكردبوو له بت و غه‌یری خوای گه‌وره‌یان په‌رست و دیدو دینێكیتریان گرتبووه‌به‌رو له هه‌واوهه‌وه‌س و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌كانیانه‌وه یاسا‌و رێسای ژیانیان رێكخستبوو، كه ده‌بوو بۆ خواناسیی و په‌رستن و دینه‌كه‌ی لێببڕێن!.
٤- زه‌كاتدان مایه‌ی پاڵفته‌ی ده‌روون و پاك و چاككردنی ره‌وشت و پارسه‌نگیی كه‌سایه‌تیی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی، چونكه بەبه‌خشینی ده‌روونی خۆی له پیسكه‌یی و ره‌زیلیی پاكده‌كاته‌وه‌و به‌ڕه‌وشتی پڕبه‌زه‌یی و هه‌ستی مه‌سئوولییه‌تی دنیا‌و قیامه‌تی خۆیه‌وه، ره‌فتارده‌كات و ناچێته‌ڕيزی به‌خیل و چاوچنۆك و پاره‌په‌رستانه‌وه. ناهێڵێت ئه‌نانیی ده‌رچێت. بەپێچه‌وانه‌وه كه ده‌به‌خشێت ئاسووده ده‌بێت، ویژدانی كامه‌رانده‌بێت[3] . وه‌كو به‌خیل نییه، كه دیدلێڵ و لاسه‌نگ و بێوێژدان و ئه‌نانییه. زه‌كاتده‌ر خێره‌ومه‌نده، په‌یوه‌ندی کۆمەڵایەتیی به‌هێزەو له‌ناوخه‌ڵكیدا جوامێرانه رەفتارده‌كات و ده‌ناسرێت.. ئه‌مه‌شه مه‌به‌ستی ئایه‌تی پاڵفته‌كردن و گه‌شه‌و نه‌شونمای كه‌سایه‌تیی: (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا)التوبة/١٠٣.
٥- زه‌كاتدان سوپاسگوزاریی كرده‌وه‌ییه، ئه‌مه‌ش خواستی خوای گه‌وره‌یه.. نا‌بینیت چۆن به سه‌یدنا داود عَلَیهِ السَّلَام و ئالوبه‌یتی ده‌فه‌رموێ: (اعْمَلُوا آلَ دَاوُودَ شُكْرًا) سبإ/١٣ واته: هۆ كه‌سوكاری داود؛ به كرده‌وه شوكرانه‌ی خوا بکەن.. كه‌سێك ده‌توانێت رۆژی هه‌زارجار بڵێ (الْحَمْدُ لِلَّهِ)، بەڵام رۆژانه چه‌ندی پاره له ده‌ستده‌بێته‌وه، بیكات به خێر؟ پاره‌ی نانێك؟ یان پاروو (لەفە)یەک؟! له‌م دیدو هه‌سته‌وه‌یه كه موسوڵمان زه‌كات و زیاتر لە زەکات ده‌به‌خشێت[4] چونكه خوای گه‌وره به‌ڵێنی پێداوه كه ئه‌گه‌ر ئێوه به كرده‌وه سوپاسگوزاری خوای گه‌وره بكه‌ن زیاترتان پێ ده‌به‌خشێت، بێخه‌م بن (لَئِن شَكَرْتُمْ لأَزِيدَنَّكُمْ) ابراهیم/٧
٦- موسوڵمان كه زه‌كاتده‌دات و خێروخێراتیترده‌كات، خۆشه‌ویستی سه‌روه‌ت و سامانی له دڵدا كه‌متر ده‌بێته‌وه‌و زیاتر هه‌ستده‌كات كه ئه‌م خاوه‌ن نییه،. خوای گه‌وره خاوه‌نه.. ئه‌و پێی به‌خشیووه‌و ئه‌ویش ئه‌و بڕه زه‌كاته‌ی بۆ دیاریكردووه تا بیدات، كه فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێده‌كات له خوای گه‌وره زیاتر نزیكده‌بێته‌وه. بۆ خۆشی له ناخی خۆیدا هه‌ستده‌كات كه هه‌موو به‌خشینێكی بڕێك زیاتر خۆشه‌ویستی خوای خستۆته دڵیی، له دڵ و ده‌روندا هه‌ست به راستگۆیی دیندارێتییه‌كه‌ی ده‌كات (به‌و مه‌رجه‌ی دووربووبێت له ریابازیی) بۆیه هه‌ندێ له زانایان فه‌رموویانه: بۆیه به زه‌كات ووتراوه (صَدَقَة) تا (صِدقْ: راستگۆیی) خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌رخات.[5]
٧- هه‌موو ئه‌و موسوڵمانه هه‌ستبه‌رزو دینداره سه‌رڕاستانه‌ی به‌رده‌وام ده‌به‌خشن، هه‌ستیان به‌به‌رهه‌می به‌خشینه‌كه‌یان له چه‌ندین لاوه كردووه، كه له دیدی دیندارو ته‌قواكاراندا به‌ڵگه‌نه‌ویستن.. ئه‌مه‌ش غه‌یری ئه‌و خێره‌ومه‌ندانه هه‌ستی پێ ناكه‌ن، بۆ نموونه:
أ- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (مَا نَقَصَتْ صَدَقَةٌ مِنْ مَالٍ).[6] واته: زه‌كات و خێر له سامان كه‌مناكه‌نه‌وه.. واته له سه‌رجه‌می سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌و سوودو قازانج و به‌ره‌كه‌تی كه‌مناكەنه‌وه. راسته كابرا له سه‌دادوونیوی داوه‌و ماوه‌ته‌وە نه‌وه‌دوحه‌وتونیو.. بەڵام ئه‌مه له لایه‌كیتره‌وه بۆی پڕده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كیتره‌وه كه خه‌ڵكی له هه‌مان كاسبی ئه‌ودا زیانیانكردووه ئه‌م قازانجی زیاتری کردووەو بەرەکەت کەوتۆتە رۆزییەکەیەوە.
ب- خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌ت و نه‌شونما ده‌خاته رۆزیی و كاسبی و بژێویی زه‌كاتده‌ره خێره‌ومه‌نده‌كه‌وه.. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (مَنْ تَصَدَّقَ بِعَدْلِ تَمْرَةٍ مِنْ كَسْبٍ طَيِّبٍ، وَلاَ يَصْعَدُ إِلَى اللَّهِ إِلاَّ الطَّيِّبُ، فَإِنَّ اللَّهَ يَتَقَبَّلُهَا بِيَمِينِهِ، ثُمَّ يُرَبِّيهَا لِصَاحِبِهِ كَمَا يُرَبِّي أَحَدُكُمْ فَلُوَّهُ، حَتَّى تَكُونَ مِثْلَ الْجَبَلِ).[7] واته: هه‌ر كه‌سێك زه‌میله‌یه‌ك خورما له كاسبی پاك و حەڵاڵی خۆی بكات به‌خێر، (خوای گه‌وره‌ش هەر حەڵاڵی قبووڵه) خوای گه‌وره به ده‌ستی راستی خۆی وه‌ریده‌گرێت و گه‌شه‌و نه‌شونمای بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی پێ ده‌كات، هه‌روه‌كو كه یه‌كێكتان جوانوو (به‌چكه‌ی ئه‌سپ)ـە‌كه‌ی به‌خێوده‌كات (واته چه‌ند و چۆن په‌رۆشێتی و به‌خه‌میه‌وه‌تی، خوای گه‌وره‌ش ئاوا بەردەوام چاودێریی و ئاودێریی رزق و رۆزیی ئەم دەکات.. ئەمە نه‌شونماو زیادكردنی ئه‌و زه‌كات و خێره‌وه‌یه).. پاشان ده‌فه‌رموێ: تا بەرەکەتی رۆزیی و پاداشتی قیامەتیی به قه‌ده‌ر چیایه‌كی لێ د‌ێت.. ئێ بەڕاستیی ئائه‌وه سه‌رمایەدانانی قیامه‌ت و به‌رهه‌مهێنانه ئه‌گه‌ر موسوڵمانی دیندارو ده‌وڵه‌مه‌ند لێی تێبگات.
ئیسلام گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت و شارستانێتی له ناخی تاكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ اللَّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنفُسِهِمْ)الرعد/١١ واته: خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا هه‌یه (نەرێنی: سلبی) نایگۆڕێت هه‌تا خۆیان نەیگۆڕن.. له روانگه‌ی ئه‌م رێسا گرنگه‌وه‌یه كه ئیسلام ناهێڵێت تاكه‌كانی ئوممه‌ته‌كه‌ی به‌خیل و چاوچنۆك و پیسكه بن، به‌ڵكو لەسەر سه‌خاوه‌ت و یاره‌مه‌تییدان و بەخشین هانیاندەدات.. ئه‌مه‌ش له ناخی تاكه‌كاندا ده‌ڕوێنێت، ئینجا كاریگه‌ریی ئه‌مه (پاڵنه‌ری ناوه‌كیی) له سیما‌و سیفه‌تی ده‌ره‌كییاندا ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌كو پیل (پاتری)ی لایت، كه نوێیه‌و به‌هێزه، ئاسه‌واریی روناكیی به‌رفراوان و به‌هێز نیشانده‌دات، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه.. (پاڵنه‌ری ناوه‌كیی تاك) كه ده‌بێته (ڕەفتاری ده‌ره‌كیی تاكەکە)، پاشان تاكه‌كان کە زۆر موماره‌سه‌ی ئه‌م رەفتاره ده‌كه‌ن و له هه‌ریه‌كێكیاندا ده‌بێته (ره‌وشت)، سه‌رجه‌می ره‌وشتی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌بێته به‌ها (قییه‌م)ی کۆمەڵایەتیی.. له‌م هاوكێشه‌وه بڕوانینه زه‌كات و خێرخوازیی:
_ له ناخی تاكدا پاڵنه‌ریی حه‌زی پاداشتی لای خوای گه‌وره‌و سڕینه‌وه‌ی گوناح ده‌ڕو‌ێت و چه‌كه‌ره‌ده‌كات... پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (والصَّدَقَةَ تُطْفِئُ الْخَطِيئَةَ كَمَا يُطْفِئُ الْمَاءُ النَّارَ).[8] واته: زه‌كات و خێر گوناحده‌كوژێننه‌وه، هه‌ر وه‌كو كه ئاو ئاگرده‌كوژێنێته‌وه.. ئه‌م دووپاڵنه‌ره ناوه‌كییه (حه‌زی پاداشت و خه‌می گوناحه‌كان) موماره‌سه‌ی به‌خشین به موسوڵمانەكه زیادده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ی ساڵانە ده‌بێ زه‌كاته‌كه‌ی بدات، خێر‌و خێرات و كه‌فاره‌تیش ده‌دات، كه‌وابوو به‌رده‌وام ده‌به‌خشێت، به‌خشینی تاكه‌كانیش ده‌بێته ره‌وشتی یه‌كبه‌یه‌كیان، تا ده‌یكه‌نه به‌ها (قییه‌م)ی کۆمەڵایەتیی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان... خوای گه‌وره‌ش له رۆزیی و ئه‌مانی زیاتریان پێ ده‌به‌خشێت. بەڵام به پێچه‌وانه‌وه، كه تاك چاوچنۆك و پیسكه‌و پاره‌په‌رست بێت، نابه‌خشێت، ئه‌وانیتریش نابه‌خشن... قیه‌می کۆمەڵایەتیی كۆمه‌ڵگه‌كه ده‌بێته مادده‌په‌رستیی و ئه‌نانێتیی، وه‌كو كۆمه‌ڵگه ناموسوڵمانه‌كان.. ئه‌مه‌ش رێ له به‌زه‌یی خوای گه‌وره ده‌گرێت.. بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (وَلَمْ يَمْنَعُوا زَكَاةَ أَمْوَالِهِمْ إِلَّا مُنِعُوا الْقَطْرَ مِنْ السَّمَاءِ).[9] واته: هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك زه‌كاتنه‌ده‌ن و ده‌ستی لێ بگرنه‌وه، حه‌تمه‌ن بارانیان بۆ نابارێنرێت.. ئه‌م پاڵنه‌ره‌ی ناخی تاك، بووبه‌هه‌ستی به‌رپرسێتیی کۆمەڵایەتیی و یارمه‌تیده‌ری ده‌وڵه‌ت، له ئاڕاسته‌و پارسه‌نگكردنه‌كه‌دا.. ئێ کابرای موسوڵمان رۆژانه ده‌یان ئایه‌ت و فه‌رمووده و نموونه‌ی پیاوچاكانی سه‌له‌فی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی پێشچاوده‌خرێت، بۆیه حه‌تمه‌ن خێره‌ومه‌ند ده‌رده‌چێت.
پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ باسی حه‌وت پۆل خه‌ڵك ده‌كات، كه خوای گه‌وره له رۆژی حه‌شر و لێپڕسینه‌وه‌دا ده‌یانگرێتەخۆو له لوتفی خۆیه‌وه ده‌یانخاته ژێرسێبه‌ری خۆی. یه‌كێك له‌وانه خێره‌ومه‌نده. وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (...وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ فَأَخْفَاهَا حَتَّى لَا تَعْلَمَ شِمَالُهُ مَا أنْفَقَتْ يَمِينُهُ).[10] واتە: خێر‌و زه‌كاته‌كه‌ی ئەوەندە به نهێنیداوه، كه ده‌ستی چه‌پی خۆی ئاگای لێ نه‌بوبێت، كه ده‌ستی راستی خێره‌كه‌ی به‌خشیووه.. ئەمە ئاماژه‌یە بۆ په‌نهانكردنی به‌خشینه‌كه‌یه.
٩- زه‌كاتدان وه‌ك پاڵفته‌كردنی ده‌روونی ده‌وڵه‌مه‌ندكانه، پاڵفته‌كردن و خاوێنڕاگرتنی دڵ و ده‌روونی هه‌ژارو بینازه‌كانیشه.. ئه‌مانیش له بوغز‌و ئێره‌یی و كینه پاكده‌بنه‌وه، چونكه هه‌ستده‌كه‌ن هه‌موو ساڵێك ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌شی ساڵێكی ئه‌مان، یان زیاتریان بۆ مسۆگه‌رده‌كه‌ن (له‌گه‌ڵ هاوكاریی ده‌وڵه‌ت)، یان بڕێكی باشیان بۆ مسۆگه‌رده‌كه‌ن (له،كاتی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییدا) به‌مه‌ش گه‌شبین ده‌بن و دوعای خێر بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر دیدو هه‌ڵوێستی رقنیی (پرۆلیتاریا) په‌روه‌رده‌نابن، دژی (بورژوازیی)ـە‌كان، وه‌كو له فه‌لسه‌فه‌ی ماركسییدا ده‌بینرێت.. هه‌ژاری موسوڵمان له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕی وایه كه بوون و نه‌بوونی سامان وه‌كو له‌شساغیی و نه‌خۆشیی، یان وه‌جاخ كوێریی و منداڵ زۆریی، ئازادیی و ژێر ده‌سته‌یی.. هه‌موو دابه‌شكردنی خوای گه‌وره‌ن و هه‌ردوو لایەنی پێ تاقیده‌كاته‌وه. هه‌ژاره‌كانیش له تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌بردان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش له تاقیكردنه‌وه‌ی سوپاسی كرده‌وه‌ییدان. ئه‌مما ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌ی سه‌ریه‌كناوەو له‌خواغافڵبووه، ئه‌وه خۆی به‌رپرسیاری ئه‌و دیدو هه‌ڵوێسته‌یه‌تی، كه خۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه: (الَّذِي جَمَعَ مَالا وَعَدَّدَهُ * يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ)الهمزة/٢-٣ واته: ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌ر خه‌ریكی پاره سه‌ریه‌كنان و هه‌ژماردنێتیی و وا گومانده‌بات كه پاره‌كه‌ی به نه‌مریی ده‌یهێڵێته‌وه!!.
ئه‌م دیدو هه‌ڵوێسته‌ی هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ندی موسوڵمان، ناهێڵێت كۆمه‌ڵگەكه ببێته زه‌لكاوی دیدو هه‌ڵوێستی ململانێی چینایه‌تیی و دوژمندارێتییه‌كه‌ی...[11] خوای گه‌وره به هه‌ردوو توێژه‌كه‌یان ده‌فه‌رموێ: (وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ)التغابن/١٦ واته: هه‌ر كه‌سێك خۆی له پیسكه‌یی و چاوچنۆكیی گرتبێته‌وهو خۆی لێ ده‌ربازكردبێت، به راستی ئه‌وانه سه‌رفرازه‌كانن.. ئا ئه‌م (شح)ـە‌ی كه ده‌بێ كه‌سی موسوڵمان خۆی لێ قوتاركات، ئوممه‌تان تووشی شه‌ڕی ناوخۆیی و كاره‌ساتده‌كات و ده‌یانفه‌وتێنێت.
پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (اتَّقُوا الظُّلْمَ فَإِنَّ الظُّلْمَ ظُلُمَاتٌ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَاتَّقُوا الشُّحَّ فَإِنَّ الشُّحَّ أَهْلَكَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ حَمَلَهُمْ عَلَى أَنْ سَفَكُوا دِمَاءَهُمْ وَاسْتَحَلُّوا مَحَارِمَهُمْ).[12] واته: خۆتان له ده‌ستدرێژیی و سته‌م بگرنه‌وه‌و به حه‌زه‌ر بن لێی، چونكه سته‌مكاریی تاریكایی رۆژی قیامه‌ته، هه‌روه‌ها خۆتان له‌پیسكه‌یی وبه‌خیلیی وچاوچنۆكیی بگرنه‌وه، پیسكه‌یی و چاوچنۆكی بوو ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌ی به‌فه‌تاره‌ت برد، وای لێ‌كردن خوێنی یه‌كتریی بڕێژن و حه‌رامكراوانی خۆیان حەڵاڵ كه‌ن!.
١٠- ئیسلام زه‌كاتی به مافێكی هه‌ژارو ده‌سكورته‌كان داناوه‌و كردووشیه‌تی به ئه‌ركی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان. له نێوان ئه‌م ماف و ئه‌ركه‌شدا دەسەڵاتی ده‌وڵه‌تی دیاریكردووه كه ده‌بێت زامنی وەر‌گرتن و گه‌یاندنی بێت. ئه‌گه‌ر كه‌سێك زه‌كاتینه‌دا، لێی ده‌سه‌ندرێت. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌مه‌ند یاخیبوون و نكوڵییان له زه‌كاتدانكرد، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی جه‌نگیان دژبه‌رپاده‌كات و بەزۆر ده‌یانهێنێته‌وه ژێردەسەڵات و زه‌كاته‌كه‌یان لێ ده‌سه‌نێت. ئه‌گه‌ر كۆكراوه‌ی چه‌ندین ساڵیش بێت.. ئه‌م دیدو هه‌ڵوێسته‌ش زۆر كاریگه‌ره.. کابرای هه‌ژار بێخه‌مه، كه مافه‌كه‌ی نافه‌وتێ. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ش سه‌یرده‌كات زه‌كاتی ساڵانە‌ی ٥ر٢% ـە له كاتێكدا كه‌مترین ئاستی باج له وڵاتانی سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ دا له نێوان (٢٥-٥٠%) !! مانگانه‌شه! كه‌وابوو جێبه‌جێكردنەکەی لا ئاساندەبێت و ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر نه‌یدا، به‌زۆر لێی ده‌ستێنن و ده ساڵیش خۆیی لێ بدزێته‌وه، دواتر زه‌كاتی هه‌رده‌ساڵه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرن. چونكه له ئیسلامدا رێسایه‌ك هه‌یه ده‌فه‌رموێ (اَلْحَقُ لاَ يُضِيعُ بِالتَقَادُم) واته حه‌ق به كۆنبوون نافه‌وتێت.
كه‌وابوو کابرای ده‌وڵه‌مه‌ندی موسوڵمان وا له ژێر پاڵنه‌ره‌كانی ناخی خۆی (حه‌زی پاداشت و حه‌زی به‌ره‌كه‌تی زیاتر و حه‌زی لێخۆشبوونی گوناح و ترسی قیامه‌ت و سزای دنیا‌و هەق لێسه‌ندنی) له‌گه‌ڵ هه‌بوونی دەسەڵات و كه‌میی بڕی زه‌كاته‌كه، هه‌موویان پێكه‌وه ده‌یبه‌ن به‌ره‌و (سه‌خاوه‌ت) و له (چرووكیی) قوتاریده‌كه‌ن.. له‌گه‌ڵ ئاڕاستەی رۆژانه‌شدا كه به‌رده‌وام هه‌موو موسوڵمانێك لانی كه‌م هه‌فتانه (له رۆژو نوێژی هه‌ینیدا) وه‌ریده‌گرێت، بۆ نموونه: وەکو ئەم فەرموودەیە دەبیستێت، كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نموونه‌ی پیاوی سه‌خیی و پیاوی چروك ده‌هێنێته‌وه، ئەم سەیری خۆی دەکات و خۆی بە بەخیل و بە سەخیی نموونەکە بەراورددەکات... ئه‌بوهوره‌یره خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (ضَرَبَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَثَلَ الْبَخِيلِ وَالْمُتَصَدِّقِ، كَمَثَلِ رَجُلَيْنِ عَلَيْهِمَا جُبَّتَانِ مِنْ حَدِيدٍ، قَدِ اضْطُرَّتْ أَيْدِيهِمَا إِلَى ثُدِيِّهِمَا وَتَرَاقِيهِمَا، فَجَعَلَ الْمُتَصَدِّقُ كُلَّمَا تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ انْبَسَطَتْ عَنْهُ حَتَّى تَغْشَى أَنَامِلَهُ وَتَعْفُوَ أَثَرَهُ، وَجَعَلَ الْبَخِيلُ كُلَّمَا هَمَّ بِصَدَقَةٍ قَلَصَتْ، وَأَخَذَتْ كُلُّ حَلْقَةٍ بِمَكَانِهَا. قَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ فَأَنَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ بِإِصْبَعِهِ هَكَذَا فِي جَيْبِهِ، فَلَوْ رَأَيْتَهُ يُوَسِّعُهَا وَلاَ تَتَوَسَّعُ).[13]واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: نموونه‌ی حاڵی چاوچنۆك و چرووك و پیاوی سه‌خیی (خێره‌ومه‌ندو چاكه‌خواز) وه‌كو دووكه‌سه، كه جوببه‌ی ئاسنینیان له‌به‌ردا بێت، ده‌ستیان به ناچاری لای مه‌مك و لاملیانه‌وه به‌ندبووبێت، خێره‌ومه‌نده‌كه كه خێرێكده‌كات باڵی قوتارده‌كات، تا جاربۆجار له‌گه‌ڵ خێركردنییدا هه‌موو ده‌ست و په‌نجه‌كانی ده‌كرێنه‌وه‌و ئازادده‌بن، کابرای چرووكیش كه ده‌یه‌وێت خێرێك بكات (و له ده‌ستی نابێته‌وه) ئاڵقه‌ی جوببه ئاسنینه‌كه‌ی زیاتر به‌ره‌و به‌رۆكی وێكدێته‌وه‌و قۆڵ و باڵی توندتر به‌ندده‌بێت و به شوێنی خۆیاندا گیرده‌خۆن، ئه‌بوهوره‌یره فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوام صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بینی كه بە دەست و په‌نجه‌كانی (ئاوا)ی ده‌كرد، له ملیوانه‌ی جوببه‌كه‌وه ده‌ستیده‌رده‌هێناو هه‌وڵیده‌دا جوببه‌كه بكاته‌وه و ده‌ستی ئازادبكات، بەڵام جوببه‌كه نه‌ده‌كشاو نەشده‌كرایه‌وه.
مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه به‌خشینی زیاتر ده‌ستواڵاترده‌كات، بۆ خێره‌ومه‌ند بوون، ده‌ستی نوقاوو داخراوی پیسكه‌و چرووكیش هه‌ر ناكرێته‌وه و نابه‌خشێت... وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
١١- زه‌كاتدان گه‌شه‌و نه‌شونمای سه‌روه‌ت و سامانیشه، تا خێره‌و مه‌نده‌كه كه زیاتر ببه‌خشێت، خوای به‌خشنده زیاتری پێ ده‌به‌خشێته‌وه.. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له فه‌رمووده‌ی قودسییدا له خوای په‌روه‌ردگارییه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌فه‌رموێ: (قَالَ اللَّهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى يَا ابْنَ آدَمَ أَنْفِقْ أُنْفِقْ عَلَيْكَ).[14] واته : هۆ ئاده‌میزاد تۆ ببه‌خشه‌و منیش زیاترت پێ ده‌به‌خشم. پاداشتیش له توخمی كرده‌وه‌كه‌یه (الْجَزَاءُ مِنْ جِنْسِ الْعَمَلِ) كه‌وابوو مژده‌ی بێخه‌مبوون له خوای گه‌وره‌و له پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده موسوڵمانه‌كان هاتووەو بۆته به‌ڵگه‌نه‌وویست كه ئێوه له‌چلدایه‌ك _كه زه‌كاته_ ببه‌خشن، خوای گه‌وره زیاترتان پێ ده‌به‌خشێت، له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ بوخاری و موسلیمدایه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (مَا مِنْ يَوْمٍ يُصْبِحُ الْعِبَادُ فِيهِ إِلاَّ مَلَكَانِ يَنْزِلاَنِ فَيَقُولُ أَحَدُهُمَا اللَّهُمَّ أَعْطِ مُنْفِقًا خَلَفًا. وَيَقُولُ الآخَرُ اللَّهُمَّ أَعْطِ مُمْسِكًا تَلَفًا).[15] واته: هه‌ر هه‌موو رۆژێك له‌گەڵ سپێده‌دا دووفریشته دێنه‌خواره‌وه بۆ ناو خه‌ڵكی یه‌كێكیان ده‌ڵێ: خوایه ئه‌و كه‌سه‌ی خێره‌ومه‌نده‌و ده‌به‌خشێت، زیاتری پێ ببه‌خشه‌و بۆی پڕبكه‌ره‌وه. ئه‌ویتریان ده‌ڵێ خوایه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستی گرتۆته‌وه و نابه‌خشێت. زیانێكی (بۆ هۆشداریی و به‌خۆداهاتنه‌وه) لێ بده.
١٢- زه‌كات هۆكارێكی گرنگی دابینبوون و سره‌وتی کۆمەڵایەتییه، كه ئیسلام هێناوێتی و له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیدا پیاده‌یكردووه. دەو‌ڵه‌تیان هه‌بێت یان نه‌یانبێت. ده‌بێ كۆمه‌ڵگه موسوڵمانه‌كه به‌و سۆز‌و به‌زه‌ییه‌وە بمێنێت.. ئیسلام نایه‌وێت و ناهێڵێت له كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵماندا كه‌سانێك هه‌بن ئه‌وه‌نده هه‌ژار كه‌وتبن كه بژێویی رۆژانه‌یان مسۆگه‌رنه‌بێت، ئه‌وه‌نده‌یان پۆشاك له‌به‌ردانه‌بێت رووت وڕه‌جاڵییان داپۆشێت و له سه‌رماو گه‌رما و تیر‌و توانج بیانپارێزێت. یان ماڵێكیان نه‌بێت عه‌یبوعاریان داپۆشێت و شه‌وان ستاری تێدا بگرن و زارۆكانی خۆیانی تێدا بپارێزن. ئه‌مانه له زه‌رووراتی ژیانی هه‌موو مرۆڤێكه. مافی سروشتی هه‌موو مرۆڤێكیشه، كه له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانداو له ژێرسایه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ده‌ژی _به كافر و موسوڵمانه‌وه_ ده‌بێت مافی ئه‌مانی بژێویی و پۆشاك و خانووی سوكنایان وه‌كو ئه‌مانی ژیان و رێز، مسۆگه‌رببێت.. ئه‌مانه هه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی ئیسلامی نین، ئه‌ركی تاكتاكی موسوڵمانانیشن، به تایبه‌تی به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌ندو ئه‌وانه‌ی قسه‌ڕۆیشتوویانن. له كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵماناندا ده‌بێت هه‌موو تاكێك به كافرو موسوڵمانیانه‌وه هه‌وڵی دابینبوونی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی و خێزانی پێبدرێت، تا خۆی مسۆگه‌ریانكات، ئه‌گه‌ر له توانایدانه‌بوو ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ته بۆیانی مسۆگه‌ربكات، له تاكه‌كان داواده‌كرێت خۆیان ره‌نجبده‌ن، له كاتی هه‌بوونی له‌شیساغ و كات و هەلی ره‌خساودا، ئه‌گه‌ر له توانادا نه‌بوو به‌رپرسێتییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر كۆمه‌ڵگه موسوڵمانه‌كه، پێش حكومه‌ته‌كه‌یان، با حکومەتەکەشیان ئیسلامی‌یش بێت، چونكه به هه‌موویان ده‌بێت مافه سه‌ره‌كییه‌كانی نان و پۆشاك و خانوو،[16] هه‌روه‌ها ئه‌مان و ته‌ندروستی بۆ هه‌موان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن... ئه‌گه‌ر خانووی بۆ نه‌كرا كرێخانووی بۆ بدرێت، خێزانی گه‌ورەی هەبێت یان ره‌به‌ن بێت، چونكه زه‌كات و پاره‌ی به‌یتولمال، بۆ هه‌ردووكیان بۆ خانووكردن یان كرێخانوو، جائیزن. ئا ئه‌مه چه‌سپاندنی نموونه‌كانی (دیوار‌و یه‌ك جه‌سته‌یی) ئوممه‌ته‌كه‌ن، كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لێكچواندن (تشبیه)ی له نێواندا كردوون كه ده‌فه‌رموێ: (الْمُؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِ كَالْبُنْيَانِ يَشُدُّ بَعْضُهُ بَعْضًا).[17] واته: موسوڵمان بۆ موسوڵمان وه‌كو دیوارن و یه‌كتریی راده‌گرن... هه‌روه‌ها (مَثَلُ الْمُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِمْ وَتَرَاحُمِهِمْ وَتَعَاطُفِهِمْ مَثَلُ الْجَسَدِ إِذَا اشْتَكَى مِنْهُ عُضْوٌ تَدَاعَى لَهُ سَائِرُ الْجَسَدِ بِالسَّهَرِ وَالْحُمَّى).[18] واته: نموونه‌ی موسوڵمانان له خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی و هاوسۆزییاندا وه‌كو جه‌سته‌یه‌كن، كه ئه‌ندامێكی ئازاری ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیتری له‌ش تایان لێ د‌ێت بۆی و شه‌ونخونی بۆ ده‌كێشن.
موسوڵمانان به داخه‌وه زۆر له‌م ره‌هه‌نده کۆمەڵایەتییه گرنگه‌ی زه‌كات دووركه‌وتوونه‌ته‌وه، چونكه نازانن چه‌ند گرنگه، سه‌یری كۆمه‌ڵگه‌یتر بكه، چۆن له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه، ئه‌وروپا یه‌ك هه‌فته حكومه‌تی نه‌مێنێت هه‌زاران له برساندا ده‌مرن.
١٣- زه‌كات ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و مه‌ركه‌زیی كۆبكرێته‌وه لایه‌كی گرنگی باری لاری ئابووری كۆمه‌ڵگەكه‌ی پێ راستدەكرێتەوە ، به تایبه‌تی كه هه‌ژارو لێقه‌وماوو موحتاجه‌كانیش چاوه‌ڕوانیده‌كه‌ن.. هه‌ژارو ده‌ستكورته‌كان ئه‌وه‌نده‌یان پێ هه‌ڵناسوڕێت، کە پێداوویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان و خێزانیانی پێ دابینبكه‌ن، بۆیه زه‌كاتپێدانیان وه‌كو ده‌ستدانه كۆڵی قورسیانە بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ڵگرتنی، هه‌تیوێكی بێكه‌س و بێ‌ناز، نه كه‌سوكاریی هه‌یه و نه جه‌سته‌شی له توانایدایه كەسابه‌تێك بكات خۆی پێ به‌خێوكات، زه‌كات بۆ ئه‌مه فریادڕه‌سی ده‌ریایه.. یان قه‌رزارێكی خاوه‌ن خێزان كه نازانێت له چ رێگایه‌كه‌وه بڕوات، تا چاوی به چاوی خاوه‌ن قه‌رزه‌كان نه‌كه‌وێت.. چی بكات؟ هه‌موو رەنج و ووزه‌ی خستۆته‌كار، بەڵام هه‌ر مه‌سروفی مه‌مره‌و مه‌ژی خێزانه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت و ئه‌وه‌نده‌ی نامێنێته‌وه قه‌رزه‌كانیبداته‌وه، ئێ زه‌كات بۆ ئه‌مه مایه‌ی رووسووریی و سه‌ربه‌رزكردنه‌وه‌یه‌تی.. یان رێبوارێكی لێقه‌وماو، پاره‌ی له شوێنی خۆی هه‌یه، كه‌سوكاری هه‌یه، بەڵام وا له‌سه‌ر سنورێك لێی قه‌وماوه، نه پاره‌ی مه‌سروفی پێيه‌و نه پاره‌ی گواستنه‌وه‌ی، نه ده‌شوێرێت ده‌ركه‌وێت، تا كه‌سابه‌تێك بدۆزێته‌وه.. ئه‌مه چاوه‌ڕوانی دیندارێكی هه‌بووه، پیاوه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵدا بكات، چجای زه‌كاته‌كه‌ی.. هه‌روه‌ها پۆله‌كانیتر، كه زه‌كاتیان پێ ره‌وایه بیاندرێتێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌ستیانكرد كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌به‌زه‌یی و دینداری قیامه‌تییدا ده‌ژین و خۆشیان موسوڵمانی دیندارن، ئیدی چۆن بوغز‌و قینی ماركسیزم له‌م شوێنه‌دا دەڕوێت.. ئه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ته‌شه‌نه‌ده‌كات كه كه‌س به‌زه‌یی به كه‌سدا نایاته‌وه‌و هه‌موو ئه‌نانین و خه‌ریكی شه‌ڕه‌پاڵی دنیان، چونكه باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نییه.
موسوڵمانێكی گوێڕایه‌ڵی خوای گەورەو خاوەن سیمای دینداریی و بێهه‌واوفیز، به‌نهێنی، خۆی گه‌یاندۆته كه‌سێكی موحتاج و زه‌كاته‌كه‌ی داوه‌تێ، حه‌تمه‌ن گیانی برایەتیی و متمانه‌ی نێوان و په‌یوه‌ندی به‌هێزو رێزداریی نیوانیانی ئاودێریی كردووه، ده‌سكورته‌كه هه‌میشه بۆی ده‌ستودوعایە، رووی له خوایه‌و بۆی ده‌پاڕێته‌وه.. موسوڵمانی دیندارو قیامه‌تی قه‌دری ئه‌م دوعایه ده‌زانێت و پێی خۆشحاڵه، نه‌ك چاوچنۆك و ماددیی.. عبدالله ی كوڕی ئه‌بوئه‌وفا خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه (كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا أَتَاهُ قَوْمٌ بِصَدَقَتِهِمْ قَالَ اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَيْهِمْ. فَأَتَاهُ أَبِي أَبُو أَوْفَى بِصَدَقَتِهِ فَقَالَ اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى آلِ أَبِي أَوْفَى).[19] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه خه‌ڵكانێك خێر‌و زه‌كاتی خۆیان بۆ ده‌هێنا دوعای بۆ ده‌كردن ده‌یفه‌رموو: خوایه ره‌حمه‌تی خۆت بڕێژه به‌سه‌ر تیره‌و به‌ره‌بابی فڵان كه‌سدا.. باوكیشم (ئه‌بو ئه‌وفا) خێر‌و زه‌كاته‌كه‌ی خۆی هێنایه خزمه‌تی، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: خوایه ره‌حمه‌تی خۆت بڕێژه به‌سه‌ر به‌ره‌بابی ئه‌بوئه‌وفادا..
ئیبنولقه‌ییم ده‌فه‌رموێ: (رێنمایی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌رباره‌ی زه‌كات جوانترین و ته‌واوترین شێواز‌و چۆنیه‌تی بوو، له دیاریكردنی كات و بڕو راده‌و فه‌رزبوونی، كه له‌سه‌ر كێیه‌و مافی كێییه وه‌ری بگرێت.. بە‌شێوه‌یه‌كی پارسه‌نگ كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولای به‌خشه‌رو وه‌رگری ره‌چاو ده‌كرد.. خوای گه‌وره زه‌كاتدانی ده‌كرده مایه‌ی پاڵفته‌كاریی سامان و خاوه‌نی. كردیه مافی هه‌ژارو ئه‌ركی ده‌وڵه‌مه‌ند، زه‌كاتدانیشی كرده په‌رژینی پاراستنی باقی سامانه‌كه، كه ده‌ركردنی بڕێكی كه‌م لێی، لاسه‌نگیناكات، له‌ولاشه‌وه هه‌ر ئه‌و بڕه‌كه‌مه بۆ هه‌ژاره‌كه زۆره، كه به‌بێسه‌رمایه‌و رەنجدان ده‌ستیده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر بڕه‌كه‌ی دیارینه‌كرایا، له‌وانه‌بوو پاره‌داره‌كه كه‌متری بدایا، ئه‌وه‌ش ده‌ستدرێژییده‌بوو بۆ سه‌ر مافی هه‌ژاره‌كان، ئه‌و كاته هه‌ژاره‌كانیش ته‌ماعیان له سامانه‌كه‌یدا ده‌ما. به‌مه‌ش هه‌ردوولا زوڵمیان له یه‌كتریی ده‌كرد یان فێڵیان له‌یه‌كتریی ده‌كرد).[20]
(زه‌كاتدان تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و موسوڵمانه هه‌بووه‌یه، كه ده‌ڵێ خوام خۆشده‌وێت، ده‌بێ بیسه‌لمێنێت كه له‌به‌رخاتری ئه‌و، نه‌ك هه‌ر فه‌رمانی فه‌رزه‌كه (كه زه‌كاتدانه‌كه‌یه) جێبه‌جێده‌كات، سامانیتری زیاده‌شی ده‌به‌خشێت، چونكه نایه‌وێ خوای خۆشه‌ویستی وا بیینێت كه پیسكه‌و به‌خیل و چروك و چاوچنۆكه‌و شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره هه‌ر به گاڵه‌ی ده‌م ده‌كات!).[21]
به‌م دیدو پێناسه‌ی سامان و به‌خشینه‌وه، به‌م سیستمی دارایییه‌وه، _كه كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانان له ناو خۆیاندا په‌یڕه‌ویده‌كه‌ن_ ريزی موسوڵمانان پته‌وترده‌بێت. په‌یوه‌ندی برایەتیی و سۆز‌و خۆشه‌ویستیی و متمانه‌ی نێوانیان به‌هێزترده‌بێت. زیاتر به چاوی رێز‌و به‌زه‌ییه‌وه ده‌ڕواننه یه‌كتریی، چونكه كۆڵی قورسی کۆمەڵایەتیی یه‌كتریی هه‌ڵده‌گرن.. هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی _به كافرو موسوڵمانه‌وه_ هه‌ستده‌كات خاوه‌نبه‌شه، خاوه‌نمافه، خاوه‌نپشكێكه له سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا. ئه‌مه كه ده‌وڵه‌تیشیان نه‌بێت، ئه‌مما ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بوو _كه ئیسلامییه_ حه‌تمه‌ن ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه به ئاڕاسته‌ی دینه‌كه رەفتارده‌كه‌ن و ئه‌و ته‌علیماتانه ده‌كه‌نه ده‌ستوورو یاسای ووڵات.. به راستی ئه‌گه‌ر له‌م كاته‌دا له باشوری كوردستانی ئێمه ده‌زگایه‌كی مه‌ركه‌زیی وه‌كو وه‌زاره‌ت یان به‌رێوه‌به‌رێتی گشتیی دارایی، بۆ سیستمی زه‌كات دانرایە، نه‌ك هه‌ر دیارده‌ی سواڵكردن نه‌ده‌ما، به‌ڵكو هه‌ژاریی نه‌ده‌ما.[22] وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
زه‌كات له دروشمه گه‌وره‌كانی دین و دیندارییه و باشترین به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ته‌قواكاریی و پابه‌ندبوونی شه‌رعه، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (وَالصَّدَقَةُ بُرْهَانٌ)[23] موسلیم واته: زه‌كات و خێروخێرات به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی سه‌رڕاستیی ئینتمای دین و ته‌قواكارییه.
هه‌ر كاتێك و له هه‌ر شوێنێك زه‌كات به رێكوپێكی بدرێت و دابه‌شبكرێته‌وه گومانی تێدانییه پێداوویستی و زه‌رووره‌تی توێژێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌هێنێته‌دیی، ئه‌مه‌ش رێ له ئیستیغلالكردن ده‌گرێت، زه‌كاتیش سوودهێنه‌و دوورخه‌ره‌وه‌ی زیانه والْحَمْدُ لِلَّهِ.[24]
[1]بوخاری ٨ و ٤٥١٥، موسلیم ١٦.
[2] الزحيلي : الفقة الاسلامي وادلته ٢/٧٣٢.
[3] ابن القيم زاد المعاد ٢/٢٥.
[4] الكاساني: بدائع الصنائع ٢/٨١١.
[5] ابن عثيمين الشرح الممتع ٦/١٢/.
[8] ترمذي ٦٠٩ نه‌سائی له: السنن الكبری ١١٣٩٤، ئیبنوماجە ٣٩٧٣ ئیمامی ئه‌حمد ٢٢٠٦٩ . ئیمامی ئیبنوحەجەر لە (تخریج أحادیث مشکاة المصابیح ٢/٢٩٣)دا دەفەرموێ: پله‌ی حه‌سه‌نه. ئەلبانیش رحمەاللە لە: (صحیح الجامع الصغیر/٢٩٥١)دا دەفەرموێ: سەحیحە.
[9] هەموو فەرموودەکە ئەمەیە: (يَا مَعْشَرَ الْمُهَاجِرِينَ خَمْسٌ إِذَا ابْتُلِيتُمْ بِهِنَّ وَأَعُوذُ بِاللَّهِ أَنْ تُدْرِكُوهُنَّ لَمْ تَظْهَرْ الْفَاحِشَةُ فِي قَوْمٍ قَطُّ حَتَّى يُعْلِنُوا بِهَا إِلَّا فَشَا فِيهِمْ الطَّاعُونُ وَالْأَوْجَاعُ الَّتِي لَمْ تَكُنْ مَضَتْ فِي أَسْلَافِهِمْ الَّذِينَ مَضَوْا وَلَمْ يَنْقُصُوا الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ إِلَّا أُخِذُوا بِالسِّنِينَ وَشِدَّةِ الْمَئُونَةِ وَجَوْرِ السُّلْطَانِ عَلَيْهِمْ وَلَمْ يَمْنَعُوا زَكَاةَ أَمْوَالِهِمْ إِلَّا مُنِعُوا الْقَطْرَ مِنْ السَّمَاءِ وَلَوْلَا الْبَهَائِمُ لَمْ يُمْطَرُوا وَلَمْ يَنْقُضُوا عَهْدَ اللَّهِ وَعَهْدَ رَسُولِهِ إِلَّا سَلَّطَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ عَدُوًّا مِنْ غَيْرِهِمْ فَأَخَذُوا بَعْضَ مَا فِي أَيْدِيهِمْ وَمَا لَمْ تَحْكُمْ أَئِمَّتُهُمْ بِكِتَابِ اللَّهِ وَيَتَخَيَّرُوا مِمَّا أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَّا جَعَلَ اللَّهُ بَأْسَهُمْ بَيْنَهُمْ) ئیبنوماجە ٤٠١٩ و ئه‌وانیتر شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی له (سلسلة الاحاديث الصحیحة/ ژ ١٠٥) دا ده‌فه‌رموێ سه‌حیحه.
[10] بوخاری ٦٦٠، موسلیم ١٠٣١
[11] يوسف القرضاوي: العبادة في الاسلام ل٢٥٨-٢٥٩.
[12] موسلیم ٢٥٧٨، بوخاری لە: الأدب المفرد ٤٩٨..
[13] محمد فؤاد عبدالباقي اللؤلؤ والمرجان فيما اتفق عليە الشيخان ١/٢١١و١/٢١٢. بوخاری ١٣٧٥، موسلیم ١٠٢١.
[14] بوخاری ٤٦٨٦- موسلیم ٩٩٣.
[15] اللؤ لؤ والمرجان ١/٢٠٨. بوخاری ١٤٤٢، موسلیم ١٠١٠.
[16] سه‌یر ئه‌وه‌یه له وڵاتێكی موسوڵماننشینی وه‌كو پاكستان كه نزیكی دووسه‌د ملیۆن كه‌سە، ئه‌م سێ پێداوویستییەی خۆراك و پۆشاك و سوكنا بووبوو به دروشمی هه‌ڵبژاردنی حزبه سۆشیالیستیه‌كه زولفوققار عه‌لی بۆتۆی باوكی بێنه‌زیر بۆتۆ كه ناوی (پیپڵس پارتی)یه له هه‌موو ووڵاتدا مژده‌ی (روتی، كەپڕا، مەسكەن) یان ده‌دا، واته (نان، پۆشاك، خانوو)!.
[17] متفق عليه: بوخاری ٢٤٤٦، موسلیم ٢٥٨٥.
[18] بوخاری ٦٠١١، موسلیم ٢٥٨٦.
[19] بوخاری ١٤٩٧ موسلیم ١٠٧٨.
[20] ابن القيم زاد المعاد ١/٣٠٦.
[21] مختصر منهاج القاصدين ل٣٠.
[22] ه‌زارەتی ئه‌وقاف له‌حكومه‌تی كوردستانییدا تاقه وه‌زاره‌تە كه بودجه‌ی حكومه‌تی ناوێت و خۆی پاره‌ی لێ زیاد ده‌بێت ّ! ئه‌مه كه زه‌كاتیش كۆ ناكاته‌وه والحمدلله.
[23] موسلیم ٢٢٣، . ئەمەش هەموو فەرموودەکەیە (الطَّهُورُ شَطْرُ الْإِيمَانِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ تَمْلَأُ الْمِيزَانَ، وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ تَمْلَآنِ -أَوْ: تَمْلَأُ- مَا بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ، وَالصَّلَاةُ نُورٌ، وَالصَّدَقَةُ بُرْهَانٌ، وَالصَّبْرُ ضِيَاءٌ، وَالْقُرْآنُ حُجَّةٌ لَك أَوْ عَلَيْك، كُلُّ النَّاسِ يَغْدُو، فَبَائِعٌ نَفْسَهُ فَمُعْتِقُهَا أَوْ مُوبِقُهَ).
[24] لشيخ عبدالرحمن السعدي: الرياض الناضره ل١٧.